< زەبوورەکان 69 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن، بۆ داود. ئەی خودایە، ڕزگارم بکە، چونکە ئاو هەتا لووتم هاتووە. 1
For the Chief Musician. To the tune of “Lilies.” By David. Save me, God, for the waters have come up to my neck!
لە زەلکاوێکی قووڵ نوقوم دەبم، جێی پێی تێدا نییە. چوومەتە ناو قووڵایی ئاو، لافاو ڕایماڵیوم. 2
I sink in deep mire, where there is no foothold. I have come into deep waters, where the floods overflow me.
ماندوو بووم لە هاوارکردن، گەرووم ژان دەکات، چاوەکانم کز بوون هێندە چاوەڕوانی خودام بکەن. 3
I am weary with my crying. My throat is dry. My eyes fail looking for my God.
ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە لە مووی سەرم زۆرترن، زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن، ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن. ئەوەی نەمدزیوە ئێستا دەبێت بیدەمەوە. 4
Those who hate me without a cause are more than the hairs of my head. Those who want to cut me off, being my enemies wrongfully, are mighty. I have to restore what I didn’t take away.
ئەی خودایە، تۆ دەبەنگی من دەزانیت، تاوانەکانم لە تۆ شاراوە نین. 5
God, you know my foolishness. My sins aren’t hidden from you.
ئەی یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، با ئەوانەی هیوایان بە تۆیە، بەهۆی منەوە ڕیسوا نەبن. ئەی خودای ئیسرائیل، با ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن، بەهۆی منەوە شەرمەزار نەبن. 6
Don’t let those who wait for you be shamed through me, Lord GOD of Armies. Don’t let those who seek you be brought to dishonour through me, God of Israel.
لە پێناوی تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت، شەرمەزاری ڕووی داگرتم. 7
Because for your sake, I have borne reproach. Shame has covered my face.
لەلای براکانم بووم بە بیانی، لەلای کوڕانی دایکم بووم بە بێگانە. 8
I have become a stranger to my brothers, an alien to my mother’s children.
دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت، جنێوی ئەوانەی ڕیسوات دەکەن کەوتە سەر من. 9
For the zeal of your house consumes me. The reproaches of those who reproach you have fallen on me.
کاتێک گریام و بە ڕۆژووگرتن گیانم نزم کردەوە، بوو بە سووکایەتی بۆم. 10
When I wept and I fasted, that was to my reproach.
جلوبەرگی گوشم پۆشی، بووم بە پەند لەلایان، 11
When I made sackcloth my clothing, I became a byword to them.
بووم بە جێی سەرنجی ئەوانەی لەبەر دەروازە دادەنیشن، مەستەکانیش دەربارەی من گۆرانی گاڵتەئامێز هەڵدەبەستن. 12
Those who sit in the gate talk about me. I am the song of the drunkards.
ئەی یەزدان، من نوێژم بۆ تۆیە، لە کاتی ڕەزامەندیت، ئەی خودایە، بە گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، بە ڕزگارییە دڵسۆزانەکەت وەڵامم بدەرەوە. 13
But as for me, my prayer is to you, LORD, in an acceptable time. God, in the abundance of your loving kindness, answer me in the truth of your salvation.
دەربازم بکە لە زەلکاو، با نوقوم نەبم، لە دوژمنەکانم و لە قووڵایی ئاو دەرباز دەبم. 14
Deliver me out of the mire, and don’t let me sink. Let me be delivered from those who hate me, and out of the deep waters.
با لافاو ڕام نەماڵێت، قووڵایی ئاو هەڵمنەلووشێت، زەوی قووتم نەدات. 15
Don’t let the flood waters overwhelm me, neither let the deep swallow me up. Don’t let the pit shut its mouth on me.
ئەی یەزدان، بەدەنگمەوە وەرە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە، بەگوێرەی زۆری بەزەییەکەت ئاوڕم لێ بدەوە، 16
Answer me, LORD, for your loving kindness is good. According to the multitude of your tender mercies, turn to me.
ڕووت لە خزمەتکاری خۆت مەپۆشە، چونکە لە تەنگانەدام، زوو وەڵامم بدەوە. 17
Don’t hide your face from your servant, for I am in distress. Answer me speedily!
