< مەتا 18 >

لەو کاتەدا قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و گوتیان: «کێ لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە؟» 1
I den tiden gingo Lärjungarna till Jesum, och sade: Hvilken är den störste i himmelriket?
ئەویش منداڵێکی بانگکرد و لەناوەڕاستیاندا ڕایگرت، 2
Då kallade Jesus fram ett barn, och ställde det midt ibland dem;
فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر نەگۆڕێن و وەک منداڵتان لێنەیەت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە. 3
Och sade: Sannerliga säger jag eder, utan I omvänden eder, och varden såsom barn, skolen I icke komma i himmelriket.
بۆیە ئەوەی وەک ئەم منداڵە خۆی نزم بکاتەوە، لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە. 4
Hvilken nu sig sjelf så förnedrar, som detta barnet, han är den störste i himmelriket;
ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە منداڵێکی وەک ئەمە بکات، پێشوازی لە من دەکات. 5
Och hvilken som undfår ett sådant barn i mitt Namn, han undfår mig.
«ئەوەی یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە تووشی گوناه بکات، باشترە بۆی بەرداشێکی گەورە بە ملیەوە هەڵبواسرێت و نوقومی بنی دەریا بکرێت. 6
Men hvilken som förargar en af dessa små, som tro på mig, honom vore bättre att en qvarnsten vore bunden vid hans hals, och han sänktes ned i hafsens djup.
قوڕبەسەر جیهان لەبەر ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن، چونکە گوناهکردن هەر دەبێت هەبێت، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە دەبێتە هۆکار بۆ کەوتنە نێو گوناه. 7
Ve verldene för förargelses skull; ty förargelse måste ju komma; dock, ve de mennisko, genom hvilka förargelse kommer.
ئەگەر دەستت یان پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بێ دەست یان بێ پێ بچیتە ناو ژیانەوە، لەوەی کە بە دوو دەست یان دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری هەتاهەتاییەوە. (aiōnios g166) 8
Är det så att din hand, eller din fot är dig till förargelse, så hugg honom af, och kastan ifrå dig; bättre är dig ingå uti lifvet halt, eller lemmalös, än du skulle hafva två händer och två fötter, och kastas i evinnerlig eld. (aiōnios g166)
ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. (Geenna g1067) 9
Och är det så att ditt öga är dig till förargelse, rif det ut, och kastat ifrå dig; bättre är dig, att du ingår uti lifvet enögder, än du skulle hafva tu ögon, och kastas i helvetes eld. (Geenna g1067)
«ئاگاداربن! بە سووکی مەڕواننە یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە، چونکە پێتان دەڵێم فریشتەکانیان لە ئاسماندا بەردەوام ڕووی باوکم دەبینن کە لە ئاسماندایە. 10
Ser till, att I förakten ingen af dessa små; ty jag säger eder, att deras Änglar i himmelen se alltid mins Faders ansigte, i himlom.
کوڕی مرۆڤ هاتووە بۆ ئەوەی ونبووان ڕزگار بکات. 11
Ty menniskones Son är kommen till att frälsa det som förtappadt var.
«ڕاتان چییە؟ ئەگەر یەکێک سەد سەر مەڕی هەبێت و دانەیەکی لێ ون بێت، ئایا نەوەد و نۆیەکە لە چیادا بەجێناهێڵێت تاکو بچێت بەدوای ونبووەکەدا بگەڕێت؟ 12
Huru synes eder? Om en menniska hade hundrade får, och ett af dem fore vill; öfvergifver hon icke de nio och niotio på bergen, och går bort, och söker efter det som for vill?
ڕاستیتان پێ بڵێم: ئەگەر دۆزییەوە، لە نەوەد و نۆیەکەی تر کە بزر نەببوون زیاتر پێی دڵخۆش دەبێت! 13
Och händer det så, att hon finner det igen, sannerliga säger jag eder, hon gläds mera deröfver, än öfver de nio och niotio, som icke foro vill.
بە هەمان شێوە باوکتان لە ئاسمان نایەوێت یەکێک لەم بچووکانە لەناوبچێت. 14
Så är ock icke edar himmelske Faders vilje, att någor af dessa små skall borttappad varda.
«ئەگەر خوشک یان براکەت خراپەی لەگەڵ کردیت، بڕۆ بە تەنها لەنێوان خۆت و خۆی گلەیی لێ بکە. ئەگەر گوێی لێگرتی، ئەوا براکەت بەدەستدەهێنیتەوە. 15
Men om din broder syndar dig emot, så gack och straffa honom emellan dig och honom allena; hörer han dig, så hafver du förvärfvat din broder;
خۆ ئەگەر گوێی نەگرت، یەک یان دوو کەس لەگەڵ خۆت ببە، تاکو [هەر بابەتێک لەسەر زاری دوو یان سێ شایەت ڕاستییەکەی بسەلمێنرێت.] 16
Men hörer han dig icke, så tag ännu med dig en eller två, på det all sak skall bestå vid tvegge eller tregge vittnes mun.
ئەگەر بەگوێی نەکردن، بە کڵێسا بڵێ، ئەگەر بەگوێی کڵێساشی نەکرد، ئەوا بە بتپەرست و باجگری دابنێ. 17
Hörer han dem icke, så säg det församlingene; hörer han icke församlingena, så håll honom såsom en Hedning och Publican.
«ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی ئێوە لەسەر زەوی دایبخەن، لە ئاسمانیش داخراو دەبێت، ئەوەی لەسەر زەوی بیکەنەوە، لە ئاسمانیش کراوە دەبێت. 18
Sannerliga säger jag eder: Allt det I binden på jordene, det skall vara bundet i himmelen; och allt det I lösen på jordene, det skall vara löst i himmelen.
