< ئەیوب 7 >

«ئایا ژیانی مرۆڤ لەسەر زەوی خزمەتکردن و ڕەنجکێشان نییە، ڕۆژانیشی وەک ڕۆژانی ڕەنجدەرێک نییە؟ 1
הלא-צבא לאנוש על- (עלי-) ארץ וכימי שכיר ימיו
وەک چۆن کۆیلە تامەزرۆی سێبەرە و کرێکاریش چاوەڕێی کرێیەکەیەتی، 2
כעבד ישאף-צל וכשכיר יקוה פעלו
ئاواش مانگەکانی بێ ئومێدی بۆم بوون بە میرات و شەوانی چەرمەسەری بوون بە بەشم. 3
כן הנחלתי לי ירחי-שוא ולילות עמל מנו-לי
کە دەچمە سەر جێگاکەم دەڵێم:”کەی بێت هەستم،“شەو درێژە دەکێشێت و هەتا بەرەبەیان ئەم دیو و ئەو دیو دەکەم. 4
אם-שכבתי-- ואמרתי מתי אקום ומדד-ערב ושבעתי נדדים עדי-נשף
گۆشتم کرم و قەتماغە پۆشیویەتی، پێستم شەقار بووە و کێمی کردووە. 5
לבש בשרי רמה וגיש (וגוש) עפר עורי רגע וימאס
«ڕۆژگارم لە تەون خێراترە و بێ هیوا کۆتایی دێت. 6
ימי קלו מני-ארג ויכלו באפס תקוה
ئەی خودا، لە یادت نەچێت کە ژیانم هەناسەیەکە و ئیتر چاوەکانم خۆشی نابینن. 7
זכר כי-רוח חיי לא-תשוב עיני לראות טוב
ئەو چاوەی کە ئێستا دەمبینێت لەمەودوا نامبینێت، چاوت بڕیوەتە من، بەڵام من بوونم نابێت. 8
לא-תשורני עין ראי עיניך בי ואינני
هەور پەرت دەبێت و نامێنێت، بە هەمان شێوە ئەوەی دادەبەزێتە ناو جیهانی مردووان سەرناکەوێتەوە. (Sheol h7585) 9
כלה ענן וילך כן יורד שאול לא יעלה (Sheol h7585)
ئیتر ناگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی و دەوروپشتی لە یادی دەکەن. 10
לא-ישוב עוד לביתו ולא-יכירנו עוד מקמו
«لەبەر ئەوە منیش دەمم ناگرم، لە تەنگی ڕۆحمەوە قسە دەکەم، لە دڵشکاویمەوە سکاڵا دەکەم. 11
גם-אני לא אחשך-פי אדברה בצר רוחי אשיחה במר נפשי
بۆچی پاسەوانت لەسەر داناوم؟ ئایا من دەریام یان ئەژدیهام؟ 12
הים-אני אם-תנין כי-תשים עלי משמר
ئەگەر بڵێم نوێنەکەم دڵنەواییم دەداتەوە، جێگاکەم دڵتەنگییەکەم دەڕەوێنێتەوە، 13
כי-אמרתי תנחמני ערשי ישא בשיחי משכבי
بە خەون دەمترسێنیت و بە مۆتەکە دەمتۆقێنیت. 14
וחתתני בחלמות ומחזינות תבעתני
لەبەر ئەوە گیانم خنکان هەڵدەبژێرێت، مردنم پێ باشترە لەم پەیکەرە ئێسکە. 15
ותבחר מחנק נפשי מות מעצמותי
توامەوە، بۆ هەتاهەتایە ناژیم، وازم لێ بهێنە، چونکە ڕۆژگارم هیچ واتایەکی نییە. 16
מאסתי לא-לעלם אחיה חדל ממני כי-הבל ימי
«مرۆڤ چییە هەتا بایەخی پێبدەیت و هەتا بیری خۆتی پێوە خەریک بکەی، 17
מה-אנוש כי תגדלנו וכי-תשית אליו לבך
هەموو بەیانییەک بەسەری بکەیتەوە و هەموو ساتێک تاقی بکەیتەوە؟ 18
ותפקדנו לבקרים לרגעים תבחננו
هەتا کەی ڕووت لێم وەرناگێڕیت و مۆڵەتم نادەیتێ هەتا تفەکەم قووت بدەم؟ 19
כמה לא-תשעה ממני לא-תרפני עד-בלעי רקי
ئەگەر گوناهیشم کردبێت، کە تۆ چاودێری مرۆڤیت، ئایا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر تۆ هەبووە؟ بۆچی منت کردووە بە نیشانەی تیری خۆت؟ ئایا بووم بە بار بەسەر تۆوە؟ 20
חטאתי מה אפעל לך-- נצר האדם למה שמתני למפגע לך ואהיה עלי למשא
ئەی بۆ لە یاخیبوونم خۆش نابیت و تاوانم ناسڕیتەوە؟ چونکە بەم نزیکانە لەناو خاکدا ڕادەکشێم و بەدوامدا دەگەڕێیت، بەڵام من بوونم نابێت.» 21
ומה לא-תשא פשעי-- ותעביר את-עוני כי-עתה לעפר אשכב ושחרתני ואינני

< ئەیوب 7 >