< عیبرانییەکان 7 >

ئەم مەلکیسادقە پاشای شالیم بوو، هەروەها کاهینی خودای هەرەبەرز بوو، کاتێک ئیبراهیم لە بەزاندنی پاشاکان گەڕایەوە، تووشی بوو و داوای بەرەکەتی بۆ کرد، 1
It was this Melchizedek, king of Salem, priest of God Most High, who met Abraham returning from the slaughter of the kings and blessed him.
ئەوەی ئیبراهیم دەیەکی هەموو شتێکی بۆ جیا کردەوە. یەکەم جار ناوی بە واتای «پاشای ڕاستودروستی» دێت، دواتر «پاشای شالیم» واتە «پاشای ئاشتی». 2
It was to him that Abraham gave a tenth of everything. His name “Melchizedek” means “king of righteousness.” His other title is “king of Salem,” that is, “king of peace.”
بێ دایک و باوک، بێ ڕەچەڵەکە، بێ سەرەتای ڕۆژان و کۆتایی ژیان، بەڵکو وەک کوڕی خودا وایە، هەتاهەتایە وەک کاهین دەمێنێتەوە. 3
He is without father, without mother, without ancestors, with neither beginning of days nor end of life. Instead, he resembles the Son of God, because he remains a priest forever.
سەرنج بدەن چەند کەسێکی گەورە بووە، تەنانەت ئیبراهیمی بابەگەورە دەیەکی دەستکەوتی داوەتێ. 4
See how great this man was to whom the patriarch Abraham gave a tenth of the things that he had taken in battle.
بەڵام ئەوانەی لە نەوەی لێڤین و کاهینیێتییان وەرگرتووە، ڕاسپاردەیان هەیە کە بەگوێرەی تەورات دەیەک لە خەڵک وەربگرن، واتە لە براکانیان، هەرچەندە لە پشتی ئیبراهیمن. 5
The sons of Levi who receive the priesthood have a command from the law to collect tithes from the people, that is, from their brothers, even though they, too, have come from Abraham's body.
ئەوەی لە ڕەچەڵەکی ئەوانیش نییە، دەیەکی لە ئیبراهیم وەرگرت و ئەوەی بەڵێنەکانی هەیە بەرەکەتداری کرد. 6
But Melchizedek, whose descent was not traced from them, received tithes from Abraham, and blessed him, the one who had the promises.
بێگومان بچووکترین لەلایەن گەورەترینەوە بەرەکەتدار دەکرێت. 7
There is no denying that the lesser person is blessed by the greater person.
لێرەش خەڵکی کە دەمرن دەیەک وەردەگرن، بەڵام لەوێ شایەتی بۆ دەدرێت کە زیندووە. 8
In this case, mortal men receive tithes, but in that case it is testified that he lives on.
ئاوا قسەیەک دەکرێت: تەنانەت لێڤی کە دەیەک وەردەگرێ، خۆی لە ڕێگەی ئیبراهیمەوە دەیەکی داوە، 9
And, in a manner of speaking, Levi, who received tithes, also paid tithes through Abraham,
چونکە کاتێک مەلکیسادق تووشی ئیبراهیم بوو، هێشتا لێڤی لە پشتی باوکیدا بوو. 10
because Levi was in the body of his ancestor when Melchizedek met Abraham.
ئێستا ئەگەر بە ڕێگەی کاهینیێتی لێڤی تەواوەتی بەدەستبهاتبایە، کە گەلیش لەسەر ئەمە تەوراتی وەرگرت، ئایا پێویستە کاهینێکی دیکە لە پلەی مەلکیسادق و نەک لە پلەی هارون دابنرێت؟ 11
Now if perfection were possible through the Levitical priesthood (for under it the people received the law), what further need would there have been for another priest to arise after the manner of Melchizedek, and not be considered to be after the manner of Aaron?
چونکە ئەگەر کاهینیێتی بگۆڕدرێت، ئەوا پێویستە شەریعەتیش بگۆڕدرێت. 12
For when the priesthood is changed, the law must also be changed.
ئەوەی ئەم باسەی لەسەر دەکرێ، سەر بە هۆزێکی جیاوازە، کەسیش لەم هۆزە خزمەتی قوربانگای نەکردووە. 13
For the one about whom these things are said belongs to another tribe, from which no one has ever served at the altar.
