< ئاشکراکردن 3 >

هەروەها بۆ فریشتەی کڵێساکەی ساردس بنووسە: ئەوەی حەوت ڕۆحی خودا و حەوت ئەستێرەکەی هەیە دەفەرموێ: «ئاگام لە کردارەکانتە، تۆ بە ناو زیندوویت، بەڵام مردوویت. 1
"And to the angel of the church in Sardis write: "He who has the seven Spirits of God, and the seven stars says these things: "I know your works, that you have a reputation of being alive, but you are dead.
ئێشک بگرە! ئەوەی ماوە و خەریکە بمرێت بەهێزی بکە، چونکە لەبەردەم خودام کارەکانتم بە ناتەواوی بینی. 2
Wake up, and keep the things that remain, which were about to die, for I have found no works of yours perfected before my God.
ئیتر ئەو شتەی کە فێری بوویت و بیستت بەبیر خۆتی بهێنەرەوە و بە باشی پێیەوە پابەند بە و تۆبە بکە. بەڵام ئەگەر ئێشک نەگریت ئەوا وەک دزێک دێم و نازانی لە چ کاتێکدا دێمە سەرت. 3
Remember therefore how you have received and heard. Keep it, and repent. If therefore you do not wake up, I will come as a thief, and you won't know what hour I will come to you.
«کەچی خەڵکێکی کەمت لە ساردسدا هەیە بەرگەکانیان گڵاو نەکردووە. ئەوان بە بەرگی سپییەوە لەگەڵ من ڕێ دەکەن، چونکە شایانی ئەوەن. 4
Nevertheless you have a few names in Sardis that did not defile their garments. They will walk with me in white, for they are worthy.
ئەوەی سەربکەوێت، ئاوا بەرگی سپی دەپۆشێت و ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا ناسڕمەوە و لەبەردەم باوکم و لەبەردەم فریشتەکانی دان بە ناوەکەیدا دەنێم. 5
He who overcomes will be arrayed in white garments, and I will in no way blot his name out of the Book of Life, and I will confess his name before my Father, and before his angels.
ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.» 6
He who has an ear, let him hear what the Spirit says to the churches.
هەروەها بۆ فریشتەی کڵێساکەی فیلادەلفیا بنووسە: ئەوەی پیرۆز و ڕاستە، کلیلەکەی داودی لە دەستە، ئەوەی دەیکاتەوە و کەس دایناخات، دایدەخات و کەس نایکاتەوە، دەفەرموێ: 7
"To the angel of the church in Philadelphia write: "These are the words of the Holy One, the True One, he who has the key of David, he who opens and no one can shut, and who shuts and no one opens:
«ئاگام لە کردارەکانتە. ئەوەتا دەرگایەکی کراوەم لەبەردەمت داناوە و کەس ناتوانێت دایبخات. دەزانم هێزێکی کەمت هەیە، بەڵام وشەی من دەپارێزیت، نکۆڵیت لە ناوی من نەکرد. 8
"I know your works. Look, I have set before you an open door, which no one can shut. For you have a little power, and have kept my word, and did not deny my name.
ئەوەتا ئاوا لەوانەی کەنیشتی شەیتان دەکەم، ئەوانەی دەڵێن جولەکەین و جولەکەش نین، بەڵکو درۆ دەکەن، وایان لێ دەکەم بێن و لەبەردەم پێیەکانتدا کڕنۆش ببەن و بزانن تۆم خۆشویستووە. 9
Look, I give of the synagogue of Satan, of those who say they are Jews, and they are not, but lie; look, I will make them to come and worship before your feet, and to know that I have loved you.
لەبەر ئەوەی بەگوێرەی ڕاسپاردەکەم دانت بەخۆتداگرت، منیش لە کاتی تاقیکردنەوەدا دەتپارێزم کە بەسەر هەموو جیهاندا دێت بۆ ئەوەی دانیشتووانی جیهان تاقی بکرێنەوە. 10
Because you kept my command to endure, I also will keep you from the hour of testing, which is to come on the whole world, to test those who dwell on the earth.
