< لۆقا 22 >

جەژنی فەتیرە کە پێی دەگوترا پەسخە نزیک ببووەوە. 1
除酵節(又名逾越節)近了。
کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات لە گەل دەترسان و بۆ ڕێگایەک دەگەڕان کە عیسای پێ لەناوبەرن. 2
祭司長和文士想法子怎麼才能殺害耶穌,是因他們懼怕百姓。
شەیتان چووە ناو یەهوزاوە، کە پێی دەگوترا ئەسخەریوتی و یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە. 3
這時,撒但入了那稱為加略人猶大的心;他本是十二門徒裏的一個。
ئەو ڕۆیشت و قسەی لەگەڵ کاهینانی باڵا و فەرماندەکانی پەرستگا کرد کە چۆن عیسایان ڕادەست بکات. 4
他去和祭司長並守殿官商量,怎麼可以把耶穌交給他們。
دڵخۆش بوون و ڕێککەوتن بەوەی کیسە زیوی بدەنێ. 5
他們歡喜,就約定給他銀子。
ئەویش بەمە ڕازی بوو و بەدوای هەلێکدا دەگەڕا تاکو عیسا بداتە دەستیان، کاتێک کە خەڵکیان لەگەڵ نەبێت. 6
他應允了,就找機會,要趁眾人不在跟前的時候把耶穌交給他們。
ڕۆژی فەتیرە هات، ئەوەی پێویست بوو بەرخی پەسخەی تێدا بکرێتە قوربانی. 7
除酵節,須宰逾越羊羔的那一天到了。
عیسا پەترۆس و یۆحەنای نارد و فەرمووی: «بڕۆن نانی پەسخەمان بۆ ئامادە بکەن تاکو بیخۆین.» 8
耶穌打發彼得、約翰,說:「你們去為我們預備逾越節的筵席,好叫我們吃。」
لێیان پرسی: «دەتەوێ لەکوێ ئامادەی بکەین؟» 9
他們問他說:「要我們在哪裏預備?」
پێی فەرموون: «کاتێک دەچنە ناو شار، تووشی پیاوێک دەبن گۆزەیەک ئاوی هەڵگرتووە، دوای بکەون بۆ ئەو ماڵەی کە بۆی دەچێت. 10
耶穌說:「你們進了城,必有人拿着一瓶水迎面而來,你們就跟着他,到他所進的房子裏去,
ئینجا بە خاوەن ماڵەکە بڵێن:”مامۆستا دەفەرموێت: کوا دیوەخانەکە تاکو لەگەڵ قوتابییەکانم نانی پەسخەی تێدا بخۆم؟“ 11
對那家的主人說:『夫子說:客房在哪裏?我與門徒好在那裏吃逾越節的筵席。』
ئەویش لە نهۆمی سەرەوە ژوورێکتان پیشان دەدات، گەورەیە و ڕاخراوە، لەوێ ئامادەی بکەن.» 12
他必指給你們擺設整齊的一間大樓,你們就在那裏預備。」
جا ڕۆیشتن، هەموو شتێکیان دۆزییەوە، هەروەک عیسا پێی فەرمووبوون. ئینجا نانی پەسخەیان ئامادە کرد. 13
他們去了,所遇見的正如耶穌所說的;他們就預備了逾越節的筵席。
کە کاتی نانخواردن هات، عیسا لەسەر خوان دانیشت، نێردراوانیش لەگەڵی بوون. 14
時候到了,耶穌坐席,使徒也和他同坐。
پێی فەرموون: «زۆر ئارەزووم کرد پێش ئازار چێژتنم ئەم نانەی پەسخەتان لەگەڵ بخۆم، 15
耶穌對他們說:「我很願意在受害以先和你們吃這逾越節的筵席。
چونکە پێتان دەڵێم: ئیتر نانی پەسخە ناخۆم هەتا لە شانشینی خودا بە تەواویی دێتە دی.» 16
我告訴你們,我不再吃這筵席,直到成就在上帝的國裏。」
جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، فەرمووی: «ئەمە بگرن و لەنێوان خۆتان بەشی بکەن. 17
耶穌接過杯來,祝謝了,說:「你們拿這個,大家分着喝。
پێتان دەڵێم: ئیتر لە بەرهەمی مێو ناخۆمەوە هەتا شانشینی خودا دێت!» 18
我告訴你們,從今以後,我不再喝這葡萄汁,直等上帝的國來到。」
نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێیدان و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە، کە لە پێناوی ئێوە بەخت دەکرێ. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» 19
