< پەیدابوون 19 >

هەردوو فریشتەکە کاتی ئێوارە گەیشتنە سەدۆم، لوتیش لە دەروازەکەی سەدۆم دانیشتبوو. کاتێک لوت ئەوانی بینی، هەستا بۆ پێشوازییان و کڕنۆشی برد و سەری خستە سەر زەوی. 1
And the two agents came to Sodom at evening, and Lot sat in the gate of Sodom. And Lot saw them, and rose up to meet them. And he bowed himself with his face to the earth,
ئینجا گوتی: «گەورەکانم، تکایە لابدەنە ماڵی خزمەتکاری خۆتان. شەو بەسەربەرن و پێتان بشۆن، سەر لە بەیانیش بە ڕێی خۆتاندا بڕۆن.» فەرموویان: «نا، بەڵکو لە گۆڕەپانەکە شەو دەبەینەسەر.» 2
and he said, Behold now, my lords, turn aside, I pray you, into your servant's house, and tarry all night, and wash your feet, and ye shall rise up early, and go on your way. And they said, No, but we will abide in the street all night.
بەڵام ئەم زۆری لێکردن. ئیتر لایاندایە لای و چوونە ماڵەکەی. ئەویش خوان و نانی فەتیرەی بۆ ئامادە کردن و خواردیان. 3
And he urged them greatly. And they turned in to him, and entered into his house. And he made a feast for them, and baked unleavened bread, and they ate.
پێش ئەوەی بخەون، هەموو پیاوانی شاری سەدۆم لە هەموو لایەکەوە، لە گەنجیانەوە هەتا پیرییان، دەوری ماڵەکەیان دا. 4
But before they lay down, the men of the city, the men of Sodom, encompassed the house around, both young and old, all the people from every quarter.
ئینجا لوتیان بانگکرد و لێیان پرسی: «کوا ئەو دوو پیاوەی ئەمشەو هاتنە لات؟ بیانهێنە دەرەوە بۆمان تاکو لاقەیان بکەین.» 5
And they called to Lot, and said to him, Where are the men who came in to thee this night? Bring them out to us, that we may know them.
لوت هاتە دەرەوە بۆ لایان و دەرگاکەی لە پشت خۆیەوە داخست. 6
And Lot went out to them to the door, and shut the door after him.
گوتی: «نا، براکانم. خراپەی وا مەکەن. 7
And he said, I pray you, my brothers, do not so wickedly.
من دوو کچم هەیە کە دەستی پیاویان بەرنەکەوتووە. بۆتان دەهێنمە دەرەوە، ئەوەی پێتان باشە پێیانی بکەن. بەڵام هیچ لەم دوو پیاوە مەکەن، چونکە ئەوان هاتوونەتە ماڵی من.» 8
Behold now, I have two daughters who have not known a man. Let me, I pray you, bring them out to you, and do ye to them as is good in your eyes. Only do nothing to these men, inasmuch as they have come under the shadow of my roof.
ئەوانیش گوتیان: «وەرە ئەم لاوە!» ئینجا گوتیان: «ئەم پیاوە خۆی وەک بێگانەیەک هاتووەتە نێومانەوە، کەچی دەیەوێت ببێتە دادوەر بەسەرمانەوە. ئێستاش لەوان خراپترت بەسەردەهێنین.» ئیتر فشاریان بۆ لوت هێنا و هاتنە پێشەوە تاکو دەرگاکە بشکێنن. 9
And they said, Stand back. And they said, This one fellow came in to sojourn, and he will be a judge. Now we will deal worse with thee, than with them. And they pressed greatly upon the man, even Lot, and drew near to break the door.
بەڵام دوو پیاوەکە دەستیان درێژکرد و لوتیان ڕاکێشایە لای خۆیان بۆ ناو ماڵەکە و دەرگاکەشیان داخست. 10
But the men put forth their hand, and brought Lot into the house to them, and shut to the door.
ئەو پیاوانەشیان کوێر کرد کە لە بەردەرگای ماڵەکەدا بوون، لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان، ئیتر پەکیان کەوت و نەیانتوانی دەرگاکە بدۆزنەوە. 11
And they smote the men who were at the door of the house with blindness, both small and great, so that they wearied themselves to find the door.
ئینجا دوو پیاوەکە بە لوتیان فەرموو: «کێی دیکەت لێرە هەیە؟ زاواکانت و کوڕەکانت و کچەکانت و هەرکەسێکی دیکەت لەم شارەدا هەیە، بیانبە دەرەوە، 12
And the men said to Lot, Have thou here any besides? Son-in-law, and thy sons, and thy daughters, and whomever thou have in the city, bring them out of the place.
