< زەبوورەکان 89 >
هۆنراوەیەکی ئێیتانی ئەزراحی. هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم، نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم. | 1 |
以斯拉人以探的訓誨詩。 我要歌唱耶和華的慈愛,直到永遠; 我要用口將你的信實傳與萬代。
هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت، لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە. | 2 |
因我曾說:你的慈悲必建立到永遠; 你的信實必堅立在天上。
فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە، سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە، | 3 |
我與我所揀選的人立了約, 向我的僕人大衛起了誓:
”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم، نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“» | 4 |
我要建立你的後裔,直到永遠; 要建立你的寶座,直到萬代。 (細拉)
ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات، هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش دڵسۆزیت. | 5 |
耶和華啊,諸天要稱讚你的奇事; 在聖者的會中,要稱讚你的信實。
لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟ لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟ | 6 |
在天空誰能比耶和華呢? 神的眾子中,誰能像耶和華呢?
خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە، لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە. | 7 |
他在聖者的會中,是大有威嚴的上帝, 比一切在他四圍的更可畏懼。
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟ تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت. | 8 |
耶和華-萬軍之上帝啊, 哪一個大能者像你耶和華? 你的信實是在你的四圍。
دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە، کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە. | 9 |
你管轄海的狂傲; 波浪翻騰,你就使它平靜了。
وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت پان کردەوە، بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد. | 10 |
你打碎了拉哈伯,似乎是已殺的人; 你用有能的膀臂打散了你的仇敵。
ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش، گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە. | 11 |
天屬你,地也屬你; 世界和其中所充滿的都為你所建立。
باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون، تابۆر و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن. | 12 |
南北為你所創造; 他泊和黑門都因你的名歡呼。
بازووت هەیە لەگەڵ توانا، دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە. | 13 |
你有大能的膀臂; 你的手有力,你的右手也高舉。
ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن، خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی لەبەردەمی تۆ دەڕۆن. | 14 |
公義和公平是你寶座的根基; 慈愛和誠實行在你前面。
خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن، ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن. | 15 |
知道向你歡呼的,那民是有福的! 耶和華啊,他們在你臉上的光裏行走。
بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن، بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە، | 16 |
他們因你的名終日歡樂, 因你的公義得以高舉。
چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت، ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین. | 17 |
你是他們力量的榮耀; 因為你喜悅我們,我們的角必被高舉。
بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە، پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە. | 18 |
我們的盾牌屬耶和華; 我們的王屬以色列的聖者。
جارێکیان لە بینینێکدا قسەت کرد، بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو: «هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی، لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە. | 19 |
當時,你在異象中曉諭你的聖民,說: 我已把救助之力加在那有能者的身上; 我高舉那從民中所揀選的。
داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە، بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد. | 20 |
我尋得我的僕人大衛, 用我的聖膏膏他。
ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت، هەروەها بازووم بەهێزی دەکات. | 21 |
我的手必使他堅立; 我的膀臂也必堅固他。
دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت، نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار. | 22 |
仇敵必不勒索他; 凶惡之子也不苦害他。
لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم، ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم. | 23 |
我要在他面前打碎他的敵人, 擊殺那恨他的人。
دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە، بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت. | 24 |
只是我的信實和我的慈愛要與他同在; 因我的名,他的角必被高舉。
وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت، دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان. | 25 |
我要使他的左手伸到海上, 右手伸到河上。
هاوارم بۆ دەکات:”تۆ باوکمی، خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“ | 26 |
他要稱呼我說:你是我的父, 是我的上帝,是拯救我的磐石。
منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم، بەرزترین لە پاشایانی زەوی. | 27 |
我也要立他為長子, 為世上最高的君王。
هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم، پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت. | 28 |
我要為他存留我的慈愛,直到永遠; 我與他立的約必要堅定。
هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم، تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت. | 29 |
我也要使他的後裔存到永遠, 使他的寶座如天之久。
«ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن، ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر، | 30 |
倘若他的子孫離棄我的律法, 不照我的典章行,
ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن، ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن، | 31 |
背棄我的律例, 不遵守我的誡命,
لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم، بە لێدان گوناهەکانیان، | 32 |
我就要用杖責罰他們的過犯, 用鞭責罰他們的罪孽。
بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە، درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم. | 33 |
只是我必不將我的慈愛全然收回, 也必不叫我的信實廢棄。
پەیمانی خۆم ناشکێنم و قسەی خۆم ناگۆڕم. | 34 |
我必不背棄我的約, 也不改變我口中所出的。
جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد، درۆ لەگەڵ داود ناکەم. | 35 |
我一次指着自己的聖潔起誓: 我決不向大衛說謊!
هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و تەختی وەک خۆر لەبەردەممە، | 36 |
他的後裔要存到永遠; 他的寶座在我面前如日之恆一般,
هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت، ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.» | 37 |
又如月亮永遠堅立, 如天上確實的見證。 (細拉)
بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا، لە دەستنیشانکراوەکەت تووڕەبوویت. | 38 |
但你惱怒你的受膏者, 就丟掉棄絕他。
پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و تاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد. | 39 |
你厭惡了與僕人所立的約, 將他的冠冕踐踏於地。
هەموو شووراکانیت ڕووخاند، قەڵاکانیت کردە کاولگە. | 40 |
你拆毀了他一切的籬笆, 使他的保障變為荒場。
هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کردی، بوو بە ڕیسوایی لەنێو دراوسێکان. | 41 |
凡過路的人都搶奪他; 他成為鄰邦的羞辱。
دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە، هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد. | 42 |
你高舉了他敵人的右手; 你叫他一切的仇敵歡喜。
دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و لە جەنگدا سەرتنەخست. | 43 |
你叫他的刀劍捲刃, 叫他在爭戰之中站立不住。
شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە، تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی. | 44 |
你使他的光輝止息, 將他的寶座推倒於地。
ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و بەرگی شەرمەزاریت کردە بەری. | 45 |
你減少他青年的日子, 又使他蒙羞。 (細拉)
ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟ هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟ | 46 |
耶和華啊,這要到幾時呢? 你要將自己隱藏到永遠嗎? 你的忿怒如火焚燒要到幾時呢?
لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە. ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟ | 47 |
求你想念我的時候是何等的短少; 你創造世人,要使他們歸何等的虛空呢?
ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟ یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟ (Sheol ) | 48 |
誰能常活免死、 救他的靈魂脫離陰間的權柄呢? (細拉) (Sheol )
ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت، کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟ | 49 |
主啊,你從前憑你的信實 向大衛立誓要施行的慈愛在哪裏呢?
پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت، چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە، | 50 |
主啊,求你記念僕人們所受的羞辱, 記念我怎樣將一切強盛民的羞辱存在我懷裏。
ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان، ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەت کرا. | 51 |
耶和華啊,你的仇敵用這羞辱羞辱了你的僕人, 羞辱了你受膏者的腳蹤。
هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە. ئامین و ئامین. | 52 |
耶和華是應當稱頌的,直到永遠。 阿們!阿們!