< کردار 26 >

ئەگریپاس بە پۆڵسی گوت: «ڕێگات دراوەتێ باسی خۆت بکەیت.» ئینجا پۆڵس دەستی درێژکرد و بەرگری کرد: 1
Then Agrippa said to Paul, “Yoʋ have permission to speak for yoʋrself.” So Paul stretched out his hand and began to make his defense:
«شا ئەگریپاس، خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەمڕۆ لەبەردەم تۆ بەرگری لە خۆم بکەم، سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی جولەکە منیان پێ تۆمەتبار کردووە، 2
“I consider myself fortunate that it is before yoʋ, King Agrippa, that I am about to make my defense today concerning all the things of which I am being accused by the Jews,
بە تایبەتی تۆ لە هەموو نەریت و کێشەی جولەکە شارەزایت، بۆیە لێت دەپاڕێمەوە بە ئارامی گوێم لێ بگریت. 3
especially since yoʋ are acquainted with all the customs and controversies of the Jews. Therefore I beg yoʋ to listen to me patiently.
«هەموو جولەکەکان بە باشی دەزانن کە ژیانی لاویەتیم چۆن بووە، هەر لە سەرەتای ژیانمەوە کە لەنێو گەلەکەم و لە ئۆرشەلیمدا بووم. 4
“All the Jews know about my manner of life from my youth up, which was spent from the beginning among my own nation in Jerusalem.
ئەوان لەمێژە دەمناسن و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن شایەتی بدەن کە وەک فەریسی ژیاوم، توندترین ڕێبازی ئایینەکەمان. 5
They have known about me for a long time, if they are willing to testify, that according to the strictest sect of our religion I lived as a Pharisee.
ئێستاش حوکم دەدرێم لەبەر ئەوەی هیوام بەو بەڵێنە هەیە کە خودا بە باوباپیرانمانی داوە. 6
And now I am standing trial because of my hope in the promise God made to our fathers,
ئەمە ئەو بەڵێنەیە کە دوازدە هۆزەکەمان شەو و ڕۆژ بە هیوای هاتنەدی، بە پەرۆشەوە خواپەرستی دەکەن. ئەی پاشا، لەبەر ئەم هیوایە جولەکە تۆمەتبارم دەکەن. 7
a promise that our twelve tribes hope to attain as they earnestly serve him night and day. Regarding this hope, King Agrippa, I am being accused by the Jews.
بۆچی ئێوە باوەڕ ناکەن کە خودا مردووان هەڵدەستێنێتەوە؟ 8
Why is it deemed unbelievable by you that God raises the dead?
«لە ڕاستیدا خۆم پێم وابوو کە پێویستە زۆر شت لە دژی ناوی عیسای ناسیرەیی بکەم. 9
“Indeed, I myself was convinced that I ought to do many things against the name of Jesus of Nazareth.
لە ئۆرشەلیم ئەوەم کرد، دەسەڵاتم لە کاهینانی باڵا وەرگرت و زۆر کەسم لە گەلی پیرۆزی خودا خستە زیندانەوە، بۆ کوشتنیان دەنگم دەدا. 10
And that is just what I did in Jerusalem. I locked up many of the saints in prison by the authority I received from the chief priests, and when they were being put to death, I cast my vote against them.
لە هەموو کەنیشتەکان زۆر جار سزام دەدان تاکو ناچاریان بکەم کفر بکەن. ئەوەندە ڕقم لێیان بوو تەنانەت لە شارەکانی دەرەوەش دەمچەوساندنەوە. 11
I also punished them often in all the synagogues and tried to force them to blaspheme. And being furiously enraged against them, I pursued them even to foreign cities.
«جارێکیان بە دەسەڵات و مۆڵەتی کاهینانی باڵا دەچوومە دیمەشق. 12
“While engaged in such things, I was on my way to Damascus with authority and commission from the chief priests,
جا ئەی پاشا، لە نیوەڕۆدا بە ڕێگاوە ڕووناکییەکم لە ئاسمانەوە بینی، درەوشاوەتر لە تیشکدانەوەی ڕۆژ، دەوروبەری من و هاوڕێیانمی ڕووناک کردەوە. 13
when at midday, O king, I saw on the way a light from heaven, brighter than the sun, shining around me and those who were traveling with me.
هەموومان کەوتینە سەر زەوی. ئینجا گوێم لە دەنگێک بوو بە زمانی عیبری پێی فەرمووم:”شاول، شاول، بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟ بۆت زەحمەتە لوشکە لە نەقیزەی من باوێی.“ 14
When we had all fallen down to the ground, I heard a voice saying to me in the Hebrew language, ‘Saul, Saul, why are yoʋ persecuting me? It is hard for yoʋ to kick against the goads.’
«منیش گوتم:”تۆ کێیت گەورەم؟“«مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمووی:”من عیسام، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە. 15
I said, ‘Who are yoʋ, Lord?’ He said, ‘I am Jesus, whom yoʋ are persecuting.
بەڵام هەستە و لەسەر پێیەکانت ڕابوەستە. لەبەر ئەوە بۆت دەرکەوتم، کە وەک خزمەتکار و شایەت هەڵتبژێرم بۆ ئەوەی بینیت و ئەوەی تێیدا بۆت دەردەکەوم. 16
But rise and stand on yoʋr feet, for I have appeared to yoʋ for this purpose, to appoint yoʋ as a servant and witness to the things yoʋ have seen and to the things in which I will appear to yoʋ.
