< سەرژمێری 11 >

گەل دەربارەی ناخۆشییان بۆڵەبۆڵیان کرد، گەیشتە لای یەزدان. یەزدان کە ئەمەی بیست پێی خراپ بوو، تووڕەیی جۆشا، ئیتر ئاگری یەزدان تێیاندا گڕی گرت و قەراغی ئۆردوگاکەی سووتاند. 1
And the people murmured sinfully before the Lord; and the Lord heard [them] and was very angry; and fire was kindled amongst them from the Lord, and devoured a part of the camp.
لەبەر ئەوە گەل هاواریان بۆ موسا کرد، موساش لە یەزدان پاڕایەوە و ئاگرەکە کوژایەوە. 2
And the people cried to Moses: and Moses prayed to the Lord, and the fire was quenched.
ئەو شوێنەش ناونرا تەبعیرە، چونکە ئاگری یەزدان تێیاندا گڕی گرت. 3
And the name of that place was called Burning; for a fire was kindled amongst them from the Lord.
ئەو ئاژاوەگێڕانەی لەنێویان دەژیان ئارەزووی گۆشتیان دەکرد، جا نەوەی ئیسرائیلیش گەڕانەوە و گریان و گوتیان: «کێ گۆشتمان دەرخوارد دەدات. 4
And the mixed multitude amongst them lusted exceedingly; and they and the children of Israel sat down and wept and said, Who shall give us flesh to eat?
ئەو ماسیەی لە میسر بەخۆڕایی دەمانخوارد بەبیرمان هاتەوە، لەگەڵ خەیار و شووتی و کەوەر و پیاز و سیر. 5
We remember the fish, which we ate in Egypt freely; and the cucumbers, and the melons, and the leeks, and the garlic, and the onions.
ئێستاش وا گیانمان وشک بوو، هیچ شتێک نییە و هەر چاومان لەسەر ئەو مەنەیە!» 6
But now our soul is dried up; our eyes [turn] to nothing but to the manna.
مەنیش وەک تۆوی گژنیژ وابوو، دیمەنی وەک دیمەنی سرێشی دار درەوشاوە بوو. 7
And the manna is as coriander seed, and the appearance of it the appearance of hoarfrost.
گەلیش دەسووڕانەوە هەتا هەڵیبگرنەوە، ئینجا بە دەستاڕ دەیانهاڕی یان لە هاون دەیانکوتایەوە و لە مەنجەڵ لێیان دەنا و دەیانکردە کولێرە، تامەکەشی وەک تامی کولێرە برژاوی بە زەیت بوو. 8
And the people went through the field, and gathered, and ground it in the mill, or pounded it in a mortar, and baked it in a pan, and made cakes of it; and the sweetness of it was as the taste [of] wafer made with oil.
هەر کاتێک بە شەو شەونم بەسەر ئۆردوگاکەدا دەهاتە خوارەوە، ئەوا مەنیش لەگەڵیدا دەهاتە خوارەوە. 9
And when the dew came upon the camp by night, the manna came down upon it.
کاتێک موسا گوێی لێبوو هەموو گەل دەگریێن، هەریەکە بەخۆی و بنەماڵەکەیەوە لەبەر دەروازەی چادرەکەی ڕاوەستاوە، تووڕەیی یەزدان زۆر زیادی کرد، موسا بەمە دڵگران بوو. 10
And Moses heard them weeping by their families, every one in his door: and the Lord was very angry; and the thing was evil in the sight of Moses.
جا موسا بە یەزدانی گوت: «بۆچی لەگەڵ خزمەتکارەکەت خراپ بوویت؟ بۆچی لەلات پەسەند نەبووم، تەنانەت باری هەموو ئەم گەلەت خستە سەر من؟ 11
And Moses said to the Lord, Why have you afflicted your servant, and why have I not found grace in your sight, that you should lay the weight of this people upon me?
ئایا سکم بەم هەموو خەڵکە پڕ بووە یان لە منەوە لەدایک بوونە؟ بۆچی پێم دەڵێی بە باوەش هەڵیانبگرە، هەروەک چۆن دایەن منداڵی ساوا هەڵدەگرێت، بیانبە ئەو خاکەی سوێندت بۆ باوانیان خوارد؟ 12
Have I conceived all this people, or have I born them? that you say to me, Take them into your bosom, as a nurse would take her suckling, into the land which you sware to their fathers?
گۆشتم لەکوێ بوو تاکو بە هەموو ئەم گەلەی بدەم؟ بەسەرمەوە دەگرین و دەڵێن:”گۆشتمان بدەرێ بیخۆین!“ 13
Whence have I flesh to give to all this people? for they weep to me, saying, Give us flesh, that we may eat.
