< یەرمیا 4 >

یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەڕایتەوە، بگەڕێوە لای من. ئەگەر بتە قێزەونەکانت لەبەردەمم لابدەی، گومڕا نابیت، 1
אם תשוב ישראל נאם יהוה אלי תשוב ואם תסיר שקוציך מפני ולא תנוד
ئەگەر بە ڕاستی و دادپەروەری و ڕاستودروستییەوە سوێند بخۆیت:”بە یەزدانی زیندوو،“ئەوسا نەتەوەکان بەو بەرەکەتدار دەبن و شانازی بەوەوە دەکەن.» 2
ונשבעת חי יהוה באמת במשפט ובצדקה והתברכו בו גוים ובו יתהללו
یەزدان ئەمە بە پیاوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەفەرموێت: «زەوی بەیارتان بکێڵن و لەناو دڕکوداڵدا مەچێنن. 3
כי כה אמר יהוה לאיש יהודה ולירושלם נירו לכם ניר ואל תזרעו אל קצים
ئەی پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم، خۆتان بۆ یەزدان خەتەنە بکەن، دڵتان خەتەنە بکەن، نەوەک تووڕەییم بجۆشێت و وەک ئاگر بسووتێنێت، لەبەر خراپی کردەوەکانتان، بسووتێنێت و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.» 4
המלו ליהוה והסרו ערלות לבבכם איש יהודה וישבי ירושלם פן תצא כאש חמתי ובערה ואין מכבה--מפני רע מעלליכם
«لە یەهودا ڕایبگەیەنن، لە ئۆرشەلیم دەنگتان ببیسترێت، بڵێن:”لە خاکەکە فوو بە کەڕەنادا بکەن!“بە دەنگی بەرز بانگەواز بکەن و بڵێن:”کۆببنەوە! با هەڵبێین بۆ شارە قەڵابەندەکان!“ 5
הגידו ביהודה ובירושלם השמיעו ואמרו ותקעו (תקעו) שופר בארץ קראו מלאו ואמרו האספו ונבואה אל ערי המבצר
ئاڵا بەرز بکەنەوە بۆ چوونە سییۆن! خۆتان بدەنە پەنا! ڕامەوەستن! چونکە من لە باکوورەوە بەڵا دەهێنم، تێکشکانێکی گەورە.» 6
שאו נס ציונה העיזו אל תעמדו כי רעה אנכי מביא מצפון--ושבר גדול
شێر لە لانەکەیەوە هاتە دەرەوە، تێکشکێنەری نەتەوەکان بەڕێکەوت. لە شوێنەکەی خۆی هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی خاکەکەت وێران بکات. شارۆچکەکانت کاول دەبن بێ ئاوەدانی دەبن. 7
עלה אריה מסבכו ומשחית גוים נסע יצא ממקמו--לשום ארצך לשמה עריך תצינה מאין יושב
لەبەر ئەمە جلوبەرگی گوش لەبەر بکەن، لە خۆتان بدەن و واوەیلا بکەن، چونکە گڕی تووڕەیی یەزدان هێشتا دانەمرکاوەتەوە. 8
על זאת חגרו שקים ספדו והילילו כי לא שב חרון אף יהוה ממנו
یەزدان دەفەرموێت: «جا ئەوە دەبێت لەو ڕۆژەدا، پاشا و پیاوە گەورەکان جەرگبڕاو دەبن، کاهینەکان دەحەپەسێن و پێغەمبەرەکان واقیان وڕدەمێنێت.» 9
והיה ביום ההוא נאם יהוה יאבד לב המלך ולב השרים ונשמו הכהנים והנבאים יתמהו
جا گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، بێگومان ئەم گەلە و ئۆرشەلیمت بە تەواوی فریودا، فەرمووت:”ئاشتیتان بۆ دەبێت،“کەچی شمشێر گەیشتە گیانمان.» 10
ואמר אהה אדני יהוה אכן השא השאת לעם הזה ולירושלם לאמר שלום יהיה לכם ונגעה חרב עד הנפש
لەو کاتەدا بەم گەلە و بە ئۆرشەلیم دەگوترێت: «بای سووتێنەر لە گردۆڵکەکانی چۆڵەوانییەوە بەرەو گەلەکەم هەڵدەکات، نە بۆ شەن و نە بۆ جیاکردنەوە، 11
בעת ההיא יאמר לעם הזה ולירושלם רוח צח שפים במדבר דרך בת עמי--לוא לזרות ולוא להבר
بایەکی لەوە بەگوڕترە، لە منەوە دێت. ئێستاش من حوکمی خۆم بەسەریاندا ڕادەگەیەنم.» 12
רוח מלא מאלה יבוא לי עתה גם אני אדבר משפטים אותם
تەماشا بکەن! وەک هەورەکان سەردەکەوێت، گالیسکەکانی وەک گەردەلوولە، ئەسپەکانی لە هەڵۆ تیژڕەوترن. قوڕبەسەرمان، وێران کراین! 13
הנה כעננים יעלה וכסופה מרכבותיו--קלו מנשרים סוסיו אוי לנו כי שדדנו
ئەی ئۆرشەلیم، دڵت لە خراپە بشۆوە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت. هەتا کەی بیروڕا خراپەکانت لەناوەڕاستت دەمێنێتەوە؟ 14
כבסי מרעה לבך ירושלם למען תושעי עד מתי תלין בקרבך מחשבות אונך
