< حزقیێل 16 >

ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
و کلام خداوند بر من نازل شده، گفت:۱
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئۆرشەلیم ڕووبەڕووی کارە قێزەونەکانی خۆی بکەرەوە و 2
«ای پسر انسان اورشلیم را ازرجاساتش آگاه ساز!۲
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست بە ئۆرشەلیم ئەمە دەفەرموێت: ڕەچەڵەک و لەدایکبوونت لە خاکی کەنعان بوو. باوکت ئەمۆری بوو، دایکیشت حیتی. 3
و بگو خداوند یهوه به اورشلیم چنین می‌فرماید: اصل و ولادت تو اززمین کنعان است. پدرت اموری و مادرت حتی بود.۳
ئەو ڕۆژەی لەدایک بوویت ناوکت نەبڕاوە، بۆ پاکبوونەوە بە ئاو نەشوشترای، بە خوێ سوێر نەکرایت، قۆنداغ نەکرایت. 4
و اما ولادت تو. در روزی که متولد شدی نافت را نبریدند و تو را به آب غسل ندادند و طاهرنساختند و نمک نمالیدند و به قنداقه نپیچیدند.۴
هیچ چاوێک بە میهرەبانییەوە تەماشای نەکردیت و دڵی پێت نەسووتا هەتا یەکێک لەمانەت بۆ بکات، بەڵکو ئەو ڕۆژەی لەدایک بووی لەبەر بێزلێبوونەوە لە دەشتودەر فڕێدرایت. 5
چشمی بر تو شفقت ننمود و بر تو مرحمت نفرمود تا یکی از اینکارها را برای تو بعمل آورد. بلکه در روز ولادتت جان تو را خوار شمرده، تورا بر روی صحرا انداختند.۵
«”من بەلاتدا تێپەڕیم و بینیم خەڵتانی خوێنی خۆت بوویت، کە لە خوێنی خۆتدا پاڵکەوتبوویت، پێم فەرموویت:’بژی!‘ 6
و من از نزد تو گذرنمودم و تو را در خونت غلطان دیدم. پس تو راگفتم: ای که به خونت آلوده هستی زنده شو! بلی گفتم: ای که به خونت آلوده هستی، زنده شو!۶
وەک ڕووەکی کێڵگە من خزمەتم کردیت بۆ ئەوەی پێ بگەیت، ئیتر گەشەت کرد و گەورە بوویت و گەیشتیت بە تەمەنی هەرزەکاری. مەمکەکانت بناغەیان دانا و مووی لەشت درێژبوو، ئەو کاتە تۆ ڕووتوقووت بوویت. 7
وتو را مثل نباتات صحرا بسیار افزودم تا نمو کرده، بزرگ شدی و به زیبایی کامل رسیدی. پستانهایت برخاسته و مویهایت بلند شد، لیکن برهنه و عریان بودی.۷
«”دیسان بەلاتدا تێپەڕیم و تۆم بینی، ئەوەتا تەمەنی دڵداریتە. ئینجا دامێنی کراسەکەم بەسەرتدا دا و ڕووتی تۆم داپۆشی و سوێندم بۆت خوارد و پەیمانم لەگەڵتدا بەست، لەبەر ئەوە تۆ بوویتە هی من. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 8
«و چون از تو گذر کردم برتو نگریستم واینک زمان تو زمان محبت بود. پس دامن خود رابر تو پهن کرده، عریانی تو را مستور ساختم و خداوند یهوه می‌گوید که با تو قسم خوردم و با توعهد بستم و از آن من شدی.۸
«”بە ئاو تۆم شوشت و خوێنەکەتم لێت پاککردەوە، ئینجا بە زەیت چەورم کردیت. 9
و تو را به آب غسل داده، تو را از خونت طاهر ساختم و تو را به روغن تدهین کردم.۹