«زوو دێم. دەست بگرە بەوەی هەتە، تاکو کەس تاجەکەت لێ نەستێنێت. 11
I am coming quickly. Hold firmly that which you have, so that no one takes your crown.
ئەوەی سەربکەوێت، دەیکەمە کۆڵەکەیەک لەناو پەرستگای خودام و هەرگیز لێی دەرناچێت. ناوی خودای خۆم و ناوی شاری خودای خۆمی لەسەر دەنووسم، ئۆرشەلیمی نوێ، ئەوەی لەلایەن خودای خۆم لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە، هەروەها ناوی نوێی خۆمی لەسەر دەنووسم. 12
He who overcomes, I will make him a pillar in the temple of my God, and he will go out from there no more. I will write on him the name of my God, and the name of the city of my God, the new Jerusalem, which comes down out of heaven from my God, and my own new name.
ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.» 13
He who has an ear, let him hear what the Spirit says to the churches.
بۆ فریشتەی کڵێساکەی لاودیکییا بنووسە: ئەمە پەیامی ئەوەیە کە بە ئامین ناو دەبردرێت، کە شایەتیدەری دڵسۆز و ڕاستگۆیە و سەرچاوەی بەدیهێنراوەکانی خودایە: 14
"To the angel of the church in Laodicea write: "The Amen, the Faithful and True Witness, the Head of God's creation, says these things:
«ئاگام لە کردارەکانتە، تۆ نە سارد و نە گەرمیت. خۆزگە سارد یان گەرم بووای، 15
"I know your works, that you are neither cold nor hot. I wish you were cold or hot.
بەڵام لەبەر ئەوەی شلەتێنیت، نە ساردیت و نە گەرمیت، بەتەمام لە دەممەوە بتتفێنمەوە. 16
So, because you are lukewarm, and neither hot nor cold, I will vomit you out of my mouth.
تۆ دەڵێی:”دەوڵەمەندم و زەنگین بوومە، پێویستیم بە هیچ نییە.“بەڵام بێئاگای لەوەی کە بەدبەخت و نەگبەت و هەژار و کوێر و ڕووتیت. 17
Because you say, 'I am rich, and have gotten riches, and have need of nothing;' and do not know that you are wretched, miserable, poor, blind, and naked;
ئامۆژگاریت دەکەم زێڕی بە ئاگر پوختەکراوم لێ بکڕیت تاکو دەوڵەمەند بیت، جلی سپیش تاکو لەبەری بکەیت بۆ ئەوەی شەرمەزاری ڕووتیت دەرنەکەوێت، هەروەها کلیش بۆ ئەوەی لە چاوتی بدەیت هەتا ببینیت. 18
I counsel you to buy from me gold refined by fire, that you may become rich; and white garments, that you may clothe yourself, and that the shame of your nakedness may not be revealed; and eye salve to put on your eyes, that you may see.
«ئەوانەی خۆشم بوێن سەرزەنشتیان دەکەم و تەمبێیان دەکەم. بۆیە دڵگەرم بە و تۆبە بکە. 19
As many as I love, I rebuke and discipline. Be zealous therefore, and repent.
ئەوەتا لە بەردەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم. ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من. 20
Look, I stand at the door and knock. If anyone hears my voice and opens the door, I will come in to him, and will dine with him, and he with me.
«ئەوەی سەربکەوێت، لەگەڵ خۆم لەسەر تەختەکەم دایدەنیشێنم، وەک چۆن منیش سەرکەوتنم بەدەستهێنا و لەگەڵ باوکم لەسەر تەختەکەی دانیشتم. 21
He who overcomes, I will give to him to sit down with me on my throne, as I also overcame, and sat down with my Father on his throne.
ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.» 22
He who has an ear, let him hear what the Spirit says to the churches."

< ئاشکراکردن 3 >