< مەرقۆس 11 >

کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بوونەوە، لە بێت‌فاجی و بێت‌عەنیا لەلای کێوی زەیتوون، عیسا دووان لە قوتابییەکانی نارد، 1
Now as they came to Jerusalem, they were close to Bethphage and Bethany, at the Mount of Olives, and Jesus sent out two of his disciples
پێی فەرموون: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کاتێک دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن. 2
and said to them, “Go into the village opposite us. As soon as you enter it, you will find a colt that has never been ridden. Untie it and bring it to me.
ئەگەر یەکێک لێی پرسین:”بۆ ئەمە دەکەن؟“بڵێن:”گەورەمان پێویستی پێیەتی، ئینجا زوو دەینێرێتەوە بۆ ئێرە.“» 3
If anyone says to you, 'Why are you doing this?' you should say, 'The Lord has need of it and will immediately send it back here.'”
چوون و بینییان وا جاشکێک لەسەر ڕێگاکە، لەبەر دەرگای ماڵێک بەستراوەتەوە، ئەوانیش کردیانەوە. 4
They went away and found a colt tied at a door outside on the open street, and they untied it.
هەندێک کەس لەوێ ڕاوەستابوون، لێیان پرسین: «چی دەکەن، جاشکەکە دەکەنەوە؟» 5
Some people were standing there and said to them, “What are you doing, untying that colt?”
وەک ئەوەی عیسا پێی فەرمووبوون وەڵامیان دایەوە، ئیتر ڕێگایان دان. 6
They spoke to them as Jesus told them, and the people let them go their way.
جاشکەکەیان بۆ عیسا هێنا و کەواکانیان خستە سەری، ئەویش سواری بوو. 7
The two disciples brought the colt to Jesus and threw their cloaks on it so Jesus could ride it.
زۆر کەسیش کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست، هەندێکیش لە باخەکان لقەداریان بڕیبووەوە. 8
Many people spread their garments on the road, and others spread branches they had cut from the fields.
ئەوانەی لەپێشییەوە و ئەوانەش کە لەدوایەوە دەڕۆیشتن، هاواریان دەکرد: «[هۆسانا! پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]» 9
Those who went before him and those who followed shouted, “Hosanna! Blessed is the one who comes in the name of the Lord.
«پیرۆزە ئەو شانشینەی داودی باوکمان کە دێت!» «هۆسانا بۆ خودا!» 10
Blessed is the coming kingdom of our father David! Hosanna in the highest!”
عیسا چووە ناو ئۆرشەلیم بۆ ناو حەوشەکانی پەرستگا، تەماشای هەموو شتێکی دەوروبەری کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کات درەنگ بوو، لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە چوونە دەرەوەی شار بۆ گوندی بێت‌عەنیا. 11
Then Jesus entered into Jerusalem and went into the temple and looked around at everything. Now, the time being late, he went out to Bethany with the twelve.
بۆ بەیانی کە بێت‌عەنیایان بەجێهێشت، عیسا برسی بوو. 12
The next day, when they returned from Bethany, he was hungry.
لە دوورەوە دار هەنجیرێکی بینی گەڵای کردبوو، بەرەو لای چوو بە ئومێدی ئەوەی شتێکی پێوە ببینێ. گەیشتە لای و لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، چونکە وەرزی هەنجیر نەبوو. 13
Seeing from far away a fig tree that had leaves, he went to see if he could find any fruit on it, and when he came to it, he found nothing but leaves, for it was not the season for figs.
ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز کەس لە بەرت ناخوات.» قوتابییەکانیشی گوێیان لێبوو. (aiōn g165) 14
He spoke to it, “No one will ever eat fruit from you again.” And his disciples heard it. (aiōn g165)
هاتنە ئۆرشەلیم و عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە دەرکردنی ئەوانەی لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پارەگۆڕەوان و کورسی کۆترفرۆشانی سەرەوژێر کرد. 15
They came to Jerusalem, and he entered the temple and began to cast out the sellers and the buyers in the temple. He turned over the tables of the money changers and the seats of those who sold pigeons.
نەیدەهێشت کەس بە شتومەکەوە بە ناو حەوشەکانی پەرستگادا تێبپەڕێت. 16
He did not allow anyone to carry anything through the temple that could be sold.
