< دەرچوون 33 >

یەزدان بە موسای فەرموو: «لێرە بڕۆ، خۆت و ئەو گەلەی لە خاکی میسرەوە هێناتە دەرەوە، بڕۆنە ئەو خاکەی سوێندم بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب خوارد و فەرمووم:”دەیدەمە نەوەکەت.“ 1
YHWH spoke to Moses, "Depart, go up from here, you and the people that you have brought up out of the land of Egypt, to the land of which I swore to Abraham, to Isaac, and to Jacob, saying, 'I will give it to your descendants.'
فریشتەیەکیش لەپێشتەوە دەنێرم و کەنعانی و ئەمۆری و حیتی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان ڕادەماڵم. 2
I will send an angel before you; and I will drive out the Canaanite, and the Amorite, and the Hethite, and the Perizzite, and the Girgashite, and the Hivite, and the Jebusite:
بۆ خاکێک کە شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، بەڵام من لەناوەندت سەرناکەوم، چونکە تۆ گەلێکی کەللەڕەقیت و نەوەک لە ڕێگا کۆتاییت پێ بهێنم.» 3
to a land flowing with milk and honey: for I will not go up in the midst of you, for you are a stiff-necked people, lest I consume you in the way."
کاتێک گەل گوێیان لەم هەواڵە ناخۆشانە بوو، شینیان گێڕا و کەس خۆی نەڕازاندەوە. 4
When the people heard this evil news, they mourned: and no one put on his jewelry.
یەزدانیش بە موسای فەرمووبوو: «بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ:”ئێوە گەلێکی کەللەڕەقن، ئەگەر تەنها بۆ ساتێک سەرکەومە ناوتان، کۆتاییتان پێ دەهێنم. ئێستاش جوانکارییەکەت دابکەنە و دەزانم چیت پێ دەکەم.“» 5
YHWH said to Moses, "Tell the children of Israel, 'You are a stiff-necked people. If I were to go up into your midst for one moment, I would consume you. Therefore now take off your jewelry from you, that I may know what to do to you.'"
ئینجا نەوەی ئیسرائیل لە کێوی حۆرێڤ بابەتەکانی جوانکارییان لە خۆیان کردەوە. 6
The children of Israel stripped themselves of their jewelry from Mount Horeb onward.
موساش چادرێکی دەهێنا و لە دەرەوەی ئۆردوگاکە، دوور لە ئۆردوگاکە هەڵیدەدا و ناوی لێنابوو «چادری چاوپێکەوتن». هەرکەسێک داوای ڕاوێژی لە یەزدان دەکرد، دەچوو بۆ ئەم چادرەی چاوپێکەوتن، ئەوەی لە دەرەوەی ئۆردوگاکە بوو. 7
Now Moses used to take the tent and to pitch it outside the camp, far away from the camp, and he called it "The Tent of Meeting." It happened that everyone who sought YHWH went out to the Tent of Meeting, which was outside the camp.
هەروەها هەر کاتێک موسا بۆ چادرەکە دەڕۆیشت، هەموو گەل هەڵدەستان و هەریەکە لە دەروازەی چادرەکەی خۆی ڕادەوەستا، دەیڕوانییە دوای موسا هەتا دەچووە ناو چادرەکەوە. 8
It happened that when Moses went out to the Tent, that all the people rose up, and stood, everyone at their tent door, and watched Moses, until he had gone into the Tent.
کاتێک موسا دەچووە ناو چادرەکە ستوونێکی هەور دادەبەزی و لەبەر دەروازەی چادرەکە ڕادەوەستا، ئینجا یەزدان لەگەڵ موسا دەدوا. 9
It happened, when Moses entered into the Tent, that the pillar of cloud descended, stood at the door of the Tent, and spoke with Moses.
گەلیش هەموویان ستوونی هەورەکەیان دەبینی لەبەر دەروازەی چادرەکە ڕاوەستاوە، هەموو گەل هەڵدەستان و کڕنۆشیان دەبرد، هەریەکە و لەبەر دەروازەی چادرەکەی خۆی. 10
All the people saw the pillar of cloud stand at the door of the Tent, and all the people rose up and worshiped, everyone at their tent door.
