< زەبوورەکان 12 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت. زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە، چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە. | 1 |
Az éneklőmesternek a seminithre; Dávid zsoltára. Segíts Uram, mert elfogyott a kegyes, mert eltüntek a hívek az emberek fiai közül.
هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن، بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن. | 2 |
Hamisságot szól egyik a másiknak; hizelkedő ajakkal kettős szívből szólnak.
یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت، هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن، | 3 |
Vágja ki az Úr mind a hizelkedő ajkakat, a nyelvet, a mely nagyokat mond.
ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین، بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین. کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟» | 4 |
A kik ezt mondják: Nyelvünkkel felülkerekedünk, ajkaink velünk vannak; ki lehetne Úr felettünk?
یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم، ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.» | 5 |
A szegények elnyomása miatt, a nyomorultak nyögése miatt legott felkelek, azt mondja az Úr; biztosságba helyezem azt, a ki arra vágyik.
وتەکانی یەزدان وتەی پاکن، وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت، حەوت جار پاڵێوراوە. | 6 |
Az Úr beszédei tiszta beszédek, mint földből való kohóban megolvasztott ezüst, hétszer megtisztítva.
ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت. | 7 |
Te Uram, tartsd meg őket; őrizd meg őket e nemzetségtől örökké.
بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن، کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن. | 8 |
Köröskörül járnak a gonoszok, mihelyt az alávalóság felmagasztaltatik az emberek fiai közt.