< زەبوورەکان 15 >

زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟ کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟ 1
ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت و ڕاستودروستی پەیڕەو دەکات، لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و 2
بە زمانی بوختان ناکات، کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات و هاوڕێکەی شەرمەزار ناکات، 3
کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکاران بەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە، کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت، ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی، 4
کە پارە بە سوود نادات و بەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان. ئەوەی ئەم شتانە بکات، هەتاهەتایە جێی لەق نابێت. 5

< زەبوورەکان 15 >