又拿起餅來,祝謝了,就擘開,遞給他們,說:「這是我的身體,為你們捨的,你們也應當如此行,為的是記念我。」
بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من، کە لە پێناوی ئێوە دەڕژێت. 20
飯後也照樣拿起杯來,說:「這杯是用我血所立的新約,是為你們流出來的。
بەڵام ئەو دەستەی کە بە گرتنم دەدات لەگەڵ من لەسەر خوانە. 21
看哪, 那賣我之人的手與我一同在桌子上。
کوڕی مرۆڤ بەگوێرەی ئەوەی بۆی دانراوە دەڕوات، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی ناپاکی لێدەکات.» 22
人子固然要照所預定的去世,但賣人子的人有禍了!」
ئیتر لەناو خۆیان کەوتنە مشتومڕ، ئاخۆ کامیان خەریکە ئەمە بکات. 23
他們就彼此對問,是哪一個要做這事。
هەروەها دەمەقاڵەیەک کەوتە نێوانیان، لەسەر ئەوەی کە کامیان پایەبەرزترە. 24
門徒起了爭論,他們中間哪一個可算為大。
عیسا پێی فەرموون: «پاشایانی نەتەوەکانی دیکە فەرمانڕەواییان بەسەردا دەکەن و دەسەڵاتدارانیش بەسەریانەوە بە”چاکەکار“ناودەبردرێن. 25
耶穌說:「外邦人有君王為主治理他們,那掌權管他們的稱為恩主。
بەڵام ئێوە ئاوا مەبن. بەڵکو با پایەبەرز لەنێوتاندا ببێتە بچووک و ئەوەش کە ڕابەرایەتی دەکات وەک خزمەتکار بێت. 26
但你們不可這樣;你們裏頭為大的,倒要像年幼的,為首領的,倒要像服事人的。
کێ پایەبەرزترە، ئەوەی لەسەر خوان دانیشتووە یان ئەوەی خزمەت دەکات؟ بێگومان ئەوەی کە لەسەر خوان دانیشتووە. بەڵام من لەنێوتان وەک ئەوەم کە خزمەت دەکات. 27
是誰為大?是坐席的呢?是服事人的呢?不是坐席的大嗎?然而,我在你們中間如同服事人的。
ئێوە ئەوانەن کە لە تاقیکردنەوەکانمدا لەگەڵم مانەوە. 28
我在磨煉之中,常和我同在的就是你們。
منیش شانشینێکتان بۆ دادەنێم، هەروەک باوکم بۆی داناوم، 29
我將國賜給你們,正如我父賜給我一樣,
تاکو لە شانشینەکەمدا لەسەر خوانەکەم بخۆن و بخۆنەوە، لەسەر تەخت دادەنیشن و دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل حوکم دەدەن. 30
叫你們在我國裏,坐在我的席上吃喝,並且坐在寶座上,審判以色列十二個支派。」
«شیمۆن، شیمۆن، شەیتان داوای کردوون تاقیتان بکاتەوە، وەک گەنم لە بێژنگتان بدات. 31
主又說:「西門!西門!撒但想要得着你們,好篩你們像篩麥子一樣;
بەڵام من نوێژم بۆ کردیت تاکو باوەڕت لەدەست نەدەیت. تۆش کە دەگەڕێیتەوە برایانت بەهێز بکە.» 32
但我已經為你祈求,叫你不至於失了信心。你回頭以後,要堅固你的弟兄。」
ئەویش پێی گوت: «گەورەم، من ئامادەم لەگەڵ تۆدا بۆ زیندان و بۆ مردنیش بچم.» 33
彼得說:「主啊,我就是同你下監,同你受死,也是甘心!」
کەچی عیسا فەرمووی: «پەترۆس پێت دەڵێم، ئەمڕۆ پێش خوێندنی کەڵەشێر، تۆ سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.» 34
耶穌說:「彼得,我告訴你,今日雞還沒有叫,你要三次說不認得我。」
ئینجا پێی فەرموون: «کاتێک ئێوەم بەبێ جزدان و توورەکە و پێڵاو نارد، ئایا پێویستتان بە هیچ بوو؟» گوتیان: «نەخێر.» 35
耶穌又對他們說:「我差你們出去的時候,沒有錢囊,沒有口袋,沒有鞋,你們缺少甚麼沒有?」他們說:「沒有。」