من بە تەنها ناتوانم هەموو ئەم گەلە هەڵبگرم، چونکە بۆ من گرانە. 14
I shall not be able to bear this people alone, for this thing is too heavy for me.
جا ئەگەر وام پێدەکەیت، بمکوژە ئەگەر لەلات پەسەندم، با تووشی بەڵای خۆم نەبم.» 15
And if you do thus to me, kill me utterly, if I have found favour with you, that I may not see my affliction.
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «لە پیرانی ئیسرائیل حەفتا پیاوم بۆ کۆبکەرەوە، ئەوانەی دەزانیت کە ڕیش سپی و کوێخای گەلن و بیانهێنە لای چادری چاوپێکەوتن و با لەوێ لەگەڵتدا ڕاوەستن. 16
And the Lord said to Moses, Gather me seventy men from the elders of Israel, whom you yourself know that they are the elders of the people, and their scribes; and you shall bring them to the tabernacle of witness, and they shall stand there with you.
جا من دێمە خوارەوە و لەوێ لەگەڵتدا دەدوێم و لەو ڕۆحەی بەسەرتەوەیە دەبەم و دەیخەمە سەریان، جا لەگەڵتدا بارگرانی گەلەکە هەڵدەگرن، ئیتر تۆ بە تەنها هەڵیناگریت. 17
And I will go down, and speak there with you; and I will take of the spirit that is upon you, and will put it upon them; and they shall bear together with you the burden of the people, and you shall not bear them alone.
«بە گەلیش دەڵێیت:”بۆ بەیانی خۆتان تەرخان بکەن ئینجا گۆشت دەخۆن، چونکە یەزدان گوێی لێبوو کە گریان و گوتتان،’کێ گۆشتمان دەرخوارد دەدات؟ لە میسر حاڵمان خۆشتر بوو!‘ئێستا یەزدان گۆشتتان دەداتێ و دەیخۆن. 18
And to the people you shall say, Purify yourselves for the morrow, and you shall eat flesh; for you wept before the Lord, saying, Who shall give us flesh to eat? for it was well with us in Egypt: and the Lord shall allow you to eat flesh, and you shall eat flesh.
نە ڕۆژێک، نە دوو ڕۆژ، نە پێنج ڕۆژ، نە دە ڕۆژ و نە بیست ڕۆژ، 19
You shall not eat one day, nor two, nor five days, nor ten days, nor twenty days;
بەڵکو ماوەی مانگێکی تەواو دەیخۆن، هەتا لە کونی لووتتان دێتە دەرەوە و ڕقتان لێی دەبێتەوە، چونکە یەزدانتان ڕەتکردەوە کە لەنێوتاندایە و لەبەردەمیدا گریان و گوتتان:’بۆچی ئەمەمان کرد و لە میسر هاتینە دەرەوە؟‘“» 20
you shall eat for a full month, until [the flesh] come out at your nostrils; and it shall be nausea to you, because you disobeyed the Lord, who is amongst you, and wept before him, saying, What had we to do to come out of Egypt?
بەڵام موسا گوتی: «ئەو گەلەی من لەنێویانم شەش سەد هەزار پیادەیە، تۆش فەرمووت:”گۆشتیان دەدەمێ لێی بخۆن بۆ ماوەی مانگێک!“ 21
And Moses said, The people amongst whom I am are six hundred thousand footmen; and you said, I will give them flesh to eat, and they shall eat a whole month.
ئایا مەڕ و مانگایان بۆ سەردەبڕدرێت هەتا بەشیان بکات، یان هەموو ماسی دەریایان بۆ کۆدەکرێتەوە هەتا بەشیان بکات؟» 22
Shall sheep and oxen be slain for them, and shall it suffice them? or shall all the fish of the sea be gathered together for them, and shall it suffice them?
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئایا یەزدان بێ دەسەڵاتە؟ ئێستا دەبینیت ئاخۆ قسەکانم دێتە دی یان نا.» 23
And the Lord said to Moses, Shall not the hand of the Lord be fully sufficient? now shall you know whether my word shall come to pass to you or not.
موساش چووە دەرەوە و بە فەرموودەی یەزدان لەگەڵ گەلدا دوا. حەفتا پیاوی لە پیرانی گەل کۆکردەوە، لە دەوروبەری چادرەکە ڕایگرتن. 24
And Moses went out, and spoke the words of the Lord to the people; and he gathered seventy men of the elders of the people, and he set them round about the tabernacle.
