< سەرژمێری 33 >
ئەمانە قۆناغەکانی کۆچی نەوەی ئیسرائیلن کە بە لەشکرەکانیانەوە لەسەر دەستی موسا و هارون لە خاکی میسرەوە هاتنە دەرەوە. | 1 |
以色列人按着軍隊,在摩西、亞倫的手下出埃及地所行的路程記在下面。
موساش بەپێی فەرمانی یەزدان قۆناغی کۆچەکانیانی تۆمار کرد. ئەمەش کۆچەکانیانە، قۆناغ بە قۆناغ: | 2 |
摩西遵着耶和華的吩咐記載他們所行的路程,其路程乃是這樣:
لە ڕۆژی پازدەی مانگی یەک، لە ڕۆژی دوای جەژنی پەسخە لە ڕەعمسێسەوە کۆچیان کرد. نەوەی ئیسرائیل بوێرانە لەبەرچاوی هەموو میسرییەکان چوونە دەرەوە. | 3 |
正月十五日,就是逾越節的次日,以色列人從蘭塞起行,在一切埃及人眼前昂然無懼地出去。
لەو کاتەدا میسرییەکان هەموو نۆبەرەکانی خۆیانیان دەناشت کە یەزدان لێیدابوون، چونکە یەزدان حوکمی خوداوەندەکانی ئەوانی دابوو. | 4 |
那時,埃及人正葬埋他們的長子,就是耶和華在他們中間所擊殺的;耶和華也敗壞他們的神。
نەوەی ئیسرائیل لە ڕەعمسێسەوە کۆچیان کرد و لە سوکۆت چادریان هەڵدا. | 5 |
以色列人從蘭塞起行,安營在疏割。
ئینجا لە سوکۆتەوە کۆچیان کرد و لە ئێتام چادریان هەڵدا کە لە قەراغی چۆڵەوانییە. | 6 |
從疏割起行,安營在曠野邊的以倘。
پاشان لە ئێتامەوە کۆچیان کرد و گەڕانەوە لای پیهەحیرۆت، کە لە ڕۆژهەڵاتی بەعلچیفۆنە و بەرامبەر مگدۆل چادریان هەڵدا. | 7 |
從以倘起行,轉到比‧哈希錄,是在巴力‧洗分對面,就在密奪安營。
پاشان لە پیهەحیرۆتەوە کۆچیان کرد و بەناو دەریادا پەڕینەوە بۆ چۆڵەوانی و سێ ڕۆژە ڕێ لە چۆڵەوانی ئێتامدا ڕۆیشتن، لە مارا چادریان هەڵدا. | 8 |
從比‧哈希錄對面起行,經過海中到了 書珥曠野,又在伊坦的曠野走了三天的路程,就安營在瑪拉。
پاشان لە ماراوە کۆچیان کرد و هاتنە ئێلیم، لە ئێلیمیش دوازدە کانیاو و حەفتا دار خورمای لێبوو، لەوێ چادریان هەڵدا. | 9 |
從瑪拉起行,來到以琳(以琳有十二股水泉,七十棵棕樹),就在那裏安營。
پاشان لە ئێلیمەوە کۆچیان کرد و لەلای دەریای سوور چادریان هەڵدا. | 10 |
從以琳起行,安營在紅海邊。
پاشان لەلای دەریای سوورەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی سین چادریان هەڵدا. | 11 |
從紅海邊起行,安營在汛的曠野。
پاشان لە چۆڵەوانی سینەوە کۆچیان کرد و لە دۆفقە چادریان هەڵدا. | 12 |
從汛的曠野起行,安營在脫加。
پاشان لە دۆفقەوە کۆچیان کرد و لە ئالوش چادریان هەڵدا. | 13 |
從脫加起行,安營在亞錄。
پاشان لە ئالوشەوە کۆچیان کرد و لە ڕەفیدیم چادریان هەڵدا، لەوێ هیچ ئاو نەبوو تاکو گەل بیخۆنەوە. | 14 |
從亞錄起行,安營在利非訂;在那裏,百姓沒有水喝。
پاشان لە ڕەفیدیمەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی سینا چادریان هەڵدا. | 15 |
從利非訂起行,安營在西奈的曠野。
پاشان لە چۆڵەوانی سیناوە کۆچیان کرد و لە قیبرۆت هەتەڤا چادریان هەڵدا. | 16 |
從西奈的曠野起行,安營在基博羅‧哈他瓦。
پاشان لە قیبرۆت هەتەڤایەوە کۆچیان کرد و لە حەچێرۆت چادریان هەڵدا. | 17 |
從基博羅‧哈他瓦起行,安營在哈洗錄。