پێی فەرموون: «بەڵام ئێستا ئەوەی جزدان و توورەکەی هەیە با بیبات لەگەڵ خۆی. ئەوەش کە شمشێری نییە، با جلەکانی بفرۆشێت و شمشێر بکڕێت. 36
耶穌說:「但如今有錢囊的可以帶着,有口袋的也可以帶着,沒有刀的要賣衣服買刀。
من پێتان دەڵێم: ئەمەی نووسراوە: [لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا،] پێویستە لە مندا بێتە دی، چونکە ئەو شتانەی لەبارەی منەوە نووسراون دێنە دی.» 37
我告訴你們,經上寫着說:『他被列在罪犯之中。』這話必應驗在我身上,因為那關係我的事必然成就。」
گوتیان: «گەورەم، ئەوەتا دوو شمشێر لێرەیە.» پێی فەرموون: «بەسە.» 38
他們說:「主啊,請看!這裏有兩把刀。」耶穌說:「夠了。」
پاشان عیسا وەک جاران چوو بۆ کێوی زەیتوون، قوتابییەکانیش دوای کەوتن. 39
耶穌出來,照常往橄欖山去,門徒也跟隨他。
کاتێک گەیشتە شوێنەکە، پێی فەرموون: «نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە.» 40
到了那地方,就對他們說:「你們要禱告,免得入了迷惑。」
ئینجا نزیکەی بەردهاوێژێک لێیان دوورکەوتەوە، چۆکی دادا و نوێژی دەکرد. 41
於是離開他們約有扔一塊石頭那麼遠,跪下禱告,
فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەتەوێت ئەم جامەم لەسەر لاببە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی خۆت بێت.» 42
說:「父啊!你若願意,就把這杯撤去;然而,不要成就我的意思,只要成就你的意思。」
فریشتەیەکیش لە ئاسمانەوە بۆی دەرکەوت بەهێزی دەکرد. 43
有一位天使從天上顯現,加添他的力量。
کە لە ململانێدا بوو، زۆر بە گوڕتر نوێژی دەکرد و ئارەقەکەی وەک دڵۆپی خوێنی لێهات دەکەوتە سەر زەوی. 44
耶穌極其傷痛,禱告更加懇切,汗珠如大血點滴在地上。
ئینجا لە نوێژەکە هەستا و هاتە لای قوتابییەکان، بینی لە خەمان خەویان لێ کەوتووە. 45
禱告完了,就起來,到門徒那裏,見他們因為憂愁都睡着了,
پێی فەرموون: «بۆچی خەوتوون؟ هەستن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە.» 46
就對他們說:「你們為甚麼睡覺呢?起來禱告,免得入了迷惑!」
هێشتا ئەو قسەی دەکرد کۆمەڵێک پەیدابوون، ئەو کەسەش کە پێی دەگوترا یەهوزا و یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە پێشیان کەوتبوو، لە عیسا نزیک بووەوە تاکو ماچی بکات. 47
說話之間,來了許多人。那十二個門徒裏名叫猶大的,走在前頭,就近耶穌,要與他親嘴。
عیساش پێی فەرموو: «ئەی یەهوزا، بە ماچێک کوڕی مرۆڤ بە گرتن دەدەیت؟» 48
耶穌對他說:「猶大!你用親嘴的暗號賣人子嗎?」
ئەوانەی دەوروپشتی کاتێک بینییان وا خەریکە شتێک ڕوودەدات، گوتیان: «گەورەم، شمشێر بوەشێنین؟» 49
左右的人見光景不好,就說:「主啊!我們拿刀砍可以不可以?」
جا یەکێکیان لە کۆیلەی سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی ڕاستی بڕی. 50
內中有一個人把大祭司的僕人砍了一刀,削掉了他的右耳。
بەڵام عیسا فەرمووی: «ئیدی بەسە!» ئینجا دەستی لە گوێی دا و چاکیکردەوە. 51
耶穌說:「到了這個地步,由他們吧!」就摸那人的耳朵,把他治好了。
پاشان عیسا بە کاهینانی باڵا و فەرماندەی پەرستگا و پیرانی فەرموو: «ئایا من کەسێکی یاخیبووم کە بە کوتەک و شمشێرەوە هاتوون بمگرن؟ 52
耶穌對那些來拿他的祭司長和守殿官並長老說:「你們帶着刀棒出來拿我,如同拿強盜嗎?
