< دەرچوون 28 >

«تۆش لەنێو نەوەی ئیسرائیل هارونی برات لە خۆت نزیک بکەوە، لەگەڵ ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار، کوڕانی هارون، بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن. 1
“Bring Aaron your brother, and his sons with him, near to you from among the children of Israel, that he may minister to me in the priest’s office: Aaron, with Nadab, Abihu, Eleazar, and Ithamar, Aaron’s sons.
جلوبەرگی پیرۆزیش بۆ هارونی برات دروستبکە بۆ شکۆمەندی و ڕێزگرتن. 2
You shall make holy garments for Aaron your brother, for glory and for beauty.
تۆش لەگەڵ بەهرەمەندەکان قسە بکە، ئەوانەی پڕمکردوون لە ڕۆحی دانایی، بۆ ئەوەی جلوبەرگەکەی هارون دروستبکەن بۆ تەرخانکردنی هەتا کاهینیێتیم بۆ بکات. 3
You shall speak to all who are wise-hearted, whom I have filled with the spirit of wisdom, that they make Aaron’s garments to sanctify him, that he may minister to me in the priest’s office.
ئەمانەش ئەو جلوبەرگەن کە دروستی دەکەن، بەرسینە و ئێفۆد و کەوا و کراسی دامێن درێژی چنراو و مێزەر و کەمەربەند. ئینجا جلوبەرگی پیرۆز بۆ هارونی برات و کوڕەکانی دروستبکەن، هەتا کاهینیێتیم بۆ بکەن. 4
These are the garments which they shall make: a breastplate, an ephod, a robe, a fitted tunic, a turban, and a sash. They shall make holy garments for Aaron your brother and his sons, that he may minister to me in the priest’s office.
ئەوانیش زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ناسک وەردەگرن. 5
They shall use the gold, and the blue, and the purple, and the scarlet, and the fine linen.
«ئێفۆدەکەش لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بە جۆڵایەکی شارەزا دروستبکەن. 6
“They shall make the ephod of gold, blue, purple, scarlet, and fine twined linen, the work of the skillful workman.
دوو شانیشی هەبێت بە هەردوو لایەوە پێوەی بەسترابن. 7
It shall have two shoulder straps joined to the two ends of it, that it may be joined together.
پشتبەستی ئێفۆدەکە کە لەسەریەتی، دەبێت لە هەمان پارچە و هەمان دەستکرد بێت، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بێت. 8
The skillfully woven band, which is on it, shall be like its work and of the same piece; of gold, blue, purple, scarlet, and fine twined linen.
«دوو بەردی عاشقبەندیش بهێنە و ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلیان لەسەر هەڵبکەنە. 9
You shall take two onyx stones, and engrave on them the names of the children of Israel.
ناوی شەشیان لەسەر بەردێک و ناوی شەشەکەی ماوەتەوە لەسەر بەردی دووەم هەڵبکەنە بەگوێرەی لەدایکبوونیان. 10
Six of their names on the one stone, and the names of the six that remain on the other stone, in the order of their birth.
ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل لەسەر هەردوو بەردەکە هەڵبکەنە، وەک چۆن نەقاڕێک مۆر هەڵدەکەنێت. ئینجا بە چوارچێوەی زێڕینی دەوردراو بیانچەسپێنە. 11
With the work of an engraver in stone, like the engravings of a signet, you shall engrave the two stones, according to the names of the children of Israel. You shall make them to be enclosed in settings of gold.
دوو بەردەکەش بخەرە سەر دوو شانی ئێفۆدەکە، دوو بەردی یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل. هارون لەبەردەم یەزدان وەک یادەوەری ناوەکانیان لەسەر هەردوو شانی هەڵدەگرێت. 12
You shall put the two stones on the shoulder straps of the ephod, to be stones of memorial for the children of Israel. Aaron shall bear their names before Yahweh on his two shoulders for a memorial.
چوارچێوەی زێڕینیش دروستبکە و 13
You shall make settings of gold,
دوو زنجیری هۆنراوە لە زێڕی بێگەرد، وەک گوریس، لەسەر چوارچێوەکان دابنێ. 14
and two chains of pure gold; you shall make them like cords of braided work. You shall put the braided chains on the settings.
«هەروەها بەرسینەی دادوەری دروستبکە، وەک ئێفۆدەکە بە دەستکردی جۆڵایەکی شارەزا، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو. 15
“You shall make a breastplate of judgment, the work of the skillful workman; like the work of the ephod you shall make it; of gold, of blue, and purple, and scarlet, and fine twined linen, you shall make it.
بەرسینەکەش چوارگۆشە و دووبەر بێت، درێژییەکەی بستێک و پانییەکەی بستێک. 16
It shall be square and folded double; a span shall be its length, and a span its width.