ئاشکرایە کە مەسیحی خاوەن شکۆمان سەر بە هۆزی یەهودایە، موساش لەبارەی کاهینیێتی باسی ئەم هۆزەی نەکردووە. 14
Now clearly, it is from Judah that our Lord was born, a tribe that Moses never mentioned concerning priests.
زۆر ڕوونتریشە، ئەگەر لە شێوەی مەلکیسادق کاهینێکی دیکە دەربکەوێت، 15
What we say is clearer yet if another priest arises in the likeness of Melchizedek.
کە ئەو بەپێی تەورات بە کاهین دانەنراوە کە لە ڕێگەی ڕەچەڵەکەوەیە، بەڵکو بەپێی هێزی ئەو ژیانەی کە لەناوناچێت، 16
It was not based on the law of fleshly descent that he became a priest, but instead was based on the power of an everlasting life.
چونکە شایەتی دەدات: [هەتاهەتایە تۆ کاهینیت، لە پلەی مەلکیسادق.] (aiōn g165) 17
For scripture witnesses about him: “You are a priest forever after the manner of Melchizedek.” (aiōn g165)
ئیتر ڕاسپاردەی پێشوو لابردرا، لەبەر ئەوەی لاواز و بێ سوود بوو، 18
For the former regulation is set aside because it is weak and useless,
چونکە تەورات هیچ شتێکی تەواو نەکرد، بەڵکو هیوایەکی چاکتر هاتە کایەوە کە بەهۆیەوە لە خودا نزیک دەبینەوە. 19
(for the law made nothing perfect), and a better hope is introduced, through which we come near to God.
ئەمەش بێ سوێند نەبوو. ئەوانەی دیکە بێ سوێند بوون بە کاهین، 20
And it was not without an oath! Others became priests without any oath,
بەڵام ئەمە بە سوێندەوە بوو، لەوەی پێی فەرموو: [یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت.»] (aiōn g165) 21
but he became a priest when God said to him, “The Lord has sworn and he will not change his mind: 'You are a priest forever.'” (aiōn g165)
بەگوێرەی ئەم سوێندەش عیسا بووە دەستەبەری پەیمانێکی باشتر. 22
By this also Jesus has given the guarantee of a better covenant.
کاهینەکان زۆربوون، چونکە مەرگ بووە کۆسپ لەوەی بەردەوام بن. 23
The former priests were many in number, since death prevented them from continuing in office.
بەڵام لەبەر ئەوەی عیسا هەتاهەتایە دەمینێتەوە، کاهینیێتییەکی نەگۆڕی هەیە. (aiōn g165) 24
But because Jesus continues to live forever, he has a permanent priesthood. (aiōn g165)
بەو هۆیەوە دەتوانێ ئەوانە بە تەواوی ڕزگار بکات کە لە ڕێگەی ئەوەوە دەچنە لای خودا، ئەو هەمیشە دەژیێت تاکو داکۆکییان لێ بکات. 25
Therefore he is also able to save completely those who approach God through him, because he always lives to intercede for them.
لەڕاستیدا ئەو جۆرە سەرۆکی کاهینانە هەموو پێویستییەکانمان دابین دەکات، ئەو پیرۆز و بێ گلەیی و بێگەردە، لە گوناهباران جیا کرایەوە و لە ئاسمان بەرزتر کرا. 26
For such a high priest is suitable for us. He is sinless, blameless, pure, separated from sinners, and has become higher than the heavens.
ئەو پێویستی بەوە نییە وەک سەرۆکی کاهینانی دیکە ڕۆژانە قوربانی بکات، یەکەم بۆ گوناهەکانی خۆی و دوایی بۆ گوناهەکانی گەلەکەی، چونکە یەک جار خۆی کرد بە قوربانی بۆ هەمووان. 27
He does not need, unlike the high priests, to offer up daily sacrifices, first for his own sins, and then for the sins of the people. He did this once for all, when he offered himself.
تەورات کەسانێک لە پێگەی سەرۆکی کاهینان دادەنێت کە لاوازییان هەیە، بەڵام وشەی سوێند کە دوای تەوراتە، کوڕەکە دادەنێت کە بۆ هەتاهەتایە کامڵ و تەواو کراوە. (aiōn g165) 28
For the law appoints as high priests men who have weaknesses. But the word of the oath, which came after the law, appointed a Son, who has been made perfect forever. (aiōn g165)

< عیبرانییەکان 7 >