< ئاشکراکردن 17 >

ئینجا یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو پێی گوتم: «وەرە با سزای لەشفرۆشە گەورەکەت پیشان بدەم کە لەسەر ڕووبارێکی زۆر دانیشتووە. 1
I przyszedł jeden z siedmiu aniołów, którzy mieli siedem czasz, i odezwał się do mnie, mówiąc mi: Chodź, pokażę ci sąd nad wielką nierządnicą, która siedzi nad wieloma wodami;
ئەوەی پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵ کردووە و دانیشتووانی سەر زەوی بە شەرابی داوێنپیسییەکەی سەرخۆش بوون.» 2
Z którą nierząd uprawiali królowie ziemi, a mieszkańcy ziemi upili się winem jej nierządu.
پاشان فریشتەکە بە ڕۆحی پیرۆز بردمییە چۆڵەوانی. بینیم ژنێک لەسەر دڕندەیەکی قرمزی دانیشتووە کە بە ناوی کفر داپۆشرابوو. دڕندەکە حەوت سەر و دە شاخی هەبوو. 3
I zaniósł mnie w duchu na pustynię. I zobaczyłem kobietę siedzącą na szkarłatnej bestii pełnej imion bluźnierstwa, mającej siedem głów i dziesięć rogów.
ژنەکە جلوبەرگی ئەرخەوانی و قرمزی لەبەر کرابوو، هەروەها بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازێنرابووەوە. جامێکی زێڕینی بەدەستەوە بوو، پڕ لە قێز و گڵاوی داوێنپیسییەکەی. 4
A kobieta była ubrana w purpurę i szkarłat i przyozdobiona złotem, drogimi kamieniami i perłami. Miała w swej ręce złoty kielich pełen obrzydliwości i nieczystości swego nierządu.
لەسەر ناوچەوانیشی ناوێکی نهێنی نووسرابوو: «بابلی گەورە، دایکی لەشفرۆشان و قێزەونانی زەوی.» 5
A na jej czole wypisane było imię: Tajemnica, wielki Babilon, matka nierządnic i obrzydliwości ziemi.
هەروەها بینیم کە ژنەکە بە خوێنی گەلی پیرۆزی خودا و خوێنی شەهیدانی عیسا سەرخۆش ببوو. بە بینینی زۆر سەرسام بووم. 6
I zobaczyłem kobietę pijaną krwią świętych i krwią męczenników Jezusa. A gdy ją zobaczyłem, zdumiałem się bardzo.
فریشتەکە پێی گوتم: «بۆ سەرسام بوویت؟ نهێنی ژنەکە و ئەو دڕندەیەشت پێ دەڵێم کە هەڵیگرتووە و حەوت سەر و دە شاخی هەیە. 7
I powiedział do mnie anioł: Czemu się zdumiałeś? Ja ci wyjaśnię tajemnicę kobiety i bestii, która ją nosi, a która ma siedem głów i dziesięć rogów.
ئەو دڕندەیەی بینیت هەبووە و ئێستا نییە، خەریکە لە بیری بێ بن دەردەچێت و بۆ لەناوچوون دەڕوات. دانیشتووانی سەر زەوی، ئەوانەی لە دامەزراندنی جیهانەوە ناویان لە پەڕتووکی ژیاندا نەنووسراوە، کاتێک دڕندەکە دەبینن سەرسام دەبن، چونکە دڕندەکە پێشتر هەبووە و ئێستا نییە، بەڵام لە داهاتوودا دێتەوە. (Abyssos g12) 8
Bestia, którą widziałeś, była, a nie ma jej i ma wyjść z otchłani, i iść na zatracenie. I zdziwią się mieszkańcy ziemi, których imiona nie są zapisane w księdze życia od założenia świata, widząc bestię, która była i nie ma jej, a jednak jest. (Abyssos g12)
«ئەمە بانگەوازە بۆ مێشکی دانا: حەوت سەرەکە حەوت گردن کە ژنەکە لەسەریان دانیشتووە. 9
Tu jest rozum, który ma mądrość. Siedem głów to siedem gór, na których siedzi kobieta.
حەوت پاشاکەش، پێنجیان کەوتن و یەکێکیان هەیە و ئەوی دیکە هێشتا نەهاتووە، کاتێکیش دێت پێویستە کەمێک بمێنێتەوە. 10
I królów jest siedmiu – pięciu upadło, jeden jest, inny jeszcze nie przyszedł, a gdy przyjdzie, ma pozostać na krótko.
ئەو دڕندەیەی هەبووە و ئێستا نییە هەشتەمینە، بەڵام لە حەوتەکەیە و بۆ لەناوچوون دەڕوات. 11
A bestia, która była, a nie ma jej, ona sama jest ósmym, a jest spośród siedmiu i idzie na zatracenie.
«ئەو دە شاخەی بینیت دە پاشان، هێشتا شانشینیان وەرنەگرتووە، بەڵام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ دڕندەکە وەکو پاشا دەسەڵات وەردەگرن. 12
A dziesięć rogów, które widziałeś, to dziesięciu królów, którzy jeszcze nie objęli królestwa, ale wezmą władzę jak królowie na jedną godzinę wraz z bestią.
ئەوانە یەک مەبەستیان هەیە، هێز و دەسەڵاتی خۆیان دەدەنە دڕندەکە. 13
Mają oni jeden zamysł, a swoją moc i władzę oddadzą bestii.
ئەوانە لەگەڵ بەرخەکە دەجەنگن و بەرخەکە دەیانبەزێنێت، چونکە گەورەی گەورانە و پاشای پاشایانە، ئەوانەی لەگەڵیدان بانگکراو و هەڵبژێردراو و دڵسۆزن.» 14
Oni będą walczyć z Barankiem, a Baranek ich zwycięży, bo jest Panem panów i Królem królów, a [ci], którzy są z nim, są powołani, wybrani i wierni.
ئینجا پێی گوتم: «ئەو ئاوانەی بینیت، کە لەشفرۆشەکە لەوێ دانیشتووە، گەل و خەڵک و نەتەوە و زمانن. 15
I powiedział do mnie: Wody, które widziałeś, nad którymi siedzi nierządnica, to ludy, tłumy, narody i języki.
دە شاخەکە و دڕندەکەی کە بینیت، ڕق لە لەشفرۆشەکە هەڵدەگرن، وێران و ڕووتی دەکەنەوە، گۆشتەکەی دەخۆن و بە ئاگر دەیسووتێنن، 16
A dziesięć rogów, które widziałeś na bestii – oni znienawidzą nierządnicę i sprawią, że będzie spustoszona i naga i będą jeść jej ciało, i spalą ją w ogniu.
چونکە خودا خستوویەتییە دڵیان کە مەبەستی ئەو جێبەجێ بکەن و ڕێک بکەون، دەسەڵاتیان بدەنە دڕندەکە، هەتا وشەکانی خودا بێتە دی. 17
Bóg bowiem włożył im do serc, aby wykonali jego wolę, i to jednomyślnie, i oddali swoje królestwo bestii, aż wypełnią się słowa Boga.
ئەو ژنەی بینیشت ئەو شارە گەورەیە کە دەسەڵاتی بەسەر پاشاکانی زەویدا هەیە.» 18
A kobieta, którą zobaczyłeś, to wielkie miasto, które króluje nad królami ziemi.

< ئاشکراکردن 17 >