< زەبوورەکان 50 >

زەبوورێکی ئاساف. خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت، لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات. 1
מזמור לאסף אל אלהים יהוה-- דבר ויקרא-ארץ ממזרח-שמש עד-מבאו
لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە، خودا پڕشنگ دەدات. 2
מציון מכלל-יפי-- אלהים הופיע
خودامان دێت و بێدەنگ نابێت، ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت، گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی. 3
יבא אלהינו ואל-יחרש אש-לפניו תאכל וסביביו נשערה מאד
بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی، هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی: 4
יקרא אל-השמים מעל ואל-הארץ לדין עמו
«بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم، کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.» 5
אספו-לי חסידי-- כרתי בריתי עלי-זבח
ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت، چونکە خودا خۆی دادوەرە. 6
ויגידו שמים צדקו כי-אלהים שפט הוא סלה
«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم، ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم: من خودام، خودای تۆم. 7
שמעה עמי ואדברה-- ישראל ואעידה בך אלהים אלהיך אנכי
سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت، قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە. 8
לא על-זבחיך אוכיחך ועולתיך לנגדי תמיד
من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە، پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت نییە، 9
לא-אקח מביתך פר ממכלאתיך עתודים
چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن، هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد. 10
כי-לי כל-חיתו-יער בהמות בהררי-אלף
هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم، هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن. 11
ידעתי כל-עוף הרים וזיז שדי עמדי
ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم، چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە. 12
אם-ארעב לא-אמר לך כי-לי תבל ומלאה
ئایا من گۆشتی گا دەخۆم، یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟ 13
האוכל בשר אבירים ודם עתודים אשתה
«قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە، نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی، 14
זבח לאלהים תודה ושלם לעליון נדריך
لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە، دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.» 15
וקראני ביום צרה אחלצך ותכבדני
بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ: «تۆ کێیت باسی فەرزەکانم دەکەیت، یان پەیمانی منت بەسەر زماندا دێت؟ 16
ולרשע אמר אלהים מה-לך לספר חקי ותשא בריתי עלי-פיך
تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە و فەرمایشتی منت پشتگوێ خستووە. 17
ואתה שנאת מוסר ותשלך דברי אחריך
کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت، بەشت لەگەڵ داوێنپیسانە. 18
אם-ראית גנב ותרץ עמו ועם מנאפים חלקך
دەمت بە خراپە دەکەیتەوە، زمانت فێڵبازی دادەهێنێت. 19
פיך שלחת ברעה ולשונך תצמיד מרמה
دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت، بوختان بۆ کوڕی دایکت هەڵدەبەستیت. 20
תשב באחיך תדבר בבן-אמך תתן-דפי
ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم، وات زانی منیش وەک تۆم. بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم و ڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم. 21
אלה עשית והחרשתי-- דמית היות-אהיה כמוך אוכיחך ואערכה לעיניך
«ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن، دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان. 22
בינו-נא זאת שכחי אלוה פן-אטרף ואין מציל
ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات، ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.» 23
זבח תודה יכבדנני ושם דרך--אראנו בישע אלהים

< زەبوورەکان 50 >