< حزقیێل 42 >

ئینجا بە ڕێگای لای باکوور منی هێنایە خانەکانی دەرەوە، بردمییە ئەو ژوورانەی کە بەرامبەر شوێنە جیاکراوەکەن، ژوورەکانی بەرامبەر بیناکە لەلای باکوور. 1
Potom mne vyvedl k síni zevnitřní, kteráž byla na půlnoci, a přivedl mne k těm komůrkám, kteréž byly před příhradkem, a kteréž byly naproti stavení na půlnoci,
درێژی ئەو تەلارە کە دەرگاکەی ڕووی لە باکوور بوو سەد باڵ، پانییەکەشی پەنجا باڵ بوو. 2
Jehož délka při dveřích půlnočních na pohledění byla sto loket, a šířka padesát loket.
لەو بەشەی کە دووری لە حەوشەکەی ناوەوە بیست باڵ بوو، هەروەها لەو بەشەی کە بەرامبەر شۆستەی خانەکانی دەرەوە بوو، هۆڵ بەرامبەر هۆڵ بوو لە هەر سێ نهۆمەکە. 3
Naproti síni vnitřní, kteráž měla dvadceti loket, a naproti dlážení, kteréž bylo v síni zevnitřní, byl palác naproti paláci třmi řady.
بەرامبەر بە ژوورەکانیش ڕێڕەوێک هەبوو، پانییەکەی دە باڵ و درێژییەکەی سەد باڵ بوو، بەرەو حەوشەکەی ناوەوە و دەرگای ژوورەکانیش ڕووەو باکوور بوون. 4
Před komůrkami pak byli pláckové desíti loket zšíří vnitř, cesta k nim lokte jednoho, a dvéře jejich na půlnoci.
شوێنی ژوورەکان بەر هۆڵەکان کەوتبوون، لەبەر ئەوە ژوورەکانی سەرەوە لە ژوورەکانی ناوەڕاست و خوارەوەی بیناکە تەسکتر بوون. 5
Komůrky pak nejvyšší byly užší, proto že palácové byli širší než ony, nežli nejzpodnější a prostřední stavení.
بیناکە سێ نهۆم بوو، ژوورەکانی نهۆمی سێیەم کۆڵەکەیان نەبوو وەک کۆڵەکەی حەوشەکان، لەبەر ئەوە زەمینەکەیان لە نهۆمی خوارەوە و ناوەڕاست کەمتر بوو. 6
Nebo o trojím ponebí bylo, ale nemělo žádných sloupů, jacíž byli sloupové síní; protož užší bylo nežli dolejší i než prostřední od země.
ئەو دیوارەش لە دەرەوە بوو لەگەڵ ژوورەکان ڕووەو خانەکانی دەرەوە بۆ بەردەم ژوورەکان، درێژییەکەی پەنجا باڵ بوو. 7
Ohrady pak, kteráž byla vně naproti komůrkám k síni zevnitřní, před komůrkami, dlouhost byla padesáti loket.
درێژی ژوورەکان لەلای خانەکانی دەرەوە پەنجا باڵ بوو، بەڵام درێژی لای پیرۆزگاکە سەد باڵ بوو. 8
Nebo dlouhost komůrek, kteréž byly v síni zevnitřní, byla padesáti loket, před chrámem pak sto loket.
لەژێر ئەم ژوورانەشەوە داڵانێک هەبوو لەلای ڕۆژهەڵاتەوە، ئەوەی لە خانەکانی دەرەوە بۆی دەهاتنە ژوورەوە. 9
Pod těmi pak komůrkami bylo vcházení od východu, skrze kteréž by se vcházelo do nich z síně té zevnitřní.
ژوورەکان بە درێژایی دیواری حەوشەکە بوون بەرەو باشوور لەبەردەم شوێنە جیاکراوەکە و بەرامبەر بیناکە. 10
Na šíř ohrady té síně k východu před příhradkem i před stavením byly komůrky.
