< دووەم ساموئێل 23 >

ئەمانەش دواهەمین وشەکانی داودن: «ئەمە وەک سروش درا بە داودی کوڕی یەسا، ئەو پیاوەی کە لەلایەن خودای هەرەبەرز پایەبەرز بووە، دەستنیشانکراوەکەی خودای یاقوب و زەبووربێژە دەنگ خۆشەکەی ئیسرائیل: 1
以下是大卫末了的话。耶西的儿子大卫得居高位,是雅各 神所膏的,作以色列的美歌者,说:
«ڕۆحی یەزدان لە ڕێگەی منەوە دوا، وشەکەشی لەسەر زمانم بوو. 2
耶和华的灵借着我说: 他的话在我口中。
خودای ئیسرائیل فەرمووی، تاشەبەردەکەی ئیسرائیل لەگەڵ من دوا:”کاتێک کەسێک بە ڕاستودروستی فەرمانڕەوایەتی خەڵک دەکات، کاتێک بە لەخواترسییەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات، 3
以色列的 神、 以色列的磐石晓谕我说: 那以公义治理人民的, 敬畏 神执掌权柄,
ئەوا وەک ڕووناکی بەیانە لە کاتی خۆرهەڵاتن لە بەیانییەکی ساماڵ، وەک ڕووناکی بێگەردی پاش بارانە کە گیای تازە لە زەوییەوە دەهێنێتە دەرەوە.“ 4
他必像日出的晨光, 如无云的清晨, 雨后的晴光, 使地发生嫩草。
«ئایا ماڵەکەم لەلای خودا بەم جۆرە نییە؟ پەیمانێکی هەتاهەتایی لەگەڵ بەستووم، کە لە هەموو ڕووێکەوە ڕێکوپێک و مسۆگەرە. ئەی هەموو ڕزگاری و ئارەزووێکم ناهێنێتە دی؟ 5
我家在 神面前并非如此; 神却与我立永远的约。 这约凡事坚稳, 关乎我的一切救恩和我一切所想望的, 他岂不为我成就吗?
بەڵام بەدکاران هەموویان وەک دڕک فڕێدەدرێن، کە بە دەست کۆناکرێنەوە. 6
但匪类都必像荆棘被丢弃; 人不敢用手拿它;
هەرکەسێک کە خۆی لە دڕکەکان بدات، ئامێری ئاسن و داری ڕم بەکاردەهێنێت؛ ئەمانە لە شوێنی خۆیاندا بە ئاگر دەسووتێنرێن.» 7
拿它的人必带铁器和枪杆, 终久它必被火焚烧。
ئەمانەش ناوی پاڵەوانەکانی داودن: یۆشێڤ بەشەڤەتی تەحکەمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا هەشت سەد کەسی کوشت. 8
大卫勇士的名字记在下面:他革扪人约设·巴设,又称伊斯尼人亚底挪,他是军长的统领,一时击杀了八百人。
پاش یۆشێڤ، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک گاڵتەی بەو فەلەستییانە کرد کە بۆ جەنگ کۆببوونەوە، پیاوانی ئیسرائیلیش پاشەکشەیان کرد. 9
其次是亚合人朵多的儿子以利亚撒。从前非利士人聚集要打仗,以色列人迎着上去,有跟随大卫的三个勇士向非利士人骂阵,其中有以利亚撒。
ئەو هەستا و هەتا دەستی شل بوو لە فەلەستییەکانی دا، دەستی بە شمشێرەکەیەوە نووسا و یەزدانیش لەو ڕۆژەدا ڕزگارییەکی گەورەی ئەنجام دا. کاتێک لەشکرەکەشی بۆ لای ئەلعازار گەڕانەوە هیچ نەمابوو تەنها تاڵانکردن نەبێت. 10
他起来击杀非利士人,直到手臂疲乏,手黏住刀把。那日耶和华使 以色列人大获全胜;众民在以利亚撒后头专夺财物。
پاش ئەلعازاریش، شەممای کوڕی ئاگێی هاراری دێت. کاتێک فەلەستییەکان لەشکریان لە شوێنی پەڵە نیسکێکدا کۆکردەوە، لەشکری ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات. 11
其次是哈拉人亚基的儿子沙玛。一日,非利士人聚集成群,在一块长满红豆的田里,众民就在非利士人面前逃跑。
بەڵام شەمما لەناوەڕاستی پەڵە نیسکەکەدا ڕاوەستا و بەرگری کرد و لە فەلەستییەکانی دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشی. 12
沙玛却站在那田间击杀非利士人,救护了那田。耶和华使 以色列人大获全胜。
سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت لە وەرزی دروێنەدا دابەزین بۆ لای داود لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون. 13
收割的时候,有三十个勇士中的三个人下到亚杜兰洞见大卫。非利士的军兵在利乏音谷安营。
لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێت‌لەحم بوو. 14
那时大卫在山寨,非利士人的防营在伯利恒。
داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێت‌لەحم ئاوی بۆ دەهێنام!» 15