جلێکی نەخشێنراوم لەبەرکردیت و پێڵاوی پێستی مانگای دەریام لە پێ کردیت. کەوایەکی کەتانی ناسکم خستە سەر شانت و بە حەریر تۆم پۆشی. 10
و تو را به لباس قلابدوزی ملبس ساختم و نعلین پوست خز به پایت کردم و تو را به کتان نازک آراسته و به ابریشم پیراسته ساختم.۱۰
بە خشڵ تۆم ڕازاندەوە، بازنم لە دەستت کرد، ملوانکەم لە مل کردیت، 11
و تو را به زیورها زینت داده، دستبندها بردستت و گردن بندی بر گردنت نهادم.۱۱
خەزێمم لە لووتت کرد، گوارەشم لە گوێت کرد و تاجی جوانیم لە سەرت نا. 12
وحلقه‌ای در بینی و گوشواره‌ها در گوشهایت و تاج جمالی بر سرت نهادم.۱۲
جا بە زێڕ و زیو خۆتت ڕازاندەوە، کەتانی ناسک و حەریر و قوماشی نەخشێنراو بەرگت بوو. باشترین ئارد و هەنگوین و زەیتت خوارد. زۆر زۆر جوان بوویت، شیاوی ئەوە بوویت ببیتە شاژن. 13
پس با طلا و نقره آرایش یافتی و لباست از کتان نازک و ابریشم قلابدوزی بود و آرد میده و عسل و روغن خوردی و بی‌نهایت جمیل شده، به درجه ملوکانه ممتاز گشتی.۱۳
لەبەر جوانیت ناوبانگت لەنێو نەتەوەکان دەرکرد، چونکە بەهۆی شکۆمەندییەکەم کە پێم بەخشیبوویت جوانییەکەت تەواو بوو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 14
و آوازه تو به‌سبب زیباییت درمیان امت‌ها شایع شد. زیرا خداوند یهوه می‌گویدکه آن زیبایی از جمال من که بر تو نهاده بودم کامل شد.۱۴
«”بەڵام تۆ پشتت بە جوانییەکەت و بە ناوبانگت بەست، لەشفرۆشیت کرد و لەشفرۆشییەکەتت بەسەر هەموو ڕێبوارێکدا ڕشت و جوانییەکەت بووە هی ئەو. 15
«اما بر زیبایی خود توکل نمودی و به‌سبب آوازه خویش زناکار گردیدی و زنای خویش را برهر رهگذری ریختی و از آن او شد.۱۵
لە جلوبەرگەکەی خۆتت برد و نزرگە ڕازاوەکانی سەر بەرزاییەکانت بۆ خۆت دروستکرد و لەسەری لەشفرۆشیت کرد، شتێک کە نە بووە و نە دەبووایە ببێت. 16
و ازلباسهای خود گرفتی و مکان های بلند رنگارنگ برای خود ساخته، بر آنها زنا نمودی که مثل اینکارها واقع نشده و نخواهد شد.۱۶
کەلوپەلی جوانییەکەت لە زێڕ و زیوەکەی من برد کە پێم دایت و لەوان بتی نێرینەت دروستکرد و تۆ لەشفرۆشیت لەگەڵ کردن. 17
و زیورهای زینت خود را از طلا و نقره (من که به تو داده بودم )گرفته، تمثالهای مردان را ساخته با آنها زنانمودی.۱۷
جلە نەخشێنراوەکانی خۆتت برد و ئەوانت پێ داپۆشی و زەیت و بخووری منت لەبەردەمیان دانا. 18
و لباس قلابدوزی خود را گرفته، به آنها پوشانیدی و روغن و بخور مرا پیش آنهاگذاشتی.۱۸
هەروەها ئەو خواردنەی کە بە تۆم دا، لە باشترین ئارد و زەیت و هەنگوین، تۆ لەبەردەم ئەو بتانە وەک بخووری بۆنخۆش پێشکەشت کرد، ئەمەش ئەوەیە کە ڕوویداوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 19
