< کردار 9 >

شاول هێشتا هەڕەشەی لە قوتابییەکانی عیسای خاوەن شکۆ دەکرد و هەوڵی کوشتنی دەدان. چوو بۆ لای سەرۆکی کاهینان، 1
Men Saulus, som endnu fnøs med Trusel og Mord imod Herrens Disciple, gik til Ypperstepræsten
داوای نامەی لێکرد بۆ کەنیشتەکانی دیمەشق، تاکو ئەگەر یەکێک ببینێت و سەر بە ڕێگاکە بێت، چ ژن و چ پیاو، بە بەندکراوی بۆ ئۆرشەلیمیان ببات. 2
og bad ham om Breve til Damaskus til Synagogerne, for at han, om han fandt nogle, Mænd eller Kvinder, som holdt sig til Vejen, kunde føre dem bundne til Jerusalem.
کە دەڕۆیشت و لە دیمەشق نزیک بووەوە، لەپڕ ڕووناکییەک لە ئاسمانەوە لە دەوروبەری بریسکەی دایەوە، 3
Men da han var undervejs og nærmede sig til Damaskus, omstrålede et Lys fra Himmelen ham pludseligt.
کەوتە سەر زەوی و گوێی لە دەنگێک بوو، پێی فەرموو: «شاول! شاول! بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟» 4
Og han faldt til Jorden og hørte en Røst, som sagde til ham: "Saul! Saul! hvorfor forfølger du mig?"
شاول پرسیاری کرد: «گەورەم، تۆ کێیت؟» فەرمووی: «من عیسام، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە. بۆت زەحمەتە لوشکە لە نەقیزەی من باوێی. 5
Og han sagde: "Hvem er du, Herre?" Men han svarede: "Jeg er Jesus, som du forfølger.
بەڵام هەستە، بڕۆ ناو شار، لەوێ پێت دەگوترێ دەبێ چی بکەیت.» 6
Men stå op og gå ind i Byen, og det skal siges dig, hvad du bør gøre."
ئەو پیاوانەی لە گەشتەکەدا لەگەڵی بوون بە بێدەنگی وەستان، دەنگەکەیان بیست بەڵام کەسیان نەبینی. 7
Men de Mænd, som rejste med ham, stode målløse, da de vel hørte Røsten, men ikke så nogen.
شاول لەسەر زەوییەکە هەستایەوە، بەڵام کاتێک چاوی کردەوە هیچی نەبینی، بۆیە دەستیان گرت و هێنایانە ناو دیمەشق. 8
Og Saulus rejste sig op fra Jorden; men da han oplod sine Øjne, så han intet. Men de ledte ham ved Hånden og førte ham ind i Damaskus.
سێ ڕۆژ هیچی نەبینی، هەروەها هیچی نەخوارد و هیچی نەخواردەوە. 9
Og han kunde i tre Dage ikke se, og han hverken spiste eller drak.
لە دیمەشق قوتابییەک هەبوو ناوی حەنانیا بوو، مەسیحی خاوەن شکۆ لە بینیندا پێی فەرموو: «حەنانیا!» گوتی: «ئەوەتام گەورەم!» 10
Men der var en Discipel i Damaskus, ved Navn Ananias, og Herren sagde til ham i et Syn: "Ananias!" Og han sagde: "Se, her er jeg, Herre!"
مەسیح پێی فەرموو: «هەستە و بڕۆ ئەو شەقامەی پێی دەگوترێ ڕاست، لە ماڵی یەهوزا پرسیار لە پیاوێکی تەرسۆسی بکە ناوی شاولە، وا نوێژ دەکات. 11
Og Herren sagde til ham: "Stå op, gå hen i den Gade, som kaldes den lige, og spørg i Judas's Hus efter en ved Navn Saulus fra Tarsus; thi se, han beder.
لە بینیندا پیاوێکی بۆ دەرکەوت بە ناوی حەنانیا کە دێتە لای و دەستی لە سەری دادەنێت تاکو بینایی بۆ بگەڕێتەوە.» 12
Og han har i et Syn set en Mand, ved Navn Ananias, komme ind og lægge Hænderne på ham, for at han skulde blive seende."
حەنانیا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، لە زۆر کەس ئەو خراپانەم بیستووەتەوە کە ئەم پیاوە لە ئۆرشەلیم بە گەلە پیرۆزەکەی تۆی کردووە. 13
Men Ananias svarede: "Herre! jeg har hørt af mange om denne Mand, hvor meget ondt han har gjort dine hellige i Jerusalem.
هەروەها لە کاهینانی باڵاوە دەسەڵاتی پێدراوە و هاتووە بۆ ئەوەی هەموو ئەوانە بگرێت کە بە ناوی تۆوە دەپاڕێنەوە.» 14
Og her har han Fuldmagt fra Ypperstepræsterne til at binde alle dem, som påkalde dit Navn."