بە چوار ڕیز بەرد بیڕازێنەوە، لە ڕیزی یەکەم یاقووت لەگەڵ یاقووتی زەرد و زمروودی سەوز؛ 17
You shall set in it settings of stones, four rows of stones: a row of ruby, topaz, and beryl shall be the first row;
ڕیزی دووەم بەردە پیرۆزە و یاقووتی شین و زمروود؛ 18
and the second row a turquoise, a sapphire, and an emerald;
ڕیزی سێیەم یاقووتی زەعفەرانی و کریستاڵی هەورین و جەمشت؛ 19
and the third row a jacinth, an agate, and an amethyst;
ڕیزی چوارەمیش زەبەرجەد و بەردی عاشقبەند و یەشب. لە ڕازانەوەیاندا بە زێڕ دەور بدرێن. 20
and the fourth row a chrysolite, an onyx, and a jasper. They shall be enclosed in gold in their settings.
بەردەکانیش دوازدە بن وەک ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل بەپێی ناوەکانیان، وەک نەخشی ئەنگوستیلە هەریەکە بەپێی ناوەکەی بۆی دەبێت بۆ دوازدە هۆز. 21
The stones shall be according to the names of the children of Israel, twelve, according to their names; like the engravings of a signet, everyone according to his name, they shall be for the twelve tribes.
«بۆ بەرسینەکەش زنجیرەی هۆنراوە لە زێڕی بێگەرد دروستبکە، وەک گوریس. 22
You shall make on the breastplate chains like cords, of braided work of pure gold.
لەسەر بەرسینەکەش دوو ئەڵقەی زێڕین دروستبکە، دوو ئەڵقەکە لەسەر هەردوو لای بەرسینەکە دابنێ. 23
You shall make on the breastplate two rings of gold, and shall put the two rings on the two ends of the breastplate.
دوو زنجیرە زێڕینەکەش بخە ناو دوو ئەڵقەکەی سەر هەردوو لای بەرسینەکە. 24
You shall put the two braided chains of gold in the two rings at the ends of the breastplate.
هەردوو سەرەکەی دیکەی دوو زنجیرەکەش بخە ناو دوو چوارچێوەکە و لەسەر شانەکانی ئێفۆدەکەی دابنێ بۆ پێشەوەی. 25
The other two ends of the two braided chains you shall put on the two settings, and put them on the shoulder straps of the ephod in its forepart.
دوو ئەڵقەی زێڕینیش دروستبکە و لەسەر هەردوو لای بەرسینەکە دایانبنێ، لەسەر لێوارەکەی کە بە دیوی ئێفۆدەکەیە بۆ ژوورەوە. 26
You shall make two rings of gold, and you shall put them on the two ends of the breastplate, on its edge, which is toward the side of the ephod inward.
هەروەها دوو ئەڵقەی زێڕین دروستبکە و لەسەر هەردوو شانی ئێفۆدەکە دایانبنێ، لە خوارەوە بە دیوی ڕووەکەی، لە نزیک بەیەکبەستنەوەکەی لە سەرووی پشتبەستی ئێفۆدەکە. 27
You shall make two rings of gold, and shall put them on the two shoulder straps of the ephod underneath, in its forepart, close by its coupling, above the skillfully woven band of the ephod.
بەرسینەکەش بە دوو ئەڵقەکەیەوە لە دوو ئەڵقەی ئێفۆدەکە بە داوێک دەبەسترێت لە ڕیسی مۆر، بۆ ئەوەی لەسەر پشتبەستی ئێفۆدەکە بێت، تاوەکو بەرسینەکەش لە ئێفۆدەکە نەکرێتەوە. 28
They shall bind the breastplate by its rings to the rings of the ephod with a lace of blue, that it may be on the skillfully woven band of the ephod, and that the breastplate may not swing out from the ephod.
«ئیتر هارون ناوی نەوەکانی ئیسرائیل لە بەرسینەکەی دادوەری لەسەر دڵی خۆی هەڵدەگرێت کاتێک دێتە ژوورەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکە وەک یادکردنەوە بە بەردەوامی لەبەردەم یەزدان. 29
Aaron shall bear the names of the children of Israel in the breastplate of judgment on his heart, when he goes in to the holy place, for a memorial before Yahweh continually.
هەروەها لەسەر بەرسینەکەی دادوەری ئوریم و تومیم دابنێ و لەسەر دڵی هارون دەبن کاتێک دێتە ژوورەوە بۆ بەردەم یەزدان، هارونی دادوەری نەوەی ئیسرائیل بە بەردەوامی لەبەردەم یەزدان لەسەر دڵی هەڵیدەگرێت. 30
You shall put in the breastplate of judgment the Urim and the Thummim; and they shall be on Aaron’s heart, when he goes in before Yahweh. Aaron shall bear the judgment of the children of Israel on his heart before Yahweh continually.
«کەوای ئێفۆدەکەش هەمووی لە ڕیسی مۆر دروستبکە. 31
“You shall make the robe of the ephod all of blue.