و نان مرا که به تو داده بودم و آردمیده و روغن و عسل را که رزق تو ساخته بودم، پیش آنها برای هدیه خوشبویی نهادی و چنین شد. قول خداوند یهوه این است.۱۹
«”ئەو کوڕ و کچانەت برد کە بۆ منت ببوو، سەرت بڕین و بۆ بتەکانت کردە قوربانی، وەک خواردن پێشکەشی بتەکانت کردن. ئایا لەشفرۆشییەکەت بەس نەبوو؟ 20
و پسران ودخترانت را که برای من زاییده بودی گرفته، ایشان را به جهت خوراک آنها ذبح نمودی. آیا زنا کاری تو کم بود۲۰
هاتیت و منداڵەکانی منیشت سەربڕی و بە ئاگر سووتاندنت بۆ بتەکان؟ 21
که پسران مرا نیز کشتی و ایشان راتسلیم نمودی که برای آنها از آتش گذرانیده شوند؟۲۱
لە هەموو نەریتە قێزەونەکانت و لەشفرۆشییەکەت، سەردەمی لاویێتیت بەبیر نەهاتەوە، ئەو کاتەی کە ڕووتوقووت بوویت و خەڵتانی خوێنی خۆت بوویت. 22
و در تمامی رجاسات و زنای خود ایام جوانی خود را حینی که عریان و برهنه بودی و درخون خود می‌غلطیدی بیاد نیاوردی.»۲۲
«”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: قوڕبەسەر! قوڕبەسەر تۆ! دوای هەموو خراپەکانت، 23
و خداوند یهوه می‌گوید: «وای بر تو! وای بر تو! زیرا بعد از تمامی شرارت خود،۲۳
تۆ بۆ خۆت گومەز و نزرگەی بەرزت لە هەموو گۆڕەپانێکدا دروستکرد. 24
خراباتها برای خود بنا نمودی و عمارات بلنددر هر کوچه برای خود ساختی.۲۴
لەسەر هەموو ڕێگایەک نزرگەی بەرزی خۆتت بنیاد نا و جوانییەکەتت گڵاوکرد، ناوگەڵت بۆ هەموو ڕێبوارێک کردەوە و لەشفرۆشیت زۆر کرد. 25
بسر هر راه عمارتهای بلند خود را بنا نموده، زیبایی خود رامکروه ساختی و برای هر راهگذری پایهای خویش را گشوده، زناکاریهای خود را افزودی.۲۵
لەگەڵ خەڵکی میسری دراوسێت کە هەوەسبازن لەشفرۆشیت کرد و بە زیادکردنی بەدڕەوشتییەکەت پەستت کردم. 26
و با همسایگان خود پسران مصر که بزرگ گوشت می‌باشند، زنا نمودی و زناکاری خود راافزوده، خشم مرا بهیجان آوردی.۲۶
لەبەر ئەوە منیش دەستم بۆ ئێوە درێژ کرد و بەشە خاکەکەی تۆم کەم کردەوە و تۆم دایە دەست چاوبرسییەکان، ئەوانەی ڕقیان لێتە، کچانی فەلەستییەکان، کە شەرمیان لە ڕەفتاری تۆ دەکرد. 27
لهذا اینک من دست خود را بر تو دراز کرده، وظیفه تو را قطع نمودم و تو را به آرزوی دشمنانت یعنی دختران فلسطینیان که از رفتار قبیح تو خجل بودند، تسلیم نمودم.۲۷
بەڵام کە تێر نەبوویت، هاتیت و لەگەڵ ئاشورییەکانیشدا لەشفرۆشیت کرد، لەگەڵ ئەوەشدا هەر تێر نەبوویت. 28
و چونکه سیر نشدی با بنی آشور نیز زنا نمودی و با ایشان نیز زنا نموده، سیرنگشتی.۲۸
سەرەڕای ئەوەش لەشفرۆشییەکەتت هەتا خاکی بازرگانە بابلییەکان فراوان کرد، بەمەش هەر تێر نەبوویت. 29
و زناکاریهای خود را از زمین کنعان تازمین کلدانیان زیاد نمودی و از این هم سیرنشدی.»۲۹