لێم نزیک بەرەوە و گیانم دەرباز بکە، لەبەر دوژمنانم بمکڕەوە. 18
Draw near to my soul and redeem it. Ransom me because of my enemies.
تۆ بە سووکایەتی و شەرمەزاری و ڕیسوایی من دەزانیت، هەموو دوژمنەکانم لەبەردەمتن. 19
You know my reproach, my shame, and my dishonour. My adversaries are all before you.
ڕیسوایی دڵی شکاندووم، نەخۆش کەوتووم، چاوەڕێی سۆز بووم، نەبوو، چاوم لە دڵنەوایی گێڕا، دەستم نەکەوت. 20
Reproach has broken my heart, and I am full of heaviness. I looked for some to take pity, but there was none; for comforters, but I found none.
ژەهری تاڵیان دەرخواردم دا، لە تینوویەتیم سرکەیان دەرخوارد دام. 21
They also gave me poison for my food. In my thirst, they gave me vinegar to drink.
با خوانەکەی بەردەمیان ببێتە داویان، ببێتە سزا و تەڵەیان. 22
Let their table before them become a snare. May it become a retribution and a trap.
با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن، هەمیشە پشتیان چەماوە بێت. 23
Let their eyes be darkened, so that they can’t see. Let their backs be continually bent.
هەڵچوونی خۆتیان پێدا هەڵبڕێژە، با ئاگری تووڕەییت بیانگاتێ. 24
Pour out your indignation on them. Let the fierceness of your anger overtake them.
با خێوەتگاکانیان چۆڵ بێت، کەس نەبێت لە ڕەشماڵیان نیشتەجێ بێت! 25
Let their habitation be desolate. Let no one dwell in their tents.
ئەوەی تۆ لێت داوە، ئەوان دەیچەوسێننەوە و ئەوەی تۆ بریندارت کردووە، باسی ئازارەکانی دەکەن. 26
For they persecute him whom you have wounded. They tell of the sorrow of those whom you have hurt.
تاوان بخەرە سەر تاوانەکانیان، بێبەشیان بکە لە ڕاستودروستیت. 27
Charge them with crime upon crime. Don’t let them come into your righteousness.
لە پەڕتووکی ژیاندا بیانسڕەوە، لەگەڵ ڕاستودروستان ناویان مەنووسە. 28
Let them be blotted out of the book of life, and not be written with the righteous.
ئەی خودایە، من لە ئازار و تەنگانەدام، با ڕزگاریت بەرزم بکاتەوە. 29
But I am in pain and distress. Let your salvation, God, protect me.
بە گۆرانی ستایشی ناوی خودا دەکەم، بە سوپاسگوزارییەوە گەورەیی ڕادەگەیەنم. 30
I will praise the name of God with a song, and will magnify him with thanksgiving.
ئەمە لەلای یەزدان لە گا چاکترە، لە گوێرەکەی بە قۆچ و سم. 31
It will please the LORD better than an ox, or a bull that has horns and hoofs.
هەژاران دەبینن و شاد دەبن، ئەی ئەوانەی ڕوو لە خودا دەکەن، با دڵتان ببووژێتەوە! 32
The humble have seen it, and are glad. You who seek after God, let your heart live.
یەزدان بە دەنگ ستەملێکراوانەوە دەچێت، بە سووکییەوە تەماشای دیلەکانی ناکات. 33
For the LORD hears the needy, and doesn’t despise his captive people.
با ئاسمان و زەوی ستایشی بکەن، دەریاکانیش و هەرچی تێیاندا دەجوڵێت، 34
Let heaven and earth praise him; the seas, and everything that moves therein!
چونکە خودا سییۆن ڕزگار دەکات و شارەکانی یەهودا بنیاد دەنێتەوە، لەوێ نیشتەجێ دەبن و دەبێتە موڵکیان، 35
For God will save Zion, and build the cities of Judah. They shall settle there, and own it.
دەبێتە میرات بۆ منداڵی خزمەتکارەکانی، ئەوانەی ناوی ئەویان خۆشدەوێت تێیدا دەژین. 36
The children also of his servants shall inherit it. Those who love his name shall dwell therein.

< زەبوورەکان 69 >