بەڵام مەسیح پێی فەرموو: «بڕۆ! ئەم پیاوە بۆ من ئامێرێکی هەڵبژێردراوە بۆ هەڵگرتنی ناوی من لەبەردەم ناجولەکەکان و پاشایان و نەوەی ئیسرائیل. 15
Men Herren sagde til ham: "Gå; thi denne er mig et udvalgt Redskab til at bære mit Navn frem både for Hedninger og Konger og Israels Børn;
پیشانی دەدەم دەبێت لەبەر ناوی من چەند ئازار بچێژێت.» 16
thi jeg vil, vise ham hvor meget han bør lide for mit Navns Skyld."
حەنانیاش ڕۆیشت و چووە ماڵەکە، دەستی لەسەری دانا و گوتی: «شاولی برام، عیسای خاوەن شکۆ منی ناردووە، ئەوەی لەو ڕێگایەی پێیدا هاتی بۆت دەرکەوت، تاکو دیسان ببینیت و پڕبیت لە ڕۆحی پیرۆز.» 17
Men Ananias gik hen og kom ind i Huset og lagde Hænderne på ham og sagde: "Saul, Broder! Herren har sendt mig, den Jesus, der viste sig for dig på Vejen, ad hvilken du kom, for at du skal blive seende igen og fyldes med den Helligånd."
دەستبەجێ شتێکی وەک توێکڵ لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە، ئینجا بینی، هەستا و لە ئاو هەڵکێشرا. 18
Og straks faldt der ligesom Skæl fra hans Øjne, og han blev seende, og han stod op og blev døbt.
نانی خوارد، هێزی هاتەوە بەر و چەند ڕۆژێکی لەگەڵ قوتابییەکان لە دیمەشق بەسەر برد. 19
Og han fik Mad og kom til Kræfter. Men han blev nogle Dage hos Disciplene i Damaskus.
شاول یەکسەر لە کەنیشتەکاندا دەستی کرد بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە عیسا کوڕی خودایە. 20
Og straks prædikede han i Synagogerne om Jesus, at han er Guds Søn.
هەموو ئەوانەی گوێیان دەگرت سەرسام ببوون و دەیانگوت: «ئەمە هەمان ئەو کەسە نییە ئەوانەی لەناودەبرد کە لە ئۆرشەلیم بەم ناوەوە دەپاڕانەوە؟ بۆ ئەمەش نەهاتە ئێرە، تاکو بە بەندکراوی بۆ کاهینانی باڵا بیانبات؟» 21
Men alle, som hørte det, forbavsedes og sagde: "Er det ikke ham, som i Jerusalem forfulgte dem, der påkaldte dette Navn, og var kommen hertil for at føre dem bundne til Ypperstepræsterne?"
بەڵام شاول توانادارتر دەبوو، جولەکەی دانیشتووی دیمەشقی دەمکوت دەکرد و دەریدەخست کە عیسا مەسیحەکەیە. 22
Men Saulus voksede i Kraft og gendrev Jøderne, som boede i Damaskus, idet han beviste, at denne er Kristus.
پاش ماوەیەکی زۆر، جولەکە پیلانیان دانا بیکوژن، 23
Men da nogle Dage vare forløbne, holdt Jøderne Råd om at slå ham ihjel.
بەڵام شاول بە پیلانەکەیانی زانی. ئەوان شەو و ڕۆژ چاودێری دەروازەکانیان دەکرد تاکو بیکوژن. 24
Men Saulus fik deres Efterstræbelser at vide. Og de bevogtede endog Portene både Dag og Nat, for at de kunde slå ham ihjel.
بۆیە قوتابییەکان بە شەو بردیان و لەناو سەبەتەیەکدا لە شوورای شارەکەوە شۆڕیان کردەوە. 25
Men hans Disciple toge ham ved Nattetid og bragte ham ud igennem Muren, idet de firede ham ned i en Kurv.
کاتێک شاول گەیشتە ئۆرشەلیم، هەوڵی دا بچێتە پاڵ قوتابییەکان، بەڵام هەموو لێی ترسان و باوەڕیان نەدەکرد کە بووبێتە قوتابی. 26
Men da han kom til Jerusalem, forsøgte han at holde sig til Disciplene; men de frygtede alle for ham, da de ikke troede, at han var en Discipel.
بەڵام بەرناباس بردی و هێنایە لای نێردراوان، بۆی گێڕانەوە چۆن لە ڕێگادا عیسای خاوەن شکۆی بینیوە و قسەی لەگەڵ کردووە، هەروەها چۆن لە دیمەشق ئازایانە بە ناوی عیساوە مزگێنیی ڕاگەیاندووە. 27
Men Barnabas tog sig af ham og førte ham til Apostlene; og han fortalte dem, hvorledes han havde set Herren på Vejen, og at han havde talt til ham, og hvorledes han i Damaskus havde vidnet frimodigt i Jesu Navn.
ئیتر لەگەڵیان لە ئۆرشەلیم دەهات و دەچوو، بە چاونەترسییەوە بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە مزگێنیی ڕادەگەیاند. 28
Og han gik ind og gik ud med dem i Jerusalem
هەروەها قسە و مشتومڕی لەگەڵ جولەکە یۆنانییەکان دەکرد، ئەوانیش هەوڵیان دا بیکوژن. 29
og vidnede frimodigt i Herrens Navn. Og han talte og tvistedes med Hellenisterne; men de toge sig for at slå ham ihjel.
