< ئەیوب 33 >

«بەڵام ئەی ئەیوب، ئێستا گوێ لە قسەکانم بگرە! گوێ شل بکە بۆ هەموو وشەکانم. 1
"However, Job, Please hear my speech, and listen to all my words.
ئەوەتا من دەمم کردەوە؛ قسەکانم لەسەر زمانی منن. 2
See now, I have opened my mouth. My tongue has spoken in my mouth.
قسەکانم لە دڵی پاکمەوەن؛ زمانیشم بە دڵسۆزییەوە ئەوە دەردەبڕێت کە دەیزانم. 3
My words shall utter the uprightness of my heart. That which my lips know they shall speak sincerely.
ڕۆحی خودا دروستی کردم، هەناسەی توانادارەکە ژیانی پێ بەخشیم. 4
The Spirit of God has made me, and the breath of Shaddai gives me life.
ئەگەر دەتوانیت، وەڵامم بدەوە و هەستە سەرپێ و کێشەکەت بخەرە بەردەمم. 5
If you can, answer me. Set your words in order before me, and stand forth.
لەبەرچاوی خودا منیش هەروەکو تۆم، لە قوڕ دروستکراوم. 6
Look, I am toward God even as you are. I am also formed out of the clay.
ناشێت شەوکەتم بتترسێنێت و زۆرکردنم لێت بارت گران بکات. 7
Look, my terror shall not make you afraid, neither shall my pressure be heavy on you.
«تۆ لەبەردەمم گوتت، من بە وردی گوێم لێت بوو، 8
"Surely you have spoken in my hearing, I have heard the voice of your words, saying,
گوتت:”من بێتاوانم بەبێ یاخیبوون، بێگەردم و تاوانم نییە. 9
'I am clean, without disobedience. I am innocent, neither is there iniquity in me.
لەگەڵ ئەوەشدا خودا دەگەڕێت هەڵەم لێ بدۆزێتەوە و بە دوژمنی خۆی دامدەنێت. 10
Look, he finds occasions against me. He counts me for his enemy.
پێیەکانمی لەناو کۆت داناوە؛ چاودێری هەموو ڕێگاکانم دەکات.“ 11
He puts my feet in the stocks. He marks all my paths.'
«بەڵام پێتان دەڵێم، لەمەدا ڕاست ناکەیت، چونکە خودا لە مرۆڤ مەزنترە. 12
"Look, I will answer you. In this you are not just, for God is greater than man.
بۆچی سکاڵای لێ دەکەیت:”وەڵامی هیچ کام لە وشەکانی مرۆڤ ناداتەوە؟“ 13
Why do you strive against him, because he doesn't give account of any of his matters?
بە ڕاستی خودا هەرجارەو بە ڕێگایەک دەدوێت، کەس ڕامانی ئەوە ناکات. 14
For God speaks once, yes twice, though man pays no attention.
لە خەون، لە بینینی شەودا، کاتێک هەموو خەڵک خەوی قورسیان لێدەکەوێت لە کاتی خەواڵووبوون لەناو جێگا، 15
In a dream, in a vision of the night, when deep sleep falls on men, in slumbering on the bed;
ئەو کاتە گوێی خەڵک دەکاتەوە و بە ئاگادارکردنەوەکانی دەیانتۆقێنێت، 16
Then he opens the ears of men, and seals their instruction,
تاکو لە خراپەکردن بیانگەڕێنێتەوە و لە لووتبەرزیش بیانپارێزێت، 17
That he may withdraw man from his purpose, and hide pride from man.
هەتا لە کەوتنە ناو گۆڕ ڕزگاریان بکات، ژیانیشیان لە لەناوچوون بە شمشێر. 18
He keeps back his soul from the pit, and his life from perishing by the sword.
«یان ئەگەر کەسێکی هەبێت لەناو جێگاکەی بە ئازار تەمبێ بکرێت و ململانێی ئێسکەکانیشی بەردەوامە، 19
He is chastened also with pain on his bed, with continual strife in his bones;
ئەو کاتە گیانی ڕقی لە نان دەبێتەوە و نەوسیشی لە خواردنی خۆش. 20
So that his life abhors bread, and his soul choicest food.
گۆشتیان وا دەفەوتێت کە ئیتر نەبینرێت، ئێسکەکانیشیان کە شاردرابوونەوە ئێستا دیارن. 21
His flesh is so consumed away, that it can't be seen. His bones that were not seen stick out.
گیانیان لە گۆڕ نزیک دەبنەوە، ژیانیشیان لە فریشتەی مەرگ. 22
Yes, his soul draws near to the pit, and his life to the destroyers.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لەلایان نێردراوێک هەبێت، پەیوەندی ڕێکخەرێک، یەک لە هەزار تاکو ڕاستودروستی بە مرۆڤ بناسێنێت، 23
"If there is beside him an angel, an interpreter, one among a thousand, to show to man what is right for him;
لەگەڵ ئەو کەسە میهرەبان دەبێت و بە خودا دەڵێت:”بیانگەڕێنەوە با نەکەونە گۆڕ؛ کڕینەوەی ژیانی ئەوانم بۆ دۆزینەوە. 24
then he is gracious to him, and says, 'Deliver him from going down to the pit, I have found a ransom.'
با گۆشتیان لە گۆشتی منداڵ ناسکتر بێت؛ با ڕۆژانی گەنجیێتییان بگەڕێتەوە.“ 25
His flesh shall be fresher than a child's. He returns to the days of his youth.
ئەو کاتە ئەوانە داوا لە خودا دەکەن و لێیان ڕازی دەبێت، بە هاواری خۆشییەوە ڕووی خودا دەبینن، ئەویش پاداشتی ڕاستودروستی مرۆڤ دەداتەوە. 26
He prays to God, and he is favorable to him, so that he sees his face with joy. He restores to man his righteousness.
دەچن بۆ لای کەسانی دیکە و دەڵێن:”گوناهم کرد و ڕاستیم خواروخێچ کرد، بەڵام سزا نەدرام لەسەری. 27
He sings before men, and says, 'I have sinned, and perverted that which was right, and it did not profit me.
خودا منی کڕییەوە لە جیهانی مردووان، ئیتر ژیانم ڕووناکی دەبینێت.“ 28
He has redeemed my soul from going into the pit. My life shall see the light.'
«خودا هەموو ئەمانە دەکات، دوو جار و سێ جار لەگەڵ مرۆڤ، 29
"Look, God works all these things, twice, yes three times, with a man,
بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە لە کەوتنی ناو گۆڕ و تاوەکو بە ڕووناکی زیندووان ڕووناک بێتەوە. 30
to bring back his soul from the pit, that he may be enlightened with the light of the living.
«جا گوێ شل بکە و گوێم لێ بگرە ئەیوب! بێدەنگ بە من قسە دەکەم. 31
Mark well, Job, and listen to me. Hold your peace, and I will speak.
ئەگەر قسەت لەلایە وەڵامم بدەوە، قسە بکە! چونکە دەمەوێت ئەستۆپاکت بکەم. 32
If you have anything to say, answer me. Speak, for I desire to justify you.
ئەگەر نا، تۆ گوێم لێ بگرە؛ بێدەنگ بە فێری داناییت دەکەم.» 33
If not, listen to me. Hold your peace, and I will teach you wisdom."

< ئەیوب 33 >