چونکە ئێمە ئەم شوێنە وێران دەکەین. لەبەر ئەوەی لەبەردەم یەزدان هاوار لە دژی خەڵکەکەی گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی، بۆیە ئێمەی ناردووە تاکو وێرانی بکەین.» 13
For we will destroy this place, because the cry of them has been great before Jehovah. And Jehovah has sent us to destroy it.
ئیتر لوت چووە دەرەوە و قسەی لەگەڵ دەستگیرانی کچەکانی کرد و گوتی: «هەستن و لەم شوێنە بڕۆنە دەرەوە، چونکە هێندەی نەماوە یەزدان شارەکە وێران بکات.» بەڵام وەک گاڵتەچی هاتە بەرچاوی دەستگیرانی کچەکانی. 14
And Lot went out, and spoke to his sons-in-law, who married his daughters, and said, Up, get you out of this place, for Jehovah will destroy the city. But he seemed to his sons-in-law as a man jesting.
لە بەرەبەیان، هەردوو فریشتەکە پەلەیان لە لوت کرد و پێیان فەرموو: «خێرا بکە! ژنەکەت و هەردوو کچەکەت کە لێرەن بیانبە، نەوەک تۆش بە گوناهی شارەکە لەناوبچیت.» 15
And when the morning arose, then the agents hurried Lot, saying, Arise, take thy wife, and thy two daughters who are here, lest thou be consumed in the iniquity of the city.
بەڵام ئەو خەم ساردی لێکرد، جا هەردوو پیاوەکە لەبەر بەزەیی یەزدان لەسەریان، دەستی خۆی و ژنەکەی و هەردوو کچەکەی ئەویان گرت و لە دەرەوەی شارەکە دایاننان. 16
But he lingered. And the men laid hold upon his hand, and upon the hand of his wife, and upon the hand of his two daughters, Jehovah being merciful to him, and they brought him forth, and set him outside the city.
هەرکە هێنایاننە دەرەوەی شارەکە، یەکێکیان فەرمووی: «فریای خۆت بکەوە! ئاوڕ لە دواوەت مەدەوە و لەم دەوروبەرە ڕانەوەستیت. ڕابکە بۆ چیاکە بۆ ئەوەی لەناونەچیت!» 17
And it came to pass, when they had brought them forth abroad, that he said, Escape for thy life, do not look behind thee, neither stay thou in all the Plain. Escape to the mountain, lest thou be consumed.
بەڵام لوت پێی گوتن: «نا، گەورەم! 18
And Lot said to them, Oh, not so, my lord.
خزمەتکارەکەت وا ڕەزامەندی لە چاوەکانت بەدی کردووە، خۆشەویستییەکەت گەورەیە کە بەرامبەرم کردووتە، بە هێشتنەوەی گیانم بە زیندووێتی. بەڵام من ناتوانم ڕابکەم بۆ چیاکە. نەوەک ئەم بەڵایە پێم بگات و بمرم. 19
Behold now, thy servant has found favor in thy sight, and thou have magnified thy loving kindness, which thou have shown to me in saving my life, and I cannot escape to the mountain, lest evil overtake me, and I die.
تەماشای ئەو شارۆچکە نزیکە بکە، بچووکە، با بۆ ئەوێ هەڵبێم. مەگەر بچووک نییە؟ ئیتر گیانم بە زیندووێتی دەمێنێتەوە.» 20
Behold now, this city is near to flee to, and it is a little one. Oh let me escape there (is it not a little one?), and my soul shall live.
ئەویش پێی فەرموو: «باشە، لەم شتەش نائومێدت ناکەم، ئەو شارۆچکەیەی باست کرد سەرەوژێری ناکەم. 21
And he said to him, See, I have accepted thee concerning this thing also, that I will not overthrow the city of which thou have spoken.
بەڵام بە پەلە بەرەو ئەوێ ڕابکە، چونکە هەتا تۆ نەگەیتە ئەوێ، من ناتوانم هیچ شتێک بکەم.» لەبەر ئەوەشە کە شارۆچکەکە ناونرا بە زۆعەر. 22
Hasten thee, escape there, for I cannot do anything till thou have come there. Therefore the name of the city was called Zoar.
کاتێک خۆر بەسەر زەویدا هەڵهات، لوت گەیشتە ناو زۆعەر. 23
The sun was risen upon the earth when Lot came to Zoar.
ئینجا یەزدان لە ئاسمانەوە گۆگرد و ئاگری بەسەر سەدۆم و عەمۆرادا باراند. 24
Then Jehovah rained upon Sodom and upon Gomorrah brimstone and fire from Jehovah out of heaven.
هەموو ئەو شارانە، دەوروبەرەکەیان و هەموو دانیشتووانی شارۆچکەکان و ڕووەکی زەوییەکەشی لەگەڵدا سەرەوژێر کرد. 25
And he overthrew those cities, and all the Plain, and all the inhabitants of the cities, and that which grew upon the ground.
