< لۆقا 1 >

ئەی ساوفیلۆسی پایەبەرز، زۆر کەس هەستان بە داڕشتنی چیرۆکی ئەو شتانەی لەلای ئێمە هاتنە دی، 1
如你所知,很多人都曾试图用文字记录我们参与的成就。
وەک ئەوەی لەلایەن ئەوانەوە پێمان گەیشت کە لە سەرەتاوە شایەتحاڵ و خزمەتکاری پەیامەکە بوون. 2
他们所记录的证据,来自最早见证和传递上帝讯息之人。
لەدوای ئەوەی من لە سەرەتاوە پشکنینێکی وردم بۆ هەموو شتێک کرد، ئێستاش بە باشم زانی بە ڕیزبەندی بۆت بنووسم، 3
由于我从始至终都参与其中,所以应该可以准确无误地撰写所发生的一切。
تاکو لە ڕاستی ئەو قسانە دڵنیابی کە فێرکراوی. 4
敬爱的提阿非罗们,我之所以这么做,是为了让你们确认自己所学之道完全值得信赖。
لەو سەردەمەی هێرۆدسی باوک پاشای یەهودیا بوو، کاهینێک لە نۆرەی نەوەی ئەبیا هەبوو کە ناوی زەکەریا بوو، ئەلیساباتی ژنیشی لە نەوەی هارون بوو. 5
希律担任犹太王的那段时间,亚比雅班里有一位名叫撒迦利亚的祭司,他妻子以利沙伯是亚伦的后人。
هەردووکیان لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست بوون، بێ گلەیی بوون لە پەیڕەوکردنی هەموو ڕاسپاردە و حوکمەکانی یەزدان. 6
他们的一举一动都遵循上帝正道,严格遵守主所立下的一切诫命规条。
بەڵام منداڵیان نەدەبوو، چونکە ئەلیسابات نەزۆک بوو، هەردووکیشیان بە ساڵدا چووبوون. 7
但他们没有孩子,因为以利沙伯无法生育,而且二人都年岁已高。。
کاتێک زەکەریا لە نۆرەی کۆمەڵەکەی خۆیدا کاروباری کاهینیێتی جێبەجێ دەکرد لەبەردەم خودا، 8
有一天,撒迦利亚按照排班的时间履行作为上帝祭司的职责,
بەگوێرەی نەریتی کاهینیێتی، تیروپشکی کەوتە سەر تاکو بچێتە ناو پەرستگای یەزدان و بخوور بسووتێنێت. 9
照惯例抽签后,他被选中进入主的神庙上香。
لە کاتی سووتانی بخوورەکەدا، خەڵکی هەموو لە دەرەوە نوێژیان دەکرد. 10
在烧香的过程,众人都在外面祈祷。
لەوێ فریشتەیەکی یەزدانی بۆ دەرکەوت، لەلای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوەستابوو. 11
这时天使向撒迦利亚显化,立于香坛的右侧。
کاتێک زەکەریا فریشتەکەی بینی، پەشۆکا و ترسی لێ نیشت. 12
撒迦利亚见状颇感惊慌,非常害怕。
بەڵام فریشتەکە پێی گوت: «زەکەریا مەترسە، چونکە پاڕانەوەکەت بیسترا، ئەلیساباتی ژنیشت کوڕێکی بۆت دەبێت و ناوی لێ دەنێیت یەحیا. 13
天使说:“撒迦利亚,别害怕,上帝听到了你的祈求。你妻子以利沙伯将为你生下一子,你将为他起名为约翰。
ئەو دەبێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ تۆ، زۆر کەس بە لەدایکبوونی دڵخۆش دەبن، 14
这孩子会为你带来欢喜和快乐,许多人都会来庆祝他的降生。
چونکە ئەو لەبەرچاوی یەزدان دەبێتە کەسێکی مەزن و پایەبەرز. هەرگیز شەراب و مەی ناخواتەوە. لە سکی دایکییەوە پڕدەبێت لە ڕۆحی پیرۆز و 15
他将成为主面前的尊者,滴酒不沾,未降生之前便有圣灵附体。