«”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: دڵت چەند نەخۆشە، کە هەموو ئەم کارانەت کرد، وەک کردەوەی لەشفرۆشێکی بەڕەڵا. 30
خداوند یهوه می‌گوید: «دل تو چه قدرضعیف است که تمامی این اعمال را که کار زن زانیه سلیطه می‌باشد، بعمل آوردی.۳۰
گومەزی خۆتت لەسەر هەموو ڕێگایەک بنیاد نا، نزرگەی بەرزیشت لە هەموو گۆڕەپانێک، بەڵام تۆ بە پێچەوانەی لەشفرۆشانەوە بوویت، چونکە کرێت ڕەت دەکردەوە. 31
که بسرهر راه خرابات خود را بنا نمودی و در هر کوچه عمارات بلند خود را ساختی و مثل فاحشه های دیگر نبودی چونکه اجرت را خوار شمردی.۳۱
«”ئەی ژنی بەدڕەوشت، ئەوەی کە لە جێی مێردەکەی بێگانان دەبات! 32
‌ای زن زانیه که غریبان را به‌جای شوهر خودمی گیری!۳۲
هەموو لەشفرۆشێک کرێ وەردەگرێت، بەڵام تۆ دیاریت دایە هەموو دۆستەکانی خۆت، بەرتیلت دانێ هەتا لە هەموو لایەکەوە بێن و داوێنپیسیت لەگەڵ بکەن. 33
به جمیع فاحشه‌ها اجرت می‌دهند.۳۳
جا لە لەشفرۆشییەکەتدا پێچەوانەی لەشفرۆشانی دیکە بوویت، چونکە بەدوای تۆ نەدەکەوتن بۆ لەشفرۆشی، بەڵکو تۆ کرێت دەدا و هیچ کرێیەک بە تۆ نەدەدرا، جا بە پێچەوانەوە بوویت. 34
و عادت تو درزناکاریت برعکس سایر زنان است. چونکه کسی به جهت زناکاری از عقب تو نمی آید و تو اجرت می‌دهی و کسی به تو اجرت نمی دهد. پس عادت تو بر عکس دیگران است.»۳۴
«”جا ئەی لەشفرۆش، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، 35
بنابراین‌ای زانیه! کلام خداوند را بشنو!۳۵
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی پەردەی شەرمی خۆتت دادڕی و لە لەشفرۆشییەکەت لەگەڵ دۆستانت ڕووتیت دەرکەوت، هەروەها لەبەر هەموو بتە قێزەونەکانت کەوا خوێنی منداڵەکانت پێشکەش بە ئەوان کرد، 36
خداوند یهوه چنین می‌گوید: «چونکه نقد توریخته شد و عریانی تو از زناکاریت با عاشقانت وبا همه بتهای رجاساتت و از خون پسرانت که به آنها دادی مکشوف گردید،۳۶
من هەموو دۆستانت کۆدەکەمەوە ئەوانەی بەچێژ بوویت بۆیان، لەگەڵ هەموو ئەوانەی خۆشت ویستن و هەموو ئەوانەی ڕقت لێیان بوو، هەموویان لەسەرت کۆدەکەمەوە و ڕووتیت بۆیان دەردەخەم، هەتا تەماشای هەموو ڕووتییەکەت بکەن. 37
لهذا هان من جمیع عاشقانت را که به ایشان ملتذ بودی و همه آنانی راکه دوست داشتی، با همه کسانی که از ایشان نفرت داشتی جمع خواهم نمود. و ایشان را از هرطرف نزد تو فراهم آورده، برهنگی تو را به ایشان مکشوف خواهم ساخت، تا تمامی عریانیت راببینند.۳۷
من حوکمی ژنە داوێنپیسەکان و خوێنڕێژەکانت بەسەردا دەدەم و خوێنی تووڕەیی تۆڵەسێنەر و دڵگەرمی هەڵچوونی خۆمتان بەسەردا دەهێنم. 38
و بر تو فتوای زنانی را که زنا می‌کنند وخونریز می‌باشند، خواهم داد. و خون غضب وغیرت را بر تو وارد خواهم آورد.۳۸
