< ئەیوب 20 >

چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە: 1
拿瑪人瑣法回答說:
«لەبەر جۆشانی ناخم، بیرکردنەوەکانم هانم دەدەن وەڵام بدەمەوە. 2
我心中急躁, 所以我的思念叫我回答。
گوێم لە سەرزەنشتەکانی تۆ دەبێت کە سووکایەتیم پێ دەکەیت، ڕۆحی تێگەیشتنم وام لێ دەکات وەڵام بدەمەوە. 3
我已聽見那羞辱我,責備我的話; 我的悟性叫我回答。
«ئایا لە کۆنەوە ئەمەت نەزانیوە، لەو کاتەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی دانراوە؟ 4
你豈不知亙古以來, 自從人生在地,
هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە و خۆشی خوانەناس بۆ ساتێکە. 5
惡人誇勝是暫時的, 不敬虔人的喜樂不過轉眼之間嗎?
هەرچەندە لووتبەرزی خوانەناس بگاتە ئاسمان و سەریشی لە هەور بدات، 6
他的尊榮雖達到天上, 頭雖頂到雲中,
بەڵام وەک تەپاڵە خۆی بۆ هەتاهەتایە لەناودەچێت و ئەوانەی بینیویانە دەڵێن:”کوا؟“ 7
他終必滅亡,像自己的糞一樣; 素來見他的人要說:他在哪裏呢?
وەک خەون دەفڕێت و ئیتر نامێنێت، وەک مۆتەکەیەک دەردەکرێت. 8
他必飛去如夢,不再尋見, 速被趕去,如夜間的異象。
چاوێک کە بینیویەتی دیسان نایبینێتەوە، جارێکی دیکە شوێنەکەشی نابینرێت. 9
親眼見過他的,必不再見他; 他的本處也再見不着他。
کوڕەکانی هەوڵ دەدەن هەژاران ڕازی بکەن؛ دەستەکانی سامانەکەی دەدەنەوە. 10
他的兒女要求窮人的恩; 他的手要賠還不義之財。
ئێسکەکانی پڕ لە گەنجیێتین، بەڵام ئەو گەنجیێتییە لەگەڵیدا لەناو خاک ڕادەکشێت. 11
他的骨頭雖然有青年之力, 卻要和他一同躺臥在塵土中。
«کە خراپە لەناو دەمی شیرین بێت و لەژێر زمانی بیشارێتەوە، 12
他口內雖以惡為甘甜, 藏在舌頭底下,
دڵی پێی سووتاو و بەجێی نەهێشت، بەڵکو لەناو گەرویدا بەندی کرد، 13
愛戀不捨,含在口中;
بەڵام نانەکەی لەناو ڕیخۆڵەکانی دەگۆڕێت، دەبێتە تاڵی ژەهری مار لەناو سکی. 14
他的食物在肚裏卻要化為酸, 在他裏面成為虺蛇的惡毒。
سامانێکی قووت دا و دەیڕشێنێتەوە؛ خودا لەناو سکی وەدەری دەنێت. 15
他吞了財寶,還要吐出; 上帝要從他腹中掏出來。
ژەهری مار دەمژێت؛ زمانی مار دەیکوژێت. 16
他必吸飲虺蛇的毒氣; 蝮蛇的舌頭也必殺他。
جۆگەکان نابینێت، ڕووبارە ڕۆیشتووەکانی هەنگوین و قەیماغ. 17
流奶與蜜之河, 他不得再見。
بەری ماندووبوونەکەی دێنێتەوە و قووتی نادات، لە قازانجی بازرگانییەکەی خۆشی نابینێت. 18
他勞碌得來的要賠還,不得享用; 不能照所得的財貨歡樂。
لەبەر ئەوەی هەژارانی وردوخاش کرد و بەجێی هێشتن؛ دەستی بەسەر ماڵێکدا گرت کە بنیادی نەنابوو. 19
他欺壓窮人,且又離棄; 強取非自己所蓋的房屋。
«بێگومان لە ناخیدا نەیزانی بەس چییە؛ ئەوەی ئارەزووی دەکات دەربازی ناکات. 20
他因貪而無厭, 所喜悅的連一樣也不能保守。
خواردنەکەی پاشماوەی نییە؛ ئیتر خێروخۆشییەکەی بەردەوام نابێت. 21
其餘的沒有一樣他不吞滅, 所以他的福樂不能長久。
لەوپەڕی سەڵتەنەتیدا تووشی تەنگانە دەبێت، دەستی هەموو ڕەنجدەرێکی دێتە سەر. 22
他在滿足有餘的時候,必到狹窄的地步; 凡受苦楚的人都必加手在他身上。
لە کاتێکدا سکی خۆی پڕ دەکات، خودا گڕی تووڕەیی خۆی بۆ دەنێرێت و وەکو باران بەسەریدا دەیبارێنێت. 23
他正要充滿肚腹的時候, 上帝必將猛烈的忿怒降在他身上; 正在他吃飯的時候, 要將這忿怒像雨降在他身上。
لە چەکی ئاسنەوە ڕادەکات و تیری بڕۆنز دەیبڕێت. 24
他要躲避鐵器; 銅弓的箭要將他射透。
تیرەکەی ڕاکێشا و لە پشتییەوە هاتە دەرەوە، نووکی بریسکەدار زراوی بڕی. ترسی بەسەرەوەیە؛ 25
他把箭一抽,就從他身上出來; 發光的箭頭從他膽中出來, 有驚惶臨在他身上。
هەموو تاریکییەک بۆ گەنجینەکانی شاردراوەتەوە. ئاگرێک دەیخوات فووی لێ نەکراوە، ئەوەی لە چادرەکەی مابێتەوە لووشی دەدات. 26
他的財寶歸於黑暗; 人所不吹的火要把他燒滅, 要把他帳棚中所剩下的燒毀。
ئاسمان تاوانەکەی ئاشکرا دەکات، زەوی لێی ڕادەپەڕێت. 27
天要顯明他的罪孽; 地要興起攻擊他。
لەو ڕۆژەی کە خودا تووڕەییەکەی دەبارێنێت، لافاوێک ماڵەکەی دەبات. 28
他的家產必然過去; 上帝發怒的日子,他的貨物都要消滅。
ئەمە بەشی کەسی خراپە لە خوداوە، میراتی دیاریکراوە لە خوداوە.» 29
這是惡人從上帝所得的分, 是上帝為他所定的產業。

< ئەیوب 20 >