پاشان لە حەچێرۆتەوە کۆچیان کرد و لە ڕیتمە چادریان هەڵدا. | 18 |
從哈洗錄起行,安營在利提瑪。
پاشان لە ڕیتمەوە کۆچیان کرد و لە ڕیمۆن پێرێز چادریان هەڵدا. | 19 |
從利提瑪起行,安營在臨門‧帕烈。
پاشان لە ڕیمۆن پێرێزەوە کۆچیان کرد و لە لیڤنا چادریان هەڵدا. | 20 |
從臨門‧帕烈起行,安營在立拿。
پاشان لە لیڤناوە کۆچیان کرد و لە ڕیسە چادریان هەڵدا. | 21 |
從立拿起行,安營在勒撒。
پاشان لە ڕیسەوە کۆچیان کرد و لە قەهێلاتە چادریان هەڵدا. | 22 |
從勒撒起行,安營在基希拉他。
پاشان لە قەهێلاتەیەوە کۆچیان کرد و لە کێوی شافەر چادریان هەڵدا. | 23 |
從基希拉他起行,安營在沙斐山。
پاشان لە کێوی شافەرەوە کۆچیان کرد و لە حەرادە چادریان هەڵدا. | 24 |
從沙斐山起行,安營在哈拉大。
پاشان لە حەرادەوە کۆچیان کرد و لە مەقهێلۆت چادریان هەڵدا. | 25 |
從哈拉大起行,安營在瑪吉希錄。
پاشان لە مەقهێلۆتەوە کۆچیان کرد و لە تاحەت چادریان هەڵدا. | 26 |
從瑪吉希錄起行,安營在他哈。
پاشان لە تاحەتەوە کۆچیان کرد و لە تارەح چادریان هەڵدا. | 27 |
從他哈起行,安營在他拉。
پاشان لە تارەحەوە کۆچیان کرد و لە میتقە چادریان هەڵدا. | 28 |
從他拉起行,安營在密加。
پاشان لە میتقەوە کۆچیان کرد و لە حەشمۆنە چادریان هەڵدا. | 29 |
從密加起行,安營在哈摩拿。
پاشان لە حەشمۆنەوە کۆچیان کرد و لە مۆسێرۆت چادریان هەڵدا. | 30 |
從哈摩拿起行,安營在摩西錄。
پاشان لە مۆسێرۆتەوە کۆچیان کرد و لە بەنێ یەعقان چادریان هەڵدا. | 31 |
從摩西錄起行,安營在比尼‧亞干。
پاشان لە بەنێ یەعقانەوە کۆچیان کرد و لە حۆر هەگیدگاد چادریان هەڵدا. | 32 |
從比尼‧亞干起行,安營在曷‧哈及甲。
پاشان لە حۆر هەگیدگادەوە کۆچیان کرد و لە یۆتباتە چادریان هەڵدا. | 33 |
從曷‧哈及甲起行,安營在約巴他。
پاشان لە یۆتباتەیەوە کۆچیان کرد و لە عەڤرۆنە چادریان هەڵدا. | 34 |
從約巴他起行,安營在阿博拿。
پاشان لە عەڤرۆنەیەوە کۆچیان کرد و لە عەچیۆن گەڤەر چادریان هەڵدا. | 35 |
從阿博拿起行,安營在以旬‧迦別。
پاشان لە عەچیۆن گەڤەرەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی چن کە قادێشە چادریان هەڵدا. | 36 |
從以旬‧迦別起行,安營在尋的曠野,就是加低斯。
پاشان لە قادێشەوە کۆچیان کرد و لە کێوی هۆر چادریان هەڵدا کە لە نزیکی سنووری خاکی ئەدۆمە. | 37 |
從加低斯起行,安營在何珥山,以東地的邊界。
لە یەکی مانگی پێنجی چلەمین ساڵی هاتنەدەرەوەی نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر، هارونی کاهین بەپێی فەرمانی یەزدان بۆ سەر کێوی هۆر سەرکەوت و لەوێ مرد. | 38 |
以色列人出了埃及地後四十年,五月初一日,祭司亞倫遵着耶和華的吩咐上何珥山,就死在那裏。
هارون تەمەنی سەد و بیست و سێ ساڵ بوو کاتێک لە کێوی هۆر مرد. | 39 |
亞倫死在何珥山的時候年一百二十三歲。
پاشای عەرادیش کە کەنعانی بوو و لە نەقەب لە خاکی کەنعان نیشتەجێ بوو، هاتنی نەوەی ئیسرائیلی بیست. | 40 |
住在迦南南地的迦南人亞拉得王聽說以色列人來了。
