< ئەیوب 19 >

ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: 1
And Job answered and said,
«هەتا کەی گیانم ئازار دەدەن و بە قسە وردم دەکەن؟ 2
How long will ye vex my soul, and crush me with words?
ئەمە دەیەم جارە ڕیسوام دەکەن، بەبێ شەرمی هێرشتان کردە سەرم. 3
These ten times have ye reproached me; ye are not ashamed to stupefy me.
گریمان بە ڕاستی گومڕا بووم، گومڕاییەکەم بەسەر خۆم دەشکێتەوە. 4
And be it [that] I have erred, mine error remaineth with myself.
ئەگەر بەڕاستی ئێوە خۆتان لە من بە گەورەتر دادەنێن و شەرمەزارییەکەی من لە دژی خۆم بەکاردەهێنن، 5
If indeed ye will magnify yourselves against me, and prove against me my reproach,
ئەوا با لەلاتان زانراو بێت، خودا خۆی منی خوار کردووەتەوە و تۆڕەکەی بەدەورمدا ڕاکێشا. 6
Know now that God hath overthrown me, and hath surrounded me with his net.
«هەرچەندە لەبەر ستەم هاوار دەکەم، بەڵام وەڵامم نادرێتەوە، هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە. 7
Behold, I cry out of wrong, and I am not heard; I cry aloud, but there is no judgment.
ڕێی لێ گرتم و ناپەڕمەوە، تاریکی خستووەتە سەر ڕێڕەوم. 8
He hath hedged up my way that I cannot pass, and he hath set darkness in my paths.
شکۆمەندییەکەمی لێم داماڵی و تاجەکەی سەرمی لێکردەوە. 9
He hath stripped me of my glory, and taken the crown from my head.
لە هەموو لایەکەوە منی ڕووخاند تاوەکو نەمێنم و هیوای منی وەک دار هەڵکەند. 10
He breaketh me down on every side, and I am gone; and my hope hath he torn up as a tree.
تووڕەیی خۆی بەسەرمدا داگیرساند و بە دوژمنی خۆی دانام. 11
And he hath kindled his anger against me, and hath counted me unto him as one of his enemies.
پەلاماردەرەکانی پێکەوە هاتن و سەنگەریان لە دژی من لێدا و لە دەوری چادرەکەم خۆیان دامەزراند. 12
His troops have come together and cast up their way against me, and have encamped round about my tent.
«کەسوکاری منی لێم دوورخستەوە و ناسیاوەکانم لێم بوون بە بێگانە. 13
He hath put my brethren far from me, and mine acquaintance are quite estranged from me.
خزمەکانم وازیان لێ هێنام و ئەوانەی منیان ناسی لەبیریان کردم. 14
My kinsfolk have failed, and my known friends have forgotten me.
میوان و کارەکەرەکانم وەک بیانی دایاننام، وەک نامۆیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن. 15
The sojourners in my house and my maids count me as a stranger; I am an alien in their sight.
بانگی خزمەتکارەکەی خۆمم کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە، هەرچەندە بە دەمی خۆم لێی پاڕامەوە. 16
I called my servant, and he answered not; I entreated him with my mouth.
بۆنم ناخۆش بووە لەلای ژنەکەم و قێزەونم لەلای جگەرگۆشەکانم. 17
My breath is strange to my wife, and my entreaties to the children of my [mother's] womb.
تەنانەت منداڵانیش سووکایەتییان پێکردم، کە هەستم، باسی من دەکەن. 18
Even young children despise me; I rise up, and they speak against me.
هەموو دۆستەکانم ڕقیان لێم بووەوە و ئەوانەی خۆشم دەویستن لە دژم هەڵگەڕانەوە. 19
All my intimate friends abhor me, and they whom I loved are turned against me.
ئێسکم بە پێست و گۆشتمەوە نووساوە و بە خۆم و پووکمەوە دەرباز بووم. 20
My bones cleave to my skin and to my flesh, and I am escaped with the skin of my teeth.
«بەزەییتان پێم بێتەوە، بەزەییتان پێم بێتەوە ئەی هاوڕێیان، چونکە دەستی خودا لێی داوم. 21
Have pity upon me, have pity upon me, ye my friends; for the hand of God hath touched me.
بۆچی ئێوەش وەک خودا ڕاوم دەنێن؟ لە گۆشتم تێر نابن؟ 22
Why do ye persecute me as God, and are not satisfied with my flesh?
«خۆزگە وشەکانم دەنووسرانەوە، خۆزگە لەناو تۆمارێکدا وێنەیان دەکێشرا، 23
Oh would that my words were written! oh that they were inscribed in a book!
خۆزگە بە پێنووسی ئاسن لەسەر قورقوشم دەنووسران یان بۆ هەتاهەتایە لەسەر بەرد هەڵدەکۆڵران. 24
That with an iron style and lead they were graven in the rock for ever!
بەڵام من زانیم ئەوەی کە دەمکڕێتەوە زیندووە و لە کۆتاییدا لەسەر زەوی ڕاست دەبێتەوە. 25
And [as for] me, I know that my Redeemer liveth, and the Last, he shall stand upon the earth;
پاش ئەوەی ئەم پێستەم لەناودەچێت، هەر لە جەستەی خۆم خودا دەبینم. 26
And [if] after my skin this shall be destroyed, yet from out of my flesh shall I see God;
ئەوەی من بۆ خۆم دەیبینم و چاوەکانم تەماشا دەکەن، نەک یەکێکی دیکە، لە ناخمەوە تامەزرۆی ئەوەم! 27
Whom I shall see for myself, and mine eyes shall behold, and not another: — my reins are consumed within me.
«ئەگەر ئێوە دەڵێن:”چەند ڕاوی دەنێین، چونکە ڕەگی کێشەکە لەلای ئەوە،“ 28
If ye say, How shall we persecute him? when the root of the matter is found in me,
لە خۆتان بترسن لە ڕووی شمشێر، چونکە تووڕەیی سزای شمشێر دەهێنێت، ئیتر دەزانن کە دادوەری هەیە.» 29
Be ye yourselves afraid of the sword! for the sword is fury against misdeeds, that ye may know there is a judgment.

< ئەیوب 19 >