< سەرژمێری 13 >

ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: 1
耶和华晓谕摩西说:
«چەند پیاوێک بنێرە بۆ سیخوڕیکردن لە خاکی کەنعان کە من بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، لە هەر هۆزێک لە باوکانیان پیاوێک دەنێرن، هەر یەکێکیان سەرکردە بێت لەناویاندا.» 2
“你打发人去窥探我所赐给以色列人的迦南地,他们每支派中要打发一个人,都要作首领的。”
بەپێی فەرمانی یەزدان موسا لە چۆڵەوانی پارانەوە ئەوانی نارد. هەموویان لە نەوەی ئیسرائیل ڕابەر بوون. 3
摩西就照耶和华的吩咐从巴兰的旷野打发他们去;他们都是以色列人的族长。
ئەمەش ناوەکانیانە: لە هۆزی ڕەئوبێن شەموعی کوڕی زەکور، 4
他们的名字:属吕便支派的有撒刻的儿子沙母亚。
لە هۆزی شیمۆن شافاتی کوڕی حۆری، 5
属西缅支派的有何利的儿子沙法。
لە هۆزی یەهودا کالێبی کوڕی یەفونە، 6
属犹大支派的有耶孚尼的儿子迦勒。
لە هۆزی یەساخار یەگالی کوڕی یوسف، 7
属以萨迦支派的有约色的儿子以迦。
لە هۆزی ئەفرایم هۆشێیەعی کوڕی نون، 8
属以法莲支派的有嫩的儿子何希阿。
لە هۆزی بنیامین پەلتیی کوڕی ڕافو، 9
属便雅悯支派的有拉孚的儿子帕提。
لە هۆزی زەبولون گەدیێلی کوڕی سۆدی، 10
属西布伦支派的有梭底的儿子迦叠。
لە هۆزی یوسف، لە هۆزی مەنەشە گەدیی کوڕی سوسی، 11
约瑟的子孙,属玛拿西支派的有稣西的儿子迦底。
لە هۆزی دان عەمیێلی کوڕی گەمەلی، 12
属但支派的有基玛利的儿子亚米利。
لە هۆزی ئاشێر سەتوری کوڕی میکائیل، 13
属亚设支派的有米迦勒的儿子西帖。
لە هۆزی نەفتالی نەحبیی کوڕی ڤۆفسی، 14
属拿弗他利支派的有缚西的儿子拿比。
لە هۆزی گاد گوئێلی کوڕی ماکی. 15
属迦得支派的有玛基的儿子臼利。
ئەوە ناوی ئەو پیاوانە بوو کە موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکەکە. موساش هۆشێیەعی کوڕی نونی ناونا یەشوع. 16
这就是摩西所打发、窥探那地之人的名字。摩西就称嫩的儿子何希阿为约书亚。
جا موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکی کەنعان و پێی گوتن: «لێرەوە بەناو نەقەبدا بڕۆن و بۆ ناوچە شاخاوییەکە سەربکەون و 17
摩西打发他们去窥探迦南地,说:“你们从南地上山地去,
بڕوانن خاکەکە چۆنە، ئەو گەلەش تێیدا دەژیێت بە هێزە یان لاوازە؟ کەمن یان زۆرن؟ 18
看那地如何,其中所住的民是强是弱,是多是少,
ئەو خاکەی تێیدا نیشتەجێن چۆنە، باشە یان خراپە؟ ئەو شارۆچکانە چین کە تێیدا نیشتەجێن، خێوەتگان یان قەڵابەندن؟ 19
所住之地是好是歹,所住之处是营盘是坚城。
هەروەها ئەو خاکە چۆنە، بەپیتە یان بێپیتە؟ داری لێیە یان نا؟ چاونەترس بن و هەندێک لە بەروبوومی خاکەکە بهێنن.» ئەو ڕۆژانەش ڕۆژانی یەکەم بەری ترێ بوو. 20
又看那地土是肥美是瘠薄,其中有树木没有。你们要放开胆量,把那地的果子带些来。”(那时正是葡萄初熟的时候。)
ئەوانیش سەرکەوتن و سیخوڕی خاکەکەیان کرد، لە چۆڵەوانی چنەوە هەتا ڕەحۆڤ لە نزیک دەروازەی حەمات. 21
他们上去窥探那地,从寻的旷野到利合,直到哈马口。
بەناو نەقەبدا سەرکەوتن و هاتنە حەبرۆن. لەوێش ئەحیمەن و شێشەی و تەلمەی نەوەی عەناقی لێبوو، حەبرۆنیش پێش چۆعەنی میسر بە حەوت ساڵ بنیاد نرابوو. 22
