< زەبوورەکان 77 >

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. ئاوازی یەدوتون، زەبوورێکی ئاساف. دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم، دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت. 1
למנצח על-ידיתון (ידותון) לאסף מזמור ב קולי אל-אלהים ואצעקה קולי אל-אלהים והאזין אלי
لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم، بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت. گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە. 2
ביום צרתי אדני דרשתי ידי לילה נגרה--ולא תפוג מאנה הנחם נפשי
بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم، ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە. 3
אזכרה אלהים ואהמיה אשיחה ותתעטף רוחי סלה
پێڵووی چاوەکانمت گرت، شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا. 4
אחזת שמרות עיני נפעמתי ולא אדבר
بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە، ساڵانی ڕابردوو. 5
חשבתי ימים מקדם-- שנות עולמים
شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە، ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت: 6
אזכרה נגינתי בלילה עם-לבבי אשיחה ויחפש רוחי
«ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟ چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟ 7
הלעולמים יזנח אדני ולא-יסיף לרצות עוד
ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟ ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟ 8
האפס לנצח חסדו גמר אמר לדר ודר
ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟ یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟» 9
השכח חנות אל אם-קפץ באף רחמיו סלה
ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە: دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.» 10
ואמר חלותי היא-- שנות ימין עליון
کردارەکانی یەزدان دێنمەوە یادم، بێگومان پەرجووەکانی تۆم لەبیرە کە لە کۆنەوەیە. 11
אזכיר (אזכור) מעללי-יה כי-אזכרה מקדם פלאך
لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە و بیر لە کردەوە مەزنەکانت دەکەمەوە. 12
והגיתי בכל-פעלך ובעלילותיך אשיחה
ئەی خودایە، ڕێگات پیرۆزە. چ خودایەک وەک خودا مەزنە؟ 13
אלהים בקדש דרכך מי-אל גדול כאלהים
تۆ ئەو خودایەی کە پەرجووت کردووە و هێزی خۆتت لەنێو خەڵک دەرخستووە. 14
אתה האל עשה פלא הודעת בעמים עזך
بە بازووی خۆت گەلی خۆتت کڕییەوە، نەوەی یاقوب و یوسف. 15
גאלת בזרוע עמך בני-יעקב ויוסף סלה
ئەی خودایە، کە ئاوەکان تۆیان بینی، کە ئاوەکان تۆیان بینی ترسان، بگرە قووڵاییەکان هەژان. 16
ראוך מים אלהים--ראוך מים יחילו אף ירגזו תהמות
هەورەکان ئاویان ڕشت، هەورەتریشقەکان دەنگیان دایەوە، هەروەها تیرەکانت بریسکانەوە. 17
זרמו מים עבות--קול נתנו שחקים אף-חצציך יתהלכו
گرمەی هەورەتریشقەی تۆ لە گەردەلوول، بروسکەکان دنیایان ڕووناک کردەوە، زەوی لەرزی و هەژا. 18
קול רעמך בגלגל--האירו ברקים תבל רגזה ותרעש הארץ
ڕێگات بە ناو دەریادایە، ڕێچکەکانت بە ناو ئاوە زۆرەکانە، شوێن پێیەکانت نەزانران. 19
בים דרכך--ושביליך (ושבילך) במים רבים ועקבותיך לא נדעו
لەسەر دەستی موسا و هارون، وەک مێگەلە مەڕ ڕێنمایی گەلی خۆتت کرد. 20
נחית כצאן עמך-- ביד-משה ואהרן

< زەبوورەکان 77 >