زۆر لە ڕۆڵەکانی ئیسرائیل بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان دەگەڕێنێتەوە. 16
他将带领众多以色列人,回到主、也就是他们的上帝身边。
بە ڕۆح و توانای ئەلیاسەوە پێش یەزدان دەکەوێت، تاکو دڵی باوکان بۆ لای منداڵەکان ڕابکێشێت و یاخیبووانیش بۆ لای دانایی ڕاستودروستان بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی گەلێکی ئامادە بۆ یەزدان پێکبهێنێت.» 17
他将以以利亚的圣灵和力量走在前,劝说父亲们关爱自己的儿女,规劝悖逆之人走正道,让民众准备好迎接主。”
زەکەریاش بە فریشتەکەی گوت: «چۆن لەمە دڵنیا بم، چونکە خۆم پیرم و ژنەکەشم بە ساڵدا چووە؟» 18
撒迦利亚问天使:“我要如何相信这一切?我老了,我妻子也是一把年纪。”
فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «من جبرائیلم لەبەردەم خودا ڕادەوەستم، نێردراوم تاکو لەگەڵت بدوێم و ئەم مژدەیەت بدەمێ. 19
天使回答:“我是上帝面前的加百列,奉命向你传话,告诉你这个好消息。
ئەوەتا لە ئێستاوە تۆ لاڵ دەبیت و توانای قسەکردنت نامێنێت هەتا ئەو ڕۆژەی ئەم شتانە ڕوودەدەن، چونکە باوەڕت بە قسەکەم نەکرد، ئەوەی لە کاتی خۆیدا دێتە دی.» 20
但你并不相信我所说的一切,所以你会失语,直到我所言之事成真,你才能开口说话。”
خەڵکەکە چاوەڕوانی زەکەریایان دەکرد و سەرسام ببوون لە دواکەوتنی لەناو پەرستگادا. 21
众人正在外面等候撒迦利亚,见他迟迟未从神庙出来,很是奇怪。
کاتێک هاتە دەرەوە نەیتوانی لەگەڵیان بدوێت، جا زانییان کە لە پەرستگادا بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە، چونکە بە ئیشارەت لەگەڵیان دەدوا و بە لاڵی مایەوە. 22
但他出来时却真的失语了,无法讲话,只能打手势。于是众人意识到刚才在神庙中出现了神迹。
کاتێک ڕۆژانی خزمەتکردنەکەی تەواوبوو، گەڕایەوە ماڵ. 23
他完成自己的职责后便回了家。
دوای ئەو ڕۆژانە، ئەلیساباتی ژنی سکی پڕبوو، پێنج مانگ خۆی شاردەوە و دەیگوت: 24
几天后,他妻子以利沙伯果真怀孕,在家中待了五个月。
«یەزدان ئەمەی بۆ کردم، لەم ڕۆژانەدا چاکەی خۆی نیشان دا و ئابڕووی منی لەنێو خەڵکدا کڕییەوە.» 25
她说:“这一切是主的旨意,他这样待我,便是要让我不再在世人面前感到羞辱。”
کاتێک ئەلیسابات سکی شەش مانگ‏‏ بوو، خودا جبرائیلی فریشتەی نارد بۆ شارێک لە ناوچەی جەلیل کە ناوی ناسیرە بوو، 26
在怀孕的第六个月,上帝派天使加百列来到加利利的拿撒勒镇,现身在一个名叫玛利亚的少女面前。
بۆ لای پاکیزەیەک کە دەستگیرانی پیاوێک بوو لە بنەماڵەی داود بە ناوی یوسف، ناوی پاکیزەکەش مریەم بوو. 27
玛利亚当时已与一位名叫约瑟夫的男人订婚。
جبرائیل هاتە لای مریەم و گوتی: «سڵاو، ئەی ئەو کەسەی نیعمەتی خودات بەسەردا ڕژاوە، یەزدانت لەگەڵە.» 28
天使向她问候,然后对她说“你很幸运,主与你同在。”
بەڵام ئەو بە پەیامەکە زۆر شێوا و بیری کردەوە دەبێت ئەمە چ جۆرە سڵاوێک بێت. 29
