< پەیدابوون 44 >

ئینجا یوسف فەرمانی دا بە سەرکاری ماڵەکەی خۆی و گوتی: «هەگبەی پیاوەکان پڕ بکەن لە خۆراک، ئەوەندەی لە توانایاندایە هەڵیبگرن، زیوی هەریەکەشیان بخەوە دەمی هەگبەکەی. 1
And he commanded the steward of his house, saying, Fill the men's sacks with food, as much as they can carry, and put every man's money in his sack's mouth.
جامەکەی خۆشم، جامە زیوەکە، لە دەمی هەگبەی بچووکەکەیان دابنێ لەگەڵ نرخی گەنمەکەی.» ئەویش بەپێی قسەکەی یوسف کارەکەی ئەنجام دا. 2
And put my cup, the silver cup, in the sack's mouth of the youngest, and his corn money. And he did according to the word that Joseph had spoken.
کە ڕۆژ بووەوە، پیاوەکان خۆیان و گوێدرێژەکانیان ڕۆیشتن. 3
As soon as the morning was light, the men were sent away, they and their asses.
هێشتا زۆر لە شار دوور نەکەوتبوونەوە، کە یوسف بە سەرکاری ماڵەکەی خۆی گوت: «هەستە و دوای ئەو پیاوانە بکەوە، کە پێیان گەیشتیت، پێیان بڵێ:”بۆچی بە خراپە پاداشتی چاکەتان دایەوە؟ 4
And when they were gone out of the city, and not yet far off, Joseph said unto his steward, Up, follow after the men; and when you do overtake them, say unto them, Wherefore have all of you rewarded evil for good?
ئایا ئەمە ئەو جامە نییە کە گەورەکەم تێیدا دەخواتەوە و فاڵی پێ دەگرێتەوە؟ کارێکی خراپتان کردووە.“» 5
Is not this it in which my lord drinks, and whereby indeed he divines? all of you have done evil in so doing.
ئەویش پێیان گەیشتەوە و ئەم قسانەی پێ گوتن. 6
And he overtook them, and he spoke unto them these same words.
بەڵام ئەوان پێیان گوت: «بۆچی گەورەمان قسەی وا دەکات؟ دوور بێت لە خزمەتکارەکانت شتی وا بکەن. 7
And they said unto him, Wherefore says my lord these words? God forbid that your servants should do according to this thing:
ئێمە تەنانەت ئەو زیوەی لە دەمی هەگبەکانمان دۆزیبوومانەوە، لە خاکی کەنعانەوە بۆمان هێنایتەوە. ئیتر چۆن لە ماڵی گەورەکەت زیو یان زێڕ دەدزین؟ 8
Behold, the money, which we found in our sacks' mouths, we brought again unto you out of the land of Canaan: how then should we steal out of your lord's house silver or gold?
لەلای هەرکام لە خزمەتکارەکانت دۆزرایەوە، ئەوە دەمرێت. ئێمەش دەبینە کۆیلەی گەورەی خۆمان.» 9
With whomsoever of your servants it be found, both let him die, and we also will be my lord's bondmen.
ئەویش گوتی: «باشە، ئێستا بەپێی قسەکەی خۆتان دەبێت. ئەوەی لەلای دەدۆزرێتەوە دەبێتە کۆیلەی من. ئێوەش بێتاوان دەبن.» 10
And he said, Now also let it be according unto your words: he with whom it is found shall be my servant; and all of you shall be blameless.
ئیتر هەریەکەیان خێرا هەگبەکەی خۆی داگرتە سەر زەوی و هەریەکەیان هەگبەکەی خۆی کردەوە. 11
Then they speedily took down every man his sack to the ground, and opened every man his sack.
ئەویش کەوتە پشکنین، لە گەورەکەیانەوە دەستی پێکرد و لە بچووکەکەیان تەواو بوو. ئیتر جامەکەی لە هەگبەکەی بنیامین دۆزییەوە! 12
And he searched, and began at the eldest, and left at the youngest: and the cup was found in Benjamin's sack.