دەتدەمە دەستی دۆستەکانت، ئینجا گومەز و نزرگە بەرزەکانت دەڕووخێنن و جلەکانت لەبەر دادەکەنن. کەرەستەی خۆڕازاندنەوەکەت دەبەن و بە ڕووتوقووتی جێت دەهێڵن. 39
و تو را به‌دست ایشان تسلیم نموده، خراباتهای تو راخراب و عمارات بلند تو را منهدم خواهندساخت. و لباست را از تو خواهند کند و زیورهای قشنگ تو را خواهند گرفت و تو را عریان و برهنه خواهند گذاشت.۳۹
چەتە دەهێننە سەرت و بەردبارانت دەکەن و بە شمشێرەکانیان لەتوپەتت دەکەن. 40
و گروهی بر تو آورده، تو رابه سنگها سنگسار خواهند کرد و به شمشیرهای خود تو را پاره پاره خواهند نمود.۴۰
خانووەکانت بە ئاگر دەسووتێنن و لەبەرچاوی زۆر ئافرەتان سزات دەدەن، لە لەشفرۆشی ڕات دەگرم و چیتر کرێ نادەیتە دۆستەکانت. 41
و خانه های تو را به آتش سوزانیده، در نظر زنان بسیار بر توعقوبت خواهند رسانید. پس من تو را از زنا کاری بازخواهم داشت و بار دیگر اجرت نخواهی داد.۴۱
دوای ئەوە تووڕەیی خۆم لەسەرت هێور دەکەمەوە، جا ئیرەییم لەسەرت نامێنێت و هێمن دەبمەوە و چیتر تووڕە نابم. 42
و حدت خشم خود را بر تو فرو خواهم نشانیدو غیرت من از تو خواهد برگشت و آرام گرفته، بار دیگر غضب نخواهم نمود.۴۲
«”لەبەر ئەوەی سەردەمی لاویێتیت بەبیر نەهاتەوە، بەڵکو بە هەموو ئەمانە تووڕەت کردم، جا منیش بێگومان کردەوەکانت بەسەر خۆتدا دەهێنمەوە. ئایا لەسەر هەموو نەریتە قێزەونەکانت بێ شەرمیت نەکردووە؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 43
چونکه ایام جوانی خود را به یاد نیاورده، مرا به همه اینکارهارنجانیدی، از این جهت خداوند یهوه می‌گوید که اینک نیز رفتار تو را بر سرت وارد خواهم آورد وعلاوه بر تمامی رجاساتت دیگر این عمل قبیح رامرتکب نخواهی شد.۴۳
«”هەموو ئەوانەی بە پەند دەدوێن، لەبارەی تۆوە پەندێک دەهێننەوە و دەڵێن:’دایک چۆن بێت کچیش وایە.‘ 44
«اینک هر‌که مثل می‌آورد این مثل را بر توآورده، خواهد گفت که مثل مادر، مثل دخترش می‌باشد.۴۴
تۆ کچی دایکی خۆتیت کە ڕقی لە مێرد و منداڵەکانییەتی، هەروەها تۆ خوشکی خوشکەکانی خۆتیت کە ڕقیان لە مێرد و منداڵەکانی خۆیان بوو. دایکت حیتی بوو و باوکت ئەمۆری. 45
تو دختر مادر خود هستی که ازشوهر و پسران خود نفرت می‌داشت. و خواهرخواهران خود هستی که از شوهران و پسران خویش نفرت می‌دارند. مادر شما حتی بود و پدرشما اموری.۴۵
خوشکە گەورەکەت سامیرە بوو، کە لەگەڵ کچەکانی لای باکوورت نیشتەجێ بوو، خوشکە بچووکەکەشت سەدۆم بوو، کە لەگەڵ کچەکانی لای باشوورت نیشتەجێ بوو. 46
و خواهر بزرگ تو سامره است که با دختران خود بطرف چپ تو ساکن می‌باشد. وخواهر کوچک تو سدوم است که با دختران خودبطرف راست تو ساکن می‌باشد.۴۶