大卫渴想,说:“甚愿有人将伯利恒城门旁、井里的水打来给我喝。”
ئیتر سێ پاڵەوانەکە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێت‌لەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی. 16
这三个勇士就闯过非利士人的营盘,从伯利恒城门旁的井里打水,拿来奉给大卫。他却不肯喝,将水奠在耶和华面前,
گوتی: «ئەی یەزدان، لە من بەدوور بێت ئەمە بکەم. ئەمە خوێنی ئەو پیاوانەیە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە.» لەبەر ئەوە داود نەیویست بیخواتەوە. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە. 17
说:“耶和华啊,这三个人冒死去打水;这水好像他们的血一般,我断不敢喝。”如此,大卫不肯喝。这是三个勇士所做的事。
ئەبیشەی برای یۆئاب، کوڕی چەرویاش ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو. 18
洗鲁雅的儿子、约押的兄弟亚比筛是这三个勇士的首领;他举枪杀了三百人,就在三个勇士里得了名。
ئایا ئەو زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ نەدەگیرا؟ ئەو بوو بە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم. 19
他在这三个勇士里是最尊贵的,所以作他们的首领,只是不及前三个勇士。
بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت. 20
有甲薛勇士耶何耶大的儿子比拿雅行过大能的事;他杀了摩押人亚利伊勒的两个儿子,又在下雪的时候下坑里去,杀了一个狮子,
ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی. 21
又杀了一个强壮的埃及人;埃及人手里拿着枪,比拿雅只拿着棍子下去,从埃及人手里夺过枪来,用那枪将他杀死。
ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد. 22
这是耶何耶大的儿子比拿雅所行的事,就在三个勇士里得了名。
لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی. 23
他比那三十个勇士都尊贵,只是不及前三个勇士。大卫立他作护卫长。
ئەمانە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکە بوون: عەساهێلی برای یۆئاب، ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێت‌لەحمی، 24
三十个勇士里有约押的兄弟亚撒黑,伯利恒人朵多的儿子伊勒哈难,
شەممای حەرۆدی، ئەلیقای حەرۆدی، 25
哈律人沙玛,哈律人以利加,
حەلەچی پەلتیی، عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی، 26
帕勒提人希利斯,提哥亚人益吉的儿子以拉,
ئەبیعەزەری عەناتۆتی، مەڤونەیی حوشاتی، 27
亚拿突人亚比以谢,户沙人米本乃,
چەلمۆنی ئەحۆحی، مەهەرەیی نەتۆفایی، 28
亚合人撒们,尼陀法人玛哈莱,
حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی، ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین، 29
尼陀法人巴拿的儿子希立,便雅悯族、基比亚人利拜的儿子以太,
بەنایای پیرعاتۆنی، هیدەی لە شیوەکانی گاعەشەوە، 30
比拉顿人比拿雅,迦实溪人希太,
ئەبی‌عەلڤۆنی عەرڤاتی، عەزماڤێتی بەرحومی، 31
伯·亚拉巴人亚比亚本,巴鲁米人押斯玛弗,
ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی، کوڕەکانی یاشێن، یۆناتانی کوڕی 32
沙本人以利雅哈巴,雅善儿子中的约拿单,
شەممای هاراری، ئەحیامی کوڕی شاراری هاراری، 33
哈拉人沙玛,哈拉人沙拉的儿子亚希暗,
ئەلیفەلەتی کوڕی ئەحەسبەیی مەعکاتی، ئەلیعامی کوڕی ئەحیتۆفەلی گیلۆنی، 34
玛迦人亚哈拜的儿子以利法列,基罗人亚希多弗的儿子以连,
حەسرۆی کارمەلی، پەعەرەیی ئەربی، 35
迦密人希斯莱,亚巴人帕莱,
یەگالی کوڕی ناتانی چۆڤائی، کوڕی هەگری، 36
琐巴人拿单的儿子以甲,迦得人巴尼,
چەلەقی عەمۆنی، نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو، 37
亚扪人洗勒,比录人拿哈莱(是给洗鲁雅的儿子约押拿兵器的),
عیرای یەتری، گارێڤی یەتری و 38
以帖人以拉,以帖人迦立,
ئوریای حیتی. هەموویان سی و حەوت کەس بوون. 39
赫人乌利亚,共有三十七人。

< دووەم ساموئێل 23 >