< ڕابەران 3 >

ئەوانە ئەو نەتەوانەن کە یەزدان بەجێی هێشتن، بۆ ئەوەی ئیسرائیلیان پێ تاقی بکاتەوە، هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی کە شارەزاییان نەبوو دەربارەی هیچ کامێک لە جەنگەکانی کەنعان، 1
Now these are the nations which the LORD left, to prove Israel by them, even as many of Israel as had not known all the wars of Canaan;
جا ئەوەی تەنها بۆ فێرکردنی نەوەی ئیسرائیل کرد بۆ جەنگ، ئەوانەی کە پێشتر شارەزاییان لە جەنگ نەبوو، 2
only that the generations of the children of Israel might know, to teach them war, at the least such as before knew nothing of it:
پێنج حوکمڕانەکەی فەلەستییەکان و هەموو کەنعانی و سەیدائی و حیڤییەکانی دانیشتووی زنجیرە چیای لوبنان، لە چیای بەعل‌حەرمۆنەوە هەتا دەروازەی حەمات. 3
namely, the five lords of the Philistines, and all the Canaanites, and the Sidonians, and the Hivites who lived on Mount Lebanon, from Mount Baal Hermon to Lebo Hamath.
ئەمانە بۆ تاقیکردنەوەی ئیسرائیل بوون، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاخۆ گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدان دەبن، ئەوانەی لە ڕێگەی موساوە فەرمانی بە باوباپیرانیان دابوو. 4
They were left, to prove Israel by them, to know whether they would listen to the commandments of the LORD, which he commanded their fathers by the hand of Moses.
ئیتر کوڕانی ئیسرائیل لەنێو کەنعانی و حیتی و ئەمۆری و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکاندا نیشتەجێ بوون. 5
The children of Israel lived among the Canaanites, the Hethites, and the Amorites, and the Perizzites, and the Hivites, and the Jebusites:
کچەکانیان هێنان وەک ژن بۆ خۆیان و کچەکانی خۆشیان دا بە کوڕەکانی ئەوان و خوداوەندەکانی ئەوانیان پەرست. 6
and they took their daughters to be their wives, and gave their own daughters to their sons and served their gods.
جا نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد و یەزدانی پەروەردگاری خۆیان لەبیر چووەوە و بەعلەکان و ئەشێراکانیان پەرست. 7
The children of Israel did that which was evil in the sight of the LORD, and forgot the LORD their God, and served the Baals and the Asheroth.
تووڕەیی یەزدان بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا جۆشا، لەبەر ئەوە ڕادەستی کوشەن ڕیشعاتەیمی پاشای میسۆپۆتامیای کردن. ئیتر نەوەی ئیسرائیل هەشت ساڵ ژێردەستەی کوشەن ڕیشعاتەیم بوون. 8
Therefore the anger of the LORD was kindled against Israel, and he sold them into the hand of Cushan Rishathaim king of Aram Naharaim; and the children of Israel served Cushan Rishathaim eight years.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش ڕزگارکەرێکی بۆیان هەستاندەوە و ڕزگاری کردن، ئەویش عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب ئەوەی لەو بچووکتر بوو. 9
When the children of Israel cried to the LORD, the LORD raised up a savior to the children of Israel, who saved them, even Othniel the son of Kenaz, Caleb's younger brother; and he obeyed him.
ڕۆحی یەزدان هاتە سەری و ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. چوو بۆ جەنگ و یەزدانیش کوشەن ڕیشعاتەیمی پاشای ئارامی خستە ژێر دەستیەوە و بەسەر کوشەن ڕیشعاتەیمدا باڵادەست بوو. 10
The Spirit of the LORD came on him, and he judged Israel; and he went out to war, and the LORD delivered Cushan Rishathaim king of Mesopotamia into his hand: and his hand prevailed against Cushan Rishathaim.
چل ساڵ خاکەکە لە ئاشتیدا بوو، ئینجا عۆسنیێلی کوڕی قەنەز مرد. 11
The land had rest forty years. And Othniel the son of Kenaz died.
دیسان نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان گەڕانەوە بۆ خراپەکاری، لەبەر ئەوە عەگلۆنی پاشای مۆئابی زاڵ کرد بەسەر ئیسرائیل، چونکە لەبەرچاوی یەزدان بەدکارییان کرد. 12
The children of Israel again did that which was evil in the sight of the LORD: and the LORD strengthened Eglon the king of Moab against Israel, because they had done that which was evil in the sight of the LORD.
جا عەگلۆن عەمۆنی و عەمالێقییەکانی لە خۆی کۆکردەوە، چوو و ئیسرائیلی بەزاند، دەستی بەسەر شاری دار خورمادا گرت. 13
He gathered to him the people of Ammon and Amalek; and he went and struck Israel, and they possessed the city of palm trees.
ئیتر نەوەی ئیسرائیل هەژدە ساڵ ژێردەستەی عەگلۆنی پاشای مۆئاب بوون. 14
The children of Israel served Eglon the king of Moab eighteen years.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش ڕزگارکەرێکی بۆیان هەستاندەوە، ئێهودی کوڕی گێرای بنیامینی، پیاوێکی چەپلەر بوو. نەوەی ئیسرائیلیش سەرانەیان بە دەستی ئەودا نارد بۆ عەگلۆنی پاشای مۆئاب. 15
But when the children of Israel cried to the LORD, the LORD raised them up a savior, Ehud the son of Gera, the Benjamite, a man left-handed. The children of Israel sent tribute by him to Eglon the king of Moab.
ئێهود شمشێرێکی دوو دەمی بۆ خۆی دروستکرد کە درێژییەکەی باڵێک بوو، لەژێر جلەکانییەوە لەسەر ڕانی ڕاستی لە خۆی بەست. 16
Ehud made him a sword which had two edges, eighteen inches in length; and he girded it under his clothing on his right thigh.
