< مەتا 28 >

دوای شەممە لە بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، مریەمی مەجدەلی و مریەمەکەی دیکە هاتن تەماشای گۆڕەکە بکەن. 1
Now late on the Sabbath, as it began to dawn toward the first day of the week, Mary Magdalene and the other Mary came to see the tomb.
لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، چونکە فریشتەیەکی یەزدان لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە، چوو بەردەکەی گلۆر کردەوە و لەسەری دانیشت. 2
Behold, there was a great earthquake, for an angel of the Lord descended from heaven, came and rolled away the stone, and sat on it.
ڕوخساری وەک بروسکە وابوو، جلەکانی وەک بەفر سپی بوون. 3
His appearance was like lightning, and his clothing as white as snow.
پاسەوانەکان لە ترسی ئەو لەرزین و وەک مردوویان لێ هات. 4
The guards shook with fear and became like dead men.
بەڵام فریشتەکە بە ژنەکانی گوت: «مەترسن، چونکە دەزانم بە شوێن عیسای لەخاچدراودا دەگەڕێن. 5
The angel addressed the women and said to them, “Do not be afraid, for I know that you seek Jesus, who has been crucified.
ئەو لێرە نییە، هەروەک خۆی فەرمووی، هەستاوەتەوە. وەرن سەیری ئەو شوێنە بکەن کە لێی درێژکرابوو. 6
He is not here, but is risen, just as he said. Come see the place where the Lord lay.
خێرا بڕۆن و بە قوتابییەکانی بڵێن:”ئەو لەنێو مردوواندا هەستاوەتەوە، پێش ئێوە دەچێتە جەلیل، لەوێ دەیبینن.“ئەوەتا پێم گوتن.» 7
Go quickly and tell his disciples, 'He has risen from the dead. See, he is going ahead of you to Galilee. There you will see him.' See, I have told you.”
دوو ژنەکە خێرا لەلای گۆڕەکە ڕۆیشتن، بە ترس و خۆشییەکی گەورەوە ڕایانکرد، بۆ ئەوەی هەواڵ بدەنە قوتابییەکانی. 8
The women quickly left the tomb with fear and great joy, and ran to tell his disciples.
ئەوە بوو عیسا تووشیان هات و فەرمووی: «سڵاو!» ئەمانیش چوونە پێشەوە، پێی عیسایان گرت و کڕنۆشیان بۆ برد. 9
Behold, Jesus met them and said, “Greetings!” The women came, took hold of his feet and worshiped him.
عیسا پێی فەرموون: «مەترسن، بڕۆن بە براکانم بڵێن با بچنە جەلیل، لەوێ دەمبینن.» 10
Then Jesus said to them, “Do not be afraid. Go tell my brothers to leave for Galilee. There they will see me.”
کە دەڕۆیشتن، هەندێک لە پاسەوانەکان هاتنە ناو شار و ئەوەی ڕوویدابوو بۆ کاهینانی باڵایان گێڕایەوە. 11
Now while the women were going, behold, some of the guards went into the city and told the chief priests all the things that had happened.
ئەوانیش لەگەڵ پیران کۆبوونەوە و ڕاوێژیان کرد، زیوێکی زۆریان دایە سەربازەکان و 12
When the priests had met with the elders and discussed the matter with them, they gave a large amount of money to the soldiers
گوتیان: «بڵێن،”کاتێک ئێمە خەوتبووین، قوتابییەکانی لە شەودا هاتن و دزییان.“ 13
and told them, “Say to others, 'Jesus' disciples came by night and stole his body while we were sleeping.'
ئەگەر ئەمەش لەلای فەرمانڕەوا بیسترا، ئەوا ڕازی دەکەین و لە کێشە و گرفت دەتانپارێزین.» 14
If this report reaches the governor, we will persuade him and take any worries away from you.”
ئەوانیش زیوەکەیان وەرگرت و چۆن فێرکران، وایانکرد، ئیتر ئەم قسەیە هەتا ئەمڕۆش لەناو جولەکەدا بڵاو بووەتەوە. 15
So the soldiers took the money and did as they had been instructed. This report spread widely among the Jews and continues even today.
ئیتر یازدە قوتابییەکە چوونە جەلیل، بۆ ئەو کێوەی عیسا فەرمانی پێدابوون. 16
But the eleven disciples went to Galilee, to the mountain to which Jesus had directed them.
کاتێک ئەویان بینی کڕنۆشیان بۆ برد، بەڵام هەندێکیان گومانیان کرد. 17
When they saw him, they worshiped him, but some doubted.
عیسا لێیان نزیک بووەوە و قسەی بۆ کردن: «هەموو دەسەڵاتێکم لە ئاسمان و لەسەر زەوی دراوەتێ. 18
Jesus came to them and spoke to them and said, “All authority has been given to me in heaven and on earth.
کەواتە بڕۆن، هەموو نەتەوەکان بکەنە قوتابی، بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لە ئاویان هەڵبکێشن، 19
Go therefore and make disciples of all the nations. Baptize them into the name of the Father, of the Son, and of the Holy Spirit.
فێریان بکەن با کار بکەن بە هەموو ئەو شتانەی کە ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.» (aiōn g165) 20
Teach them to obey all the things that I have commanded you. See, I am with you always, even to the end of the age.” (aiōn g165)

< مەتا 28 >