ئەوانیش جلەکانی بەری خۆیان دادڕی و گوێدرێژەکانیان بارکردەوە و گەڕانەوە بۆ شارەکە. 13
Then they rent their clothes, and laded every man his ass, and returned to the city.
کاتێک یەهودا و براکانی هاتنە ناو ماڵەکەی یوسف، هێشتا یوسف لەوێ بوو، ئیتر کڕنۆشیان بۆ برد. 14
And Judah and his brethren came to Joseph's house; for he was yet there: and they fell before him on the ground.
یوسفیش پێی گوتن: «ئەم کارە چییە ئێوە کردووتانە؟ ئایا نەتاندەزانی پیاوێکی وەک من فاڵ دەگرێتەوە؟» 15
And Joseph said unto them, What deed is this that all of you have done? know all of you not that such a man as I can certainly divine?
یەهوداش وەڵامی دایەوە: «چی بە گەورەی خۆم بڵێین؟ قسەی چی بکەین و بە چی پاکانەی خۆمان بکەین؟ خودا تاوانی خزمەتکارەکانتی دەرخستووە. ئێستاش ئێمە کۆیلەی گەورەی خۆمانین، ئێمە و ئەوەی جامەکەش لە دەستی گیراوە.» 16
And Judah said, What shall we say unto my lord? what shall we speak? or how shall we clear ourselves? God has found out the iniquity of your servants: behold, we are my lord's servants, both we, and he also with whom the cup is found.
بەڵام یوسف گوتی: «لە من دوور بێت شتی وا بکەم! ئەو پیاوەی جامەکەی لە دەست گیراوە ئەو دەبێتە کۆیلەم. ئێوەش بە سەلامەتی سەربکەونەوە بۆ لای باوکتان.» 17
And he said, God forbid that I should do so: but the man in whose hand the cup is found, he shall be my servant; and as for you, get you up in peace unto your father.
ئینجا یەهودا لێی چووە پێشەوە و گوتی: «گەورەم، تکایە، با خزمەتکاری خۆت قسەیەک بۆ گەورەکەی بکات. لە خزمەتکاری خۆت تووڕە مەبە، هەرچەندە تۆ وەک خودی فیرعەونیت. 18
Then Judah came near unto him, and said, Oh my lord, let your servant, I pray you, speak a word in my lord's ears, and let not your anger burn against your servant: for you are even as Pharaoh.
گەورەم لە خزمەتکارانی خۆی پرسی:”ئایا باوک یان براتان هەیە؟“ 19
My lord asked his servants, saying, Have all of you a father, or a brother?
ئێمەش بە گەورەمان گوت:”باوکێکی پیرمان هەیە لەگەڵ کوڕە بچووکەکەی کە لە تەمەنی پیریدا بۆی بووە. برای ئەو کوڕە مردووە و ئێستا خۆی بە تەنها بۆ دایکی ماوەتەوە. باوکیشی خۆشی دەوێت.“ 20
And we said unto my lord, We have a father, an old man, and a child of his old age, a little one; and his brother is dead, and he alone is left of his mother, and his father loves him.
«تۆش بە خزمەتکارانی خۆتت گوت:”بۆم بهێنن تاکو بە چاوی خۆم بیبینم.“ 21
And you said unto your servants, Bring him down unto me, that I may set mine eyes upon him.
ئێمەش بە گەورەمان گوت:”کوڕەکە ناتوانێت باوکی بەجێبهێڵێت، چونکە ئەگەر باوکی بەجێبهێڵێت باوکی دەمرێت.“ 22
And we said unto my lord, The lad cannot leave his father: for if he should leave his father, his father would die.
بەڵام تۆ بە خزمەتکارەکانی خۆتت گوت:”ئەگەر برا بچووکەکەتان لەگەڵتان بەرەو خوار نەیەت، ئەوا چاوتان بە چاوم ناکەوێتەوە.“ 23
And you said unto your servants, Except your youngest brother come down with you, all of you shall see my face no more.
