< لێڤییەکان 7 >

«”ئەمانەش ڕێنماییەکانن دەربارەی قوربانی تاوان. ئەمە هەرەپیرۆزە. 1
וזאת תורת האשם קדש קדשים הוא
لەو شوێنەی قوربانی سووتاندن سەردەبڕدرێت هەر لەوێ قوربانی تاوانیش سەردەبڕدرێت. خوێنەکەشی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەڕژێنرێت. 2
במקום אשר ישחטו את העלה ישחטו את האשם ואת דמו יזרק על המזבח סביב
هەموو پیوەکەشی پێشکەش دەکرێت، دوگەکەی و ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە، 3
ואת כל חלבו יקריב ממנו--את האליה ואת החלב המכסה את הקרב
لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە و ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکاتەوە، 4
ואת שתי הכלית ואת החלב אשר עליהן אשר על הכסלים ואת היתרת על הכבד על הכלית יסירנה
کاهینەکە لەسەر قوربانگاکە دەیانسووتێنێت. قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان، ئەمە قوربانی تاوانە. 5
והקטיר אתם הכהן המזבחה אשה ליהוה אשם הוא
هەموو نێرینەیەک لە کاهینەکان لێی دەخوات، بەڵام لە شوێنێکی پیرۆز دەخورێت، ئەمە هەرەپیرۆزە. 6
כל זכר בכהנים יאכלנו במקום קדוש יאכל קדש קדשים הוא
«”قوربانی تاوان وەک قوربانی گوناهە، یەک فێرکردن هەیە دەربارەیان، ئەو کاهینەی کەفارەتیان پێ دەکات بۆ ئەو دەبێت، 7
כחטאת כאשם--תורה אחת להם הכהן אשר יכפר בו לו יהיה
ئەو کاهینەش کە قوربانییەکی سووتاندن بۆ کەسێک دەکات، ئەوا پێستی ئەو قوربانییەی سووتاندن کە دەیکات بۆ ئەو دەبێت. 8
והכהן--המקריב את עלת איש עור העלה אשר הקריב לכהן לו יהיה
هەموو پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەش بە تەنوور کرابێتە نان و هەموو ئەوەی لەناو تاوە دروستکرابێت یان لەسەر ساج بۆ ئەو کاهینە دەبێت کە پێشکەشی دەکات، 9
וכל מנחה אשר תאפה בתנור וכל נעשה במרחשת ועל מחבת--לכהן המקריב אתה לו תהיה
هەروەها هەموو پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەی بە زەیت شێلراو یان وشک، بۆ هەموو کوڕانی هارون دەبێت، هەریەکە وەک براکەی. 10
וכל מנחה בלולה בשמן וחרבה--לכל בני אהרן תהיה איש כאחיו
«”ئەمانەش ڕێنماییەکانن دەربارەی قوربانی هاوبەشی، ئەوەی کەسێک دەتوانێت بۆ یەزدانی بهێنێت. 11
וזאת תורת זבח השלמים אשר יקריב ליהוה
«”ئەگەر بۆ سوپاسکردن هێنای، ئەوا بۆ قوربانی سوپاسگوزاری کولێرەی فەتیرەی بە زەیت شێلراو و ناسکە نانی فەتیرەی بە زەیت چەورکراو و باشترین ئاردی شێلراو، کرابێتە کولێرەی بە زەیت شێلراو. 12
אם על תודה יקריבנו--והקריב על זבח התודה חלות מצות בלולת בשמן ורקיקי מצות משחים בשמן וסלת מרבכת חלת בלולת בשמן
لەگەڵ کولێرەی بە هەویرترش، قوربانییەکەی لەسەر قوربانی سوپاسگوزاری بۆ ژیانە هاوبەشییەکەی پێشکەش دەکات. 13
על חלת לחם חמץ יקריב קרבנו על זבח תודת שלמיו
