< کردار 8 >

شاول بە کوشتنی ستیفانۆس ڕازی بوو. هەر لەو ڕۆژەدا کڵێسا لە ئۆرشەلیم تووشی چەوسانەوەیەکی توند هات. هەموو بە ناوچەکانی یەهودیا و سامیرەدا پەرشوبڵاو بوونەوە، نێردراوان نەبێت. 1
And Saul was consenting unto his death. And at that time there was a great persecution against the church which was at Jerusalem; and they were all scattered abroad throughout the regions of Judaea and Samaria, except the apostles.
هەندێک پیاوی لەخواترس ستیفانۆسیان ناشت و پرسەیەکی باشیان بۆ دانا. 2
And devout men carried Stephen to his burial, and made great lamentation over him.
بەڵام شاول دەستی کرد بە لەناوبردنی کڵێسا، ماڵ بە ماڵ ژن و پیاوی ڕادەکێشا و فڕێیدەدانە زیندان. 3
As for Saul, he made havoc of the church, entering into every house, and haling men and women committed them to prison.
ئەوانەی پەرشوبڵاو ببوونەوە دەگەڕان و مزگێنیی پەیامی خودایان بڵاودەکردەوە. 4
Therefore they that were scattered abroad went every where preaching the word. (logos)
فیلیپۆس بەرەو شاری سامیرە چووە خوارەوە و لەوێ مزگێنیی مەسیحی بە خەڵکەکە ڕاگەیاند. 5
Then Philip went down to the city of Samaria, and preached Christ unto them.
خەڵکەکە بە یەک دڵ گوێیان لەوە دەگرت کە فیلیپۆس دەیگوت، کاتێک ئەو نیشانانەیان دەبیست و دەبینی کە دەیکرد. 6
And the people with one accord gave heed unto those things which Philip spoke, hearing and seeing the miracles which he did.
ڕۆحی پیسیش لە زۆر کەس لەوانەی تێیاندا بوو بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد و دەردەچوون، زۆر گۆج و شەلیش چاکبوونەوە. 7
For unclean spirits, (pneuma) crying with loud voice, came out of many that were possessed with them: and many taken with palsies, and that were lame, were healed.
جا خۆشییەکی گەورە ئەو شارەی گرتەوە. 8
And there was great joy in that city.
پێشتر لە شارەکە پیاوێک هەبوو ناوی شیمۆن بوو، جادووی دەکرد و خەڵکی سامیرەی سەرسام کردبوو، دەیگوت: «پیاوێکی پایەبەرزم!» 9
But there was a certain man, called Simon, which in time past in the same city used sorcery, and bewitched the people of Samaria, giving out that himself was some great one:
گەورە و بچووک هەموو گوێیان لێ دەگرت و دەیانگوت: «ئەم پیاوە بە هێزی خودای گەورە ناودەبردرێت.» 10
To whom they all gave heed, from the least to the greatest, saying, This man is the great power of God.
ئەوان گوێیان بۆ دەگرت، چونکە لەمێژ بوو بە جادووەکەی سەرسامی کردبوون. 11
And to him they had regard, because that of long time he had bewitched them with sorceries.
بەڵام کاتێک فیلیپۆس مزگێنیی پاشایەتی خودا و ناوی عیسای مەسیحی پێدان، باوەڕیان کرد و ژن و پیاو لە ئاو هەڵکێشران. 12
But when they believed Philip preaching the things concerning the kingdom of God, and the name of Jesus Christ, they were baptized, both men and women.
شیمۆنیش باوەڕی هێنا و لە ئاو هەڵکێشرا، ئینجا دوای فیلیپۆس کەوت و سەرسام بوو بەو نیشانە و پەرجووە گەورانەی کە دەیبینی. 13
Then Simon himself believed also: and when he was baptized, he continued with Philip, and wondered, beholding the miracles and signs which were done.