بەڵام ژنی لوت سەیری دواوەی کرد، جا بووە ستوونێکی خوێ. 26
But his wife looked back from behind him, and she became a pillar of salt.
بۆ سبەی ئیبراهیم بەیانی زوو لە خەو هەستا و گەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی کە تێیدا لەبەردەم یەزدان وەستابوو. 27
And Abraham got up early in the morning to the place where he had stood before Jehovah.
تەماشای سەدۆم و عەمۆرا و هەموو دەشتەکەی دەوروبەری کرد و بینی وا دووکەڵی زەوییەکە وەک دووکەڵی کوورە بەرز دەبێتەوە. 28
And he looked toward Sodom and Gomorrah, and toward all the land of the Plain, and beheld, and, lo, the smoke of the land went up as the smoke of a furnace.
کاتێک خودا شارۆچکەکانی دەشتەکەی وێران کرد، ئیبراهیمی هاتەوە یاد و لوتی لەو کارەساتە هێنایە دەرەوە کە بەسەر ئەو شارانەدا هێنای کە ئەوی تێدا دەژیا. 29
And it came to pass, when God destroyed the cities of the Plain, that God remembered Abraham, and sent Lot out of the midst of the overthrow, when he overthrew the cities in which Lot dwelt.
ئینجا لوت و هەردوو کچەکەی زۆعەریان بەجێهێشت و لە چیا نیشتەجێ بوون، چونکە ترسا لە زۆعەر دانیشێت. خۆی و هەردوو کچەکەی لە ئەشکەوت نیشتەجێ بوون. 30
And Lot went up out of Zoar, and dwelt in the mountain, and his two daughters with him, for he feared to dwell in Zoar. And he dwelt in a cave, he and his two daughters.
کچە گەورەکەی لوت بە بچووکەکەی گوت: «باوکمان پیر بووە و هیچ پیاوێکیش لەم ناوەدا نییە کە لەگەڵیدا هاوسەرگیری بکەین و منداڵمان ببێت، وەک چۆن دابونەریتی هەموو زەوییە، 31
And the firstborn said to the younger, Our father is old, and there is not a man on the earth to come in to us after the manner of all the earth.
بۆیە وەرە با شەراب دەرخواردی باوکمان بدەین و سەرجێیی لەگەڵ بکەین، لە باوکمانەوە وەچە بخەینەوە.» 32
Come, let us make our father drink wine, and we will lie with him, that we may preserve seed by our father.
ئەو شەوە شەرابیان دەرخواردی باوکیان دا، ئینجا کچە گەورەکە چووە ژوورەوە و لەگەڵ باوکی ڕاکشا. ئەویش نە بە ڕاکشانەکەی زانی و نە بە هەستانەوەکەی. 33
And they made their father drink wine that night. And the firstborn went in, and lay with her father. And he did not know when she lay down, nor when she arose.
بۆ ڕۆژی دواتر کچە گەورەکە بە بچووکەکەی گوت: «دوێنێ من شەو لەگەڵ باوکم سەرجێییم کرد. ئەمشەویش شەرابی دەرخوارد دەدەین، ئینجا تۆ بڕۆ ژوورەوە و سەرجێیی لەگەڵ بکە. جا لە باوکی خۆمانەوە وەچە دەخەینەوە.» 34
And it came to pass on the morrow, that the firstborn said to the younger, Behold, I lay last night with my father. Let us make him drink wine this night also, and go thou in, and lie with him, that we may preserve seed by our father.
ئەو شەوەش شەرابیان دەرخواردی باوکیان دا، ئینجا کچە بچووکەکە هەستا و سەرجێیی لەگەڵ کرد. ئەویش نە بە سەرجێییەکەی زانی و نە بە هەستانەوەکەی. 35
And they made their father drink wine that night also. And the younger arose, and lay with him. And he did not know when she lay down, nor when she arose.
ئیتر هەردوو کچەکەی لوت سکیان لە باوکیان پڕ بوو. 36
Thus both the daughters of Lot were with child by their father.
گەورەکەیان کوڕێکی بوو ناوی لێنا مۆئاب. ئەو باوکی هەموو مۆئابییەکانە هەتا ئەمڕۆ. 37
And the firstborn bore a son, and called his name Moab. The same is the father of the Moabites to this day.
هەروەها بچووکەکەشیان کوڕێکی بوو ناوی لێنا بەن‌عەمی. ئەویش باوکی نەوەی عەمۆنە هەتا ئەمڕۆ. 38
And the younger, she also bore a son, and called his name Ben-ammi. The same is the father of the sons of Ammon to this day.

< پەیدابوون 19 >