< زەبوورەکان 47 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن، بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن. 1
یەزدانی هەرەبەرز بە سامە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە. 2
نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان، گەلانی خستە ژێر پێمان. 3
میراتی بۆ هەڵبژاردین، ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە، ئەوانەی کە ئەو خۆشی ویستن. 4
لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە، یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا. 5
گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش، گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش. 6
خودا پاشای هەموو زەوییە، هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن. 7
خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات، خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت. 8
سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە، چونکە پاشاکانی زەوی هی خودان، ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە. 9

< زەبوورەکان 47 >