< زەبوورەکان 124 >

گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت، 1
«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو، کاتێک خەڵک لێمان هەستان، 2
ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین، کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا، 3
ئەوا لافاو ڕایدەماڵین، لێشاو گیانمانی دەبرد، 4
ئەوا ئاوی هەڵچوو گیانمانی دەبرد.» 5
ستایش بۆ یەزدان، کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان. 6
گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو، داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین. 7
هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی. 8

< زەبوورەکان 124 >