تۆ بە ڕێگای ئەواندا ڕۆیشتیت و وەک نەریتە قێزەونەکانی ئەوانت کرد، بەڵام وەک ئەوەی تەنها ئەوەندە کەم بێت، جا لە هەموو کارەکانت زووتر لەوان گەندەڵتر بوویت. 47
اما تو درطریق های ایشان سلوک نکردی و مثل رجاسات ایشان عمل ننمودی. بلکه گویا این سهل بود که تو در همه رفتار خود از ایشان زیاده فاسد شدی.»۴۷
یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، سەدۆمی خوشکت و کچەکانی هەرگیز وەک تۆ و کچەکانی تۆیان نەکرد. 48
پس خداوند یهوه می‌گوید: «به حیات خودم قسم که خواهر تو سدوم و دخترانش موافق اعمال تو و دخترانت عمل ننمودند.۴۸
«”ئەمە تاوانی سەدۆمی خوشکت بوو: خۆی و کچەکانی لووتبەرز، زۆرخۆر، بێ خەم و کەمتەرخەم بوون، یارمەتی هەژار و نەداریان نەدەدا. 49
اینک گناه خواهرت سدوم این بود که تکبر وفراوانی نان و سعادتمندی رفاهیت برای او ودخترانش بود و فقیران و مسکینان را دستگیری ننمودند.۴۹
جا لە خۆیان بایی بوون و کارە قێزەونەکانیان لەبەردەمم ئەنجام دا، لەبەر ئەوە منیش هەروەک بینیت، ئەوانم داماڵی. 50
و مغرور شده، در حضور من مرتکب رجاسات گردیدند. لهذا چنانکه صلاح دیدم ایشان را از میان برداشتم.۵۰
سامیرەش بە نیوەی گوناهەکانی تۆ گوناهی نەکرد، بەڵکو لەوان زیاتر کاری قێزەونت کرد و بە هەموو ئەو گڵاوییانەی کە کردت وات کرد خوشکەکانت لە چاو تۆدا ڕاستودروست بن. 51
و سامره نصف گناهانت را مرتکب نشد، بلکه تو رجاسات خودرا از آنها زیاده نمودی و خواهران خود را به تمامی رجاسات خویش که بعمل آوردی مبری ساختی.۵۱
ئەی ئەوەی خەریک بووی خوشکەکانت بێتاوان بکەیت، تۆش بەرگەی ئابڕووچوون بگرە. بە گوناهەکانت کە زیاتر لەوان پێیان گڵاو بوویت، خوشکەکانت لە تۆ ڕاستودروستترن، هەروەها شەرمەزاربە و دەست بە ئابڕووی خۆتەوە بگرە، چونکە وات کرد خوشکەکانت لە چاو تۆدا ڕاستودروست بن. 52
پس تو نیز که بر خواهران خود حکم دادی خجالت خود را متحمل بشو. زیرا به گناهانت که در آنها بیشتر از ایشان رجاسات نمودی ایشان از تو عادلتر گردیدند. لهذا تو نیزخجل شو و رسوایی خود را متحمل باش چونکه خواهران خود را مبری ساختی.۵۲
«”لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپێچکراوان و بەختیاری سەدۆم و سامیرە و کچەکانیان دەگەڕێنمەوە، هەروەها ڕاپێچکراوان و بەختیاری تۆش لەنێو ئەواندا دەگەڕێنمەوە، 53
و من اسیری ایشان یعنی اسیری سدوم و دخترانش و اسیری سامره و دخترانش و اسیری اسیران تو را در میان ایشان خواهم برگردانید.۵۳
بۆ ئەوەی بەرگەی ئابڕووچوونت بگریت و شەرمەزار بیت لە هەموو ئەوەی کردت کە دڵنەوایی ئەوانت کرد. 54
تا خجالت خود رامتحمل شده، از هر‌چه کرده‌ای شرمنده شوی چونکه ایشان را تسلی داده‌ای.۵۴
