< حزقیێل 28 >

فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
The LORD’s word came again to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، بە سەرۆکی سور بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”لەبەر لەخۆباییبوونەکەت گوتت:’من خوداوەندێکم، لەسەر تەختی خوداوەندیێتی دادەنیشم لەناو جەرگەی دەریاکان.‘بەڵام تۆ مرۆڤیت نەک خوداوەند، هەرچەندە وا بزانیت وەک خوداوەندێک دانایت. 2
“Son of man, tell the prince of Tyre, ‘The Lord GOD says: “Because your heart is lifted up, and you have said, ‘I am a god, I sit in the seat of God, in the middle of the seas;’ yet you are man, and no god, though you set your heart as the heart of a god—
ئایا تۆ لە دانیال داناتری؟ هیچ نهێنییەک لێت ناشاردرێتەوە؟ 3
behold, you are wiser than Daniel. There is no secret that is hidden from you.
بە دانایی و تێگەیشتنت سامانت بۆ خۆت دەست کەوت، زێڕ و زیوت لە گەنجینەکانت کۆکردەوە. 4
By your wisdom and by your understanding you have gotten yourself riches, and have gotten gold and silver into your treasuries.
بەهۆی شارەزایی زۆرت لە بازرگانی سامانەکەتت زیاد کرد، جا لەبەر دەوڵەمەندییەکەت لەخۆبایی بوویت. 5
By your great wisdom and by your trading you have increased your riches, and your heart is lifted up because of your riches—”
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”وا دەزانیت کە دانایت، کە دانایی خوداوەندت هەیە، 6
“‘therefore the Lord GOD says: “Because you have set your heart as the heart of God,
هەر لەبەر ئەوەش من بێگانە دەهێنمە سەرت، دڕندەترینی نەتەوەکان، شمشێرەکانیان هەڵدەکێشنە سەر جوانی و داناییەکەت، شکۆ درەوشاوەکەت دەبڕن. 7
therefore, behold, I will bring strangers on you, the terrible of the nations. They will draw their swords against the beauty of your wisdom. They will defile your brightness.
لەناو جەرگەی دەریاکان بە مردنی خوێناوی دەمریت، شۆڕت دەکەنەوە ناو جیهانی مردووان. 8
They will bring you down to the pit. You will die the death of those who are slain in the heart of the seas.
ئایا لەبەردەم بکوژەکانت دەڵێیت:’من خوداوەندم‘؟ نەخێر، بەڵکو تۆ لەناو دەستی ئەوانە دایت کە دەتدەنە بەر شمشێر، تەنها مرۆڤیت، نەک خوداوەند. 9
Will you yet say before him who kills you, ‘I am God’? But you are man, and not God, in the hand of him who wounds you.
بە مردنی خەتەنە نەکراوان دەمریت، بە دەستی بێگانان. من بەڵێنم دا، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» 10
You will die the death of the uncircumcised by the hand of strangers; for I have spoken it,” says the Lord GOD.’”
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 11
Moreover the LORD’s word came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، بۆ پاشای سور بلاوێنەوە و پێی بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”تۆ نموونەی تەواوەتی بوویت، پڕ لە دانایی و جوانی تەواو بوویت. 12
“Son of man, take up a lamentation over the king of Tyre, and tell him, ‘The Lord GOD says: “You were the seal of full measure, full of wisdom, and perfect in beauty.
لە عەدەنی بەهەشتی خودا بوویت، هەموو بەردێکی گرانبەها تۆی دەڕازاندەوە: یاقووت، یاقووتی زەرد، زمروود، زەبەرجەد، بەردی عاشقبەند، یەشب، یاقووتی شین، بەردە پیرۆزە و زمروودی سەوز. چواردەوری بەردە گرانبەهاکەت بە زێڕ نەخشێنرا بوو، لە ڕۆژی بەدیهێنانت ئامادە کران. 13
You were in Eden, the garden of God. Every precious stone adorned you: ruby, topaz, emerald, chrysolite, onyx, jasper, sapphire, turquoise, and beryl. Gold work of tambourines and of pipes was in you. They were prepared in the day that you were created.
تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی، ئەم ئەرکەم بە تۆ سپاردبوو. تۆ لەسەر کێوی پیرۆزی خودا بوویت، بەناو بەردە ئاگرینەکاندا هاتوچۆت دەکرد. 14
You were the anointed cherub who covers. Then I set you up on the holy mountain of God. You have walked up and down in the middle of the stones of fire.
تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت، لە ڕۆژی بەدیهێنانتەوە هەتا ئەو ڕۆژەی خراپەت تێدا بەدیکرا. 15
You were perfect in your ways from the day that you were created, until unrighteousness was found in you.
بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت، پڕ بوویت لە ستەم و گوناهت کرد. لەبەر ئەوە ئەی کەڕوبی پاسەوان، وەک گڵاوییەک لە کێوی خوداوە فڕێمدایت، لەناو بەردە ئاگرینەکاندا دەرمکردیت. 16
By the abundance of your commerce, your insides were filled with violence, and you have sinned. Therefore I have cast you as profane out of God’s mountain. I have destroyed you, covering cherub, from the middle of the stones of fire.
لەبەر جوانییەکەت لەخۆبایی بوویت، لە پێناوی شکۆی خۆت داناییەکەتت بە گەندەڵی بەکارهێنا. لەبەر ئەوە فڕێمدایتە سەر زەوی، تۆم کرد بە دیمەنێک بۆ ئەوەی پاشایان تەماشات بکەن. 17
Your heart was lifted up because of your beauty. You have corrupted your wisdom by reason of your splendor. I have cast you to the ground. I have laid you before kings, that they may see you.
لەبەر زۆری تاوانەکانت و ناپاکیت لە بازرگانییەکەت پیرۆزگاکانی خۆتت گڵاوکرد. لەبەر ئەوە ئاگرێکم داگیرساند لە تۆوە دەرچوو، تۆی هەڵلووشی، دەتکەمە خۆڵەمێش لەسەر زەوی، لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی سەیریان دەکردیت. 18
By the multitude of your iniquities, in the unrighteousness of your commerce, you have profaned your sanctuaries. Therefore I have brought out a fire from the middle of you. It has devoured you. I have turned you to ashes on the earth in the sight of all those who see you.
هەموو ئەوانەی لەنێو گەلان تۆیان ناسی واقیان لێت وڕدەمێنێت، چونکە بوویتە پەند و ئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“» 19
All those who know you among the peoples will be astonished at you. You have become a terror, and you will exist no more.”’”
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 20
The LORD’s word came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە سەیدا بکە و پێشبینی لەسەر بکە، 21
“Son of man, set your face toward Sidon, and prophesy against it,
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”ئەی سەیدا، من لە دژی تۆم و لەناوەڕاستی تۆدا شکۆمەندی خۆم دەردەخەم. کاتێک سزای ئەو دەدەم و پیرۆزی خۆم دەردەخەم، ئەو کاتە دەزانن کە من یەزدانم. 22
and say, ‘The Lord GOD says: “Behold, I am against you, Sidon. I will be glorified among you. Then they will know that I am the LORD, when I have executed judgments in her, and am sanctified in her.
دەرد دەنێرمە سەری و خوێن بەناو کۆڵانەکانیدا دەڕوات. لە هەموو لایەکەوە شمشێر دێتە سەری و لەناوەڕاستیدا کوژراوەکان دەکەون، کە لە هەموو لایەکەوە دێتە سەری، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم. 23
For I will send pestilence into her, and blood into her streets. The wounded will fall within her, with the sword on her on every side. Then they will know that I am the LORD.
«”لەمەودوا ئەو گەلانەی کە لە دەوروبەری بنەماڵەی ئیسرائیلن، ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکەن بۆیان نابنە چقڵی چەقیو و دڕکی بە ئازار. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم. 24
“‘“There will no longer be a pricking brier to the house of Israel, nor a hurting thorn of any that are around them that scorned them. Then they will know that I am the Lord GOD.”
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک بنەماڵەی ئیسرائیل کۆدەکەمەوە، لەنێو ئەو گەلانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازە بوون، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. ئیتر لە خاکەکەی خۆیاندا نیشتەجێ دەبن، ئەوەی دام بە یاقوبی بەندەی خۆم. 25
“‘The Lord GOD says: “When I have gathered the house of Israel from the peoples among whom they are scattered, and am shown as holy among them in the sight of the nations, then they will dwell in their own land which I gave to my servant Jacob.
ئینجا بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ دەبن و خانوو بنیاد دەنێن و ڕەز دەچێنن. کاتێک سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە لە دەوروبەریان سووکایەتییان پێ کردن، بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبن. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، خودای ئەوانم.“» 26
They will dwell in it securely. Yes, they will build houses, plant vineyards, and will dwell securely when I have executed judgments on all those around them who have treated them with contempt. Then they will know that I am the LORD their God.”’”

< حزقیێل 28 >