玛利亚对此颇感困惑,不知道这问候到底意味着什么。
فریشتەکە پێی گوت: «مەترسە مریەم، چونکە لەلای خودا ڕەزامەندیت بەدەستهێنا. 30
天使说:“玛利亚,不要怕!因为上帝已对你施以恩典。
ئەوەتا سکت دەبێت و کوڕێکت دەبێت ناوی لێ دەنێیت عیسا. 31
你将怀孕生子,那婴儿将起名叫耶稣。
پایەبەرز دەبێت و بە کوڕی خودای هەرەبەرز ناودەبردرێت، خودای پەروەردگاریش تەختی داودی باوکی پێدەداتەوە. 32
他将成为一位伟人,被称为至高上帝之子,上帝将把向其赐予祖先大卫的王位,
هەتاهەتایە حوکمڕانی نەوەی یاقوب دەکات، شانشینەکەشی کۆتایی نایەت.» (aiōn g165) 33
他将永远统治雅各的家园,他的王国将永续存在。” (aiōn g165)
بەڵام مریەم بە فریشتەکەی گوت: «ئەمە چۆن دەبێت، کە من هێشتا پاکیزەم؟» 34
玛利亚问天使:“但这怎能可能?我还是处女。”
فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «ڕۆحی پیرۆز دێتە سەرت و هێزی خودای هەرەبەرز دەبێتە سایەی سەرت. لەبەر ئەوە ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت. 35
天使回答:“圣灵将降临于你,至高上帝将笼罩于你。那即将诞下的婴儿生而神圣,将被称为上帝之子。
ئەوەتا ئەلیساباتی خزمیشت بەو پیرییە سکی پڕە بە کوڕێک. ئەوەی پێیان دەگوت نەزۆک سکی شەش مانگە، 36
甚至连你的亲戚以利沙伯都怀孕了,人们说那女人无法生育,现在怀胎已有六个月。
چونکە هیچ شتێک لەلای خودا مەحاڵ نییە.» 37
对于上帝而言,一切皆有可能。”
مریەم گوتی: «ئەوەتا من کارەکەری یەزدانم. ئەوەی تۆ دەیفەرموویت با بێتە دی.» فریشتەکەش بەجێی هێشت. 38
玛利亚说:“我听你的,随时准备服侍上帝,愿你所言的事情发生在我身上。”于是天使便离开了。
لەو ڕۆژانەدا، مریەم هەستا و خێرا بۆ شارۆچکەیەک چوو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی یەهودیا. 39
稍后,玛利亚准备了一下便急忙赶去犹太山地的一座城市,
چووە ماڵی زەکەریا و سڵاوی لە ئەلیسابات کرد. 40
来到撒迦利亚的家。她走进屋向以利沙伯问安。
کاتێک ئەلیسابات گوێی لە سڵاوەکەی مریەم بوو، منداڵەکە لە سکیدا کەوتە جوڵەجوڵ و ئەلیسابات پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز. 41
听见玛利亚的问候,以利沙伯腹中的婴儿立刻开始跳动,表达着喜悦。圣灵注入了以利沙伯的体内,
ئەلیسابات بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەنێو ژناندا بەرەکەتداریت، بەرهەمی سکت بەرەکەتدار دەبێت! 42
于是她高声说:“你是一位如此有福的女人,你腹中的婴儿能由你诞下,也是一种福气!
بۆ من کێم تاکو دایکی گەورەکەم بێت بۆ لام؟ 43
我太荣幸了,我主之母能够造访我的寒舍。
چونکە هەرکە دەنگی سڵاوەکەت بەر گوێم کەوت، منداڵەکە لە خۆشیدا لە سکمدا هەڵبەزییەوە. 44
听到你问候的那一刻,我腹中的婴儿就欢喜跳跃。
خۆزگە دەخوازرێت بەوەی باوەڕی هێناوە کە لە یەزدانەوە چی پێ گوتراوە دێتە دی.» 45
你真荣幸,因为你已确信,主将把对你的承诺变为现实!”