فێری دەکردن و دەیفەرموو: «ئایا نەنووسراوە: [ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت بۆ هەموو گەلان]؟ بەڵام ئێوە کردووتانە بە [ئەشکەوتی دزان!]» 17
He taught them and said, “Is it not written, 'My house will be called a house of prayer for all the nations'? But you have made it a den of robbers.”
کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات گوێیان لێبوو، بیریان دەکردەوە چۆن لەناوی ببەن، چونکە لێی دەترسان لەبەر ئەوەی هەموو خەڵکەکە لە فێرکردنەکانی سەرسام ببوون. 18
The chief priests and the scribes heard what he had said, and they looked for a way to kill him. For they feared him because the entire crowd was amazed at his teaching.
کاتێک ئێوارە داهات، عیسا و قوتابییەکانی چوونە دەرەوەی شار. 19
When evening came, they left the city.
بەیانی کە بەوێدا تێپەڕینەوە، دار هەنجیرەکەیان بینی لە ڕەگەوە وشک بووە. 20
As they walked by in the morning, they saw the fig tree withered away to its roots.
پەترۆس بیری کەوتەوە و گوتی: «ڕابی، سەیر بکە! دار هەنجیرەکەی نەفرەتت لێکرد، وشک بووە!» 21
Peter remembered and said, “Rabbi, look! The fig tree you cursed has withered away.”
عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕتان بە خودا هەبێت. 22
Jesus answered them, “Have faith in God.
ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی بەم کێوە بڵێت”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“لە دڵدا گومان نەکات، بەڵکو باوەڕ بکات ئەوەی دەیڵێت دەبێت، ئەوا بۆی دەبێت. 23
Truly I say to you that whoever says to this mountain, 'Get up and cast yourself into the sea,' and if he does not doubt in his heart but believes that what he said will happen, that is what God will do.
لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت. 24
Therefore I say to you: Everything you pray and ask for, believe that you received it, and it will be yours.
کاتێک دەوەستن نوێژ بکەن، ئەگەر شتێکتان بەسەر یەکێکەوە هەبێت لێی خۆشبن، تاکو باوکیشتان ئەوەی کە لە ئاسمانە لە گوناهەکانتان خۆشبێت. 25
When you stand and pray, you must forgive whatever you have against anyone, so that your Father who is in heaven will also forgive you your trespasses.”
بەڵام ئەگەر ئێوە لێ خۆش نەبن، باوکی ئاسمانیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت. » 26
دیسان هاتنەوە ئۆرشەلیم، عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا دەگەڕا، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و پیران هاتنە لای و 27
They came to Jerusalem again. As Jesus was walking in the temple, the chief priests, the scribes, and the elders came to him.
لێیان پرسی: «ئەمانە بە چ دەسەڵاتێک دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە ئەم شتانە بکەیت؟» 28
They said to him, “By what authority do you do these things, and who gave you the authority to do them?”
عیسا پێی فەرموون: «پرسیارێکتان لێ دەکەم، وەڵامم بدەنەوە، منیش پێتان دەڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم: 29
Jesus said to them, “I will ask you one question. Tell me and I will tell you by what authority I do these things.
لەئاوهەڵکێشانی یەحیا لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟ وەڵامم بدەنەوە!» 30
The baptism of John, was it from heaven or from men? Answer me.”
لەنێو خۆیاندا کەوتنە ڕاوێژکردن و گوتیان: «ئەگەر بڵێین،”لە ئاسمانەوە بوو،“دەڵێت،”باشە بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“ 31
They discussed between themselves and argued and said, “If we say, 'From heaven,' he will say, 'Why then did you not believe him?'
ئەگەریش بڵێین،”لە مرۆڤەوە بوو“…» لە خەڵک دەترسان، چونکە یەحیا لەلای هەمووان بەڕاستی بە پێغەمبەر دادەنرا. 32
But if we say, 'From men,' ... .” They were afraid of the people, for everyone was convinced that John was a prophet.
ئینجا وەڵامی عیسایان دایەوە: «نازانین.» عیساش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.» 33
Then they answered Jesus and said, “We do not know.” Then Jesus said to them, “Neither will I tell you by what authority I do these things.”

< مەرقۆس 11 >