< زەبوورەکان 108 >
گۆرانییەک. زەبوورێکی داود. ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، بە هەموو گیانم سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. | 1 |
大卫的诗歌。 神啊,我心坚定; 我口要唱诗歌颂!
ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم. | 2 |
琴瑟啊,你们当醒起! 我自己要极早醒起!
ئەی یەزدان، لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم، | 3 |
耶和华啊,我要在万民中称谢你, 在列邦中歌颂你!
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، لە ئاسمان بەرزترە، دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان. | 4 |
因为,你的慈爱大过诸天; 你的诚实达到穹苍。
ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت. | 5 |
神啊,愿你崇高过于诸天! 愿你的荣耀高过全地!
بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە، بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت. | 6 |
求你应允我们,用右手拯救我们, 好叫你所亲爱的人得救。
خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی: «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و دۆڵی سوکۆت دەپێوم. | 7 |
神已经指着他的圣洁说: 我要欢乐;我要分开示剑, 丈量疏割谷。
گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە، ئەفرایم کڵاوی منە، یەهودا داری دەسەڵاتی منە. | 8 |
基列是我的; 玛拿西是我的; 以法莲是护卫我头的; 犹大是我的杖;
مۆئاب دەستشۆرمە، پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم، لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.» | 9 |
摩押是我的沐浴盆; 我要向以东抛鞋; 我必因胜非利士呼喊。
کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟ کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟ | 10 |
谁能领我进坚固城? 谁能引我到以东地?
ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟ | 11 |
神啊,你不是丢弃了我们吗? 神啊,你不和我们的军兵同去吗?
یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە، چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە. | 12 |
求你帮助我们攻击敌人, 因为人的帮助是枉然的。
لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ. | 13 |
我们倚靠 神才得施展大能, 因为践踏我们敌人的就是他。