ئینجا لە کێوی هۆرەوە کۆچیان کرد و لە چەلمۆنا چادریان هەڵدا. | 41 |
以色列人從何珥山起行,安營在撒摩拿。
پاشان لە چەلمۆنایەوە کۆچیان کرد و لە پونۆن چادریان هەڵدا. | 42 |
從撒摩拿起行,安營在普嫩。
پاشان لە پونۆنەوە کۆچیان کرد و لە ئۆڤۆت چادریان هەڵدا. | 43 |
從普嫩起行,安營在阿伯。
پاشان لە ئۆڤۆتەوە کۆچیان کرد و لە عییی عەڤاریم چادریان هەڵدا، کە لە سنووری مۆئابە. | 44 |
從阿伯起行,安營在以耶‧亞巴琳,摩押的邊界。
پاشان لە عییی عەڤاریم کۆچیان کرد و لە دیڤۆن گاد چادریان هەڵدا. | 45 |
從以耶‧亞巴琳起行,安營在底本‧迦得。
پاشان لە دیڤۆن گادەوە کۆچیان کرد و لە عەلمۆن دیڤلاتایم چادریان هەڵدا. | 46 |
從底本‧迦得起行,安營在亞門‧低比拉太音。
پاشان لە عەلمۆن دیڤلاتایمەوە کۆچیان کرد و لە زنجیرە چیای عەڤاریم ڕووبەڕووی نیبۆ چادریان هەڵدا. | 47 |
從亞門‧低比拉太音起行,安營在尼波對面的亞巴琳山裏。
پاشان لە زنجیرە چیای عەڤاریمەوە کۆچیان کرد و لە دەشتی مۆئاب لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا چادریان هەڵدا، | 48 |
從亞巴琳山起行,安營在摩押平原-約旦河邊、耶利哥對面。
لە کەناری ڕووباری ئوردون لە بێتیەشیمۆتەوە هەتا ئابێل شیتیم لە دەشتی مۆئاب چادریان هەڵدا. | 49 |
他們在摩押平原沿約旦河邊安營,從伯‧耶施末直到亞伯‧什亭。
یەزدان لە دەشتی مۆئاب لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا بە موسای فەرموو: | 50 |
耶和華在摩押平原-約旦河邊、耶利哥對面曉諭摩西說:
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”کاتێک ئێوە لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە بۆ خاکی کەنعان، | 51 |
「你吩咐以色列人說:你們過約旦河進迦南地的時候,
هەموو دانیشتووانی خاکەکە لەپێش خۆتان دەربکەن. هەموو پەیکەرە تاشراو و بتە داڕێژراوەکانیان لەناوببەن، هەموو نزرگەکانی سەر بەرزاییان تێکبدەن. | 52 |
就要從你們面前趕出那裏所有的居民,毀滅他們一切鏨成的石像和他們一切鑄成的偶像,又拆毀他們一切的邱壇。
خاکەکە داگیر بکەن و تێیدا نیشتەجێ بن، چونکە من خاکەکەم پێداون بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی و | 53 |
你們要奪那地,住在其中,因我把那地賜給你們為業。
خاکەکەش بەگوێرەی خێڵەکانتان بە تیروپشک دابەش بکەن، میراتی زۆر بدەنە زۆرەکان و میراتی کەم بدەنە کەمەکان، لەکوێ تیروپشکی بۆ دەرچوو ئەوێ بۆ ئەو بێت، بەگوێرەی هۆزەکانی باوکانتان میراتگری بکەن. | 54 |
你們要按家室拈鬮,承受那地;人多的,要把產業多分給他們;人少的,要把產業少分給他們。拈出何地給何人,就要歸何人。你們要按宗族的支派承受。
«”ئەگەر دانیشتووانی خاکەکەش لەپێش خۆتان دەرنەکەن، ئەوا ئەوانەی دەیانهێڵنەوە دەبنە چقڵ لە چاوتان و دڕک لە کەلەکەتان و لەو خاکەی تێیدا نیشتەجێن تەنگتان پێ هەڵدەچنن، | 55 |
倘若你們不趕出那地的居民,所容留的居民就必作你們眼中的刺,肋下的荊棘,也必在你們所住的地上擾害你們。
ئینجا بە ئێوەی دەکەم، ئەوەی بەتەمام بەوانی بکەم.“» | 56 |
而且我素常有意怎樣待他們,也必照樣待你們。」