کاتێک نێردراوان لە ئۆرشەلیم بیستیان سامیرە پەیامی خودای قبوڵ کردووە، پەترۆس و یۆحەنایان بۆ ناردن. 14
Now when the apostles which were at Jerusalem heard that Samaria had received the word (logos) of God, they sent unto them Peter and John:
کاتێک هاتن، نوێژیان بۆ کردن بۆ ئەوەی ڕۆحی پیرۆز وەربگرن، 15
Who, when they were come down, prayed for them, that they might receive the Holy Spirit: (pneuma)
چونکە هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەهاتبووە سەر کەسیان، تەنها بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە لە ئاو هەڵکێشرابوون. 16
(For as yet he was fallen upon none of them: only they were baptized in the name of the Lord Jesus.)
جا پەترۆس و یۆحەنا دەستیان لەسەر دانان و ڕۆحی پیرۆزیان وەرگرت. 17
Then laid they their hands on them, and they received the Holy Spirit. (pneuma)
شیمۆن بینی کە نێردراوان دەستیان لەسەر خەڵک دادەنێن ڕۆحی پیرۆز دەدرێت، پارەی بۆ هێنان و 18
And when Simon saw that through laying on of the apostles' hands the Holy Spirit (pneuma) was given, he offered them money,
گوتی: «ئەو دەسەڵاتە بە منیش بدەن، تاکو دەست لەسەر هەرکەسێک دابنێم ڕۆحی پیرۆز وەربگرێت.» 19
Saying, Give me also this power, that on whomsoever I lay hands, he may receive the Holy Spirit. (pneuma)
پەترۆس پێی گوت: «با زیوەکەت لەگەڵ خۆت لەناوبچێت! چونکە واتزانی بەهرەی خودا بە پارە دەبێت! 20
But Peter said unto him, Your money perish with you, because you have thought that the gift of God may be purchased with money.
لەم شتەدا نە بەشت هەیە و نە پشک، چونکە دڵت بەرامبەر خودا ڕاست نییە. 21
You have neither part nor lot in this matter: (logos) for your heart is not right in the sight of God.
لەم خراپەیەت تۆبە بکە و لە مەسیحی خاوەن شکۆ بپاڕێوە بەڵکو لە مەبەستی دڵت خۆش بێت، 22
Repent therefore of this your wickedness, and pray God, if perhaps the thought of your heart may be forgiven you.
چونکە دەتبینم کە پڕیت لە تاڵی و گیرۆدەی گوناهیت.» 23
For I perceive that you are in the gall of bitterness, and in the bond of iniquity.
شیمۆن گوتی: «ئێوە لە پێناوی من داوا لە مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن، تاکو هیچ شتێک لەوەی باستان کرد بە سەرمدا نەیەت.» 24
Then answered Simon, and said, Pray all of you to the LORD for me, that none of these things which all of you have spoken come upon me.
دوای ئەوەی پەترۆس و یۆحەنا لەبارەی عیساوە شایەتییان دا و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان ڕاگەیاند، گەڕانەوە ئۆرشەلیم و مزگێنییان دایە زۆر گوندی سامیرەیی. 25
And they, when they had testified and preached the word (logos) of the Lord, returned to Jerusalem, and preached the gospel in many villages of the Samaritans.
فریشتەیەکی یەزدان بە فیلیپۆسی گوت: «هەستە و بەرەو باشوور بڕۆ، لەسەر ئەو ڕێگایەی لە ئۆرشەلیمەوە بۆ غەزە شۆڕ دەبێتەوە، کە چۆڵەوانییە.» 26
And the angel of the Lord spoke unto Philip, saying, Arise, and go toward the south unto the way that goes down from Jerusalem unto Gaza, which is desert.
ئەویش هەستا و ڕۆیشت، پیاوێکی خەساوی حەبەشی بینی کە وەزیری کاروباری دارایی کنداکەی شاژنی حەبەشە بوو، بۆ پەرستن هاتبووە ئۆرشەلیم. 27
And he arose and went: and, behold, a man of Ethiopia, an eunuch of great authority under Candace queen of the Ethiopians, who had the charge of all her treasure, and had come to Jerusalem in order to worship,
لە گەڕانەوەدا بوو، لەناو گالیسکەکەی دانیشتبوو، پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەری دەخوێندەوە. 28
Was returning, and sitting in his chariot read Isaiah the prophet.
