< دووەم پوختەی مێژوو 29 >

حەزقیا گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، بیست و نۆ ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی ئەبیای کچی زەکەریا بوو. 1
Hezekiah began to reign when he was twenty-five years old; he reigned twenty-nine years in Jerusalem. His mother's name was Abijah; she was the daughter of Zechariah.
بە هەمان شێوەی داودی باپیرە گەورەی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی. 2
He did what was right in the eyes of Yahweh, just as David his father had done.
لە یەکەم مانگی ساڵی یەکەمی پاشایەتییەکەی دەرگاکانی پەرستگای یەزدانی چاککردەوە و دەرگاکانی کردەوە. 3
In the first year of his reign, in the first month, Hezekiah opened the doors of the house of Yahweh and repaired them.
کاهین و لێڤییەکانی بردە ژوورەوە و لە گۆڕەپانەکەی ڕۆژهەڵاتدا کۆی کردنەوە و 4
He brought in the priests and the Levites, and gathered them together into the courtyard on the east side.
پێی گوتن: «ئەی لێڤییەکان گوێم لێ بگرن، ئێستا خۆتان تەرخان بکەن و پەرستگای یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان تەرخان بکەن. گڵاوی لە پیرۆزگا دەربکەن، 5
He said to them, “Listen to me, you Levites! Consecrate yourselves, and consecrate the house of Yahweh, the God of your ancestors, and carry away the filthiness from the holy place.
چونکە باوباپیرانمان ناپاکییان کرد و لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارمان خراپەکارییان کرد و بەجێیان هێشت. ڕوویان لە نشینگەی یەزدان وەرگێڕا و پشتیان تێکرد، 6
For our ancestors trespassed and did what was evil in the sight of Yahweh our God; they forsook him, turned away their faces from the place where Yahweh lives, and turned their backs on it.
هەروەها دەرگاکانی هەیوانەکەیان داخست و چراکەیان کوژاندەوە و بخووریان نەسووتاند و هیچ قوربانی سووتاندنیان لە پیرۆزگادا بۆ خودای ئیسرائیل نەکرد. 7
Also they shut up the doors of the porch and put out the lamps; they did not burn incense or offer burnt offerings in the holy place to the God of Israel.
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هاتە خوارەوە، ئەویش کردنی بە پەند و مایەی سەرسوڕمان و تانە و تەشەر، هەروەک بە چاوی خۆتان دەیبینن. 8
Therefore the wrath of Yahweh had fallen on Judah and Jerusalem, and he has made them to be an object of terror, of horror, and of scorn, as you can see with your own eyes.
لەبەر ئەمە باوباپیرانمان بە شمشێر کوژران و کوڕ و کچ و ژنەکانمان دیلن. 9
This is why our fathers have fallen by the sword, and our sons, our daughters, and our wives are in captivity for this.
ئێستاش لە دڵمدایە پەیمانێک لەگەڵ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ببەستم، بەڵکو گڕی تووڕەییەکەی لە ئێمە دابمرکێتەوە. 10
Now it is in my heart to make a covenant with Yahweh, the God of Israel, so that his fierce anger may turn away from us.
کوڕەکانم، ئێستا کەمتەرخەمی مەکەن، چونکە یەزدان ئێوەی هەڵبژارد هەتا لەبەردەمی ڕابوەستن و خزمەتی بکەن و ببن بە خزمەتکار و بخوور بسووتێن بۆی.» 11
My sons, do not be lazy now, for Yahweh has chosen you to stand before him, to worship him, and that you should be his servants and burn incense.”
ئینجا ئەم لێڤییانە هەستان بە خزمەتەکەیان: لە نەوەی قەهاتییەکان، مەحەتی کوڕی عەماسەی و یۆئێلی کوڕی عەزەریا؛ لە نەوەی مەراری، قیشی کوڕی عەبدی و عەزەریای کوڕی یەهەلەلئێل؛ لە گێرشۆنییەکانیش، یۆئاحی کوڕی زیما و عەدەنی کوڕی یۆئاح؛ 12
Then the Levites arose: Mahath son of Amasai, and Joel son of Azariah, of the people of the Kohathites; and of the people of Merari, Kish son of Abdi, and Azariah son of Jehallelel; and of the Gershonites, Joah son of Zimmah, and Eden son of Joah;
لە نەوەی ئەلیچافان، شیمری و یەعیێل؛ لە نەوەی ئاساف، زەکەریا و مەتەنیا؛ 13
of the sons of Elizaphan, Shimri and Jeuel; and of the sons of Asaph, Zechariah and Mattaniah;
لە نەوەی هێیمان، یەحیێل و شیمعی؛ لە نەوەی یەدوتون، شەمەعیا و عوزیێل. 14
of the sons of Heman, Jehuel and Shimei; and of the sons of Jeduthun, Shemaiah and Uzziel.