«دیسان ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر دووان لە ئێوە لەسەر زەوی لەسەر هەر شتێک ڕێک بکەون، هەرچی داوا بکەن، باوکم کە لە ئاسمانە بۆتان جێبەجێ دەکات، 19
Yttermera säger jag eder: Der två af eder komma öfverens på jordene, hvad ting det helst kan vara, som de bedja om, skall dem det vederfaras af minom Fader, som är i himlom.
چونکە لە هەرکوێیەک دوو یان سێ کەس بە ناوی منەوە کۆببنەوە، من لەوێ لەنێوانیاندا دەبم.» 20
Ty hvar två eller tre äro församlade i mitt Namn, der är jag midt ibland dem.
ئینجا پەترۆس هات و پێی گوت: «گەورەم، دەبێ چەند جار گەردنی براکەم ئازاد بکەم کە خراپەم لەگەڵ دەکات؟ تاکو حەوت جار؟» 21
Då steg Petrus fram till honom, och sade: Herre, huru ofta skall min broder synda emot mig, och jag skall förlåta honom det? Är sju resor nog?
عیساش پێی فەرموو: «من پێت ناڵێم حەوت جار، بەڵکو حەفتا کەڕەت حەوت جار! 22
Då sade Jesus till honom: Jag säger dig, icke sju resor; utan sjutio sinom sju resor.
«لەبەر ئەوە پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت ویستی حیساب لەگەڵ خزمەتکارەکانی بکات. 23
Fördenskull är himmelriket liknadt vid en Konung, som ville hålla räkenskap med sina tjenare.
کاتێک دەستی پێکرد، یەکێکیان بۆ هێنا دە هەزار کیسە زێڕ قەرزار بوو. 24
Och när han begynte räkna, kom en fram för honom, som honom var skyldig tiotusend pund;
کە هیچی نەبوو بیداتەوە، گەورەکەی فەرمانی دا، خۆی و ژن و منداڵ و هەرچی هەیەتی بفرۆشرێت و قەرزەکە بداتەوە. 25
Och efter han hade icke der han kunde betala med, böd herren att han skulle säljas, och hans hustru, och barn, och allt det han ägde, och betalas med.
«لەبەر ئەوە خزمەتکارەکە لەبەردەمی چۆکی دادا و گوتی:”لەسەرم ڕابوەستە، هەمووت دەدەمەوە.“ 26
Då föll den tjenaren ned, och tillbad honom, och sade: Herre, haf tålamod med mig, jag vill allt betala dig.
گەورەی ئەو خزمەتکارە دڵی پێی سووتا، ئازادی کرد و لە قەرزەکە خۆشبوو. 27
Då varkunnade herren sig öfver den tjenaren, och lät honom lös, och gaf honom till det han var skyldig.
«ئەم خزمەتکارە ڕۆیشت، خزمەتکارێکی هاوکاری خۆی بینی کە سەد دینار قەرزاری بوو، ملی گرت و گوتی:”ئەوەی بەسەرتەوەیە بمدەرەوە!“ 28
Då gick den tjenaren ut, och fann en af sina medtjenare, som honom var skyldig hundrade penningar; och han tog fatt på honom, och fick honom i halsen, drog honom, och sade: Betala det du äst skyldig.
«خزمەتکارە هاوکارەکەی لەبەرپێی چۆکی دادا و لێی پاڕایەوە:”لەسەرم ڕابوەستە، دەتدەمەوە.“ 29
Då föll hans medtjenare till hans fötter, och bad honom, sägandes: Haf tålamod med mig, jag vill allt betala dig.
«بەڵام ڕازی نەبوو، چوو فڕێیدایە زیندانەوە، هەتا قەرزەکەی بداتەوە. 30
Men han ville icke; utan gick bort, och kastade honom i fängelse, så länge han betalade det han var skyldig.
کاتێک خزمەتکارە هاوکارەکانیان ڕووداوەکەیان بینی، زۆریان پێ ناخۆش بوو، هاتن و هەموو ئەوەی ڕوویدابوو بۆ گەورەکەیان گێڕایەوە. 31
Då nu andre hans medtjenare sågo det som skedde, tyckte dem det ganska illa vara, och kommo, och kungjorde sinom herra allt det skedt var.
«ئەوسا گەورەکە خزمەتکارەکەی بانگ کرد و پێی گوت:”خزمەتکاری بەدکار، لە هەموو ئەو قەرزە خۆشبووم، چونکە لێم پاڕایتەوە. 32
Då kallade hans herre honom för sig, och sade till honom: Du skalkaktige tjenare, allt det du skyldig vast, gaf jag dig till, ty du bad mig;
ئایا نەدەبوو تۆش بەزەییت بە خزمەتکارە هاوکارەکەتدا بێتەوە، هەروەک چۆن من بەزەییم پێتدا هاتەوە؟“ 33
Skulle du ock icke hafva förbarmat dig öfver din medtjenare, såsom jag förbarmade mig öfver dig?
جا گەورەکەی تووڕە بوو و دایە دەست جەلادەکانەوە، هەتا هەموو قەرزەکەی بداتەوە. 34
Och hans herre vardt vred, och antvardade honom bödlarna i händer, tilldess det var allt betaladt, som han honom skyldig var.
«باوکی ئاسمانیشم واتان لێدەکات، ئەگەر هەریەکەتان لە دڵەوە گەردنی خوشکی یان براکەی ئازاد نەکات.» 35
Så skall ock min himmelske Fader göra eder, om I icke förlåten af edor hjerta, hvar och en sinom broder det de bryta.

< مەتا 18 >