لەبەردەمی ژوورەکان ڕێڕەوێک هەبوو، وەک داڵانەکانی ئەو ژوورانەی کە بەرەو باکوور بوون، هەمان درێژی و پانی و شوێنی چوونەدەرەوە و شێوە و دەرگایان هەبوو. 11
Cesta pak před nimi byla podobná cestě komůrek, kteréž byly na půlnoci. Jakáž byla dlouhost jejich, tak širokost jejich, a všecka vycházení jejich i dvéře jejich podobná oněmno.
وەک داڵانی ژوورەکانی ڕووەو باشووریش، داڵانێک لە سەرەتای ڕێڕەوەکەی بەرامبەر دیوارەکەی ڕووەو ڕۆژهەڵات هەبوو، کە لەوێوە بۆی دێتە ژوورەوە. 12
A dvéře těch komůrek, kteréž byly na poledne, podobné byly dveřím při začátku cesty, cesty před ohradou přímou k východu, kudyž se vchází do nich.
پێی فەرمووم: «ژوورەکانی باکوور و ژوورەکانی باشوور کە بەرامبەر بە شوێنە جیاکراوەکەن ژوورە تەرخانکراوەکانن، کە کاهینەکان ئەوانەی لە یەزدان نزیک دەبنەوە پێشکەشکراوە هەرەپیرۆزەکان دەخۆن. پێشکەشکراوی هەرەپیرۆز وەکو پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان لەوێ دادەنێن، چونکە شوێنەکە پیرۆزە. 13
I řekl mi: Komůrky na půlnoci a komůrky na poledne, kteréž jsou před příhradkem, jsou komůrky svaté, kdežto jídají kněží, kteříž přistupují k Hospodinu, věci nejsvětější. Tam nechávati budou věcí nejsvětějších a obětí suchých, též za hřích a za vinu; nebo to místo svaté jest.
کاتێک کاهینەکان دەچنە ژوورەوە، نابێت لە شوێنی پیرۆزەوە بچنە دەرەوە بۆ خانەکانی دەرەوە، هەتا جلەکانیان کە خزمەتی پێ دەکەن لەوێی دادەنێن، چونکە جلەکانیان تەرخانکراون، ئینجا جلێکی دیکە لەبەر دەکەن و دەچنە پێشەوە بۆ ئەو شوێنەی گەل لێی کۆدەبنەوە.» 14
Když tam vejdou kněží, tedy nevyjdou z svatyně do síně zevnitřní, leč tam nechají roucha svého, v němž přisluhovali; nebo svaté jest. A oblekou roucha jiná, když budou míti přistupovati k tomu, což se dotýče lidu.
کە پێوانەی دیوی ناوەوەی پەرستگای تەواو کرد منی هێنایە دەرەوە بەرەو ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە و چواردەورەکەی پێوا، 15
A dokonav rozměřování domu vnitřního, i vedl mne k bráně, kteráž byla na východ, a změřil jej vůkol a vůkol.
لای ڕۆژهەڵاتی بە قامیشی پێوانەکە پێوا، پێنج سەد باڵ بوو. 16
Změřil stranu východní prutem, pět set loket prutových tím prutem vůkol.
لای باکووریشی پێوا، پێنج سەد باڵ بە قامیشی پێوانە. 17
Změřil stranu půlnoční tím prutem, pět set prutů vůkol.
لای باشووریشی پێوا، پێنج سەد باڵ بە قامیشی پێوانە. 18
Změřil stranu polední tím prutem, pět set prutů.
ئینجا بەلای ڕۆژئاوا سووڕایەوە و پێنج سەد باڵی بە قامیشی پێوانە پێوا. 19
A obrátiv se k straně západní, naměřil tím prutem pět set prutů.
لە هەر چوار لاوە پێوای، شوورایەکی بە چواردەوری بوو کە پێنج سەد باڵ درێژییەکەی و پێنج سەد باڵ پانییەکەی بوو، بۆ جیاکردنەوە لەنێوان پیرۆز و پیرۆزنەکراو. 20
Na čtyři strany změřil to, totiž zed vůkol a vůkol, zdélí pěti set, a zšíří pěti set, aby dělila svaté místo od obecného.

< حزقیێل 42 >