کاتێک برا لێڤییەکانیان کۆکردبووەوە و خۆیان تەرخان کردبوو، بە فەرمانی پاشا چوونە ژوورەوە بۆ ئەوەی بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان پەرستگاکە پاک بکەنەوە. 15
They gathered their brothers, they consecrated themselves, and they went in, as the king commanded, following the words of Yahweh, to cleanse the house of Yahweh.
کاهینەکان چوونە ناو پیرۆزگای یەزدانەوە بۆ ئەوەی پاکی بکەنەوە و هەموو ئەو گڵاوییەی لەناو پەرستگای یەزداندا دۆزییانەوە، بردیانە دەرەوە بۆ حەوشەی پەرستگای یەزدان و لێڤییەکانیش هەڵیانگرت بۆ ئەوەی دەریبکەنە دەرەوە بۆ دۆڵی قدرۆن. 16
The priests went in to the inner part of the house of Yahweh to cleanse it; they brought out all the filth that they found in the temple of Yahweh into the courtyard of the house. The Levites took it to carry it out to the brook Kidron.
لە ڕۆژی یەکەمی مانگی یەکدا دەستیان بە تەرخانکردنەکە کرد و لە ڕۆژی هەشتی مانگدا گەیشتنە هەیوانەکەی پەرستگای یەزدان. لەپاش ئەوە هەشت ڕۆژی دیکەش پەرستگای یەزدانیان تەرخان کرد و لە ڕۆژی شازدەی مانگی یەکدا کۆتاییان پێهێنا. 17
Now they began the consecration on the first day of the first month. By the eighth day of the month they reached the porch of Yahweh. Then for eight more days they consecrated the house of Yahweh. On the sixteenth day of the first month they finished.
ئینجا چوونە ژوورەوە بۆ لای حەزقیای پاشا و گوتیان: «هەموو پەرستگای یەزدان و قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکانی و مێزی نانی تەرخانکراو و هەموو قاپوقاچاغەکانیمان پاککردەوە، 18
Then they went to Hezekiah, the king, inside the palace and said, “We have cleansed all the house of Yahweh, the altar for burnt offerings with all its implements, and the table of the bread of the presence, with all its implements.
لەگەڵ هەموو ئەو قاپوقاچاغانەی کە ئاحازی پاشا فڕێیدا لە سەردەمی پاشایەتییەکەیدا لە ناپاکییەکەی، ئامادە و تەرخانمان کردوون و ئێستا لەبەردەم قوربانگاکەی یەزدانن.» 19
So we have prepared and we have consecrated all the items that King Ahaz removed when he acted unfaithfully during his reign. See, they are in front of the altar of Yahweh.”
بەیانی زوو حەزقیای پاشا هەستا و کاربەدەستەکانی شاری کۆکردەوە و چوو بۆ پەرستگای یەزدان. 20
Then Hezekiah the king rose early in the morning and gathered the leaders of the city; he went up to the house of Yahweh.
حەوت گا و حەوت بەران و حەوت بەرخی نێر و حەوت گیسکی نێریان هێنا بۆ قوربانی گوناه لە پێناوی پاشایەتییەکە و پیرۆزگا و یەهودا. فەرمانی بە کاهینەکان کە لە نەوەی هارون بوون کرد سەریان بخەنە سەر قوربانگاکەی یەزدان. 21
They brought seven bulls, seven rams, seven lambs, and seven male goats as a sin offering for the kingdom, for the sanctuary, and for Judah. He commanded the priests, the sons of Aaron, to offer them on the altar of Yahweh.
ئیتر گایەکانیان سەربڕی و کاهینەکان خوێنەکەیان وەرگرت و بەسەر قوربانگاکەدا پرژاندیان؛ دواتر بەرانەکانیان سەربڕی و خوێنەکەیان پرژاندە سەر قوربانگاکە؛ ئینجا بەرخەکانیان سەربڕی و خوێنەکەیان پرژاندە سەر قوربانگاکە. 22
So they killed the bulls, and the priests received the blood and sprinkled it on the altar. Then they killed the rams and sprinkled their blood on the altar; and they also killed the lambs and sprinkled their blood on the altar.
پاشان گیسکەکانی قوربانی گوناهیان بردە بەردەم پاشا و کۆمەڵ و ئەوانیش دەستیان لەسەر دانان. 23
They brought the male goats for the sin offering before the king and the assembly; they laid their hands on them.
ئینجا کاهینەکان سەریان بڕین و خوێنەکەیان پێشکەش کردە سەر قوربانگاکە وەک قوربانی گوناه و کەفارەتیان بۆ هەموو ئیسرائیل کرد، چونکە پاشا گوتی، قوربانی سووتاندن و قوربانییەکەی گوناه بۆ هەموو ئیسرائیلە. 24
The priests killed them, and they made a sin offering with their blood on the altar to make atonement for all Israel, for the king had commanded that a burnt offering and a sin offering should be made for all Israel.
ئینجا لێڤییەکانی لە پەرستگای یەزدان ڕاگرت، بە سەنج و قیسارە و سازەوە، بەگوێرەی فەرمانی داود و گاد کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند و ناتانی پێغەمبەریش، چونکە فەرمانەکە لەلایەن یەزدانەوە بوو لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانییەوە. 25
Hezekiah placed the Levites in the house of Yahweh with cymbals, harps, and lyres, arranging them by the command of David, Gad, the king's seer, and Nathan, the prophet, for the command was from Yahweh by means of his prophets.