یەزدانیش ڕووبەڕوو لەگەڵ موسا دەدوا، هەروەک یەکێک لەگەڵ برادەرەکەی بدوێت. کاتێکیش موسا دەگەڕایەوە ئۆردوگاکە، گەنجە خزمەتکارەکەی کە یەشوعی کوڕی نون بوو لەناو چادرەکە دەرنەدەچوو. 11
YHWH spoke to Moses face to face, as a man speaks to his friend. He turned again into the camp, but his servant Joshua, the son of Nun, a young man, did not depart out of the Tent.
موسا بە یەزدانی گوت: «بڕوانە، تۆ بە منت فەرموو:”ئەم گەلە سەربخە،“بەڵام تۆ پێت نەناساندم کە کێ لەگەڵم دەنێریت، هەروەها تۆ فەرمووت:”دەتناسم و ناویشت دەزانم و پەسەندیت لەبەرچاوم.“ 12
Moses said to YHWH, "Look, you tell me, 'Bring up this people:' and you haven't let me know whom you will send with me. Yet you have said, 'I know you by name, and you have also found favor in my sight.'
ئێستاش ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندم، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ئەوەی بتناسم، هەتا لەبەرچاوت پەسەند بم. هەروەها لە بیرت بێت کە ئەم نەتەوەیە گەلی خۆتە.» 13
Now therefore, if I have found favor in your sight, please show me now your ways, that I may know you, so that I may find favor in your sight: and consider that this nation is your people."
یەزدان فەرمووی: «من خۆم لەگەڵت دەبم و دەتحەسێنمەوە.» 14
He said, "My presence will go with you, and I will give you rest."
موساش پێی گوت: «ئەگەر تۆ لەگەڵمان نەبیت و لەگەڵمان نەڕۆیت، لێرەوە سەرمان مەخە. 15
He said to him, "If your presence doesn't go with me, do not carry us up from here.
بە چیش دەزانرێت کە من و گەلەکەت لەبەرچاوت پەسەندین، ئەگەر تۆ لەگەڵمان نەڕۆیشتبیت؟ بەمە لە هەموو گەلانی سەر ڕووی زەوی جیا دەکرێینەوە.» 16
For how would people know that I have found favor in your sight, I and your people? Isn't it in that you go with us, so that we are separated, I and your people, from all the people who are on the surface of the earth?"
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «هەروەها ئەم شتەش دەکەم کە باست کرد، چونکە لەبەرچاوم پەسەند بوویت و بە ناوت تۆم ناسی.» 17
YHWH said to Moses, "I will do this thing also that you have spoken; for you have found favor in my sight, and I know you by name."
ئینجا موسا گوتی: «شکۆمەندی خۆتم پیشان بدە.» 18
He said, "Please show me your glory."
ئەویش فەرمووی: «هەموو چاکیم لەپێشت تێدەپەڕێنم. من کە ناوم یەزدانە، لەبەردەمی تۆ ناوی خۆم ڕادەگەیەنم. میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.» 19
He said, "I will make all my goodness pass before you, and will proclaim the name of YHWH before you. I will be gracious to whom I will be gracious, and will show mercy on whom I will show mercy."
هەروەها فەرمووی: «ناتوانیت ڕووم ببینیت، چونکە هیچ مرۆڤێک نییە بمبینێت و بژیێت.» 20
He said, "You cannot see my face, for man may not see me and live."
هەروەها یەزدان فەرمووی: «ئەوەتا شوێنێکم هەیە و لەسەر ئەو تاشەبەردە بوەستە. 21
YHWH also said, "Look, there is a place by me, and you are to station yourself on the rock.
کاتێک شکۆمەندیم تێدەپەڕێت، ئەوا دەتخەمە کەلێنێکی بەردەکە و هەتا تێدەپەڕم بە دەستم داتدەپۆشم، 22
It will happen, while my glory passes by, that I will put you in a cleft of the rock, and will cover you with my hand until I have passed by;
دواتر دەستم هەڵدەگرم و تۆ لە دواوە دەمبینیت، بەڵام ڕووم نابینرێت.» 23
then I will take away my hand, and you will see my back; but my face shall not be seen."

< دەرچوون 33 >