دەنگێک لە دانەوە ڕادەگەیەنێت، کارەسات لە شاخەکانی ئەفرایمەوە دەبیسترێت. 15
כי קול מגיד מדן ומשמיע און מהר אפרים
«نەتەوەکان ئاگادار بکەنەوە، با خەڵکی ئۆرشەلیم بیبیستن:”ئابڵوقەدەران لە خاکێکی دوورەوە دێن، بەسەر شارەکانی یەهودا دەنگیان بەرز دەکەنەوە. 16
הזכירו לגוים הנה השמיעו על ירושלם נצרים באים מארץ המרחק ויתנו על ערי יהודה קולם
لە چواردەوری وەک پاسەوانانی کێڵگەیان لێهاتووە، چونکە لە من یاخی بوون.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 17
כשמרי שדי היו עליה מסביב כי אתי מרתה נאם יהוה
«ڕەفتار و کردەوەکانت ئەمەیان پێکردیت، ئەمە سزاکەتە، چەند تاڵە! چونکە گەیشتە دڵت.» 18
דרכך ומעלליך עשו אלה לך זאת רעתך כי מר כי נגע עד לבך
ئەی ئازارم، ئەی ئازارم! من لەتاو ئێشم دەتوێمەوە. دڵم ژان دەکات! دڵەکوتێمە، بێدەنگ نابم، چونکە گوێم لە دەنگی کەڕەنا و نەعرەتەی جەنگ بوو. 19
מעי מעי אחולה (אחילה) קירות לבי המה לי לבי--לא אחרש כי קול שופר שמעתי (שמעת) נפשי תרועת מלחמה
کارەسات لەدوای کارەسات دێت، هەموو خاکەکە وێران بوو. لەپڕ خێوەتەکانم وێران بوون، لە چرکەیەکدا پەناگاکانم. 20
שבר על שבר נקרא כי שדדה כל הארץ פתאם שדדו אהלי רגע יריעתי
هەتا کەی ئاڵای جەنگ دەبینم و گوێم لە دەنگی کەڕەنا دەبێت؟ 21
עד מתי אראה נס--אשמעה קול שופר
«گەلەکەم گێلە و من ناناسێت. ئەوان کوڕی دەبەنگن، ئەوان تێنەگەیشتوون، ئەوان دانان بۆ کاری خراپە، بەڵام نازانن چۆن چاکە بکەن.» 22
כי אויל עמי אותי לא ידעו--בנים סכלים המה ולא נבונים המה חכמים המה להרע ולהיטיב לא ידעו
تەماشای زەویم کرد، بێ شێوە و بەتاڵ بوو، بەرەو ئاسمانیش، ڕووناکییەکەی نەمابوو. 23
ראיתי את הארץ והנה תהו ובהו ואל השמים ואין אורם
تەماشای چیاکانم کرد دەهەژان، هەموو گردەکانیش لەق بوون. 24
ראיתי ההרים והנה רעשים וכל הגבעות התקלקלו
تەماشام کرد، هیچ کەسێک دیار نەبوو، باڵندەکانی ئاسمانیش هەموو هەڵاتبوون، 25
ראיתי והנה אין האדם וכל עוף השמים נדדו
تەماشام کرد، باخەکان چۆڵەوانین و هەموو شارۆچکەکانی کاول بوون لەبەردەم یەزدان، لە ڕووی گڕی تووڕەییەکەی. 26
ראיתי והנה הכרמל המדבר וכל עריו נתצו מפני יהוה--מפני חרון אפו
سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت: «هەموو زەوی وێران دەبێت، بەڵام بە تەواوی کۆتایی پێ ناهێنم. 27
כי כה אמר יהוה שממה תהיה כל הארץ וכלה לא אעשה
لەبەر ئەمە زەوی شیوەن دەگێڕێت، ئاسمانیش لە سەرەوە تاریک دادێت، لەبەر ئەوەی من قسەم کرد و پاشگەز نەبوومەوە، بڕیارم دا و بڕیارەکەم ناگۆڕم.» 28
על זאת תאבל הארץ וקדרו השמים ממעל--על כי דברתי זמתי ולא נחמתי ולא אשוב ממנה
لە دەنگی سوار و تیرهاوێژ هەموو شارۆچکەکان ڕایانکرد. هەندێک چوونە ناو دارستانەکان، هەندێک سەرکەوتنە سەر بەردەکان. هەموو شارۆچکەکان بەجێهێڵراون، هیچ کەسێک تێیاندا نیشتەجێ نییە. 29
מקול פרש ורמה קשת ברחת כל העיר--באו בעבים ובכפים עלו כל העיר עזובה ואין יושב בהן איש
تۆش ئەی نەتەوە وێرانەکە، چی دەکەیت؟ بۆچی بەرگی ئاڵ لەبەر دەکەیت و خشڵی زێڕ بە خۆتەوە دەکەیت؟ بۆچی بە کل چاوەکانت ڕەش دەکەیت؟ بێهوودە خۆت جوان دەکەیت، لەبەرچاوی ئەوینداران کەوتووی، ئەوان داوای گیانت دەکەن. 30
ואתי (ואת) שדוד מה תעשי כי תלבשי שני כי תעדי עדי זהב כי תקרעי בפוך עיניך--לשוא תתיפי מאסו בך עגבים נפשך יבקשו
هاوارێکم بیست وەک هاواری ژنێکی ژانگرتوو بوو، لە ناخۆشیدا وەک یەکەم منداڵی بێت. دەنگی سییۆنی کچ هەنسک دەدات، دەست پان دەکاتەوە، دەڵێت: «وەی لە من! دەبوورێمەوە، گیانم لەبەر بکوژان دەردەچێت!» 31
כי קול כחולה שמעתי צרה כמבכירה--קול בת ציון תתיפח תפרש כפיה אוי נא לי כי עיפה נפשי להרגים

< یەرمیا 4 >