< زەبوورەکان 113 >

هەلیلویا! ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ستایشی ناوی یەزدان بکەن. 1
با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. 2
لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت. 3
یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکان بەرزە، شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە. 4
کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە، ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە، 5
ئەوەی دەچەمێتەوە هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟ 6
ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، 7
بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت، لەگەڵ میرانی گەلی خۆی. 8
ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ، دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی. هەلیلویا! 9

< زەبوورەکان 113 >