< پەیدابوون 46 >

ئیتر ئیسرائیل بە هەرچییەکەوە کە هەیبوو کۆچی کرد، هاتە بیری شابەع و قوربانی بۆ خودای ئیسحاقی باوکی سەربڕی. 1
And Israel took his journey with all that he had, and came to Beer-sheba, and offered sacrifices unto the God of his father Isaac.
خودا بە شەو لە بینینێکدا بە ئیسرائیلی فەرموو: «یاقوب! یاقوب!» ئەویش گوتی: «ئەوەتام.» 2
And God spake unto Israel in the visions of the night, and said, Jacob, Jacob. And he said, Here [am] I.
فەرمووی: «من خودام، خودای باوکتم. مەترسە لە چوونت بۆ میسر، چونکە لەوێ دەتکەمە نەتەوەیەکی مەزن. 3
And he said, I [am] God, the God of thy father: fear not to go down into Egypt; for I will there make of thee a great nation:
من لەگەڵ تۆ دێمە میسر، بێگومان خۆشم دەتگەڕێنمەوە. یوسفیش دەستی خۆی دەنێتە سەر چاوەکانت.» 4
I will go down with thee into Egypt; and I will also surely bring thee up [again: ] and Joseph shall put his hand upon thine eyes.
ئیتر یاقوب بیری شابەعی بەجێهێشت، کوڕەکانی ئیسرائیلیش یاقوبی باوکیان و منداڵەکانیان و ژنەکانیان هەڵگرت و سواری ئەو عەرەبانانەیان کردن کە فیرعەون بۆ هەڵگرتنی ئەو ناردبووی. 5
And Jacob rose up from Beer-sheba: and the sons of Israel carried Jacob their father, and their little ones, and their wives, in the wagons which Pharaoh had sent to carry him.
هەروەها یاقوب و هەموو نەوەکانی، لەگەڵ خۆیان مەڕوماڵاتەکەیان و ئەو کەلوپەلانەی لە خاکی کەنعان دەستیان کەوتبوو، هەڵگرت و هاتنە میسر. 6
And they took their cattle, and their goods, which they had gotten in the land of Canaan, and came into Egypt, Jacob, and all his seed with him:
کوڕ و کوڕەزا و کچ و کچەزاکانی، هەموو نەوەکەی لەگەڵ خۆی هێنایە میسر. 7
His sons, and his sons’ sons with him, his daughters, and his sons’ daughters, and all his seed brought he with him into Egypt.
ئەمانەش ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلن کە هاتنە میسر، واتە یاقوب و نەوەکانی: ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی یاقوب. 8
And these [are] the names of the children of Israel, which came into Egypt, Jacob and his sons: Reuben, Jacob’s firstborn.
کوڕەکانی ڕەئوبێن: حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی. 9
And the sons of Reuben; Hanoch, and Phallu, and Hezron, and Carmi.
کوڕەکانی شیمۆن: یەموئێل، یامین، ئۆهەد، یاکین و چۆحەر، هەروەها شائوول کە لە ژنێکی کەنعانی بوو. 10
And the sons of Simeon; Jemuel, and Jamin, and Ohad, and Jachin, and Zohar, and Shaul the son of a Canaanitish woman.
کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری. 11
And the sons of Levi; Gershon, Kohath, and Merari.
کوڕەکانی یەهودا: ئێر، ئۆنان، شالەح، پێرێز و زەرەح، بەڵام ئێر و ئۆنان لە خاکی کەنعان مردن. کوڕەکانی پێرێزیش ئەمانە بوون: حەسرۆن و حامول. 12
And the sons of Judah; Er, and Onan, and Shelah, and Pharez, and Zerah: but Er and Onan died in the land of Canaan. And the sons of Pharez were Hezron and Hamul.
کوڕەکانی یەساخار: تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن. 13
And the sons of Issachar; Tola, and Phuvah, and Job, and Shimron.
کوڕەکانی زەبولون: سەرەد، ئێلۆن و یەحلئێل. 14
And the sons of Zebulun; Sered, and Elon, and Jahleel.
ئەمانە کوڕەکانی لێئەن کە بۆ یاقوبی بوون لە پەدان ئارام، لەگەڵ دینەی کچیشی. هەموو کوڕ و کچەکانی سی و سێ کەس بوون. 15
These [be] the sons of Leah, which she bare unto Jacob in Padan-aram, with his daughter Dinah: all the souls of his sons and his daughters [were] thirty and three.
کوڕەکانی گاد: چیفۆن، حەگی، شونی، ئەچبۆن، عێری، ئەرۆدی و ئەرئێلی. 16
And the sons of Gad; Ziphion, and Haggi, Shuni, and Ezbon, Eri, and Arodi, and Areli.
کوڕەکانی ئاشێر: یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە لەگەڵ سەرەحی خوشکیان. کوڕەکانی بەریعە: حەڤەر و مەلکیێل. 17
And the sons of Asher; Jimnah, and Ishuah, and Isui, and Beriah, and Serah their sister: and the sons of Beriah; Heber, and Malchiel.