مریەمیش گوتی: «گیانم ستایشی یەزدان دەکات، 46
玛利亚说:“赞美主!
ڕۆحم بە خودای ڕزگارکەرم دڵشادە، 47
上帝救世主让我如此欢喜,
چونکە سەیری بێفیزی کارەکەرەکەی کرد. ئەوەتا لە ئێستاوە هەموو نەوەکان خۆزگە بە من دەخوازن، 48
因为我作为他的仆人,尽管身世卑微,他却决定垂青于我。今后万代都会认为我是获得赐福之人。
چونکە توانادار کاری گەورەی بۆ من ئەنجام دا، پیرۆزە ناوی ئەو. 49
全能上帝对我做出伟大之举,他的名字如此神圣。
بەزەییەکەی بۆ ئەوانەیە کە لێی دەترسن، نەوە دوای نەوە. 50
他的怜悯将在尊敬他的世界中传递。
بە بازووی کاری بەهێزی ئەنجام دا، ئەوانەی بە بۆچوونەکانی دڵیان لووتبەرز بوون، پەرتوبڵاوی کردنەوە. 51
他凭借其力量,击败了那些自作聪明之人。
تەختی توانادارەکانی سەرەوژێر کردووە و بێفیزەکانی بڵند کردەوە. 52
他能够让位高权重之人跌落王位,让谦卑之人获得升华,
برسییەکانی لە خێروبێر تێر کرد، دەوڵەمەندانی بە دەستی بەتاڵ ڕەوانە کردەوە. 53
他让饥肠辘辘之人饱餐美食,也让富足之人两手空空。
بە یارمەتیدانی گەلی ئیسرائیلی بەندەی خۆی هەتاهەتایە بەزەییەکەی بەبیر هێنایەوە 54
在他的帮助下,他的仆人以色列将永记他的怜悯, (aiōn g165)
لەگەڵ ئیبراهیم و نەوەکەی، هەروەک بەڵێنی بە باوباپیرانمان دا.» (aiōn g165) 55
正如他向我们先父、亚伯拉罕及其后裔所做的承诺。”
مریەم لەلای ئەلیسابات نزیکەی سێ مانگ مایەوە، پاشان گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی. 56
玛利亚和以利沙伯同住了三个月,然后便返回自己的家。
ئەلیسابات کاتی منداڵبوونی هات و کوڕێکی بوو. 57
以利沙伯终于诞下一名男婴。
جا دراوسێ و خزمانی بیستیان یەزدان دەرگای بەزەیی فراوانی خۆی بۆ کردووەتەوە، لەگەڵی شادمان بوون. 58
邻居和亲戚们得知主向她施以如此善意,便和她一同庆祝。
لە ڕۆژی هەشتەمدا بۆ خەتەنەکردنی منداڵەکە هاتن، لەسەر ناوی باوکی ناویان لێنا زەکەریا. 59
到了第八天,他们前来为孩子行割礼,打算让他随父亲的名字叫撒迦利亚。
بەڵام دایکی گوتی: «نەخێر، ناوی دەنرێت یەحیا.» 60
但以利沙伯说:“不要,他应该叫做约翰。”
پێیان گوت: «کەس لە خزمانت بەم ناوە ناونەنراوە.» 61
众人回答:“但你的亲戚中并没有这样的名字。”
ئینجا ئاماژەیان بۆ باوکی کرد، دەیەوێت چ ناوێکی لێ بنێت. 62
他们通过手势询问孩子的父亲撒迦利亚,询问他的意见。
تەختەیەکی داوا کرد و لەسەری نووسی: «ناوی یەحیایە.» هەموو سەرسام بوون. 63
撒迦利亚示意要写字。令众人诧异的是,他写下的是:“他就叫约翰。”
دەستبەجێ دەم و زمانی زەکەریا کرایەوە، دەستی کرد بە قسەکردن و ستایشی خودا. 64
忽然他再次开口说话了,开始赞美上帝。
هەموو دراوسێکانیان ترسیان لێ نیشت و لە سەراپای ناوچە شاخاوییەکانی یەهودیا هەموو ئەم شتانە بوون بە قسە و باسی سەر زاری خەڵکی. 65
