< پەندەکانی سلێمان 16 >

پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە، بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە. 1
לאדם מערכי-לב ומיהוה מענה לשון
هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن، بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت. 2
כל-דרכי-איש זך בעיניו ותכן רוחות יהוה
کارەکانت بە یەزدان بسپێرە، پلانەکانت جێگیر دەبێت. 3
גל אל-יהוה מעשיך ויכנו מחשבתיך
یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە، تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا. 4
כל פעל יהוה למענהו וגם-רשע ליום רעה
یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە، بێگومان سزادانی لەسەر تێناپەڕێت. 5
תועבת יהוה כל-גבה-לב יד ליד לא ינקה
بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفارەت بۆ تاوان دەکرێت، بە لەخواترسیش دوورکەوتنەوە لە خراپە. 6
בחסד ואמת יכפר עון וביראת יהוה סור מרע
ئەگەر ڕەفتاری مرۆڤ مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت، وا دەکات تەنانەت دوژمنەکانیشی لەگەڵیدا ئاشت ببنەوە. 7
ברצות יהוה דרכי-איש גם-אויביו ישלם אתו
باشترە کەمت هەبێت بە ڕاستودروستییەوە لەوەی داهاتێکی زۆری بە ناڕەوا. 8
טוב-מעט בצדקה-- מרב תבואות בלא משפט
دڵی مرۆڤ پلان بۆ ڕێگای خۆی دادەنێت، بەڵام یەزدان هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات. 9
לב אדם יחשב דרכו ויהוה יכין צעדו
قسەی پاشا وەک سروشە، دەبێ لە دادوەریدا دەمی ناپاکی نەکات. 10
קסם על-שפתי-מלך במשפט לא ימעל-פיו
قەپان و تەرازووی دادپەروەر لە یەزدانەوەیە، هەموو کێشێکی ناو کیسە کاری ئەوە. 11
פלס ומאזני משפט--ליהוה מעשהו כל-אבני-כיס
قێزی پاشایان لە خراپەکردنە، چونکە بە ڕاستودروستی تەخت دەچەسپێت. 12
תועבת מלכים עשות רשע כי בצדקה יכון כסא
ڕەزامەندی پاشایان لێوی ڕاستودروستە، کەسی ڕاستگۆیان خۆشدەوێت. 13
רצון מלכים שפתי-צדק ודבר ישרים יאהב
تووڕەیی پاشا وەک فریشتەی مەرگە، بەڵام کەسی دانا هێمنی دەکاتەوە. 14
חמת-מלך מלאכי-מות ואיש חכם יכפרנה
ڕووناکی ڕووی پاشا ژیانی تێدایە، ڕەزامەندیشی وەک هەورە بارانی بەهارە. 15
באור-פני-מלך חיים ורצונו כעב מלקוש
دەستکەوتنی دانایی چەند لە زێڕ باشترە، دەستکەوتنی تێگەیشتنیش لە زیو پەسەندترە. 16
קנה-חכמה--מה-טוב מחרוץ וקנות בינה נבחר מכסף
ڕێگای سەرڕاستان دوورکەوتنەوەیە لە خراپە، ئەوەی ڕێگای خۆی بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت. 17
מסלת ישרים סור מרע שמר נפשו נצר דרכו
لەپێش شکان لووتبەرزییە، لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە. 18
לפני-שבר גאון ולפני כשלון גבה רוח
باشترە بێفیز بیت و لەگەڵ ستەملێکراوان بیت، لە دابەشکردنی دەستکەوت لەگەڵ لووتبەرزان. 19
טוב שפל-רוח את-עניים (ענוים) מחלק שלל את-גאים
ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت، ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت. 20
משכיל על-דבר ימצא-טוב ובוטח ביהוה אשריו
ئەوەی لە دڵدا دانا بێت پێی دەگوترێت تێگەیشتوو، شیرینی لێوەکانیش فێربوون زیاد دەکات. 21
לחכם-לב יקרא נבון ומתק שפתים יסיף לקח
وریایی سەرچاوەی ژیانە بۆ خاوەنەکەی، بەڵام گێلەکان بە گێلایەتی خۆیان سزا دەدرێن. 22
מקור חיים שכל בעליו ומוסר אולים אולת
دڵی کەسی دانا ڕێنمایی دەمی دەکات و بەسەر لێوان فێربوون زیاد دەکات. 23
לב חכם ישכיל פיהו ועל-שפתיו יסיף לקח
قسەی جوان شانەی هەنگوینە، بۆ دەروون شیرینە و بۆ ئێسک چاکبوونەوەیە. 24
צוף-דבש אמרי-נעם מתוק לנפש ומרפא לעצם
ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە، بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە. 25
יש דרך ישר לפני-איש ואחריתה דרכי-מות
نەوسی کرێکار بۆ خۆی ڕەنج دەدات، برسیێتییەکەی پاڵی پێوەدەنێت. 26
נפש עמל עמלה לו כי-אכף עליו פיהו
کەسی دڵڕەش کای کۆن بە با دەکات و لەسەر لێوەکانیشی ئاگری کڵپەدارن. 27
איש בליעל כרה רעה ועל-שפתיו (שפתו) כאש צרבת
کەسی درۆزن دووبەرەکی دەوروژێنێت و دەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە. 28
איש תהפכות ישלח מדון ונרגן מפריד אלוף
کەسی توندڕەو دراوسێی خۆی تەفرە دەدات و بە ڕێگایەکدا دەیبات کە باش نییە. 29
איש חמס יפתה רעהו והוליכו בדרך לא-טוב
ئەوەی چاو دەقوچێنێت پیلان بۆ درۆ دادەڕێژێت، ئەوەی لێوی دەکرۆژێت خراپە بە ئەنجام دەگەیەنێت. 30
עצה עיניו לחשב תהפכות קרץ שפתיו כלה רעה
ڕیش سپیێتی تاجی شانازییە، لە ڕێگای ڕاستودروستییەوە دەستدەکەوێت. 31
עטרת תפארת שיבה בדרך צדקה תמצא
ئەوەی درەنگ تووڕە بێت لە پاڵەوان باشترە، ئەوەی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت باشترە لەوەی شارێک دەگرێت. 32
טוב ארך אפים מגבור ומשל ברוחו מלכד עיר
تیروپشک هەڵدەدرێتە کۆش، بەڵام هەموو بڕیارێکی لەلایەن یەزدانەوەیە. 33
בחיק יוטל את-הגורל ומיהוה כל-משפטו

< پەندەکانی سلێمان 16 >