ئیتر لێڤییەکان بە ئامێرە مۆسیقییەکانی داودەوە و کاهینەکانیش بە کەڕەناوە ڕاوەستان. 26
The Levites stood with the instruments of David, and the priests with the trumpets.
حەزقیاش فەرمانی دا بە سەرخستنی قوربانی سووتاندنەکە بۆ سەر قوربانگاکە و لە کاتی دەستپێکردنی قوربانی سووتاندنەکەدا، ستایشی یەزدان دەستی پێ کرد لەگەڵ لێدانی کەڕەنا و ئامێرە مۆسیقییەکانی داودی پاشای ئیسرائیل. 27
Hezekiah commanded them to offer the burnt offering on the altar. When the burnt offering began, the song of Yahweh began also, with the trumpets, together with the instruments of David, king of Israel.
هەموو کۆمەڵەکەش کڕنۆشیان دەبرد و گۆرانیبێژەکان گۆرانییان دەگوت و کەڕەنا لێدەرەکانیش فوویان بە کەڕەناکانیاندا دەکرد، هەر هەموو بەردەوام بوون هەتا قوربانی سووتاندنەکە کۆتایی پێهات. 28
All the assembly worshiped, the singers sang, and the trumpeters played; all this continued until the burnt offering was finished.
لە کاتی تەواوبوونی قوربانی سووتاندنەکە، پاشا و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا بوون چەمانەوە و کڕنۆشیان برد. 29
When they had finished the offerings, the king and all who were present with him bowed and worshiped.
حەزقیای پاشا و کاربەدەستەکان بە لێڤییەکانیان گوت کە بە وشەکانی داود و ئاسافی پێشبینیکەر ستایشی یەزدان بکەن، ئەوانیش بە خۆشییەوە ستایشیان کرد و چەمانەوە و کڕنۆشیان برد. 30
Moreover, Hezekiah, the king, and the leaders commanded the Levites to sing praises to Yahweh with the words of David and of Asaph, the seer. They sang praises with gladness, and they bowed down and worshiped.
ئینجا حەزقیا گوتی: «ئێستا خۆتان بۆ یەزدان تەرخان کردووە، وەرنە پێش و قوربانی سەربڕاو و قوربانی سوپاسگوزاری بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن.» پاشان کۆمەڵەکە قوربانی سەربڕاو و قوربانی سوپاسگوزارییان هێنا و هەرکەسێکیش لە دڵەوە ئارەزووی کرد قوربانی سووتاندنی هێنا. 31
Then Hezekiah said, “Now you have consecrated yourselves to Yahweh. Come here and bring sacrifices and thank offerings into the house of Yahweh.” The assembly brought sacrifices and thank offerings, and all who had a willing heart brought burnt offerings.
ژمارەی ئەو قوربانی سووتاندنانەی کە کۆمەڵەکە هێنایان، حەفتا گا و سەد بەران و دوو سەد بەرخی نێر بوو، هەموو ئەمانە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان بوون. 32
The number of the burnt offerings that the assembly brought was seventy bulls, one hundred rams, and two hundred male lambs. All these were for a burnt offering to Yahweh.
ئاژەڵە تەرخانکراوەکانیش شەش سەد گا و سێ هەزار مەڕ و بزن بوون. 33
The consecrated offerings were six hundred oxen and three thousand sheep.
بەڵام کاهینەکان کەم بوون و نەیانتوانی هەموو قوربانی سووتاندنەکان کەوڵ بکەن، لەبەر ئەوە برا لێڤییەکانیان یارمەتییان دان، هەتا کارەکە تەواو بوو و هەتا کاهینی دیکەش خۆیان تەرخان کرد، چونکە لێڤییەکان بۆ خۆتەرخانکردن لە کاهینەکان دڵسۆزتر بوون. 34
But the priests were too few to skin all the burnt offerings, so their brothers, the Levites, helped them until the work was done, and until the priests could consecrate themselves, for the Levites had been more careful to consecrate themselves than the priests.
هەروەها قوربانی سووتاندنەکان زۆر بوون بە پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی و بە شەرابی پێشکەشکراوی قوربانی سووتاندنەکان. بەم شێوەیە خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان جارێکی دیکە بەردەوامی پێدرایەوە. 35
In addition, there were very many burnt offerings; they were performed with the fat of the fellowship offerings, and there were drink offerings for every burnt offering. So the service of the house of Yahweh was set in order.
حەزقیا و هەموو گەلیش دڵشاد بوون لەبەر ئەوەی خودا گەلی ئامادە کرد، چونکە کارەکە کتوپڕ بوو. 36
Hezekiah rejoiced, and all the people also, because of what God had prepared for the people, for the work had been done quickly.

< دووەم پوختەی مێژوو 29 >