کاتێک باوەڕداران بەمەیان زانی بردیانە قەیسەرییە و بۆ تەرسۆسیان نارد. 30
Men da Brødrene fik dette at vide, førte de ham ned til Kæsarea og sendte ham videre til Tarsus.
کڵێساش لە هەموو یەهودیا و جەلیل و سامیرەدا لە ئارامیدا بوو، بنیاد دەنرا و لە سایەی ترسی مەسیحی خاوەن شکۆ و دڵنەوایی ڕۆحی پیرۆزدا لە زیادبووندا بوو. 31
Så havde da Menigheden Fred over hele Judæa og Galilæa og Samaria, og den opbyggedes og vandrede i Herrens Frygt, og ved den Helligånds Formaning voksede den.
کاتێک کە پەترۆس بە هەموو ناوچەکاندا تێدەپەڕی، بۆ لای گەلی پیرۆزی خودا لە شاری لودە دابەزی. 32
Men det skete, medens Peter drog omkring alle Vegne, at han også kom ned til de hellige, som boede i Lydda.
لەوێ پیاوێکی ئیفلیجی بینی کە ناوی ئینیاس بوو، هەشت ساڵ بوو لەناو جێگادا کەوتبوو. 33
Der fandt han en Mand ved Navn Æneas, som havde ligget otte År til Sengs og var værkbruden.
پەترۆس پێی گوت: «ئینیاس، عیسای مەسیح چاکت دەکاتەوە. هەستە و جێگاکەت کۆ بکەوە!» دەستبەجێ هەستا. 34
Og Peter sagde til ham: "Æneas! Jesus Kristus helbreder dig; stå op, og red selv din Seng!" Og han stod straks op.
هەموو دانیشتووانی لودە و شارون بینییان، ئیتر بەرەو لای مەسیحی خاوەن شکۆ گەڕانەوە. 35
Og alle Beboere af Lydda og Saron så ham, og de omvendte sig til Herren.
قوتابییەک لە یافا هەبوو ناوی تابیسا بوو، واتە ئاسک، کە هەمیشە خەریکی کاری چاکە و یارمەتیدانی هەژاران بوو. 36
Men i Joppe var der en Discipelinde ved Navn Tabitha, hvilket udlagt betyder Hind; hun var rig på gode Gerninger og gav mange Almisser.
ئەوە بوو لەو ڕۆژانەدا نەخۆش کەوت و مرد، جا شوشتیان و لە ژوورێکی سەرەوە دایاننا. 37
Men det skete i de Dage, at hun blev syg og døde. Da toede de hende og lagde hende i Salen ovenpå.
لودە لە یافاوە نزیک بوو، ئیتر کە قوتابییەکان بیستیان پەترۆس لەوێیە، دوو پیاویان نارد بۆ لای و تکایان لێکرد و گوتیان: «لە هاتن بۆ لامان دوامەکەوە.» 38
Men efterdi Lydda var nær ved Joppe, udsendte Disciplene, da de hørte, at Peter var der, to Mænd til ham og bade ham: "Kom uden Tøven over til os!"
پەترۆس هەستا و لەگەڵیان ڕۆیشت، کاتێک گەیشت، بردیانە ژووری سەرەوە، هەموو بێوەژنەکان لەلای ڕاوەستان، دەگریان و ئەو کراس و جلانەیان پیشانی دەدا کە ئاسکە کردبووی لەو کاتەی لەگەڵیان بوو. 39
Men Peter stod op og gik med dem. Og da han kom derhen, førte de ham op i Salen ovenpå, og alle Enkerne stode hos ham, græd og viste ham alle de Kjortler og Kapper, som "Hinden" havde forarbejdet, medens hun var hos dem.
پەترۆس هەموویانی ناردە دەرەوە، کەوتە سەر چۆک و نوێژی کرد، ئینجا ڕووی کردە تەرمەکە و گوتی: «تابیسا، هەستە!» ئەویش چاوی کردەوە و کاتێک پەترۆسی بینی دانیشت. 40
Men Peter bød dem alle at gå ud, og han faldt på Knæ og bad; og han vendte sig til det døde Legeme og sagde: "Tabitha, stå op!" Men hun oplod sine Øjne, og da hun så Peter, satte hun sig op.
ئیتر دەستی بۆ ڕاکێشا و هەڵیستاندەوە، ئینجا باوەڕداران و بێوەژنانی بانگکرد و بە زیندوویی ڕادەستی کردنەوە. 41
Men han gav hende Hånden og rejste hende op, og han kaldte på de hellige og Enkerne og fremstillede hende levende for dem.
ئەم هەواڵە بە هەموو یافادا بڵاو بووەوە و زۆر کەس باوەڕیان بە مەسیح هێنا. 42
Men det blev vitterligt over hele Joppe, og mange troede på Herren.
پەترۆس چەندین ڕۆژ لە یافا لەلای پێستەخۆشکەرێک مایەوە کە ناوی شیمۆن بوو. 43
Og det skete, at han blev mange Dage i Joppe hos en vis Simon, en Garver.

< کردار 9 >