< کردار 4 >

کاتێک پەترۆس و یۆحەنا قسەیان بۆ خەڵکەکە دەکرد، کاهینان و سەرۆکی پاسەوانی پەرستگا و سەدوقییەکان هاتنە لایان، 1
A když oni mluvili k lidu, přišli na ně kněží, a úředník chrámu a saduceové,
زۆر لێیان پەست بوون، چونکە خەڵکیان فێردەکرد و دەیانگوت کە مردووان زیندوو دەبنەوە هەروەک چۆن عیسا زیندووبووەوە. 2
Těžce to nesouce, že lid učili, a zvěstovali ve jménu Ježíše vzkříšení z mrtvých.
بۆیە پەترۆس و یۆحەنایان گرت و لەبەر ئەوەی دەمەو ئێوارە بوو، هەتا بەیانی لە زیندانیان کردن. 3
I vztáhli na ně ruce, a vsadili je do žaláře až do jitra, nebo již byl večer.
بەڵام زۆر لەوانەی گوێیان لە قسەکان بوو باوەڕیان هێنا و ژمارەی پیاوان گەیشتە پێنج هەزار. 4
Mnozí pak z těch, kteříž slyšeli slovo, uvěřili. I učiněn jest počet mužů okolo pěti tisíců.
بۆ بەیانی پێشەوایان و پیران و مامۆستایانی تەورات لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە، 5
Stalo se pak nazejtří, že se sešla knížata jejich, a starší, a zákonníci v Jeruzalémě,
لەگەڵ حەنای سەرۆکی کاهینان و قەیافا و یۆحەنا و ئەسکەندەر و هەموو ئەوانەی لە تیرەی سەرۆکی کاهینان بوون. 6
A Annáš nejvyšší kněz, a Kaifáš, a Jan a Alexander, a kteřížkoli byli z pokolení nejvyššího kněze.
پەترۆس و یۆحەنایان لەناوەڕاست ڕاگرت و پرسیاریان لێکردن: «بە چ هێزێک و بە چ ناوێک ئەمەتان کرد؟» 7
I postavivše je mezi sebou, otázali se: Jakou mocí aneb v kterém jménu učinili jste to vy?
لەو کاتەدا پەترۆس پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز، پێی گوتن: «ئەی پێشەوایانی گەل و ئەی پیران، 8
Tehdy Petr, jsa pln Ducha svatého, řekl jim: Knížata lidu a starší Izraelští,
ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر چاکەیەک کە بۆ پەککەوتەیەک کراوە، لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ دەکەن و لێمان دەپرسن کە بە چی چاک بووەتەوە، 9
Poněvadž my dnes k soudu jsme přivedeni pro dobrodiní člověku nemocnému, kterak by on zdráv učiněn byl:
ئەوا با لەلای هەمووتان و هەموو گەلی ئیسرائیل زانراو بێت، بە ناوی عیسای مەسیحی ناسیرەیی، ئەم ئیفلیجە کە بەو تەندروستییە لەبەردەمتان ڕاوەستاوە چاک بووەوە، بە ناوی ئەو عیسایەی کە ئێوە لە خاچتان دا و خوداش لەناو مردووان هەڵیستاندەوە. 10
Známo buď všechněm vám i všemu lidu Izraelskému, že ve jménu Ježíše Krista Nazaretského, kteréhož jste vy ukřižovali, jehož Bůh vzkřísil z mrtvých, skrze toho jméno tento stojí před vámi zdravý.
ئەمە «[ئەو بەردەیە کە ئێوەی وەستا ڕەتتان کردەوە، ئەوەی بوو بە گرنگترین بەردی بناغە‏.] 11
Toť jest ten kámen za nic položený od vás stavitelů, kterýž jest v hlavu úhelní.
بێجگە لە عیسا ڕزگاربوون بە کەسی دیکە نییە، چونکە لەژێر ئاسماندا ناوێکی دیکە بە مرۆڤەکان نەدراوە کە بە هۆیەوە بتوانین ڕزگار بین.» 12
A neníť v žádném jiném spasení; neboť není jiného jména pod nebem daného lidem, skrze kteréž bychom mohli spaseni býti.
