< دووەم پەترۆس 3 >

خۆشەویستان، ئەمە دووەمین نامەیە بۆتان دەنووسم، تێیاندا بە یادتان دەهێنمەوە تاکو بیری پاکتان بوروژێنم، 1
Umiłowani, piszę do was już ten drugi list. W nich przez przypominanie pobudzam wasz czysty umysł;
هەروەها تاکو وتەکانی پێغەمبەرە پیرۆزەکان بێنەوە یادتان، هەروەها ڕاسپاردەی مەسیحی خاوەن شکۆ و ڕزگارکەرمان کە لە ڕێگەی نێردراوانتان دراون. 2
Abyście pamiętali słowa wcześniej wypowiedziane przez świętych proroków oraz przykazanie od nas, którzy jesteśmy apostołami Pana i Zbawiciela.
پێش هەموو شتێک پێویستە ئەوە بزانن کە لە کۆتایی زەمانەدا خەڵکی گاڵتەجاڕ دێن و گاڵتە دەکەن، دوای ئارەزووە خراپەکانیان دەکەون، 3
Przede wszystkim to wiedzcie, że w ostatecznych dniach przyjdą szydercy, którzy będą postępować według swoich własnych pożądliwości;
دەڵێن: «کوانێ بەڵێنی هاتنەوەی؟ لەو کاتەوەی باوباپیرانمان مردوون، لە سەرەتای بەدیهێنانەوە هەموو شتێک وەک خۆیەتی.» 4
I będą mówili: Co z obietnicą jego przyjścia? Bo odkąd zasnęli ojcowie, wszystko tak trwa, [jak] od początku stworzenia.
بە ئەنقەست ئەوە پشتگوێ دەخەن کە لە کۆنەوە بە فەرمایشتی خودا ئاسمان دروست بووە و زەویش لە ئاو و بە ئاوەوە پەیدابووە. 5
Tego bowiem umyślnie nie chcą wiedzieć, że niebiosa były od dawna i ziemia z wody, i w wodzie stanęła przez słowo Boże;
هەروەها بەهۆی ئەم ئاوەشەوە بوو کە جیهانی ئەو کات ژێر ئاو کەوت و لەناوچوو. 6
Przez które ówczesny świat, zalany wodą, zginął.
بەڵام زەوی و ئاسمانی ئێستا بە هەمان فەرمایشت بۆ ئاگر هەڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە و لەناوچوونی خراپەکاران پارێزراون. 7
A obecne niebiosa i ziemia przez to samo słowo są utrzymane i zachowane dla ognia na dzień sądu i zatracenia bezbożnych ludzi.
بەڵام خۆشەویستان تەنها ئەم شتەتان لەیاد نەچێت، ڕۆژێک لەلای یەزدان وەک هەزار ساڵە و هەزار ساڵیش وەک ڕۆژێکە. 8
Ale niech to jedno, umiłowani, nie będzie przed wami zakryte, że jeden dzień u Pana [jest] jak tysiąc lat, a tysiąc lat jak jeden dzień.
یەزدان سەبارەت بە بەڵێنەکەی خاو نییە، وەک هەندێک بە خاوی دەزانن، بەڵام لەگەڵمان پشوو درێژە، نایەوێت کەس لەناوبچێت، بەڵکو دەیەوێت هەمووان بۆ تۆبەکردن بێن. 9
Nie zwleka Pan ze [spełnieniem] obietnicy, jak niektórzy uważają, że zwleka, ale okazuje względem nas cierpliwość, nie chcąc, aby ktokolwiek zginął, lecz aby wszyscy doszli do pokuty.
بەڵام هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە، تێیدا بە دەنگێکی بەرز ئاسمان نامێنێت، بە سووتان توخمەکان لەناودەچن، زەوی و ئەو کارانەی تێیدایە نامێنێت. 10
A jak złodziej w nocy przyjdzie dzień Pana, w którym niebiosa [z wielkim] hukiem przeminą, żywioły rozpalone ogniem stopią się, a ziemia i dzieła, które są na niej, spłoną.
کە هەموو ئەو شتانە لەناوبچن، ئیتر پێویستە ئێوە چ جۆرە کەسانێک بن؟ دەبێت بە پیرۆزی و لەخواترسی بژین، 11
Skoro to wszystko ma się rozpłynąć, to jakimi wy powinniście być w świętym postępowaniu i pobożności;
چاوەڕوانی ڕۆژی خودا دەکەن و پەلە لە هاتنی دەکەن، چونکە تێیدا ئاسمان بە ئاگر لەناودەچێت، توخمەکانیش بە سووتان دەتوێنەوە. 12
Oczekując i spiesząc się na przyjście dnia Boga, w którym płonące niebiosa rozpuszczą się, a rozpalone żywioły się roztopią.
بەڵام بەگوێرەی بەڵێنەکەی، ئێمە چاوەڕوانی ئاسمانی نوێ و زەوی نوێین، کە ڕاستودروستی تێیدا نیشتەجێیە. 13
Lecz my, zgodnie z jego obietnicą, oczekujemy nowych niebios i nowej ziemi, w których mieszka sprawiedliwość.
خۆشەویستان، کە چاوەڕێی ئەو شتە دەکەن، تێبکۆشن بۆ ئەوەی بێ لەکەیی و بێ گلەیی لە ئاشتیدا لەلای ئەو بدۆزنەوە. 14
Dlatego, umiłowani, oczekując tego, starajcie się, abyście zostali przez niego znalezieni bez skazy i nienaganni, w pokoju;
بزانن کە پشوودرێژی پەروەردگارمان هەلێکە بۆ ڕزگاری، وەک پۆڵسی برای خۆشەویستمان بەگوێرەی ئەو داناییەی خودا پێیداوە بۆی نووسین. 15
A cierpliwość naszego Pana uważajcie za zbawienie, jak i nasz umiłowany brat Paweł według danej mu mądrości pisał do was;
ئەو لە هەموو نامەکانیدا لەبارەی ئەم شتانەوە دواوە، ئەوەی هەندێک شتی تێدایە گرانە بۆ تێگەیشتن کە نەزان و نەچەسپاوەکان، وەک نووسراوە پیرۆزەکانی دیکە، بۆ لەناوچوونی خۆیان دەیشێوێنن. 16
Jak też mówi o tym we wszystkich listach. Są w nich pewne [rzeczy] trudne do zrozumienia, które, podobnie jak inne Pisma, ludzie niedouczeni i nieutwierdzeni przekręcają ku swemu własnemu zatraceniu.
بۆیە خۆشەویستان، چونکە ئێوە لەپێشدا دەزانن، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک بە خراپەی سەرپێچیکاران چەواشە بن و لە چەسپاوی خۆتان بکەون. 17
Wy zatem, umiłowani, wiedząc o tym wcześniej, miejcie się na baczności, abyście nie byli zwiedzeni przez błąd bezbożników [i] nie wypadli z waszej stałości.
بەڵکو لە نیعمەت و ناسینی عیسای مەسیحی ڕزگارکەر و پەروەردگارماندا گەشە بکەن. شکۆی ئێستا و هەتاهەتایە بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn g165) 18
Wzrastajcie zaś w łasce i poznaniu naszego Pana i Zbawiciela, Jezusa Chrystusa. Jemu chwała i teraz, i na wieczne czasy. Amen. (aiōn g165)

< دووەم پەترۆس 3 >

The Great Flood
The Great Flood