سەرانەکەی بۆ عەگلۆنی پاشای مۆئاب هێنا، عەگلۆنیش پیاوێکی زۆر قەڵەو بوو. 17
He offered the tribute to Eglon king of Moab: now Eglon was a very fat man.
کاتێک ئێهود لە ڕادەستکردنی سەرانەکەی بووەوە، هەڵگرانی سەرانەکەی ڕەوانە کرد. 18
When he had made an end of offering the tribute, he sent away the people who bore the tribute.
بەڵام ئەو لەلای بتەکانی گلگالەوە گەڕایەوە و گوتی: «ئەی پاشا، پەیامێکی نهێنیم پێیە بۆت.» ئەویش گوتی: «بێدەنگ بن!» ئینجا هەموو ئەوانەی لەلای وەستا بوون چوونە دەرەوە. 19
But he himself turned back from the quarries that were by Gilgal, and said, "I have a secret message for you, O king." The king said, "Keep silence." All who stood by him went out from him.
ئیتر ئێهود هاتە ژوورەوە بۆ لای بۆ ژوورە فێنکەکەی سەرەوە کە لێی دانیشتبوو و بە تەنها هی خۆی بوو، ئێهود گوتی: «پەیامی خودام لەلایە بۆ تۆ.» ئەویش لەسەر کورسییەکە هەستا. 20
Ehud came to him; and he was sitting by himself alone in the cool upper room. Ehud said, "I have a message from God to you, O king." He arose out of his seat.
ئێهودیش دەستی چەپی درێژکرد و شمشێرەکەی لە ڕانی ڕاستی کردەوە و کردی بە ورگی دا. 21
And it happened as he rose up that Ehud put forth his left hand and took the sword from his right thigh and thrust it into his belly.
دەسکەکەشی لەدوای تیخەکە چووە ناوەوە و تیخەکە لە پشتی دەرچوو. ئێهود شمشێرەکەی لە ورگی ڕانەکێشایەوە، پیوەکەی هاتەوە سەر شمشێرەکە و پیساییەکەی هاتە دەرەوە. 22
And the handle also went in after the blade; and the fat closed on the blade, for he didn't draw the sword out of his belly; and it came out behind.
ئینجا ئێهود چووە دەرەوە بۆ هەیوانەکە، دەرگاکانی سەرەوەی بەدوای خۆیدا داخست و کلیلی دان. 23
Then Ehud went forth into the porch, and shut the doors of the upper room on him, and locked them.
لەدوای ئەوەی ڕۆیشت، خزمەتکارەکان هاتن و بینییان دەرگاکانی ژوورەکەی سەرەوە داخراوە، بۆیە گوتیان: «بێگومان لە ژوورە فێنکەکە لە ئاودەستە.» 24
Now when he was gone out, his servants came; and they saw, and look, the doors of the upper room were locked; and they said, "Surely he is covering his feet in the upper room."
ئیتر چاوەڕێیان کرد هەتا نیگەران بوون. کاتێک بینییان دەرگاکانی سەرەوە ناکاتەوە، بۆیە دەستیان دایە کلیلەکە و کردیانەوە، بینییان گەورەکەیان لەسەر زەوی بە مردوویەتی کەوتووە. 25
They waited until they were ashamed; and look, he did not open the doors of the upper room: therefore they took the key, and opened them, and look, their lord was fallen down dead on the earth.
بەڵام کاتێک ئەوان لە چاوەڕوانی بوون ئێهود دەرباز بوو، بەلای بتەکانیاندا تێپەڕی و دەرباز بوو بۆ سێعیرا. 26
Ehud escaped while they waited, and passed beyond the quarries, and escaped to Seirah.
کاتێک هات لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم کەڕەنای لێدا و کوڕانی ئیسرائیل لەگەڵی لە چیاکە هاتنە خوارەوە و ئەو لەپێشیانەوە بوو. 27
It happened, when he had come, that he blew a trumpet in the hill country of Ephraim; and the children of Israel went down with him from the hill country, and he before them.
پێی گوتن: «دوام بکەون، چونکە یەزدان دوژمنە مۆئابییەکانی ئێوەی خستە ژێر دەستتان.» ئەوانیش بەدوایدا هاتنە خوارەوە و تەنکاییەکانی ڕووباری ئوردونیان گرت کە دەچووە مۆئاب و نەیانهێشت کەس تێبپەڕێت. 28
He said to them, "Follow after me; for the LORD has delivered your enemies the Moabites into your hand." They went down after him, and took the fords of the Jordan against the Moabites, and did not allow a man to pass over.
لەو کاتەدا لە مۆئاب نزیکەی دە هەزار پیاویان کوشت، لە هەموو پاڵەوانێکی کەڵەگەت، کەس دەرباز نەبوو. 29
They struck of Moab at that time about ten thousand men, every lusty man, and every man of valor; and there escaped not a man.
مۆئابییەکان لەو ڕۆژەدا ژێردەستەی ئیسرائیل بوون، خاکەکەش هەشتا ساڵ لە ئاشتیدا بوو. 30
So Moab was subdued that day under the hand of Israel. Then the land had rest eighty years. And Ehud judged them until he died.
لەدوای ئێهود شەمگەری کوڕی عەنات بوو، کە شەش سەد پیاوی لە فەلەستییەکان بە گۆچانی گاوانی کوشت، هەروەها ئەویش ئیسرائیلی ڕزگار کرد. 31
And after him was Shamgar the son of Anath, who alone struck down six hundred men of the Philistines with an oxgoad. And he also saved Israel.

< ڕابەران 3 >