ڕۆحی پیرۆز بە فیلیپۆسی فەرموو: «بڕۆ پێش و لەگەڵ ئەو گالیسکەیە بڕۆ.» 29
Then the Spirit (pneuma) said unto Philip, Go near, and join yourself to this chariot.
ئیتر فیلیپۆس پەلەی کرد و گوێی لێبوو پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەر دەخوێنێتەوە. گوتی: «ئایا ئەوەی دەیخوێنیتەوە تێیدەگەیت؟» 30
And Philip ran thither to him, and heard him read the prophet Isaiah, and said, Understand you what you read?
گوتی: «چۆن بتوانم ئەگەر یەکێک ڕێنماییم نەکات؟» جا فیلیپۆسی بانگکرد سەربکەوێت و لەگەڵی دابنیشێت. 31
And he said, How can I, except some man should guide me? And he desired Philip that he would come up and sit with him.
ئەو بڕگەیەی نووسراوە پیرۆزەکان کە دەیخوێندەوە ئەمە بوو: [ئەو وەک مەڕ بۆ سەربڕین بردرا، وەک چۆن بەرخ لەبەردەستی ئەوەی خورییەکەی دەبڕێتەوە بێدەنگە، ئەو دەمی نەکردەوە. 32
The place of the scripture which he read was this, He was led as a sheep to the slaughter; and like a lamb dumb before his shearer, so opened he not his mouth:
لە کاتی سووکایەتی پێکردنیدا لە دادپەروەری بێبەش کرا. ئیتر کێ باسی نەوەکانی دەکات؟ چونکە ژیانی لەسەر زەوی هەڵگیرا.] 33
In his humiliation his judgment was taken away: and who shall declare his generation? for his life is taken from the earth.
خەساوەکە پرسیاری لە فیلیپۆس کرد: «پرسیارێکم هەیە: ئەم پێغەمبەرە باسی کێ دەکات؟ باسی خۆی یان یەکێکی دیکە؟» 34
And the eunuch answered Philip, and said, I pray you, of whom speaks the prophet this? of himself, or of some other man?
ئینجا فیلیپۆس لەم نووسراوە پیرۆزەوە دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی دەقەکە و مزگێنیی عیسای دایێ. 35
Then Philip opened his mouth, and began at the same scripture, and preached unto him Jesus.
کاتێک بە ڕێگاوە بوون، گەیشتنە سەر ئاوێک، خەساوەکە گوتی: «ئەوە ئاوە، چی ڕێم لێ دەگرێت لە ئاو هەڵبکێشرێم؟» 36
And as they went on their way, they came unto a certain water: and the eunuch said, See, here is water; what does hinder me to be baptized?
فیلیپۆس گوتی: «دەبێت، ئەگەر بە هەموو دڵتەوە باوەڕ بهێنیت.» ئەویش وەڵامی دایەوە: «باوەڕ دەکەم عیسای مەسیح کوڕی خودایە.» 37
And Philip said, If you believe with all of your heart, you may. And he answered and said, I believe that Jesus Christ is the Son of God.
ئینجا فەرمانی دا گالیسکەکە ڕاوەستێ، ئەوسا پێکەوە چوونە ناو ئاوەکە و فیلیپۆس خەساوەکەی لە ئاو هەڵکێشا. 38
And he commanded the chariot to stand still: and they went down both into the water, both Philip and the eunuch; and he baptized him.
کاتێک لە ئاوەکە هاتنە دەرەوە، ڕۆحی یەزدان فیلیپۆسی ڕفاند و ئیتر خەساوەکە نەیبینییەوە، بەڵام بە خۆشییەوە بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت. 39
And when they were come up out of the water, the Spirit (pneuma) of the Lord caught away Philip, that the eunuch saw him no more: and he went on his way rejoicing.
فیلیپۆسیش لە ئەشدۆد بینرایەوە، دواتر بە هەموو شارەکاندا دەگەڕا و مزگێنیی دەدا هەتا گەیشتە قەیسەرییە. 40
But Philip was found at Azotus: and passing through he preached in all the cities, till he came to Caesarea.

< کردار 8 >