لە هەر جۆرێکیان یەکێک وەک پێشکەشکراوێک دەهێنێت، وەک بەخشینێک بۆ یەزدان، بۆ ئەو کاهینە دەبێت کە خوێنی قوربانی هاوبەشی دەپرژێنێت. 14
והקריב ממנו אחד מכל קרבן תרומה ליהוה לכהן הזרק את דם השלמים--לו יהיה
گۆشتی قوربانی سوپاسگوزاری بۆ ژیانی هاوبەشییەکەی لە ڕۆژی قوربانییەکەی دەخورێت، هیچی لێ ناهێڵێتەوە بۆ بەیانی. 15
ובשר זבח תודת שלמיו--ביום קרבנו יאכל לא יניח ממנו עד בקר
«”ئەگەر قوربانییەکەی نەزر بوو یان بە خواستی خۆی بوو، ئەوا ڕۆژی پێشکەشکردنی قوربانییەکە دەخورێت و بۆ سبەینێش ئەوەی لێی ماوەتەوە دەخورێت. 16
ואם נדר או נדבה זבח קרבנו--ביום הקריבו את זבחו יאכל וממחרת והנותר ממנו יאכל
بەڵام بەرماوەی گۆشتی قوربانییەکە لە ڕۆژی سێیەم دەسووتێنرێ. 17
והנותר מבשר הזבח--ביום השלישי באש ישרף
ئەگەر لە ڕۆژی سێیەم لە گۆشتی قوربانی هاوبەشییەکە خواردرا، ئەوا قوربانییەکە قبوڵ نییە، ئەوەی پێشکەشی کرد بە چاک بۆی دانانرێت، چونکە قوربانییەکە گڵاو بووە. ئەوەی لێی بخوات ئەوا تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت. 18
ואם האכל יאכל מבשר זבח שלמיו ביום השלישי לא ירצה--המקריב אתו לא יחשב לו פגול יהיה והנפש האכלת ממנו עונה תשא
«”ئەو گۆشتەش کە بەر شتێکی گڵاو بکەوێت ئەوا بەپێی ڕێوڕەسم ناخورێت، بە ئاگر دەسووتێنرێت. بەڵام ئەو گۆشتەی کە گڵاو نییە، هەموو کەسێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم دەتوانێت لێی بخوات. 19
והבשר אשר יגע בכל טמא לא יאכל--באש ישרף והבשר--כל טהור יאכל בשר
هەروەها ئەگەر کەسێک بە شتێک گڵاو بووبێت و لە گۆشتی قوربانی هاوبەشی یەزدان بخوات، ئەوا دەبێت ئەو کەسە لە گەلەکەی ببڕدرێتەوە. 20
והנפש אשר תאכל בשר מזבח השלמים אשר ליהוה וטמאתו עליו--ונכרתה הנפש ההוא מעמיה
ئەگەر هەرکەسێک دەست لە شتێکی گڵاو بدات یان بەر شتێکی گڵاو بکەوێت، گڵاویی مرۆڤێک یان ئاژەڵێکی گڵاو یان هەر شتێکی قێزەونی گڵاو، ئینجا لە گۆشتی قوربانی هاوبەشی یەزدان بخوات، ئەوا ئەو کەسە لەنێو گەلەکەیدا دەبڕدرێتەوە.“» 21
ונפש כי תגע בכל טמא בטמאת אדם או בבהמה טמאה או בכל שקץ טמא ואכל מבשר זבח השלמים אשר ליהוה--ונכרתה הנפש ההוא מעמיה
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 22
וידבר יהוה אל משה לאמר
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ:”پیوی ئاژەڵی مێگەل و گاوگۆتاڵ مەخۆن. 23
דבר אל בני ישראל לאמר כל חלב שור וכשב ועז--לא תאכלו
پیوی ئاژەڵی مردارەوەبوو و پیوی ئەو ئاژەڵەی بووە بە نێچیر ئەوا بۆ هەموو کارێک بەکاردێت، بەڵام ناخورێت. 24
וחלב נבלה וחלב טרפה יעשה לכל מלאכה ואכל לא תאכלהו
هەر یەکێک لە پیوی ئەو ئاژەڵانەی خوارد کە بۆ یەزدان وەک قوربانی بە ئاگر لێیان پێشکەش دەکرێت، ئەو کەسە لەنێو گەلەکەیدا دەبڕدرێتەوە. 25
כי כל אכל חלב מן הבהמה אשר יקריב ממנה אשה ליהוה--ונכרתה הנפש האכלת מעמיה
