< شینەکانی یەرمیا 5 >

ئەی یەزدان، بەبیرت بێتەوە چیمان بەسەرهات، تەماشا بکە و ڕیسواییەکەمان ببینە. 1
Remember, LORD, what has come on us. Look, and see our reproach.
میراتەکەمان بۆ نامۆکان بوو، ماڵمان بۆ بێگانە. 2
Our inheritance has been turned over to strangers, our houses to aliens.
هەتیو و بێ باوک بووین، دایکانمان وەک بێوەژنن. 3
We are orphans and fatherless. Our mothers are as widows.
دەبێ ئەو ئاوە بکڕین کە دەیخۆینەوە دارەکانمان بە نرخ بۆمان دێت. 4
We must pay for water to drink. Our wood is sold to us.
ئەوانەی ڕاومان دەنێن زۆر نزیک بوونەوە، ماندوو دەبین و حەوانەوەمان نییە. 5
Our pursuers are on our necks. We are weary, and have no rest.
دەستمان لە میسری و ئاشورییەکان پانکردەوە بۆ بەدەستهێنانی نانی پێویست. 6
We have given our hands to the Egyptians, and to the Assyrians, to be satisfied with bread.
باوکانمان گوناهیان کرد، نەمان، ئێمەش سزاکەیان وەردەگرین. 7
Our fathers sinned, and are no more. We have borne their iniquities.
کۆیلەکان فەرمانڕەوایەتیمان دەکەن، کەس نییە لە دەستیان ڕزگارمان بکات. 8
Servants rule over us. There is no one to deliver us out of their hand.
بەهۆی شمشێر لە چۆڵەوانی ژیانمان لە مەترسیدایە هەتا بژێوی پەیدا دەکەین. 9
We get our bread at the peril of our lives, because of the sword in the wilderness.
پێستمان وەک تەنوور سووتاوە، لەبەر برسیێتی برژاوین. 10
Our skin is black like an oven, because of the burning heat of famine.
لە سییۆن دەستدرێژییان کردە سەر ژنان، پاکیزەکانیش لە شارۆچکەکانی یەهودا. 11
They ravished the women in Zion, the virgins in the cities of Judah.
میران بە دەستیانەوە هەڵدەواسرێن، ڕێز لە پیران ناگیرێت. 12
Princes were hanged up by their hands. The faces of elders were not honored.
لاوانیان دەهاڕدرێن، منداڵان لەژێر بارەداردا بەلادادێن. 13
The young men carry millstones. The children stumbled under loads of wood.
پیران دەستیان لە دەروازە هەڵدەگرن، لاوانیش وازیان لە گۆرانی هێنا. 14
The elders have ceased from the gate, and the young men from their music.
خۆشی دڵمان نەما، شاییمان بوو بە شیوەن. 15
The joy of our heart has ceased. Our dance is turned into mourning.
تاجی سەرمان کەوت. قوڕبەسەرمان، چونکە گوناهمان کرد! 16
The crown has fallen from our head. Woe to us, for we have sinned!
لەبەر ئەم شتانە دڵمان داهێزرا، لەبەر ئەم ڕووداوانە بەرچاومان تاریک بوو، 17
For this our heart is faint. For these things our eyes are dim:
لەبەر کێوی سییۆن، وێران بوو، چەقەڵ هاتوچۆی تێدا دەکەن. 18
for the mountain of Zion, which is desolate. The foxes walk on it.
ئەی یەزدان، تۆ بۆ هەتاهەتایە حوکم دەکەیت، تەختی تۆ نەوە دوای نەوە بەردەوام دەبێت. 19
You, LORD, remain forever. Your throne is from generation to generation.
بۆچی بەردەوام لەبیرمان دەکەیت؟ بۆچی کاتێکی درێژ بەجێمان دەهێڵیت؟ 20
Why do you forget us forever, and forsake us for so long a time?
ئەی یەزدان، بمانگەڕێنەوە بۆ لای خۆت، هەتا بگەڕێینەوە، وەک جاران ڕۆژانمان نوێ بکەرەوە، 21
Turn us to yourself, LORD, and we will be turned. Renew our days as of old.
یان تۆ زۆر لێمان تووڕە بوویت و بە تەواوی ئێمەت ڕەتکردووەتەوە؟ 22
But you have utterly rejected us. You are very angry against us.

< شینەکانی یەرمیا 5 >