< ئەفەسۆس 6 >

ئەی منداڵان، ئێوە وەک شوێنکەوتەی مەسیحی باڵادەست، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە دروستەکەی ئەوەیە. 1
Dzieci, bądźcie posłuszne waszym rodzicom w Panu, bo jest to sprawiedliwe.
[ڕێزی دایک و باوکتان بگرن.] ئەمە یەکەم ڕاسپاردەیە لەگەڵ بەڵێنەوە دێت 2
Czcij swego ojca i matkę – jest to pierwsze przykazanie z obietnicą;
[بۆ ئەوەی چاکە بێتە ڕێتان و تەمەن درێژ بن لەسەر زەوی.] 3
Aby ci się dobrze powodziło i abyś długo żył na ziemi.
ئێوەش ئەی باوکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، بەڵکو بەگوێرەی ڕێنمایی و فێرکردنی مەسیحی باڵادەست پەروەردەیان بکەن. 4
A [wy], ojcowie, nie pobudzajcie do gniewu waszych dzieci, lecz wychowujcie je w karności i w napominaniu Pana.
ئەی کۆیلەکان، بە ترس و لەرزەوە بە دڵپاکی گوێڕایەڵی گەورەکانتان بن لەسەر زەوی، وەک بۆ مەسیح بێت، 5
Słudzy, z bojaźnią i z drżeniem bądźcie posłuszni panom według ciała, w prostocie serca, jak Chrystusowi;
نەک بە خزمەتی بەرچاوان وەک ئەوەی خەڵک ڕازی بکەن، بەڵکو وەک کۆیلەی مەسیح بەدڵ خواستی خودا بەجێبهێنن. 6
Nie służąc dla oka, jak [ci], którzy chcą podobać się ludziom, lecz jak słudzy Chrystusa, czyniąc wolę Boga z serca;
با خزمەتتان لە دڵەوە بێت، وەک بۆ عیسای خاوەن شکۆی بکەن نەک بۆ خەڵکی، 7
Służąc z życzliwością, tak jak Panu, a nie ludziom;
چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەر کەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات، جا کۆیلە بێت یاخود ئازاد. 8
Wiedząc, że każdy, kto uczyni [coś] dobrego, to też otrzyma od Pana, czy niewolnik, czy wolny.
ئێوەش ئەی گەورەکان، هەمان شتیان بۆ بکەن، واز لە هەڕەشەلێکردنیان بهێنن، بزانن گەورەی ئەوان و ئێوە لە ئاسمانە، ئەویش لایەنگری ناکات. 9
A wy, panowie, tak samo wobec nich postępujcie, porzucając groźby, wiedząc, że i wy sami macie Pana w niebie, a u niego nie ma względu na osoby.
لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن. 10
W końcu, moi bracia, umacniajcie się w Panu i w potędze jego mocy.
بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن، 11
Przywdziejcie pełną zbroję Bożą, abyście mogli się ostać wobec zasadzek diabła.
چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان. (aiōn g165) 12
Nie toczymy bowiem walki przeciw krwi i ciału, ale przeciw zwierzchnościom, przeciw władzom, przeciw rządcom ciemności tego świata, przeciw duchowemu złu na wyżynach niebieskich. (aiōn g165)
بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن. 13
Dlatego weźcie pełną zbroję Bożą, abyście mogli przeciwstawić się w dzień zły, a wykonawszy wszystko, ostać się.
بە بەستنی پشتێنی ڕاستی بە ناوقەدتان و زرێی ڕاستودروستی بە سنگتانەوە، 14
Stańcie więc, przepasawszy wasze biodra prawdą, przywdziawszy pancerz sprawiedliwości;
ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی، 15
I obuwszy nogi w gotowość ewangelii pokoju.
لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە. 16
A przede wszystkim weźcie tarczę wiary, którą będziecie mogli zgasić wszystkie ogniste strzały złego.
هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە. 17
Weźcie też hełm zbawienia i miecz Ducha, którym jest słowo Boże;
بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە. 18
We wszelkiej modlitwie i prośbie modląc się w każdym czasie w Duchu, czuwając nad tym z całą wytrwałością i [z] prośbą za wszystkich świętych;
نوێژ بۆ منیش بکەن تاکو هەر کاتێک دەمم دەکەمەوە قسەی گونجاوم بدرێتێ و ئازایانە نهێنی پەیامی ئینجیل ڕابگەیەنم. 19
I za mnie, aby była mi dana mowa, bym z odwagą otworzył moje usta do oznajmienia tajemnicy ewangelii;
من لێرە باڵوێزی ئینجیلم، هەرچەندە لە پێناویدا کۆت و بەند کراوم، نوێژ بکەن بۆ ئەوەی بەگوێرەی پێویست ئازابم بۆ قسەکردن. 20
Dla której sprawuję poselstwo w łańcuchach, abym o niej odważnie mówił, tak jak powinienem mówić.
تیخیکۆس کە برایەکی خۆشەویست و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح خزمەتکارێکی دڵسۆزە، هەموو شتێکتان پێ دەڵێت بۆ ئەوەی ئێوەش هەواڵی من بزانن و ئاگاداری ئەوە بن کە خەریکی چیم. 21
Żebyście zaś wiedzieli i wy, co się ze mną dzieje [i] co robię, wszystko oznajmi wam Tychik, miły brat i wierny sługa w Panu;
بە تایبەتی بۆ ئەمە ناردمە لاتان، تاکو هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە. 22
Którego posłałem do was właśnie po to, abyście poznali nasze sprawy i [aby] pocieszył wasze serca.
لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە، ئاشتی و خۆشەویستییەکی لەگەڵ باوەڕ بۆ باوەڕداران. 23
Pokój braciom i miłość wraz z wiarą od Boga Ojca i Pana Jezusa Chrystusa.
نیعمەت لەگەڵ هەموو ئەوانە بێت کە بە خۆشەویستییەکی نەمر عیسای مەسیحی پەروەردگاری ئێمەیان خۆشدەوێت. 24
Łaska [niech będzie] ze wszystkimi, którzy miłują naszego Pana Jezusa Chrystusa w szczerości. Amen.

< ئەفەسۆس 6 >