هیچ خوێنێکیش مەخۆن لە هەموو نشینگەکانتان، ئەگەر هی باڵندە بێت یان ئاژەڵ. 26
וכל דם לא תאכלו בכל מושבתיכם לעוף ולבהמה
هەرکەسێک خوێن بخوات، ئەو کەسە لەنێو گەلەکەیدا دەبڕدرێتەوە.“» 27
כל נפש אשר תאכל כל דם--ונכרתה הנפש ההוא מעמיה
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 28
וידבר יהוה אל משה לאמר
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ:”ئەوەی قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان پێشکەش دەکات، لە قوربانی هاوبەشییە پێشکەشکراوەکەی بۆ یەزدان دەهێنێت. 29
דבר אל בני ישראל לאמר המקריב את זבח שלמיו ליהוה--יביא את קרבנו ליהוה מזבח שלמיו
کەسەکە بە دەستی خۆی قوربانییە بە ئاگرەکانی بۆ یەزدان دەهێنێت. پیوەکە لەگەڵ سنگەکە دەهێنێت. لەبەردەم یەزدان سنگەکە وەک قوربانی بەرزکردنەوە بەرز دەکاتەوە. 30
ידיו תביאינה את אשי יהוה את החלב על החזה יביאנו--את החזה להניף אתו תנופה לפני יהוה
کاهینەکە پیوەکە لەسەر قوربانگاکە دەسووتێنێت، بەڵام سنگەکە بۆ هارون و کوڕەکانی دەبێت. 31
והקטיר הכהן את החלב המזבחה והיה החזה לאהרן ולבניו
ڕانی ڕاستەش لە قوربانییەکانی هاوبەشیتان وەک پیتاک دەدەنە کاهینەکە. 32
ואת שוק הימין תתנו תרומה לכהן מזבחי שלמיכם
ئەوەی خوێنی قوربانی هاوبەشی و پیوەکە پێشکەش دەکات لە کوڕانی هارون، ڕانە ڕاستەکە دەبێتە بەشی ئەو، 33
המקריב את דם השלמים ואת החלב--מבני אהרן לו תהיה שוק הימין למנה
چونکە من لە قوربانییەکانی هاوبەشییان سنگی بەرزکراوە و ڕانە پێشکەشکراوەکەم لە نەوەی ئیسرائیل وەرگرتووە، بە هارونی کاهین و بە کوڕەکانیم داوە. بەشێکی چەسپاوە بۆ نەوەی ئیسرائیل.“» 34
כי את חזה התנופה ואת שוק התרומה לקחתי מאת בני ישראל מזבחי שלמיהם ואתן אתם לאהרן הכהן ולבניו לחק עולם מאת בני ישראל
ئەوە پشکی هارون و کوڕەکانییەتی لە قوربانییە بە ئاگرەکانی بۆ یەزدان، ڕۆژی پێشکەشکردنیان هەتا کاهینیێتی بۆ یەزدان بکەن، 35
זאת משחת אהרן ומשחת בניו מאשי יהוה ביום הקריב אתם לכהן ליהוה
لەو ڕۆژەی دەستنیشان کران یەزدان فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل دا بیاندەنێ، وەک بەشێکی چەسپاو بۆ نەوەکانیان. 36
אשר צוה יהוה לתת להם ביום משחו אתם מאת בני ישראל--חקת עולם לדרתם
ئەوە ڕێنماییە بۆ قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان و قوربانی ئەرک پێ سپاردن و قوربانی هاوبەشی، 37
זאת התורה לעלה למנחה ולחטאת ולאשם ולמלואים--ולזבח השלמים
کە یەزدان لە شاخی سینا دایە موسا، بۆ ئەوەی فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکات هەتا لە چۆڵەوانی سینا قوربانییەکانیان بۆ یەزدان پێشکەش بکەن. 38
אשר צוה יהוה את משה בהר סיני ביום צותו את בני ישראל להקריב את קרבניהם ליהוה--במדבר סיני

< لێڤییەکان 7 >