他们从南地上去,到了希伯 ;在那里有亚衲族人亚希幔、示筛、挞买。(原来希伯 城被建造比埃及的锁安城早七年。)
ئیتر هاتنە دۆڵی ئەشکۆل و لەوێ لقێکیان بە هێشووە ترێیەکەوە لێکردەوە و بە دارێک هەڵیانگرت لەنێوان دووانیان و لەگەڵ هەندێک هەنار و هەنجیر. 23
他们到了以实各谷,从那里砍了葡萄树的一枝,上头有一挂葡萄,两个人用杠抬着,又带了些石榴和无花果来。(
جا ئەو شوێنە ناونرا دۆڵی ئەشکۆل بەهۆی ئەو هێشووەی نەوەی ئیسرائیل لەوێ لێیان کردەوە. 24
因为以色列人从那里砍来的那挂葡萄,所以那地方叫做以实各谷。)
ئینجا لەدوای چل ڕۆژ لە سیخوڕیەتی خاکەکە هاتنەوە. 25
过了四十天,他们窥探那地才回来,
سیخوڕەکان هاتنە لای موسا و هارون و هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی پاران، لە قادێش، هەواڵیان بۆ ئەوان و بۆ هەموو کۆمەڵ هێنایەوە و بەروبوومی خاکەکەیان پیشاندان. 26
到了巴兰旷野的加低斯,见摩西、亚伦,并以色列的全会众,回报摩西、亚伦,并全会众,又把那地的果子给他们看;
هەواڵیان پێیدا و گوتیان: «بۆ ئەو خاکە چووین کە تۆ ئێمەت بۆی نارد و بە ڕاستی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت! ئەمەش بەرەکەیەتی. 27
又告诉摩西说:“我们到了你所打发我们去的那地,果然是流奶与蜜之地;这就是那地的果子。
بەڵام ئەو گەلەی لە خاکەکەدا نیشتەجێن بە هێزن و شارەکان قەڵابەند و زۆر مەزنن، هەروەها نەوەی عەناقیشمان لەوێ بینی. 28
然而住那地的民强壮,城邑也坚固宽大,并且我们在那里看见了亚衲族的人。
عەمالێقییەکان لە خاکی نەقەبدا نیشتەجێن، حیتی و یەبوسی و ئەمۆرییەکان لە ناوچە شاخاوییەکەدا نیشتەجێن، کەنعانییەکانیش لەلای دەریا و لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون نیشتەجێن.» 29
亚玛力人住在南地;赫人、耶布斯人、亚摩利人住在山地;迦南人住在海边并约旦河旁。”
بەڵام کالێب گەلی بۆ موسا بێدەنگ کرد و گوتی: «با سەربکەوین و دەستی بەسەردا بگرین، چونکە توانامان بەسەریدا هەیە.» 30
迦勒在摩西面前安抚百姓,说:“我们立刻上去得那地吧!我们足能得胜。”
بەڵام ئەو پیاوانەی لەگەڵیدا چووبوون، گوتیان: «ناتوانین سەربکەوین و دژایەتی ئەو گەلە بکەین، چونکە لە ئێمە بەهێزترن.» 31
但那些和他同去的人说:“我们不能上去攻击那民,因为他们比我们强壮。”
جا هەواڵێکی خراپیان لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا بڵاوکردەوە سەبارەت بەو خاکەی سیخوڕیان تێدا کردبوو و گوتیان: «ئەو خاکەی پێیدا چووین هەتا سیخوڕی بکەین، خاکێکە کە دانیشتووانەکەی قووت دەدات. هەموو ئەو گەلەی تێیدا بینیمان باڵا بەرز بوون. 32
探子中有人论到所窥探之地,向以色列人报恶信,说:“我们所窥探、经过之地是吞吃居民之地,我们在那里所看见的人民都身量高大。
هەروەها لەوێ نەفیلیممان بینی، نەوەی عەناق کە لە ڕەگەزی نەفیلیمن، لە چاوی خۆماندا وەک پێکوڕە وابووین، بە هەمان شێوەش لەچاو ئەوان.» 33
我们在那里看见亚衲族人,就是伟人;他们是伟人的后裔。据我们看,自己就如蚱蜢一样;据他们看,我们也是如此。”

< سەرژمێری 13 >