ڕۆژانە لە حەوشەکانی پەرستگا لەگەڵتان بووم دەستتان لێ نەدام. بەڵام ئەمە کاتی ئێوەیە، کاتی دەسەڵاتی تاریکییە.» 53
我天天同你們在殿裏,你們不下手拿我。現在卻是你們的時候,黑暗掌權了。」
ئیتر گرتییان، بردیان و هێنایانە ماڵی سەرۆکی کاهینان. پەترۆسیش دووربەدوور دوای کەوت. 54
他們拿住耶穌,把他帶到大祭司的宅裏。彼得遠遠地跟着。
هەندێک کەس لەناوەڕاستی حەوشەکەدا ئاگریان کردبووەوە و پێکەوە دانیشتبوون، پەترۆسیش لەگەڵیان دانیشتبوو. 55
他們在院子裏生了火,一同坐着;彼得也坐在他們中間。
کارەکەرێک ئەوی بینی لەبەر ڕووناکی دانیشتووە، تێیڕوانی و گوتی: «ئەمەش لەگەڵی بوو.» 56
有一個使女看見彼得坐在火光裏,就定睛看他,說:「這個人素來也是同那人一夥的。」
بەڵام نکۆڵیی کرد و گوتی: «نەخێر خانم، نایناسم.» 57
彼得卻不承認,說:「女子,我不認得他。」
دوای کەمێک، یەکێکی دیکە بینی و گوتی: «تۆش لەوانیت.» بەڵام پەترۆس گوتی: «نەخێر کاکە، من لەوان نیم.» 58
過了不多的時候,又有一個人看見他,說:「你也是他們一黨的。」彼得說:「你這個人!我不是。」
دوای نزیکەی کاتژمێرێک، یەکێکی دیکە مکوڕ بوو و گوتی: «بەڕاستی ئەمەش لەگەڵی بوو، چونکە ئەمەش جەلیلییە.» 59
約過了一小時,又有一個人極力地說:「他實在是同那人一夥的,因為他也是加利利人。」
بەڵام پەترۆس گوتی: «کاکە، نازانم چی دەڵێیت.» هەر لەو کاتەدا کە قسەی دەکرد، کەڵەشێر خوێندی. 60
彼得說:「你這個人!我不曉得你說的是甚麼!」正說話之間,雞就叫了。
مەسیحی خاوەن شکۆش ئاوڕی دایەوە و سەیری پەترۆسی کرد، ئینجا پەترۆس قسەکەی مەسیحی بیرکەوتەوە کە پێی فەرموو: «ئەمڕۆ پێش ئەوەی کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.» 61
主轉過身來看彼得,彼得便想起主對他所說的話:「今日雞叫以先,你要三次不認我。」
ئیتر چووە دەرەوە و بەکوڵ گریا. 62
他就出去痛哭。
ئەوانەی عیسایان گرتبوو، دەستیان بە گاڵتە پێکردن و لێدانی کرد. 63
看守耶穌的人戲弄他,打他,
چاویان بەستبوو و لێیان دەپرسی: «ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە! کێ بوو لێیدایت؟» 64
又蒙着他的眼,問他說:「你是先知,告訴我們打你的是誰?」
زۆر کفری دیکەشیان لە دژی دەکرد. 65
他們還用許多別的話辱罵他。
کە ڕۆژبووەوە، ئەنجومەنی پیرانی گەل کۆبوونەوە، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات عیسایان بانگ کردە ئەنجومەنەکەیان. 66
天一亮,民間的眾長老連祭司長帶文士都聚會, 把耶穌帶到他們的公會裏,
پێیان گوت: «ئەگەر تۆ مەسیحەکەیت پێمان بڵێ.» ئەویش پێی فەرموون: «ئەگەر پێتانی بڵێم باوەڕ ناکەن. 67
說:「你若是基督,就告訴我們。」耶穌說:「我若告訴你們,你們也不信;
ئەگەر لێشتان بپرسم وەڵام نادەنەوە. 68
我若問你們,你們也不回答。
بەڵام لە ئێستاوە کوڕی مرۆڤ [لە دەستەڕاستی خودای بە توانا دادەنیشێت.]» 69
從今以後,人子要坐在上帝權能的右邊。」
هەموو لێیان پرسی: «کەواتە تۆی کوڕی خودا؟» ئەویش پێی فەرموون: «ئێوە خۆتان دەڵێن کە من ئەوم.» 70
他們都說:「這樣,你是上帝的兒子嗎?」耶穌說:「你們所說的是。」
ئینجا گوتیان: «ئیتر چ پێویستیمان بە شایەت هەیە؟ ئەوەتا لە دەمی خۆیەوە گوێمان لێبوو.» 71
他們說:「何必再用見證呢?他親口所說的,我們都親自聽見了。」

< لۆقا 22 >