< ئیشایا 22 >

سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین: چیتانە وا سەرکەوتوون، هەموو بۆ سەربان، 1
Spriedums par parādīšanas ieleju. Kas tev ir, ka jūs visi kāpiet uz jumtiem?
ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە، پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟ کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین و مردووی جەنگ نین. 2
Tu biji trokšņa pilna, ļaužu pilna pilsēta, līksma pils. Tavi nokautie nav ar zobenu nokauti nedz karā krituši.
فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن، بێ بەرگری بە دیل گیران. هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان، ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون. 3
Visi tavi virsnieki kopā bēguši, bez stopiem tie ir gūstīti, visi, kas pie tevis top atrasti, ir sasieti, tie tālu bēguši.
لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن، بە تاڵییەوە دەگریێم، زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەم لەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.» 4
Tādēļ es saku: Atstājaties nost no manis, lai es gauži raudu, nepūlējaties, mani iepriecināt par manas tautas nopostīšanu.
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینین بۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوان بۆ دیوار بڕین و هاوارکردن بۆ چیا. 5
Jo tā ir trokšņa un posta un jukas diena no Tā Kunga Dieva Cebaot parādīšanas ielejā, kur mūri grūst, un brēkšana atskan kalnos.
ئیلام تیردانی هەڵگرتووە بە گالیسکە و پیادە و سوارەوە، قییریش قەڵغانی دەرخست. 6
Jo Elams nes bultu maku, tur ir vīri uz ratiem, tur ir jātnieki, un Ķire nāk ar spožām priekšturamām bruņām.
جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان، ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە. 7
Un tavas jaukās ielejas būs pilnas ratu, un jātnieki apmetīsies pret vārtiem.
داپۆشینی یەهودا نامێنێت. جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتە چەکەکانی کۆشکی دارستان، 8
Viņš atsegs apsegu no Jūda, un tai dienā tu lūkosi pēc tām bruņām ciedru koku namā.
کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون و ئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە. 9
Un jūs redzat Dāvida pilsētas plaisas esam daudz, un jūs krājat lejas dīķa ūdeni.
ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن و ماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە. 10
Un jūs skaitiet Jeruzālemes namus un nolaužat namus, mūri stiprināt.
ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە، بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە. بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری، ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی. 11
Jūs rokat arīdzan grāvi starp abējiem mūriem priekš vecā dīķa ūdens. Bet jūs neskatāties uz to, kas to dara, un nelūkojiet uz to, kas to sen nolicis.
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کرد بۆ گریان و شیوەن و سەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش. 12
Un tai dienā Tas Kungs Dievs Cebaot aicinās raudāt un žēloties, un apcirpties un maisus apvilkt.
بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی، مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین، گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە! «با بخۆین و بخۆینەوە، چونکە سبەی دەمرین.» 13
Bet redzi, prieks un līksmība, vēršu kaušana un avju kaušana, gaļas ēšana un vīna dzeršana: ēdīsim un dzersim, jo rītu mums jāmirst
گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت. 14
Bet Tas Kungs Cebaot darījis zināmu manās ausīs: tiešām, šis noziegums jums netaps piedots, kamēr jūs mirsiet, saka Tas Kungs Dievs Cebaot.
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە، شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە: 15
Tā saka Tas Kungs Dievs Cebaot: celies, ej pie šī mantas sarga, pie Šebnas, kas celts pār to namu, (un saki)
چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت، هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت، ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە و بۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟ 16
Ko tu še dari, un kam tu še to dari, ka tu še kapu sev izcērt, ka kalnā roc savu kapu, klintī sev izcērt mājokli?
«ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات و بە هێزەوە لوولت دەکات، 17
Redzi, Tas Kungs ar varenu sviedienu tevi nosviedīs, cieti tevi sagrābis.
وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە و بەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات. لەوێ دەمریت و گالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت، ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت! 18
Velšus Viņš tevi aizvels ar tādu velšanu kā lodi uz zemi, lielu un plašu; tur tu nomirsi, tur paliks tavas godības rati, tu negods sava kunga namam.
لە پلەکەت دەرتدەکەم و لە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە. 19
Un Es tevi nogāzīšu no tavas vietas, un no tava amata Es tevi nocelšu.
«لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و 20
Un notiks tai dienā, tad Es aicināšu Savu kalpu Elijaķimu, Hilķijas dēlu,
جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا. 21
Un Es viņu apģērbšu ar taviem svārkiem un viņu apjozīšu ar tavu jostu, un tavu valdīšanu Es nodošu viņa rokā, un viņš būs par tēvu Jeruzālemes iedzīvotājiem un Jūda namam.
کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە. 22
Un Es Dāvida nama atslēgu likšu uz viņa pleciem, un kur viņš atvērs, tur neviens neaizslēgs, un kur viņš aizslēgs, tur neviens neatvērs.
وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی. 23
Un Es viņu iesitīšu kā naglu stiprā vietā, un viņš būs par goda krēslu sava tēva namā.
هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.» 24
Un pie viņa pieķersies visa viņa tēva nama godība, bērni un bērnu bērni, visi mazie trauki, bļodas un krūzes.
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 25
Tai dienā, saka Tas Kungs Cebaot, tā nagla lieksies, kas stiprā vietā bija iesista, tā lūzīs un kritīs, un tā nasta pie tās ies bojā; jo Tas Kungs to ir runājis.

< ئیشایا 22 >