کاتێک ئازایەتی پەترۆس و یۆحەنایان بینی و زانییان خەڵکێکی نەخوێندەوار و سادەن، سەرسام بوون و بۆیان دەرکەوت کە ئەم پیاوانە پێشتر لەگەڵ عیسادا بوون. 13
I vidouce takovou udatnost a smělost v mluvení Petrovu a Janovu, a shledavše, že jsou lidé neučení a prostí, divili se, a poznali je, že s Ježíšem bývali.
بەڵام کاتێک ئەو پیاوەشیان بینی لەگەڵیان ڕاوەستابوو، ئەوەی چاک بووەوە، هیچیان نەبوو وەڵامی پێ بدەنەوە. 14
Člověka také toho vidouce, an stojí s nimi, kterýž byl uzdraven, neměli co mluviti proti nim.
ئەوسا فەرمانیان پێدان لە ئەنجومەنی باڵا بچنە دەرەوە و لەناو خۆیاندا کەوتنە گفتوگۆ: 15
I rozkázavše jim vystoupiti z rady, rozmlouvali vespolek,
«چی لەم پیاوانە بکەین؟ ئاشکرایە بۆ هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم کە نیشانەیەکی بەرچاو لە ڕێگەی ئەمانەوە کراوە، ناتوانین نکۆڵی لێ بکەین. 16
Řkouce: Co učiníme lidem těmto? Nebo že zjevný zázrak stal se skrze ně, všechněm přebývajícím v Jeruzalémě známé jest, aniž můžeme zapříti.
بەڵام نەوەک زیاتر لەنێو گەل بڵاو بێتەوە، هەڕەشەیان لێ دەکەین ئیتر لەلای کەس باسی ئەم ناوە نەکەن.» 17
Ale aby se to více nerozhlašovalo v lidu, s pohrůžkou přikažme jim, aby více v tom jménu žádnému z lidí nemluvili.
ئینجا بانگیان کردن و فەرمانیان پێدان کە بە هیچ شێوەیەک بە ناوی عیسا دەم نەکەنەوە و کەسیش فێرنەکەن. 18
I povolavše jich, přikázali jim, aby nikoli nemluvili, ani neučili ve jménu Ježíšovu.
بەڵام پەترۆس و یۆحەنا وەڵامیان دایەوە: «بەلای خوداوە کامیان دروستترە: گوێ لە ئێوە بگرین یان لە ئەو؟ ئێوە حوکم بدەن! 19
Tedy Petr a Jan odpovídajíce jim, řekli: Jest-li to spravedlivé před oblíčejem Božím, abychom vás více poslouchali než Boha, suďte.
بەڵام ئێمە ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە ناتوانین باسی نەکەین.» 20
Neboť my nemůžeme nemluviti toho, co jsme viděli a slyšeli.
دوای هەڕەشەی زیاتر، بەریاندان. نەیانزانی چۆن سزایان بدەن، لەبەر ئەوەی هەموو ستایشی خودایان دەکرد بەهۆی ئەوەی ڕوویدابوو، 21
A oni pohrozivše jim, propustili je, nenalezše na nich příčiny trestání, pro lid; nebo všickni velebili Boha z toho, co se bylo stalo.
چونکە ئەو پیاوەی ئەم نیشانەی چاکبوونەوەی بەسەرهاتبوو لە چل ساڵ زیاتر بوو. 22
Byl zajisté v letech více než ve čtyřidcíti člověk ten, při kterémž se byl stal zázrak ten uzdravení.
کە پەترۆس و یۆحەنا بەربوون، هاتنە لای هاوڕێیەکانیان و ئەو شتانەی کاهینانی باڵا و پیران پێیان گوتبوون بۆیان گێڕانەوە. 23
A jsouce propuštěni, přišli k svým, a pověděli, co k nim přední kněží a starší mluvili.
کاتێک هاوڕێیەکانیان ئەمەیان بیست، هەموویان بە یەک دەنگ هاواریان بۆ خودا کرد: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆی دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە. 24
Kteříž uslyševše to, jednomyslně pozdvihli hlasu k Bohu a řekli: Hospodine, ty jsi Bůh, kterýž jsi učinil nebe i zemi, i moře i všecko, což v nich jest,
لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆز لەسەر زاری داودی باوکمان و بەندەی خۆت فەرمووت: «[بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ 25
Kterýž jsi skrze ústa Davida, služebníka svého, řekl: Proč se bouřili národové, a lidé myslili marné věci?
پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن، سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی‏.] 26
Postavili se králové zemští, a knížata sešla se vespolek proti Pánu a proti pomazanému jeho.
لەبەر ئەوەی بە ڕاستی لەم شارەدا، هێرۆدس و پیلاتۆسی پۆنتی و ناجولەکەکان و گەلی ئیسرائیل لە دژی عیسای خزمەتکاری پیرۆزت یەکیانگرت، ئەوەی کە دەستنیشانت کرد. 27
Právěť se jistě sešli proti svatému Synu tvému Ježíšovi, kteréhož jsi pomazal, Heródes a Pontský Pilát, s pohany a lidem Izraelským,
ئەو کارەیان ئەنجام دا کە هێز و خواستی تۆ پێشوەخت نەخشەیان بۆ کێشابوو کە دەبێت ڕووبدەن. 28
Aby učinili to, což ruka tvá a rada tvá předuložila, aby se stalo.
ئێستاش ئەی یەزدان، سەیری هەڕەشەکانیان بکە، توانای ئەوە بە خزمەتکارەکانت ببەخشە کە بەوپەڕی ئازایەتییەوە بە وشەکانت بدوێن. 29
A nyní, Pane, pohlediž na pohrůžky jejich, a dejž služebníkům svým mluviti slovo své svobodně a směle,
دەستت درێژ بکە تاکو چاکبوونەوە و نیشانە و پەرجوو بە ناوی عیسای خزمەتکاری پیرۆزتەوە بکرێت.» 30
Vztahuje ruku svou k uzdravování a k činění divů a zázraků, skrze jméno svatého Syna tvého Ježíše.
کاتێک لە خودا دەپاڕانەوە، ئەو شوێنەی کە تێدا کۆببوونەوە هاتە لەرزین و هەموویان پڕبوون لە ڕۆحی پیرۆز، بە چاونەترسییەوە پەیامی خودایان ڕادەگەیاند. 31
A když se oni modlili, zatřáslo se to místo, na kterémž byli shromážděni, a naplněni jsou všickni Duchem svatým, a mluvili slovo Boží směle a svobodně.
کۆمەڵی باوەڕداران یەک دڵ و گیان بوون، کەس نەیدەگوت ئەوەی هەیەتی هی خۆیەتی، بەڵکو لە هەموو شتێکدا هاوبەش بوون. 32
Toho pak množství věřících bylo jedno srdce a jedna duše. Aniž kdo co z těch věcí, kteréž měl, svým vlastním býti pravil, ale měli všecky věci obecné.
نێردراوان بە هێزێکی گەورەوە شایەتی هەستانەوەی عیسای خاوەن شکۆیان دەدا، نیعمەتێکی گەورەش بەسەر هەموویانەوە بوو. 33
A mocí velikou vydávali apoštolé svědectví o vzkříšení Pána Ježíše, a milost veliká přítomná byla všechněm jim.
کەسی نەبوونیان تێدا نەبوو، چونکە هەموو ئەوانەی خاوەن کێڵگە و ماڵ بوون دەیانفرۆشت، پارەکەیان دەهێنا و 34
Žádný zajisté mezi nimi nebyl nuzný; nebo kteřížkoli měli pole neb domy, prodávajíce, přinášeli peníze, za kteréž prodávali,
لەبەرپێی نێردراوان دایاندەنا، ئەوانیش بەگوێرەی پێویستی کەسەکان دابەشیان دەکرد. 35
A kladli před nohy apoštolské. I bylo rozdělováno to jednomu každému, jakž komu potřebí bylo.
یەکێک لەوان پیاوێک بوو بە ناوی یوسف کە لێڤییەکی قوبرسی بوو. نێردراوان پێیان دەگوت بەرناباس کە بە واتای «کوڕی هاندەر» دێت. 36
Jozes pak, kterýž přijmí měl od apoštolů Barnabáš, (což se vykládá syn utěšení, ) z pokolení Levítského, z Cypru rodem,
کێڵگەیەکی هەبوو، فرۆشتی و پارەکەی هێنا، خستییە بەرپێی نێردراوان. 37
Měv pole, prodal je, a přinesl peníze, a položil k nohám apoštolským.

< کردار 4 >