这一切让住在周围的人心生敬畏,这个消息很快就传遍整个犹太山地。
هەموو ئەوانەی ئەم باسەیان بیست لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئایا ئەم منداڵە دەبێتە چی؟» چونکە دەستی یەزدانی لەگەڵ بوو. 66
众人听闻此事便思量它的含义:“这孩子将会成为怎样的人?”因为很显然,他对上帝而言非常特别。
زەکەریای باوکیشی پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و پێشبینی کرد و گوتی: 67
婴儿的父亲撒迦利亚体内充满了圣灵,他预言道:
«ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، چونکە گەلەکەی بەسەرکردەوە و کڕییەوە. 68
“主就是以色列的上帝,他如此伟大,因为他降临到子民之中,为其赋予自由,
هێزی ڕزگاریمانی هەستاندەوە، لە بنەماڵەی داودی بەندەی، 69
他向其仆人大卫的家族赐予伟大的救赎,
وەک چۆن لە کۆنەوە لە ڕێگەی پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە دواوە، (aiōn g165) 70
正如他自古以来借由其神圣先知所传达的预言。 (aiōn g165)
بۆ ڕزگاربوون لە دەست دوژمنان و هەموو ناحەزانمان، 71
他承诺拯救我们摆脱敌人,远离那些憎恨我们的人。
هەروەها بۆ بەخشینی بەزەیی بە باوباپیرانمان و پەیوەستبوون بە پەیمانە پیرۆزەکەی، 72
他怜悯我们的祖先,记得他的圣约,
واتە ئەو سوێندەی کە بۆ ئیبراهیمی باپیرە گەورەمانی خوارد: 73
那是他向我们的祖先亚伯拉罕所发誓言。
کە ئێمە لە دەست دوژمن ڕزگارمان بێت و بێ ترس ئەو بپەرستین، 74
他让我们摆脱恐惧,从敌人手中拯救我们,
هەموو ڕۆژانی ژیانمان بە پیرۆزی و ڕاستودروستی لەبەردەمیدا بین. 75
这让我们可以毕生遵循正道并服侍于他。
«تۆش ئەی منداڵ، بە پێغەمبەری خودای هەرەبەرز ناودەبردرێیت، چونکە پێش یەزدان دەکەویت، تاکو ڕێگای بۆ ئامادە بکەیت، 76
尽管你现在只是一个婴儿,但却会被称为至高上帝的先知,因你将先于主之前,为他铺好道路,
تاکو بە گەلەکەی ڕابگەیەنیت بە لێخۆشبوونی گوناهەکانیان ڕزگاریان دەبێت، 77
通过宽恕其子民的罪,传播救赎的讯息。
بەهۆی بەزەییە بەسۆزەکەی خودامانەوە، کە بەهۆیەوە ڕووناکی لە بەرزاییەوە بەسەرماندا دەدرەوشێتەوە، 78
蒙上帝对我们的关爱怜悯,天堂的黎明将降临照耀我们,
تاکو بەسەر ئەوانەی لە تاریکی و لە سێبەری مەرگدا دانیشتوون بدرەوشێتەوە، بۆ ئەوەی پێیەکانمان بە ڕێگای ئاشتیدا ببات.» 79
照亮那些活在黑暗中、笼罩在死亡阴影中的人,引导我们走上平安之路。”
منداڵەکەش گەشەی دەکرد و لە ڕۆحدا بەهێز دەبوو، لە‏ چۆڵەوانی مایەوە هەتا ئەو ڕۆژەی کە خۆی بۆ گەلی ئیسرائیل دەرخست. 80
这个叫做约翰的男孩逐渐长大,精神变得很强大。他一直住在荒野之中,等待在以色列人中公开露面的时机。

< لۆقا 1 >