کونی سەریشی لەناوەڕاستی دەبێت و لێواریش دەبێت بۆ کونەکەی بەدەوریدا بە دەستکردی جۆڵا، وەک کونی سپەر یەخەی هەبێت بۆ ئەوەی نەدڕێت. 32
It shall have a hole for the head in the middle of it. It shall have a binding of woven work around its hole, as it were the hole of a coat of mail, that it not be torn.
لەسەر دامێنی کەواکە گوڵینگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ دروستبکە، لەگەڵ زەنگوڵەی زێڕین لەنێوانیان. 33
On its hem you shall make pomegranates of blue, and of purple, and of scarlet, all around its hem; with bells of gold between and around them:
لەنێو هەردوو گوڵینگێک زەنگوڵەیەکی زێڕ لەسەر دامێنی کەواکە بە دەوریدا بێت. 34
a golden bell and a pomegranate, a golden bell and a pomegranate, around the hem of the robe.
دەبێت هارون بۆ خزمەتکردن لەبەری بکات بۆ ئەوەی کاتێک دەچێتە ژوورەوەی شوێنە پیرۆزەکە بۆ لای یەزدان و کاتێک دێتە دەرەوە دەنگی زەنگوڵەکان ببیسترێت، نەوەک بمرێت. 35
It shall be on Aaron to minister: and its sound shall be heard when he goes in to the holy place before Yahweh, and when he comes out, that he not die.
«پلێتێکیش لە زێڕی بێگەرد دروستبکە و وەک نەخشی ئەنگوستیلە لەسەری هەڵبکەنە،”پیرۆزی بۆ یەزدان“. 36
“You shall make a plate of pure gold, and engrave on it, like the engravings of a signet, ‘HOLY TO YAHWEH.’
بیخە سەر داوێکی مۆر بۆ ئەوەی لەسەر مێزەرەکە بێت، لەلای پێشەوەی مێزەرەکە بێت. 37
You shall put it on a lace of blue, and it shall be on the sash. It shall be on the front of the sash.
لەسەر ناوچەوانی هارون بێت، بەم شێوەیە هارون ئۆباڵی هەر گوناهێکی نەوەی ئیسرائیل هەڵدەگرێت کە پەیوەندی هەبێت بەو قوربانییانەی بۆ یەزدانیان تەرخان کردووە، بەردەوامیش لەسەر ناوچەوانی دەبێت بۆ ئەوەی قوربانییەکان لەبەردەم یەزدان پەسەند بن. 38
It shall be on Aaron’s forehead, and Aaron shall bear the iniquity of the holy things, which the children of Israel shall make holy in all their holy gifts; and it shall be always on his forehead, that they may be accepted before Yahweh.
«کراسە دامێن درێژە چنراوەکەش لە کەتانی ناسک بێت و مێزەرەکەش لە کەتانی ناسک دروستبکە. کەمەربەندەکەش بە دەستکردی جۆڵایەک بچنە. 39
You shall weave the tunic with fine linen. You shall make a turban of fine linen. You shall make a sash, the work of the embroiderer.
بۆ کوڕانی هارونیش کراسی دامێن درێژ دروستبکە، هەروەها کەمەربەند و سەرپێچیان بۆ دروستبکە، بۆ شکۆمەندی و ڕێزگرتن. 40
“You shall make tunics for Aaron’s sons. You shall make sashes for them. You shall make headbands for them, for glory and for beauty.
دوای ئەوەی ئەو جلوبەرگانەت لەبەر هارونی برات و کوڕەکانی کرد، دەستنیشانیان بکە و ئەرکیان پێ بسپێرە و تەرخانیان بکە بۆ ئەوەی خزمەتی کاهینیێتیم بۆ بکەن. 41
You shall put them on Aaron your brother, and on his sons with him, and shall anoint them, and consecrate them, and sanctify them, that they may minister to me in the priest’s office.
«هەروەها دەرپێی کەتانیان بۆ دروستبکە بۆ پۆشینی ڕووتییان، لە ناوقەدەوە هەتا هەردوو ڕان بێت. 42
You shall make them linen pants to cover their naked flesh. They shall reach from the waist even to the thighs.
هارون و کوڕەکانی لەبەری بکەن لە هاتنە ژوورەوەیان بۆ چادری چاوپێکەوتن، یان لە نزیکبوونەوەیان لە قوربانگا بۆ خزمەتکردن لە شوێنی پیرۆز، نەوەک تاوان هەڵبگرن و بمرن. «ئەمە فەرزێکی هەتاهەتاییە بۆ هارون و بۆ نەوەکەی دوای خۆی. 43
They shall be on Aaron and on his sons, when they go in to the Tent of Meeting, or when they come near to the altar to minister in the holy place, that they don’t bear iniquity, and die. This shall be a statute forever to him and to his offspring after him.

< دەرچوون 28 >