ڕزگارت دەکەم لە گەلەکەت و لەو ناجولەکانەی تۆیان بۆ دەنێرم 17
I will rescue yoʋ from yoʋr own people and from the Gentiles, to whom I am sending yoʋ
تاکو چاویان بکەیتەوە، تاکو لە تاریکی بگەڕێنەوە بۆ ڕووناکی، لە دەسەڵاتی شەیتان بۆ خودا، ئەوسا لێخۆشبوونی گوناه وەردەگرن و لەگەڵ ئەوانەی بە باوەڕیان بە من پیرۆزکراون بەشیان دەبێت.“ 18
to open their eyes so that they may turn away from darkness to light, and from the dominion of Satan to God, that they may receive remission of sins and an allotment among those who have been sanctified by faith in me.’
«ئەی شا ئەگریپاس، لەو کاتە بەلاوە سەرپێچی بینینی ئاسمانیم نەکردووە. 19
“Consequently, King Agrippa, I was not disobedient to the heavenly vision,
یەکەم جار بۆ دانیشتووانی دیمەشق، پاشان ئۆرشەلیم و هەموو ناوچەکانی یەهودیا و دواتر بە ناجولەکەکانم ڕاگەیاند، کە تۆبە بکەن و بۆ لای خودا بگەڕێنەوە و لە ڕێگەی هەڵسوکەوتیانەوە تۆبەکردنەکەیان دەربخەن. 20
but first to those in Damascus and then to those in Jerusalem, to all the region of Judea and to the Gentiles, I proclaimed that they should repent and turn to God, doing works consistent with repentance.
لەبەر ئەمە جولەکەکان لە حەوشەکانی پەرستگادا منیان گرت و هەوڵیان دا بمکوژن. 21
That is why the Jews seized me in the temple courts and were trying to kill me.
بەڵام هەتا ئەمڕۆش خودا یارمەتی داوم، بۆیە وەستاوم و شایەتی بۆ گەورە و بچووک دەدەم. هیچ ناڵێم جگە لەوەی کە پێغەمبەران و موسا لەبارەی ئەوەی خەریکە ڕوودەدات گوتوویانە، 22
But having obtained help from God, I stand to this day testifying to both small and great, saying nothing except what the Prophets and Moses said would take place:
کە مەسیحەکە ئازار بچێژێت و یەکەمی هەستانەوەی مردووان بێت و ڕووناکی بۆ گەلەکەی و نەتەوەکان ڕابگەیەنێت.» 23
that the Christ would suffer and that, as the first to rise from the dead, he would proclaim light to our people and to the Gentiles.”
کاتێک پۆڵس بەم قسانە بەرگری لە خۆی دەکرد، فێستۆس هاواری کرد: «پۆڵس شێت بوویت! ئەوەندەت خوێندووەتەوە کە شێت بوویت.» 24
As Paul was saying these things in his own defense, Festus said with a loud voice, “Yoʋ are out of yoʋr mind, Paul. Too much learning is driving yoʋ insane!”
پۆڵس گوتی: «فێستۆسی پایەبەرز، شێت نیم، بەڵام قسەی ڕاست و شیاو دەکەم. 25
But Paul said, “I am not out of my mind, most excellent Festus, but I am speaking words of truth and good sense.
ئەم پاشایەی ئازادانە قسەی لەگەڵ دەکەم، ئەم شتانە دەزانێت، دڵنیام هیچ لەمانە لەلای شاراوە نییە، چونکە ئەم کارانە لە سووچێک نەکراون. 26
For the king knows about these things, to whom I am speaking boldly. I am convinced that none of these things has escaped his notice at all, for this has not been done in a corner.
ئەگریپاسی پاشا، باوەڕت بە پێغەمبەران هەیە؟ دەزانم باوەڕت هەیە.» 27
Do yoʋ believe the Prophets, King Agrippa? I know that yoʋ believe.”
ئەگریپاس بە پۆڵسی گوت: «دەتەوێت بەم کاتە کەمە قەناعەتم پێ بهێنی ببمە مەسیحی؟» 28
Agrippa said to Paul, “Do yoʋ think yoʋ can persuade me to become a Christian so quickly?”
پۆڵس گوتی: «کاتی کەم یان زۆر، لە خودا دەپاڕێمەوە نەک تەنها تۆ، بەڵکو هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ گوێم لێ دەگرن وەک منتان لێ بێت، بەڵام بێ ئەم زنجیرانە.» 29
Paul said, “Whether quickly or not, I pray to God that not only yoʋ but also all who are listening to me today would become as I am, except for these chains.”
جا پاشا و فەرمانڕەوا و بەرنیکی و ئامادەبووان هەستان، 30
After Paul said these things, the king stood up, along with the governor, Bernice, and those who were sitting with them.
دەڕۆیشتن و بە یەکتریان دەگوت: «ئەم پیاوە شتێکی نەکردووە شایانی سزای مردن یان گرتن بێت.» 31
After leaving the room, they began saying to one another, “This man is doing nothing that deserves death or imprisonment.”
ئەگریپاس بە فێستۆسی گوت: «ئەگەر ئەم پیاوە داواکارییەکەی نەدابووایە قەیسەر، دەکرا ئازاد بکرایە.» 32
And Agrippa said to Festus, “This man could have been released if he had not appealed to Caesar.”

< کردار 26 >