ئەوە بوو کاتێک گەڕاینەوە لای خزمەتکارەکەی ئێوە، باوکمان، قسەکانی گەورەی خۆممان پێی ڕاگەیاند. 24
And it came to pass when we came up unto your servant my father, we told him the words of my lord.
«پاشان باوکمان پێی گوتین:”بگەڕێنەوە و هەندێک خواردنمان بۆ بکڕن.“ 25
And our father said, Go again, and buy us a little food.
بەڵام ئێمە گوتمان:”ناتوانین بەرەو خوار بچین. تەنها مەگەر ئەو کاتەی برا بچووکەکەمان لەگەڵ بێت، ئینجا بەرەو خوار دەچین، چونکە ناتوانین چاومان بە پیاوەکە بکەوێت ئەگەر برا بچووکەکەمان لەگەڵ نەبێت.“ 26
And we said, We cannot go down: if our youngest brother be with us, then will we go down: for we may not see the man's face, except our youngest brother be with us.
«خزمەتکارەکەت، باوکمان پێی گوتین:”ئێوە دەزانن ژنەکەم دوو کوڕی بۆم بووە، 27
And your servant my father said unto us, All of you know that my wife bare me two sons:
یەکێکیان لەلای من ڕۆیشت، گوتم،’هەبێت و نەبێت پارچەپارچە کراوە.‘هەتا ئێستاش چاوم پێ نەکەوتووەتەوە. 28
And the one went out from me, and I said, Surely he is torn in pieces; and I saw him not since:
خۆ ئەگەر ئەمەشیان لەبەردەمم ببەن و بەڵایەکی بەسەربێت، ئەوا مووە سپییەکانم بە خەم و پەژارەوە دەنێنە ناو جیهانی مردووانەوە.“ (Sheol h7585) 29
And if all of you take this also from me, and mischief befall him, all of you shall bring down my gray hairs with sorrow to the grave. (Sheol h7585)
«ئێستاش ئەگەر بەبێ کوڕەکە بچمەوە بۆ لای باوکم کە خزمەتکاری ئێوەیە و گیانی پەیوەستە بە گیانی ئەمەوە، 30
Now therefore when I come to your servant my father, and the lad be not with us; seeing that his life is bound up in the lad's life;
ببینێت کوڕەکە دیار نییە، بۆ خۆی دەمرێت. ئێمەی خزمەتکارانیشت سەری سپی باوکمان کە خزمەتکاری ئێوەیە بە خەم و پەژارەوە دادەگرینە ناو جیهانی مردووانەوە، (Sheol h7585) 31
It shall come to pass, when he sees that the lad is not with us, that he will die: and your servants shall bring down the gray hairs of your servant our father with sorrow to the grave. (Sheol h7585)
چونکە خزمەتکارەکەی ئێوە دەستەبەری سەلامەتی کوڕەکەی کردووە لەلای باوکم. گوتوومە:”ئەگەر بۆم نەهێنایتەوە ئەوا هەتاهەتایە تاوانبارم بەرامبەر بە باوکم!“ 32
For your servant became guarantor for the lad unto my father, saying, If I bring him not unto you, then I shall bear the blame to my father for ever.
«ئێستاش با خزمەتکاری خۆت لە جیاتی کوڕەکە بمێنێتەوە و ببێتە کۆیلەی گەورەی خۆم، کوڕەکەش لەگەڵ براکانی بگەڕێتەوە. 33
Now therefore, I pray you, let your servant abide instead of the lad a bondman to my lord; and let the lad go up with his brethren.
چۆن بگەڕێمەوە لای باوکم ئەگەر کوڕەکەم لەگەڵ نەبێت؟ تکایە مەهێڵە ئەم مەینەتییە ببینم کە بەسەر باوکمدا دێت.» 34
For how shall I go up to my father, and the lad be not with me? lest possibly I see the evil that shall come on my father.

< پەیدابوون 44 >