یەزدانیش لە هەوردا هاتە خوارەوە و لەگەڵیدا دوا و لەو ڕۆحە پیرۆزەی کە لەسەری بوو بردی و خستییە سەر حەفتا ڕیش سپییەکە. کاتێک ڕۆحەکە هاتە سەریان ئیتر پەیامی خودایان ڕاگەیاند، بەڵام یەک جار و زیاتر نا. 25
And the Lord came down in a cloud, and spoke to him, and took of the spirit that was upon him, and put it upon the seventy men that were elders; and when the spirit rested upon them, they prophesied and ceased.
دوو پیاویش لە ئۆردوگاکە مانەوە، ناوی یەکێکیان ئەلداد و ناوی ئەوەی دیکە میداد بوو، ڕۆحی خودا لەسەریان نیشتەوە، ئەوانیش لە ڕیش سپییەکان بوون، بەڵام نەچووبوونە لای چادرەکە، جا لە ئۆردوگاکە پەیامی خودایان ڕاگەیاند، 26
And there were two men left in the camp, the name of the one was Eldad, and the name of the other Modad; and the spirit rested upon them, and these were of the number of them that were enrolled, but they did not come to the tabernacle; and they prophesied in the camp.
لاوێکیش ڕایکرد و هەواڵی دایە موسا و گوتی: «ئەلداد و میداد لە ئۆردوگاکە پەیامی خودا ڕادەگەیەنن!» 27
And a young man ran and told Moses, and spoke, saying, Eldad and Modad prophesy in the camp.
یەشوعی کوڕی نونیش کە لە گەنجیێتیەوە خزمەتکاری موسا بوو وەڵامی دایەوە و گوتی: «موسای گەورەم ڕێیان لێ بگرە!» 28
And Joshua the son of Naue, who attended on Moses, the chosen one, said, [My] lord Moses, forbid them.
موساش پێی گوت: «ئایا لە جیاتی من ئیرەیی دەبەیت؟ خۆزگە هەموو گەلی یەزدان پێغەمبەر بوونایە، کە یەزدان ڕۆحی خۆی دەخستە سەریان!» 29
And Moses said to him, Are you jealous on my account? and would that all the Lord's people were prophets; whenever the Lord shall put his spirit upon them.
ئینجا موسا و پیرانی ئیسرائیل گەڕانەوە بۆ ئۆردوگاکە. 30
And Moses departed into the camp, himself and the elders of Israel.
بایەکیش لەلایەن یەزدانەوە هەڵیکرد و سوێسکەی لە دەریاوە هێنا بۆ ئۆردوگاکە. بۆ ماوەی ڕۆژە ڕێیەک لەم لا و ڕۆژە ڕێیەک لەو لا لە چواردەوری ئۆردوگاکە و بە بەرزی دوو باڵ لەسەر ڕووی زەوییەوە بڵاوی کردنەوە. 31
And there went forth a wind from the Lord, and brought quails over from the sea; and it brought them down upon the camp a day's journey on this side, and a day's journey on that side, round about the camp, as it were two cubits from the earth.
گەلیش هەستان و بە درێژایی ئەو ڕۆژە و بە درێژایی شەو و ڕۆژی دواتریش سوێسکەیان کۆکردەوە، کەمترینیان دە حۆمەری کۆکردەوە و بۆ خۆیان بە چواردەوری ئۆردوگاکە ڕایانخست. 32
And the people rose up all the day, and all the night, and all the next day, and gathered quails; he that gathered least, gathered ten measures; and they refreshed themselves round about the camp.
لەو کاتەشدا کە هێشتا گۆشت لەژێر ددانەکانیان بوو پێش ئەوەی بیجوون، تووڕەیی یەزدان بەسەر گەلدا جۆشا و یەزدان گەلی تووشی دەردێکی گران کرد، 33
The flesh was yet between their teeth, before it failed, when the Lord was angry with the people, and the Lord struck the people with a very great plague.
جا ئەو شوێنە ناونرا قیبرۆت هەتەڤا، چونکە لەوێ ئەو خەڵکانەیان ناشت کە نەوسیان هەستا. 34
And the name of that place was called the Graves of Lust; for there they buried the people that lusted.
لە قیبرۆت هەتەڤاشەوە گەل بۆ حەچێرۆت بەڕێکەوتن، جا لەوێ چادریان هەڵدا. 35
The people departed from the Graves of Lust to Aseroth; and the people halted at Aseroth.

< سەرژمێری 11 >