< لێڤییەکان 2 >

«”ئەگەر یەکێک پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بۆ یەزدان هێنا، دەبێت پێشکەشکراوەکەی لە باشترین ئارد بێت و زەیتی بەسەردا دەکات و بخووری سادەشی دەخاتە سەر و 1
And when any will offer a meat-offering to the LORD, his offering shall be [of] fine flour; and he shall pour oil upon it, and put frankincense upon it.
بۆ نەوەی هارون دەیهێنێت کە کاهینەکانن. کاهینەکەش پڕ بە مستی خۆی مستێک لە ئاردەکە و زەیتەکەی لەگەڵ هەموو بخوورەکەی دەبات. کاهینەکە وەک یادەوەری لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، 2
And he shall bring it to Aaron's sons the priests: and he shall take out of it his handful of its flour, and of its oil, with all its frankincense; and the priest shall burn the memorial of it upon the altar, [to be] an offering made by fire, of a sweet savor to the LORD:
ئەوەی لە دانەوێڵەکەش دەمێنێتەوە بۆ هارون و کوڕەکانییەتی، ئەوە بەشی هەرەپیرۆزە لە قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان. 3
And the remnant of the meat-offering [shall be] Aaron's and his sons': [it is] a thing most holy of the offerings of the LORD made by fire.
«”ئەگەر پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەی بە تەنوور برژاوت هێنا، دەبێت کولێرەی فەتیرەی بە زەیت شێلراو و ناسکە نانی فەتیرەی بە زەیت چەورکراو بێت. 4
And if thou shalt bring an oblation of a meat-offering baked in the oven, [it shall be] unleavened cakes of fine flour mingled with oil, or unleavened wafers anointed with oil.
ئەگەر پێشکەشکراوەکەت دانەوێڵەی سەر ساج بێت، دەبێت لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراوی فەتیرە بێت، 5
And if thy oblation [shall be] a meat-offering [baked] in a pan, it shall be [of] fine flour unleavened, mingled with oil.
پارچەپارچەی دەکەیت و زەیتی بەسەردا دەکەیت، ئەوە پێشکەشکراوی دانەوێڵەیە. 6
Thou shalt part it in pieces, and pour oil upon it: it [is] a meat-offering.
ئەگەر پێشکەشکراوەکەت دانەوێڵەی ناو تاوە بێت، لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو دەیکەیت. 7
And if thy oblation [shall be] a meat-offering [baked] in the frying-pan, it shall be made [of] fine flour with oil.
پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەت لەمانە دروستدەکرێت و بۆ یەزدان دەیهێنیت، دەیدەیتە کاهینەکە و ئەویش بۆ لای قوربانگاکەی دەهێنێت. 8
And thou shalt bring the meat-offering that is made of these things to the LORD: and when it is presented to the priest, he shall bring it to the altar.
کاهینەکەش لە پێشکەشکراوە دانەوێڵەکە بەشی یادەوەرییەکەی دەبات و لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 9
And the priest shall take from the meat-offering a memorial of it, and shall burn [it] upon the altar: [it is] an offering made by fire, of a sweet savor to the LORD.
ئەوەی لە دانەوێڵەکەش دەمێنێتەوە بۆ هارون و کوڕەکانییەتی، ئەوە بەشی هەرەپیرۆزە لە قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان. 10
And that which is left of the meat-offering [shall be] Aaron's and his sons': [it is] a thing most holy, of the offerings of the LORD made by fire.
«”هەموو ئەو دانەوێڵە پێشکەشکراوانەی بۆ یەزدانی دەبەن، نابێت بە هەویرترش بێت، چونکە هیچ شتێکی بە هەویرترش و هیچ هەنگوینێک وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان نابێت بسووتێنن. 11
No meat-offering which ye shall bring to the LORD shall be made with leaven: for ye shall burn no leaven, nor any honey, in any offering of the LORD made by fire.
دەتوانن وەک یەکەمین بەرهەمتان پێشکەش بە یەزدانی بکەن، بەڵام لەسەر قوربانگاکە پێشکەش ناکرێت وەک بۆنی خۆشی. 12
As for the oblation of the first-fruits, ye shall offer them to the LORD: but they shall not be burnt on the altar for a sweet savor.
هەموو پێشکەشکراوەکانت لە دانەوێڵە بە خوێ سوێری دەکەیت و با هیچ دانەوێڵەیەکت بەبێ خوێی پەیمانی خودات نەبێت. بۆ هەموو قوربانییەکانت خوێی پێوە دەکەیت. 13
And every oblation of thy meat-offering shalt thou season with salt: neither shalt thou suffer the salt of the covenant of thy God to be lacking from thy meat-offering: with all thy offerings thou shalt offer salt.
«”ئەگەر دانەوێڵەت بۆ یەزدان پێشکەش کرد، دانەوێڵەی یەکەمین بەرهەمەکانت پێشکەش دەکەیت، دەبێت گوڵەکەی بێت و برژا بێت، کوتراوە و پاککراوە بێت. 14
And if thou shalt offer a meat-offering of thy first-fruits to the LORD, thou shalt offer for the meat-offering of thy first-fruits, green ears of corn dried by the fire, [even] corn beaten out of full ears.
زەیتی بەسەردا دەکەیت و بخووری سادەی لەسەر دادەنێیت، ئەوە پێشکەشکراوی دانەوێڵەیە. 15
And thou shalt put oil upon it, and lay frankincense upon it: [it is] a meat-offering.
کاهینیش بەشی یادەوەرییەکەی لە کوتراوەکەی و زەیتەکەی و هەموو بخوورەکەی دەسووتێنێت وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان. 16
And the priest shall burn the memorial of it, [part] of its beaten corn, and [part] of its oil, with all its frankincense: [it is] an offering made by fire to the LORD.

< لێڤییەکان 2 >