خوشکەکانت، سەدۆم و کچەکانی و سامیرە و کچەکانی دەگەڕێنەوە دۆخی جارانیان. تۆ و کچەکانیشت دەگەڕێنەوە دۆخی جارانتان. 55
و خواهرانت یعنی سدوم و دخترانش به حالت نخستین خودخواهند برگشت. و سامره و دخترانش به حالت نخستین خود خواهند برگشت. و تو و دخترانت به حالت نخستین خود خواهید برگشت.۵۵
لە ڕۆژی فیزلێدانت بە دەمتدا نەدەهات باسی سەدۆمی خوشکت بکەیت، 56
اماخواهر تو سدوم در روز تکبر تو به زبانت آورده نشد.۵۶
بەر لە ئاشکرابوونی خراپەکاریت، وەک لە سەردەمی ڕیسوایی کچانی ئەدۆم و هەموو ئەوانەی دەوروبەری، کچانی فەلەستییەکان ئەوانەی لە هەموو لایەکەوە سووکایەتیت پێ دەکەن. 57
قبل از آنکه شرارت تو مکشوف بشود. مثل آن زمانی که دختران ارام مذمت می‌کردند وجمیع مجاورانش یعنی دختران فلسطینیان که تورا از هر طرف خوار می‌شمردند.»۵۷
خۆت ئەنجامی بێ شەرمی و نەریتە قێزەونەکانت دەگریتە ئەستۆ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 58
پس خداوند می‌فرماید که «تو قباحت ورجاسات خود را متحمل خواهی شد.۵۸
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە شایستەی ڕەفتارەکەت هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەم، لەبەر ئەوەی بە شکاندنی پەیمانەکەم سووکایەتیت بە سوێندی من کرد. 59
زیراخداوند یهوه چنین می‌گوید: به نهجی که تو عمل نمودی من با تو عمل خواهم نمود، زیرا که قسم را خوار شمرده، عهد را شکستی.۵۹
بەڵام من پەیمانەکەی خۆمت بەبیر دەهێنمەوە کە لە سەردەمی لاویێتیت لەگەڵ تۆدا گرێم دابوو، ئێستاش پەیمانێکی هەتاهەتاییت لەگەڵ دەبەستم. 60
لیکن من عهد خود را که در ایام جوانیت با تو بستم به یادخواهم آورد و عهد جاودانی با تو استوار خواهم داشت.۶۰
ئینجا کردەوەکانی خۆت بیردەکەوێتەوە و شەرمەزار دەبیت کاتێک خوشکە گەورەکانت و خوشکە بچووکەکانت وەردەگریت، دەیانکەم بە کچی تۆ، بەڵام نەک بەگوێرەی پەیمانەکەی من لەگەڵ تۆ. 61
و هنگامی که خواهران بزرگ و کوچک خود را پذیرفته باشی، آنگاه راههای خود را به یاد آورده، خجل خواهی شد. و من ایشان را به‌جای دختران به تو خواهم داد، لیکن نه از عهد تو.۶۱
بەم جۆرە من پەیمانی خۆم لەگەڵ تۆدا دەبەستم، ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم. 62
و من عهد خود را با تو استوار خواهم ساخت وخواهی دانست که من یهوه هستم.۶۲
ئەو کاتەی کەفارەت بۆ هەموو کردەوەکانت دەکەم، ئینجا بیرت دەکەوێتەوە و شەرمەزار دەبیت، ئیتر لەبەر شەرمەزارییەکەت هەرگیز دەمت ناکەیتەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» 63
تا آنکه به یاد آورده، خجل شوی. و خداوند یهوه می‌فرماید که چون من همه کارهای تو را آمرزیده باشم، بار دیگر به‌سبب رسوایی خویش دهان خود را نخواهی گشود.»۶۳

< حزقیێل 16 >