ئەمانەش کوڕەکانی زیلپە بوون کە لابان دابووی بە لێئەی کچی. ئەویش ئەمانەی بۆ یاقوب خستەوە کە شازدە کەس بوون. 18
These [are] the sons of Zilpah, whom Laban gave to Leah his daughter, and these she bare unto Jacob, [even] sixteen souls.
دوو کوڕەکەی ڕاحێلی ژنی یاقوب: یوسف و بنیامین. 19
The sons of Rachel Jacob’s wife; Joseph, and Benjamin.
لە خاکی میسریش، مەنەشە و ئەفرایم بۆ یوسف لەدایک بوون لە ئاسنەتی کچی پۆتی‌فەرەعی کاهینی ئۆن. 20
And unto Joseph in the land of Egypt were born Manasseh and Ephraim, which Asenath the daughter of Poti-pherah priest of On bare unto him.
کوڕەکانی بنیامین: بەلەع، بەکەر، ئەشبێل، گێرا، نەعمان، ئێحی، ڕۆش، موپیم، حوپیم و ئەرد. 21
And the sons of Benjamin [were] Belah, and Becher, and Ashbel, Gera, and Naaman, Ehi, and Rosh, Muppim, and Huppim, and Ard.
ئەمانە کوڕەکانی ڕاحێلن کە بۆ یاقوبی بوون. هەموویان چواردە کەس بوون. 22
These [are] the sons of Rachel, which were born to Jacob: all the souls [were] fourteen.
کوڕەکەی دان: حوشیم. 23
And the sons of Dan; Hushim.
کوڕەکانی نەفتالی: یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم. 24
And the sons of Naphtali; Jahzeel, and Guni, and Jezer, and Shillem.
ئەمانە کوڕەکانی بیلهە بوون کە لابان دابووی بە ڕاحێلی کچی. ئەویش ئەمانەی بۆ یاقوب بوو. هەموویان حەوت کەس بوون. 25
These [are] the sons of Bilhah, which Laban gave unto Rachel his daughter, and she bare these unto Jacob: all the souls [were] seven.
هەموو ئەوانەی لەگەڵ یاقوب هاتنە میسر و لە پشتی ئەوەوە دەرچووبوون، جگە لە ژنانی کوڕەکانی، شەست و شەش کەس بوون. 26
All the souls that came with Jacob into Egypt, which came out of his loins, besides Jacob’s sons’ wives, all the souls [were] threescore and six;
بە هەردوو کوڕەکەی یوسفەوە کە لە میسر لەدایک ببوون، سەرجەمی کەسانی ماڵی یاقوب کە هاتنە میسر، حەفتا کەس بوون. 27
And the sons of Joseph, which were born him in Egypt, [were] two souls: all the souls of the house of Jacob, which came into Egypt, [were] threescore and ten.
یاقوب یەهودای لەپێش خۆیەوە نارد بۆ لای یوسف هەتا بەرەو گۆشەن ڕێنمایی بکات. ئینجا هاتنە ناوچەی گۆشەن. 28
And he sent Judah before him unto Joseph, to direct his face unto Goshen; and they came into the land of Goshen.
یوسف گالیسکەکەی خۆی بەستەوە و بەرەو گۆشەن هەڵکشا بۆ پێشوازیکردنی ئیسرائیلی باوکی. کە بینی دەستی لە ملی کرد و بۆ ماوەیەک گریا. 29
And Joseph made ready his chariot, and went up to meet Israel his father, to Goshen, and presented himself unto him; and he fell on his neck, and wept on his neck a good while.
ئیسرائیل بە یوسفی گوت: «ئێستا با بمرم، لەدوای ئەوەی ڕووی تۆم بینی و زانیم هێشتا زیندوویت.» 30
And Israel said unto Joseph, Now let me die, since I have seen thy face, because thou [art] yet alive.
ئینجا یوسف بە براکانی و ماڵی باوکی گوت: «دەچم و بە فیرعەون ڕادەگەیەنم، پێی دەڵێم:”براکانم و ماڵی باوکم کە لە خاکی کەنعان بوون، هاتنە لام. 31
And Joseph said unto his brethren, and unto his father’s house, I will go up, and shew Pharaoh, and say unto him, My brethren, and my father’s house, which [were] in the land of Canaan, are come unto me;
پیاوەکانیش شوانی مەڕن، چونکە خاوەن ماڵاتن، جا مەڕ و مانگاکانیان و هەرچییان هەیە هێناویانە.“ 32
And the men [are] shepherds, for their trade hath been to feed cattle; and they have brought their flocks, and their herds, and all that they have.
ئینجا ئەگەر فیرعەون بانگی کردن و گوتی:”کارتان چییە؟“ 33
And it shall come to pass, when Pharaoh shall call you, and shall say, What [is] your occupation?
دەڵێن:”خزمەتکارانت خاوەن ماڵاتن، لە منداڵیمانەوە هەتا ئێستا، خۆمان و باوباپیرانمان،“بۆ ئەوەی لە ناوچەی گۆشەن نیشتەجێ ببن، چونکە میسرییەکان قێزیان لە هەموو شوانێکی مەڕ دەبێتەوە.» 34
That ye shall say, Thy servants’ trade hath been about cattle from our youth even until now, both we, [and] also our fathers: that ye may dwell in the land of Goshen; for every shepherd [is] an abomination unto the Egyptians.

< پەیدابوون 46 >