< زەبوورەکان 33 >

ئەی سەرڕاستان گۆرانی شادی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشکردن لە دڵڕاستان دەوەشێتەوە. 1
[A Psalm] of David. Rejoice in the Lord, you righteous; praise becomes the upright.
بە ساز ستایشی یەزدان بکەن، بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقای بۆ بژەنن. 2
Praise the Lord on the harp; platy to him on a lute of ten strings.
سروودێکی نوێی بۆ بڵێن، بە کارامەیی مۆسیقا بژەنن، بە هەلهەلەوە. 3
Sing to him a new song; play skilfully with a loud noise.
فەرمایشتی یەزدان ڕاستە، لە هەموو کردارەکانی دڵسۆزە. 4
For the word of the Lord is right; and all his works are faithful.
یەزدان ڕاستودروستی و دادپەروەری خۆشدەوێت، زەوی پڕ بووە لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی. 5
He loves mercy and judgement; the earth is full the mercy of the Lord.
بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا، بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان. 6
By the word of the Lord the heavens were established; and all the host of them by the breath of his [mouth].
ئاوی دەریا وەک بەنداو کۆدەکاتەوە و زەریاکان دەخاتە ناو ئەمبارەوە. 7
Who gathers the waters of the sea as [in] a bottle; who lays up the deeps in treasuries.
با هەموو زەوی لە یەزدان بترسێت، با هەموو خەڵکی دنیا سام دایانگرێت! 8
Let all the earth fear the Lord; and let all that dwell in the world be moved because of him.
لەبەر ئەوەی کە فەرمووی، پەیدا بوو، فەرمانی دا، بوو. 9
For he spoke, and they were made; he commanded, and they were created.
یەزدان پیلانی نەتەوەکانی پووچ کردەوە، تەگبیری گەلانی هەڵوەشاندەوە. 10
The Lord frustrates the counsels of the nations; he brings to nothing also the reasonings of the peoples, and brings to nothing the counsels of princes.
بەڵام پلانی یەزدان هەتاهەتایە دەمێنێت، تەگبیری دڵی بۆ هەموو نەوەکانە. 11
But the counsel of the Lord endures for ever, the thoughts of his heart from generation to generation.
خۆزگە دەخوازرێ بەو نەتەوەیەی کە یەزدان خودایانە، بەو گەلەی هەڵیبژاردووە بۆ میراتی خۆی. 12
Blessed is the nation whose God is the Lord; the people whom he has chosen for his own inheritance.
یەزدان لە ئاسمانەوە دەڕوانێتە خوارێ، هەموو ئادەمیزاد دەبینێت. 13
The Lord looks out of heaven; he beholds all the sons of men.
لە نشینگەکەی خۆیەوە چاودێری هەموو دانیشتووانی زەوی دەکات. 14
He looks from his prepared habitation on all the dwellers on the earth;
ئەو کە شێوەی دڵی هەمووانی دروستکردووە، ئاگاداری هەموو کردەوەکانیانە. 15
who fashioned their hearts alone; who understands all their works.
هیچ پاشایەک بە گەورەیی سوپاکەی ڕزگاری نابێت، هیچ پاڵەوانێک بە هێزی بازووی دەرباز نابێت. 16
A king is not saved by reason of a great host; and a giant shall not be delivered by the greatness of his strength.
ئەسپ ئومێدێکی دۆڕاوە بۆ ڕزگار بوون، بە توندی هێزی ناتوانێت کەس دەرباز بکات. 17
A horse is vain for safety; neither shall he be delivered by the greatness of his power.
بەڵام یەزدان چاوی لەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستی نەگۆڕی ئەوە، 18
Behold, the eyes of the Lord are on them that fear him, those that hope in his mercy;
بۆ ئەوەی لە مردندا فریایان بکەوێت و لە قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بکات. 19
to deliver their souls from death, and to keep them alive in famine.
ئێمە بە ئومێدی چاوەڕوانی یەزدانین، یەزدان یارمەتیدەر و قەڵغانمانە. 20
Our soul waits on the Lord; for he is our helper and defender.
دڵمان بەو خۆشە، چونکە ئێمە پشت بە ناوی پیرۆزی ئەو دەبەستین. 21
For our heart shall rejoice in him, and we have hoped in his holy name.
ئەی یەزدان، با خۆشەویستی نەگۆڕت بەسەرمانەوە بێت، بەگوێرەی هیوامان بە تۆ. 22
Let your mercy, O Lord, be upon us, according as we have hoped in you.

< زەبوورەکان 33 >