< زەبوورەکان 63 >
زەبوورێکی داودە کاتێک لە چۆڵەوانی یەهودا بوو. ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت، گیانم تینووی تۆیە، جەستەم شەیدای تۆیە، لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو. | 1 |
Bože! ti si Bog moj, k tebi ranim, žedna je tebe duša moja, za tobom èezne tijelo moje u zemlji suhoj, žednoj i bezvodnoj.
لە پیرۆزگاکە سەیرم کردوویت و هێز و شکۆمەندی تۆم بینیوە. | 2 |
Tako bih te ugledao u svetinji, da bih vidio silu tvoju i slavu tvoju.
لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە، لێوەکانم ستایشت دەکەن. | 3 |
Jer je dobrota tvoja bolja od života. Usta bi moja hvalila tebe;
بە درێژایی ژیانم ستایشت دەکەم، بە ناوی تۆوە دەستم بەرز دەکەمەوە. | 4 |
Tako bih te blagosiljao za života svoga, u ime tvoje podigao bih ruke svoje.
گیانم تێر دەبێت وەک ئەوەی بە دوگ و چەوری، بە لێوی شادمانەوە دەمم ستایشت دەکات. | 5 |
Kao salom i uljem nasitila bi se duša moja, i radosnijem glasom hvalila bi te usta moja.
لەناو نوێنەکەم یادی تۆ دەکەم، بە درێژایی شەو بیر لە تۆ دەکەمەوە، | 6 |
Kad te se sjeæam na postelji, sve noæne straže razmišljam o tebi.
چونکە تۆ هاریکارم بوویت، لەژێر سێبەری باڵەکانت گۆرانی دەڵێم. | 7 |
Jer si ti pomoæ moja, i u sjenu krila tvojih veselim se.
گیانم بە تۆوە بەندە، دەستی ڕاستی تۆ پشتم دەگرێت. | 8 |
Duša se moja prilijepila za tebe, desnica tvoja drži me.
بەڵام ئەوانەی بۆ کوشتنی من دەگەڕێن لەناودەچن، بەرەو ناخی زەوی شۆڕ دەبنەوە. | 9 |
Koji traže pogibao duši mojoj, oni æe otiæi pod zemlju.
ئەوانە بە دەمی شمشێر دەسپێردرێن و دەبن بە خۆراکی چەقەڵ. | 10 |
Izginuæe od maèa, i dopašæe lisicama.
بەڵام پاشا بە خودا دڵخۆش دەبێت، هەموو ئەوانەی سوێند بە خودا دەخۆن ستایشی دەکەن، چونکە دەمی درۆزنان دادەخرێت. | 11 |
A car æe se veseliti o Bogu, hvaliæe se svaki koji se kune njim, kad se zatisnu usta onima koji govore laž.